لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | هه‌واڵ | په‌یوه‌ندی | په‌ڕتووک | دیدار | هۆنراوه | وتوێژ و لێدوان | ڤیدیۆ |

ChepSerbexo

ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا. ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له‌ بواری دین و زانست به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. له‌ ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه‌ کردن.


مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره‌
مزگه‌وت یان ته‌مه‌ڵخانه


ماڵپه‌ڕی خوداکان
182 000 anfal

Xwdakan


Kurdistaniatheists.com
kurdistaniatheists.com

 

وتوێژکردن و لێدوان له‌سه‌ر خودا/خوداکان!

١- ئایه‌ به‌ بڕاوی تۆ خوا بوونی هه‌یه‌ یان نییه؟
٢- پێناسه‌ت بۆ خوا چییه؟
٣- ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌ بوونی خوا هه‌بێ چ وێنه‌یه‌ک له‌ خوا له‌ مێشکت دا هه‌یه‌؟
ئایه‌ ده‌توانی به‌ وشه‌ وه‌سفی خودا بکه‌ی وه‌سفی ئه‌و وێنه‌یه‌یی خوا بکه‌ی که‌ له‌ مێشکی تۆدا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌؟


zhnekm islam zulmi lekrdum = Femenist

bo Tato
barez tato : walami prsyarakant u runkrdnawakant bo mn prawprw watadar nya ... tosh harwak hamu aw dindaranaitr bargri dakait u walam adaitawa, ka kwerana brwa ba wjudi XWAyak akan be awai ka hich balgayaki lojiky u bawarpekrawtan pe bet.
bo walami prsyari yakmt ka wtuta xwa bejga la mu7amad, pexambaritrishi nardua bo nasandni xoi ba xalk, inja mn disan prsyar la to dakamawa Xwa ch pewisty baw hamu pexambara bu ta binere u aw hamu dyanatai bo danawa bo ba yakjar ba dasalati gawrai xoi qana3at baw xalka nakat ka aw hayaw nawi Xwaya. pashan to ba ayati qur3an walami u balga denitawa la katekda awai be brwaya brwai nya ka aw ayatana qsai xwa bet balku aw ayatana qsai asayi u droi insani asayiiya ka dway dasalat u nawbang kawtua. u xalkani pe halxalatanduaw itr damaw damu sardam ba sardam ba hoi jahalat u kam 3aqli xalkawa bardawam bua.
la barai awai ka wtuta XwA bo mabastek mrovi drust krdua la sar zawi .. abe awash run bkaitawa za7mat nabe ka Aya Xwayaki wa badasalatu gawra ka ewa brwatan peyi haya ch mabasteki hayai pewisty baw mabasta chya ???? ai basha Xwa mabasti chya la drustkrdni azhalakan u hamu zindarawarakanitrish, baktrya, viros, masi, krm, mesholai malarya....htd.. milyonaha zindawaritrish. aya mabasti xwa chya ka shereki drust krduaw abe askekeki bastazman u guna7 bxwa.. yan emai mrov azhal bxoin ?? aya srushti zhyan bo la sar asasyii sira3 u mlmlaneyi newan hamu zindawaeku hamu shteki madish drust bua... amanaw hazaraha prsyaritrish bewalamn .... falsafai zhyan chya ta esta hich layanek naitwaniwa bigate.. dinakanish tanha balgai xurafi yan peyaw peman dalen ...
to hande balgat henawatawa bo buni xwa ka yak la yakyan za3iftr u bewatatrn u hich paiwandyaki nya ba buni XWA . To rabti aw babatana akait ba buni Xwawa .. aya garanti awa chya ka awai to daileyi waya yan tanya xayal u zhlazahawi fkri bawardarakana ba Xwayai nabinraw u hast pe nakraw. Balgai awat henawatawa ka 3isa mrdui zindu krdotawa w Musa 9 balgai habua ka pexambari xwaya , balam aya balgai to chya ka awana chirokeki rast u jegai bawarn, aya awa qsa u mentolojyai xalkaneki kon nya ka damau dama roshtota peshawa ???? Aya xwa qudrati awai nya lam sardamada balgayaki tazau narm u garm bnere ta xalk barchawroshn bkat ???

Tato to basi awa akait ka ro7i insan shtekaw hayau balam nabinre. Balam mn pet alem ro7 agar ba chaw ba rangawrangi yan rashu spi nabinre balam ba joreki tr hasti pe dakre awish awaya ka brytia la julanawai mrovaka ro7= ba enerji ka la anjami karleki kemyaw u fisiki lashi insanawa ru dadat har kate aw enerya wasta u la kar kawt awa damret ya3ni ro7 damre u lashash la galida damre u zindu nabnawa. har wak awai ka glopek la kar akawe itr ish nakat.

to nusiwta ba mn bir bkamawa u mnish dalem tosh bir bkarawa. keshaka lwedaya ka to pet waya ka to la mn bashtr birdakaitawa u mnish pem waya pechawanakai rasta.

sarkawtu bit

تاتۆ

مه‌لا گیان هه‌ر شتێك كراوه‌ پێش 1400 ساڵ هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كات و بۆ ئه‌و شوێن و بیئه‌یه‌ی ئه‌وانی تێدابوون، زۆر شت كه‌ كراوه‌ له‌زه‌مانی فیرعه‌ون (بۆ نموونه)‌ هه‌مان شت له‌ زه‌مانی ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌، من ناڵێم 4000 ساڵ پێش ئێستا به‌ڵكو ئه‌و شته‌ی ته‌نها 70 ساڵ پێش ئێستا كراوه‌ به‌لای ئێمه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ریه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌موومان بزانین ساڵانی په‌نجاكان هه‌ر عه‌یب و شوره‌یی بووه‌ كچ بنێردرێت بۆ فێركردن، ئێ ده‌ ئێستا هه‌ر عه‌یب و شوره‌ییه‌ رێگه‌یان لێ بگیرێت، ئه‌و داب و نه‌ریته‌ی ساڵانی په‌نجاكان هه‌بوو ئێستا زۆری جیاوازه‌، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ساڵانی په‌نجاكان ده‌كران ئێستا زۆری جیاوازه‌، بۆیه‌ هه‌موو شتێك ناتوانی به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێداین و به‌و فیكر و ئه‌قڵ و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌تانه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ین به‌هه‌مان شت له‌سه‌ر ئه‌وانیش بسه‌پێنین، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌ر بته‌وێت ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و كات روویان داوه‌ شی بكه‌یته‌وه‌ ده‌بێت زۆر له‌و كتێبانه‌ی باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان كردووه‌ بخوێنیته‌وه‌ وتێیان بگه‌یت بیرو بۆچوونیان له‌مه‌ڕ شته‌كان چۆن بووه‌!!
من یه‌ك شت ده‌ڵێم ده‌رباره‌ی رووداوی (الأفك) ره‌نگه‌ زۆر كه‌س له‌گه‌ڵمدابێت، هه‌ر هه‌موومان كاتێ شتێك ده‌كه‌ین (به‌ پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا ده‌ژین و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی بۆمان دانراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌ورووبه‌رمان) به‌هه‌موو توانامان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین و كه‌س پێی نه‌زانێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌یان درۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ زینا بكات هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌دات به‌ تایبه‌ت گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ت خێڵه‌كی بێت و تووشی زه‌ره‌ر و زیانت بكات، باشه‌ هیچ ره‌وایه‌ گه‌ر عائیشه‌ و سه‌فوان شتێكیان كردبێت به‌پێی خۆیان و به‌ رۆژی رووناك و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی مه‌دینه‌ بێنه‌ ناوه‌ندی شار؟؟!!!!! خۆ گه‌ر شتێكیان كردبایه‌ ئه‌وا هه‌ر به‌دزییه‌وه‌ ده‌هاتنه‌وه‌ ناو شار یان به‌شه‌و ده‌هاتنه‌وه‌ یان هه‌ر له‌ دووری مه‌دینه‌وه‌ جیا ئه‌بوونه‌وه‌ و عائیشه‌ به‌ ته‌نیا ده‌هاته‌وه‌ ناو شار، هه‌ردووكیان زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ و باوه‌ڕبوون به‌خۆیان كه‌ هیچیان نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر بڵندی هاتنه‌وه‌ ناو خه‌ڵك، دڵیان پاك بوو نه‌یانده‌زانی كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن گێره‌شێوێن تووشی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك دڵ پاك بێت وا ده‌زانێت هه‌موو كه‌س دڵپاكه‌ و هه‌ر كه‌سێك خراپ بێت وا ده‌زانێت هه‌موو كه‌س خراپه‌..

مه لا كا وه

باشه بو محمد له ديوانى شيعرى قورئاندا كه دروى به نا وى خوا وه كردوه خوا به ريئه له قسه كانى. باشه بو كه هه والى ئه وه ى بى ده كات كه عا ئشه زينا ى كردوه جل روز قسه ى له كه ل نا كات. ئه ى دوا يى بو به نا وى خوا وه تبريئه ى ئه كات . ئه كه‌ر ئه و نيردرا وى خوا يه بو ده ما و ده ست تبريئه ى نه كرد

تاتۆ

سڵاو..
وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك له‌و پرسیارانه‌ی كردووته‌ گه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ چه‌ندین لاپه‌ڕه‌یان ده‌وێت، من زۆر به‌ كورتی باسیان ده‌كه‌م و پێویسته‌ خۆت به‌دوایان بگه‌ڕێیت و بیخوێنیته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ من پسپۆڕ نیم له‌ بواری ئاین به‌ڵام وه‌ك بیروبۆچوونی خۆم وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌..
پرسیاره‌كه‌ی یه‌كه‌مت وا ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ باوه‌ڕت به‌ خوا هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی دروست كردووه‌، به‌ڵام پێت سه‌یره‌ كه‌ یه‌كێك بنێرێت بۆ ناساندنی خۆی!! "قَالُوا لَوْ شَاء رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَائِكَةً فَإِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُون"، هه‌روه‌ها، "وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا"، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر زاری موحه‌ممه‌د نه‌بووه‌، له‌سه‌ر زاری چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری تر بووه‌ و به‌ درێژایی مێژوو پێغه‌مبه‌ری ناردووه‌، "وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ فَسِيرُوا فِي الأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ" خوای گه‌وره‌ كه‌ مرۆڤی درووست كرد و له‌سه‌ر زه‌وی جێگیری كرد هه‌رگیز ده‌بێت بۆ مه‌به‌ستێك یاخود داواكارییه‌ك بێت!! ئه‌گینا ره‌وا نییه‌ شتێك دروستكرابێت بۆ گاڵته‌ یان گه‌مه‌ پێكردن!! هه‌ر وه‌ك هه‌مووشمان ده‌زانین هه‌ر شتێك دروست بكرێت پێویستی به‌ كه‌تالۆكێك هه‌یه‌، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ش كه‌ ئێمه‌ی دروستكردووه‌ و زه‌وی و ئاسمانی رێكخستووه‌ بۆمان و ئه‌و هه‌موو گیانله‌به‌ره‌ی بۆ خزمه‌ت ئێمه‌ داناوه‌ هه‌ر ده‌بێت كاتالۆكێكیشمان بۆ بنێرێت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك روون بكاته‌وه‌ و خۆی پێمان بناسێنێت!! ئه‌گینا هیچ ره‌وا نییه‌ خوایه‌ك هه‌موو شتێك درووست بكات له‌ گه‌وره‌ و بچووك و خۆی بشارێته‌وه‌ و جێمان بهێڵێت!! هیچ مه‌عقول نابێت خوایه‌ك دروستمان بكات و خۆی ون بكات‌!! ئێ خوا كه‌ خۆمانی پێ نه‌ناساند كه‌ی خوایه‌؟؟؟ ئه‌ی باشه‌ بۆ ئێمه‌ی دروست كرد گه‌ر پێمان نه‌ڵێت ئه‌وه‌تا من لێره‌م؟؟ پێمان نه‌ڵێت من ئێوه‌م دروستكردووه‌!! پێمان نه‌ڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێوه‌م خه‌لق كرد!!!
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ له‌ زه‌مانی ئێستامان زۆر زۆر به‌ڵگه‌مان نیشان ده‌دات وه‌ زۆر به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكران به‌ڵام گه‌ر خۆت بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه‌ یان نه‌یبینیت خوای گه‌وره‌ چیت لێ بكات، با من چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كت بۆ بخه‌مه‌ روو كه‌ من ته‌نها لێره‌ زۆر زۆر به‌ كورتی ده‌ینووسم چونكه‌ جێگای ئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گینا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یان لاپه‌ڕه‌ش جێگای نابێته‌وه‌:
١- به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز دوای ئه‌وه‌ی " له‌م سه‌رده‌مه‌دا ‌"، به‌ كۆمپیوته‌ر شیكرایه‌وه‌، له‌ شیكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ پیته‌كان و وشه‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سه‌یر رێكخراوه‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ ده‌ستكردی مرۆڤ بێت، ده‌توانیت خۆت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بخوێنیته‌وه‌.
٢- به‌ڵگه‌ی جینات، كه‌ پێش ئێستا بیردۆزی داروین هه‌ر باوی هه‌بوو و تۆزێك گومانی هه‌بوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی جینات "له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاشكرا كرا" ئه‌و كات زانرا كه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌مین هه‌ر مرۆڤ بووه‌ و مه‌یموون نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت دارویین چه‌ندین ساڵ زانستی به‌ره‌و دواوه‌ برد، خۆت زیاتری لێ بخوێنه‌وه‌.
٣- به‌ڵگه‌ی كاركردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانی تر و به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زۆر رێك و پێك، ئه‌و هه‌موو سیسته‌مه‌ به‌م رێك و پێكییه‌، هه‌مووی هه‌ر سه‌ربه‌خۆ و بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بوونه‌وه‌ری تیا بێت.
٤- به‌ڵگه‌ی بوونی ژیانێكی تر له‌ ده‌ووروبه‌رمان به‌ چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌ زانرا كه‌ حه‌ره‌كه‌یان زۆر سه‌ریعه‌ و پله‌ی گه‌رمیان به‌رزه‌.
٥- به‌ڵگه‌ی كاركردنی گه‌ردوون به‌م شێوه‌ سه‌یره‌ و به‌م ئه‌ندازه‌ رێك و پێكه‌، ده‌توانی تۆش بیخوێنیته‌وه‌ كه‌ چه‌ند سه‌یر به‌ده‌وری یه‌كتر ده‌سوڕێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت زه‌وی بۆ چه‌ند خوله‌كێك زووتر یان هێواشتر بخولێته‌وه‌ ژیان ناهێڵێت، هه‌روه‌ها بوونی به‌رزی و نزمی له‌سه‌ر زه‌وی و پاڵه‌په‌ستۆ و پله‌ی گه‌رمی و توێكڵی زه‌وی و غیلافی جه‌وی و پێكهاته‌كانی غازی ده‌ورووپشتی زه‌وی وبوونی ئه‌و سرووشته‌ و بوونی رووه‌ك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ، ته‌نانه‌ت گه‌ر كشتوكاڵ نه‌بووایه‌ ئه‌وا ژیان نه‌ده‌بوو له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و نه‌مانی ئۆكسجین، ئه‌و زانیارییانه‌ زۆر زۆر قوڵن خۆت بیخوێنه‌وه‌. دروست بوونی گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ر به‌م شێوه‌ سه‌یر و ورده‌ ده‌بێت خالقێكی هه‌بێت ئه‌گینا به‌م شێوه‌ رێك و پێكه‌ كاریان نه‌ده‌كرد.
به‌ هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌ی تر..
تۆ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و پێنج هه‌سته‌مان هه‌یه‌ و ناتوانین درك به‌ بوونی خوا بكه‌ین به‌ڵام تۆ بوونی ئه‌قڵت له‌بیركرد جگه‌ له‌و پێنج هه‌سته‌، مرۆڤ گه‌ر یه‌ك تۆز ئه‌قڵی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌توانێت درك به‌ بوونی خوا بكات چوونكه‌ به‌ڵگه‌كان زۆر به‌ روون و ئاشكرایی له‌به‌رده‌ممانن و خوای گه‌وره‌ زۆر لێمانه‌وه‌ نزیكه‌. هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك كه‌ ناردراوه‌ به‌ڵگه‌ی خۆی پێ بووه‌، ته‌نانه‌ت عیسا مردووی زیندوو ده‌كرده‌وه‌ و هه‌ر بڕوایان پێ نه‌كرد، موسا ٩ به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێ نیشاندان به‌ڵام هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌كرد، ئه‌قڵی داوه‌ته‌ ئێمه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌ و قه‌رار بده‌ین، به‌ڵام هه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌ین، وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِرًا كَأَنْ لَمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ، باشه‌ ئه‌ی تۆ باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆحمان هه‌یه‌؟؟ ئێ ده‌باشه‌ نه‌ تامت كردووه‌ و نه‌ بیستیتت و نه‌ بۆنی هه‌یه‌ و نه‌ بینیوته‌ و نه‌ ده‌ستیشت لێ داوه‌، هه‌مووشمان باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ رۆح نه‌بێت ئێمه‌ ناژین.
هیچ كه‌س هه‌ستی له‌وه‌ی تر زیاتر نییه‌، هه‌موومان به‌ یه‌ك شێوه‌ دروستكراو‌ین و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، كه‌س له‌كه‌س به‌ تواناتر نییه‌ و هه‌ستی زیاتر نییه‌، باوه‌ڕی هێنان شتێكه‌ به‌ ده‌ست خۆته‌، خۆت ده‌توانی باوه‌ڕی بهێنیت یان نا، ئه‌گینا خوا به‌زۆری باوه‌ڕی به‌كه‌س ناهێنێت، گه‌ر به‌ زۆر باوه‌ڕی به‌ هه‌ندێك بهێنێت و به‌وانی تریش نه‌هێنێت كه‌واته‌ بوونی لێپرسینه‌وه‌ش نه‌ده‌بوو، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم: با هه‌موومان بیر بكه‌ینه‌وه‌ و لێ بكۆڵینه‌وه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ و به‌ گومان نابێت، ته‌نها مه‌ڵێ ئه‌وه‌ خورافاته‌ و ته‌واو، تۆزێك لێی بكۆڵنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێكی باش. (داوای لێبووردن ده‌كه‌م گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ تۆزێك درێژ بووبێت هه‌رچه‌نده‌ زۆر زۆر به‌كورتی وه‌ڵامم دایه‌وه‌)

zhnekm islam mafi xwardum

bo tato
agar xwa haya ch pewisty bawaya ka la regai insaneki waku mu7amadi 3arab zmani 1400 sal lamaw peshawa xoi ba xalki tr bnasene, aya 7ikmati am krdara la chydaya ?? aya bochi Xwa a lam zamana tazada balgayaki baheztr bo emay insani qurbasar naneri ka tanha 5 hastman haya ta dark ba dunya w daurupshti xoman bkain.. ba Xwa karek bkat ka hamu mrovek wak yak la regai hastek la hastakani insanakanawa hast ba BUNI XWA bkain, yan bon, tam, binin, hasti barkawtn, yan ba gweman leyi bet ,,, agina za7mata bo insaneki tanha 5 hasta hast ba buni xwayak yan shtek bkat ka xoi shardbetawa... agar hande kas hasti lawa zyatryan habe hast ba buni xwa bkan awa emai insai asayii nagbat nimanaw awash tawani ema nya agar aw Xwaya habe ka ewa basi lewa akan awa Twani XWAYA GAWRAKAY EWAYA KA EMAI BA BE HAST DRUST KRDUA...

juwana_5

xwa drwstkrwi dasti mrova u hichi tr agar chunka law sardamanada syasat nabwa wata din syasati aw sardama bwa kawat bo gayshtn ba dasala xoyan krdwa ba pexambar bo awa sult grna dast mrovi aw akatash zor sada bunetr bo jora din gashtwata am qonaxay esta agina agar wanya ay bo azhal zindu nabetawa bo mrov zindu dabetawa xo har2makan ba rekawt la sar zamina drwst bwin

تاتۆ

من وه‌ك تۆ حنێو ناده‌م، خوا هیدایه‌تت بدات Non-Muslim

تاتۆ

من وه‌ڵامی هیچ كه‌سێك ناده‌مه‌وه‌ به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ قسه‌ نه‌كات، Non-Muslim من وه‌ك تۆ جوێن ناده‌م و هه‌ڕه‌شه‌ت لێ ناكه‌م، ته‌نها ده‌ڵێم خوا هیدایه‌تت بدات.

Non muslim

الله ی ئیسلام هێنده‌ی منداڵێک ئاقلی نیه
تاتۆ نه‌زان نه‌زان که‌س راڤه‌ی قورئانت لۆ ناکات
ئه‌وه زاناکانی ئیسلامن ته‌فسیری ده‌که‌نو ده‌لین خۆر له‌ سه‌ر زه‌وی ئاوا ده‌بی
تۆ نه‌زانی له خوته وه قسه‌ی بێمه‌حنا ده‌که‌ی

تاتۆ

ئه‌وه‌ رای من نییه‌ براكه‌م، ئه‌مه‌ رای زانایانه‌ كه‌ راڤه‌یان كردووه‌، من بۆم نییه‌ راڤه‌ی بكه‌م له‌ خۆمه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئێوه‌ ده‌یكه‌ن، هیچ یه‌ك له‌ زانایان پێیان وا نییه‌ كه‌ خۆر بچێته‌ ناو زه‌وی له‌ كانییه‌ك و هیچ یه‌كیان پێیان وانییه‌ كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ وای بۆچووبێت، به‌ڵكو ئه‌و ئایه‌ته‌ باسی خۆرئاوابوون ده‌كات له‌ چاوی ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه‌ كه‌ چۆنی بینی، تۆ داوای رای منت كرد به‌ڕێزم سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته‌، منیش بۆتم روونكرده‌وه‌ كه‌‌ تۆ به‌ هه‌ڵه‌ له‌م ئایه‌ته‌ گه‌یشتوویت چونكه‌ به‌باشی نه‌تخوێندیته‌وه‌ و‌ هه‌ر بۆخۆت و به‌لێكدانه‌وه‌ی خۆت راڤه‌ت كردووه، گه‌ر پێتوایه‌ ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی من بۆتم نوسی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵك هه‌ڵه‌یه‌ (نه‌ك هه‌ر پێمان بڵێی هه‌ڵه‌یه‌ و ته‌واو) نه‌خێر، بۆمانی روونبكه‌ره‌وه‌ بێ زه‌حمه‌ت له‌كوێ هه‌ڵه‌ی تێدایه‌ و بۆ؟؟!!‌. براكه‌م، تۆ هه‌ندێك شتت به‌ هه‌ڵه‌ وه‌رگرتووه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێی "قورئان راڤه‌ كراوه‌ و ئیتر پێویستیمان به‌ راڤه‌ و داهێنانی نوێ نییه‌" نه‌خێر وا نییه‌، قورئان له‌ هه‌موو كاتێكدا ده‌توانرێت راڤه‌ر بكرێت، موعجیزه‌ی قورئان له‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت راڤه‌ بكرێت له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له‌ هه‌موو ساتێكدا، راڤه‌ كردن راو بۆچوونی و لێكدانه‌وه‌ی زانایه‌كه‌ یاخود چه‌ند زانایه‌ك ده‌رباره‌ی مانای وشه‌ و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، كه‌واته‌ راڤه‌ كردن داهێنانی خه‌ڵكه‌ و ده‌كرێت له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێك راڤه‌ بكرێت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر كه‌سه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ بێت و راڤه‌ی بكات، به‌ڵكو راڤه‌كار پێویسته‌ چه‌ندین شه‌رتێك به‌جێ بهێنێت تا بگات به‌و پله‌یه‌ی بتوانێت راڤه‌ی قورئان بكات. براكه‌م، گه‌ر قورئان داهێنانی مرۆڤ بووایه‌ ئه‌وا دوای پێغه‌مبه‌ر به‌ سه‌د ساڵ له‌ناو ده‌چوو و نه‌ده‌ما چونكه‌ بۆ سه‌رده‌می دوای ئه‌و نه‌ده‌گونجا، گه‌ر ده‌ستنووسی مرۆڤ بووایه‌‌ تا ئێستا له‌ هه‌موو جیهان هه‌ڵگری نه‌ده‌بوو، وه‌ گه‌ر ده‌ستنووسی پێغه‌مبه‌ر بوایه‌ ئه‌وا هه‌ر باس باسی خۆی ده‌كرد و باسی خێزان و مناڵی خۆی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت یه‌ك ئایه‌تیش نییه‌ باسی ژیانی خۆی تێدا كردبێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك ئایه‌تیش نییه‌ باسی مناڵێكی خۆی كردبێت، گه‌ر ده‌ستنووسی پێغه‌مبه‌ر بووایه‌ ئه‌وا هه‌ر ئه‌و كات ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش باوه‌ڕی پێ نه‌ده‌هێنا!!!

خولخولۆکه‌

بۆ تاتۆ! وابزانم پرسیاره‌که‌ی من روون بوو، من داوای ڕای تۆم کرد سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته‌ی سوره‌تی که‌هف، نه‌ک راڤه‌کردنی، چونکه‌ قورئان راڤه‌ کراوه‌ و واتاکه‌شی ڕوون و ئاشکرایه‌. ئێمه‌ش خوێندومانه‌ته‌وه‌ لێیگه‌یشتوین به‌و شیوه‌یه‌ی که‌ ناسراوه‌، ئیتر پێویستیمان به‌ ڕاڤه‌و‌ داهێنانی نوێ نییه‌ که‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆتان بیگونجێنن له‌ ته‌ک زانست و مۆدێرنزم- دا. نا برا! ئه‌وه‌ی من ویستم ڕای تۆی باوه‌ردار بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ زه‌ق و ئاشکرایه‌ که‌ له‌ قورئاندا هه‌یه!. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌لکو قورئان به‌ تێکڕا هه‌ڵه‌یه‌، یه‌ک ڕسته‌ی ڕاستی تێدا به‌دی ناکرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا قسه‌ی ناحه‌زێکی بێباوه‌ڕ نیه‌ به‌ڵکو ئه‌نجامی دراسه‌تێکی دوورو درێژه‌ که‌ ته‌نیا ئه‌وانه‌ی قورئان بۆ لێتێگه‌یشتن ده‌خوێننه‌وه‌ پێی ده‌گه‌ن. جا درێژه‌دان به‌ تێکه‌لاو کردنی چه‌ند ئایه‌تێک و خولانه‌وه‌و پێچو په‌ناکردن، ده‌ردی ئێوه‌ تیمار ناکات، به‌لکو خوێندنه‌وه‌ بۆ لێتێگه‌یشتن و هه‌ر ئایه‌تێکێش وه‌ک خۆی وه‌ڵام بدرێته‌وه‌، نه‌زانی داهێنه‌ره‌که‌ی ده‌رده‌خات و له‌وێشه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی تا ئێستا هه‌وڵتان داوه‌ بیشارنه‌وه‌ ئه‌وێش ئه‌وه‌یه‌ که‌ قورئان داهێنانی ئاوه‌زی ئینسانه‌ نه‌ک‌ (خالق)! چونکه‌ گه‌ر خالق هه‌بێت قه‌ت هه‌ڵه‌ ناکات. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ وتووێژ ده‌که‌ی ڕێزم هه‌یه‌ بۆت، تکایه‌ قورئان بخوێنه‌ره‌وه‌ بۆ لێتێگه‌یشتن نه‌ک بۆ په‌رستن، ئه‌وسا که‌ نه‌ترسای تۆش لێیتێده‌گه‌ی. کاتێکی خۆشت هه‌بێت.

Non muslim

بۆ نوسینه‌کانی من بلاو نابنه وه‌لامی تاتۆ بده‌مه‌وه.

تاتۆ

بۆ خولخولۆكه‌:
من چه‌ند شتێكم به‌دی كردووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان نییه‌ واته‌ Atheist ئه‌ویش زۆر خۆ به‌زل زانین " وَلاَ تَمْشِ فِي الأَرْضِ مَرَحًا إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ الأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ الْجِبَالَ طُولاً"، زۆر خۆ به‌ پێشكه‌وتوو زانین، خۆ به‌زل زانین سیفه‌تی مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكو سیفه‌تی ئیبلیسه‌ "أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِيناً"، بێ باوه‌ڕ هه‌رده‌م خۆی له‌ سه‌نگه‌رێك ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ چیتر ناتوانێت دابه‌زێته‌ ئاستی ئه‌و بێ مێشكانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدارن، چیتر ئه‌و له‌م ریزه‌ نه‌ما و زۆر به‌ڵكو به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌سه‌روو ئاستی ئه‌مانه‌، هه‌رده‌م وا ده‌زانێت باوه‌ڕدار له‌ خورافات و جه‌هاله‌ت و شتی پڕوپوچ ده‌ژی، هه‌رده‌م وا ده‌زانێت باوه‌ڕدار زۆر و به‌ چه‌ند قۆناغێك دواكه‌وتووتره‌، بۆیه‌ هه‌رده‌م به‌ ریزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و ئاسته‌ ناكات، هه‌رده‌م پێی بكرێت سووكایه‌تی پێ ده‌كات، هه‌رده‌م وا ده‌زانێت كه‌سی باوه‌ڕدار خه‌ڵكانێكی نه‌فام و داماو و لێقه‌وماون‌، هه‌رده‌م وا ده‌زانێت كه‌سی باوه‌ڕدار بێ ئه‌قڵ و ده‌روونشڵه‌ژاو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌، هه‌رده‌م وا ده‌زانێت ئیسلامه‌تی ته‌نها به‌ میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ریان سه‌پاوه‌‌، بێ باوه‌ڕ هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكات كه‌ كه‌سانێك هه‌بن له‌م ئایین و ئیسلامه‌ بگه‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكات كه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بن ده‌وڵه‌مه‌ند یان پرۆفیسۆر باوه‌ڕیان به‌ ئیسلام و ئایینه‌كانی تر هه‌بێت، هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكات خه‌ڵكانێك هه‌بن خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز باوه‌ڕییان هه‌بێت، من لێره‌وه‌ ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك دانه‌نیشتووه‌ باوه‌ڕیان هه‌بێت و كه‌سی باوه‌ڕداری له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی نه‌بینیوه‌، چونكه‌ هه‌ر خودی ئه‌و بێ باوه‌ڕییه‌كه‌ی به‌ میرات بۆ جێ ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌مووی بێ باوه‌ڕه‌، "وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ" المائدة104 بۆیه‌ هیچی گوێ لێ نه‌بووه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌بن خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز باوه‌ڕییان هه‌بووبێت، هیچ نه‌یبیستووه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌بن فام بكه‌ن و ئاقڵ بن و باوه‌ڕدار بن، چونكه‌ به‌ڕای ئه‌و ئه‌قڵ و باوه‌ڕیی دوورن له‌ یه‌ك، به‌ڵام گه‌ر بێت یه‌ك تۆز من ناڵێم زۆر به‌ڵكو یه‌ك تۆز سه‌رنجی ئه‌م گه‌ردوونه‌ بدات، یه‌ك تۆز سه‌رنجی بوونه‌وه‌ر بدات، یه‌ك تۆز سه‌رنجی لاشه‌ی خۆی بدات كه‌ چه‌ند به‌ وردی كار ده‌كات و بێ وه‌ستان، ئه‌و كات ده‌زانێت كه‌ باوه‌ڕی و ئه‌قڵ زۆر نزیكن له‌ یه‌كتر!!

تاتۆ

خوای گه‌وره‌ به‌ به‌لاش ناڵێت: وَكَانَ الإِنسَانُ عَجُولاً {11} الإسراء، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ زۆر بێ ئارامه‌ له‌ هه‌موو شتێك، ئا ئه‌وه‌تا ئێوه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ ده‌سه‌ڵمێنن و یه‌كسه‌ر خواحافیزیتان كرد دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ بێت ده‌رسێكتان پێ دام و منیش دۆڕام..
خولخولۆكه‌ وای زانی به‌رامبه‌رم هات، گولـله‌یه‌كی تێگرتم و دوا گولـله‌ بوو و ژیانی لێ بڕیم و له‌سه‌ر لاشه‌كه‌م وه‌ستا و تا زانی مردووم به‌ ته‌نها پرسیاره‌كه‌ی كه‌ وای زانی لێدانی كۆتاییه‌ و منی خست!!! به‌ڵام من ته‌نها به‌شی یه‌ككه‌می ئه‌وم وه‌ڵام دایه‌وه‌ و ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و بووم شتێ بنووسێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ئایه‌ته‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌، خولخولۆكه‌ گیان، ئایا به‌ رای تۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌ له‌م ئایه‌ته‌؟ كه‌واته‌ كه‌ هه‌ڵه‌ی كرد بوونی نییه‌؟ یاخود ده‌ستكردی مرۆڤه‌؟ ئێمه‌ باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر بوونی خودا بوو به‌ڵام تۆ هێناته‌وه‌ سه‌ر قورئان، به‌هه‌ر حاڵ با وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه‌ تا نه‌ڵێیت دیسان خۆی دزیه‌وه‌..
به‌ نیسبه‌ت ئه‌و ئایه‌ته‌ی سوره‌تی كه‌هف، هه‌ر وه‌ك له‌ نامه‌ی پێشوو باسم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان و ماناكانی قورئانی پیرۆز بزانین ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی باشمان هه‌بێت له‌ زمانی عه‌ره‌بی، نابێت هه‌ر بۆخۆمان و به‌بۆچوونی خۆمان ئایه‌ته‌كان ته‌فسیر بكه‌ین، كاتێ كه‌ چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز داده‌به‌زی زۆر له‌ هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست نه‌یانده‌توانی راڤه‌ی ئایه‌ته‌كان بكه‌ن و به‌ چاكی تێیبگه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ خۆیان شاره‌زاییه‌كی زۆریان له‌ زمان هه‌بوو و زۆریان به‌ زمانی عه‌ربی (فصحی) قسه‌یان ده‌كرد، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌و كات ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان روون بكاته‌وه‌.. ئه‌و راستییه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هاوه‌ڵه‌كان نه‌یانده‌توانی راڤه‌ی بكه‌ن به‌چاكی، ئێمه‌ نابێت هه‌ر له‌خۆمانه‌وه‌ راڤه‌ی بكه‌ین!!!
بێین ته‌ماشای ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی كه‌هف بكه‌ین كه‌ باست كردووه‌: "فَأَتْبَعَ سَبَبًا. حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا." (سورة الكهف: 85 ـ 86)
لامان ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و ئایه‌تانه‌‌ باسی چیرۆكی (أسكندر ذو القرنين) ده‌كات، كه‌ سه‌رله‌شكرێكی زۆر ئازا و به‌هێز و به‌توانا بوو، زانیاری زۆری هه‌بوو وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: "ا ِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبا".. سوپایه‌كی زۆر گه‌وره‌ و به‌هێز و زه‌به‌لاحی هه‌بوو پێك هاتبوو له‌ هه‌ژاران و نه‌داران و كرێكاران و ماف خوراوه‌كان، ئه‌سكه‌نده‌رو سوپاكه‌ی هه‌وڵی چاكه‌یان ده‌دا و زوڵم زۆردارییان له‌ناو ده‌برد، هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر ئه‌و ته‌ختانه‌ی كه‌ زۆردار بوون و مافی خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌كانیان ده‌خوارد‌، باسی ئه‌و چیرۆكه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر و سوپاكه‌ی به‌ره‌و خۆرئاوا ده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌ڵێی:( تاگه‌یشته ‌ئه‌و شوینه‌ی خۆری لێئاوا ده‌بێت) وه‌ڵڵاهی خوای گه‌وره‌ باسی شوێنی نه‌كردووه‌، ببیسته‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ڵێت "حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ"، "خۆرئاوا"، خوای گه‌وره‌ باسی شوێنێكی تایبه‌ت ناكات كه‌ خۆر تێیدا ئاوا ده‌بێت، خوای گه‌وره‌ باسی خاڵێكی تایبه‌ت ناكات خۆر تێیدا ئاوا ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی شوێنی نه‌كردووه‌، نه‌یگوتووه‌: حَتَّى إِذَا بَلَغَ مكان غروب الشَّمْسِ، وه‌ نه‌یگوتووه‌: حَتَّى إِذَا بَلَغَ نقطة غروب الشَّمْسِ، وه‌ نه‌یگوتووه‌: حَتَّى إِذَا بَلَغَ المكان التي تغرب فيهاالشَّمْسِ، به‌ڵكو (مَغْرِبَ= خۆرئاوا یاخود ونبوونی خۆر) ، (غرب=ولّ) له‌ زمانی عه‌ره‌بی مانای وون بوونه‌ نه‌وه‌ك شوێنێكی تایبه‌ت به‌ خۆرئاوا..، كه‌واته‌ "حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ".. مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ گه‌یشته‌ شوێنی ئاوابوونی خۆر.. نه‌خێر.. مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌و خۆرئاوابوون ‌چوو.
تا ده‌گاته‌ لێواری ئاوێكی گه‌وره‌ یان ئۆقیانۆسێك كه‌ چیتر ناتوانێت بڕوات، له‌ كه‌ناری ئه‌و ئاوه‌ كه‌ ته‌ماشا ده‌كات ( ئه‌سكه‌نده‌ر وا ده‌بینێت) چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ڵێت: (وَجَدَهَا تَغْرُبُ) ناڵێت (تَغْرُبُ) كه‌واته‌ خوای گه‌وره‌ ناڵێت خۆرئاوا ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ڵێت (وای بینی) مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر وای بینی (وَجَدَهَا تَغْرُبُ) هه‌ر وه‌ك له‌ زمانی عه‌ره‌بی ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ زۆرن هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: ذهب أحمد إلى الإمتحان وجدها صعباً.. مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د چوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و بینی قووڕس بوو.. به‌ بۆچوونی ئه‌حمه‌د تاقیكردنه‌وه‌كه‌ قوڕس بوو، له‌وانه‌یه‌ خۆی له‌ خۆیدا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ قوڕس نه‌بووبێت به‌ڵام ئه‌حمه‌د وای بینی، له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكی تر بینی زۆر ئاسان بوو، (وجدها) له‌ زمانی عه‌ره‌بی مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك شتێك به‌ بۆچوونی خۆی ببینێت به‌ڵام شته‌كه‌ له‌ ئه‌سڵه‌وه‌ وا نییه‌، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر وای بینی ( به‌ڵام خۆی وا نییه‌ و خوای گه‌وره‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانێت) به‌ڵام ئه‌سكه‌نده‌ر وای بینی كه‌ خۆر له‌ شوێنێك ئاوا ده‌بێت و ده‌چێته‌ ناو ئاوێك، هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینی له‌به‌ر چاوی خۆی، ئه‌وكات ئه‌و چووزانێت زه‌وی ده‌سووڕێت؟، ئایا ئێمه‌ هه‌موومان كه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر لێواری ده‌ریایه‌ك له‌ كاتی خۆرئاوابوون ئه‌ی نابینین كه‌ خۆر ئاوا ده‌بێت ده‌چێته‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌؟ ئێمه‌ وای ده‌بینین خۆی له‌ راستیدا وا نییه‌ وزه‌وی سووڕا و خۆر وون بوو به‌ڵام.. ئێمه‌ وای ده‌بینین، و خوای گه‌وره‌ كه‌ ده‌ڵێت: وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ، له‌ كاتی خۆر ئاوا بوون و له‌سه‌ر لێواری ده‌ریایه‌ك ره‌نگی ئاو ده‌گۆردرێت بۆ ره‌نگێكی سوور و نارنجی، وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ ئاوه‌كه‌ ره‌نگی سووره‌ یاخود له‌ گه‌رمان سوور بووه‌ته‌وه‌، ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌ر ئه‌وه‌شی بینی و باسی كرد..
خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ئه‌م چیرۆكه‌ باس ده‌كات به‌ لێكدانه‌وه‌ و بینینی ئه‌سكه‌نده‌ر نه‌ك خوای گه‌وره‌ بڵێت خۆر له‌ناو كانییه‌كدا وون ده‌بێت هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێت: أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا {نوح/15} وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا {نوح/16} لێره‌ ئا ئه‌وه‌تا باس له‌ رۆژ ده‌كات كه‌ چۆن له‌ ئاسماندایه‌.. هیوادارم كه‌ به‌باشی تێیگه‌یشتبیت.. من ئاماده‌م زیاتریش بۆت روون بكه‌مه‌وه‌ گه‌ر تێینه‌گه‌یت..
ئا ئه‌وه‌تا وه‌ڵامی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌ نه‌تزانیوه‌ تێی بگه‌ی، بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم ئه‌م جاره‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو بێنه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی خودا، ته‌نها ئه‌و بنێشته‌ مه‌جووه‌ كه‌ هی خوڵكی تر بێت!!

خولخولۆکه‌

تاتۆ! تۆ به‌ پێشه‌کیه‌کی دریژ ده‌ستت کرد به‌ خۆ دزینه‌وه‌، ڕێز و سووکایه‌تی و پێچ و په‌نات به‌ کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ربازکه‌ی له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی من، چونکه‌ تێگه‌یشتی که‌ ئیتر ئه‌وه‌ بوه‌ جدی! من تێده‌که‌م له‌ ئێوه‌ی که‌ به‌ میراتی ئیسلامتان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، هیچ نازانن له‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا سه‌پێندراوه‌، پێشتان نه‌نگه‌ دان به‌نه‌فامی خۆتاندا بێنن بۆیه‌ هه‌رچۆنێک بێت بیانویه‌ک ده‌دۆزنه‌وه‌ بۆ پاراستنی ئابروتان، به‌ڵام بروا بکه‌ تا سه‌ر وا ناروات، یان ئێوه‌ش حیجاب بپۆشن با که‌س نه‌تان بینێت، یانیش وه‌ک ئێمه‌ ماڵئاوایی بکه‌ن له‌ خورافه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش ته‌نیا چاره‌سه‌ره‌، بای تاتۆ تۆش هیچت پێنیه‌ له‌ خۆده‌رخستن زیاتر .ئه‌وه‌شم به‌ لاوه‌ سه‌یر نیه‌ چونکه‌ هێشتا موسڵمانی!.

هه‌نگوین

ئه‌و خوایه‌یی موسوڵمانان پێی ده‌ڵێن ئه‌ڵلا بونی نییه.
ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه خولخولۆکه‌، سه‌لماندی که ئه‌و خوایه‌ی پێی ده‌ڵێن ئه‌ڵلا بوونی نییه، چوونکه ئه‌گه‌ر خوا خوابێ نابێ هه‌ڵه‌ بکات.
ئایه ڕۆژ/ خۆر، له‌سه‌ر زه‌وی له نێو ئاوێکی قوڕاویدا ڕۆده‌چێ؟!
ئه‌ی ئه‌وه‌ته‌ خولخولۆکه ئایه‌ته‌که‌ی هێناوه‌ نووسیویه‌تی ژماره‌ی ئایه‌ته‌که‌ی نووسیوه.
ئه‌و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌نووسێ.
چۆن ده‌بێ خوا ئه‌وه‌نده‌ نه‌زان بێ؟
چۆن خودا دروستکه‌ری ئه‌م گه‌ردونه‌ بێ، نا‌زانێ ئه‌و ڕۆژه‌ی دروستی کرد ناچێته‌ ناو ئاوێکی قوڕاو؟

تاتۆ

خولخولۆكه‌، بۆ ته‌نها ئه‌و ئایه‌ته‌ت ده‌ست نیشان كرد؟ تۆ له‌ نامه‌ی یه‌كه‌م ده‌ڵێی كه‌ من ئاگام له‌ خۆم نییه‌ و خۆم ده‌دزمه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا خوا بوونی هه‌یه‌؟ به‌ به‌ڵگه‌!! لێره‌ تۆ ده‌ڵێی به‌ڵگه‌مان به‌رێ تا بیكه‌ینه‌ هه‌وێنی باسه‌كه‌مان و دوور نه‌كه‌وینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌، چونكه‌ تۆ ده‌ڵێی كه‌ قورئانت خوێندۆته‌وه‌ و هه‌مووی هه‌ڵه‌یه‌، منیش لێره‌وه‌ پێت ده‌ڵێم كه‌ خوا بوونی هه‌یه‌ و سه‌دان به‌ڵگه‌م پێیه‌، تۆ له‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌، كه‌واته‌ به‌من مه‌ڵێ تۆ خۆت ده‌دزیته‌وه‌..

خولخولۆکه‌

بۆ تاتۆ! کوا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م، من واتای ئایه‌ته‌که‌م بۆت نوسیوه‌ هه‌ر وه‌ک راڤه‌کارانی موسڵمانیش هه‌روا ده‌ڵێن، ئیتر من داوای ڕای تۆم کرد سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته‌، ده‌ ڕای خۆت بنوسه‌ با تێبگه‌ین تۆ چۆن بیرده‌که‌یته‌وه‌! من له‌وه‌ زیاتر ناڵێم تا وه‌ڵامی پرسیاری پێشوم وه‌ر نه‌گرمه‌وه‌.

تاتۆ

زۆر باشه‌ خولخولۆكه‌ گیان، تا گفتوگۆكان له‌ چوارچێوه‌ی رێزلێنان به‌ هه‌ست و نه‌ستی به‌رامبه‌ر و رێزلێنان به‌ بیروبڕوای یه‌كتر ‌بێت ئه‌وا من ئاماده‌م به‌ هێمنانه‌ و دوور له‌ سوكایه‌تی گفتوگۆ بكه‌م، به‌ڵام هه‌ر كاتێك هه‌ستم به‌ بریندار بوون كرد ئه‌وا داوای لێبووردن ده‌كه‌م و شوێنه‌كه‌ جێ ده‌هێڵم، منیش مه‌به‌ستم نه‌ جنێو دانه‌و نه‌ سوكایه‌تی كردنه‌، هه‌موومان هه‌ر مرۆڤین به‌ڵام به‌ بیروڕای جیا.
خولخلۆكه‌، ئێمه‌ی مسوڵمان دوو شتمان زۆر لا گرنگه‌ و یه‌كێكیان بێ ئه‌وه‌ی تر نابێت، ئه‌ویش قورئان و سوننه‌ته‌، مسوڵمان بوون ته‌واو نابێت ته‌نها به‌ قورئان و بێ به‌كارهێنانی سوننه‌ت، چونكه‌ فه‌رمووده‌كان كارپێكردنی پێغه‌مبه‌ره‌ بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان، فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر زیاده‌ نییه‌ بۆ سه‌ر قورئان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكشێندرێن، به‌ڵكو پێویستییه‌كی قورئانه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ و به‌كارهێنان، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فرموێت: ((وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)) (النحل:44)، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ كار به‌ قورئان و فه‌رمووده‌كان بكه‌ین به‌ یه‌كه‌وه‌.
له‌ هه‌مان كاتدا زۆرم پێخۆشه‌ كه‌ ده‌ڵێی "قورئان ناكشێندرێت، واتاكه‌ی روون و ئاشكرایه‌"، ئه‌وه‌ هه‌ر خۆی له‌ خۆیدا قۆناغێكی باشه‌.
پێش ئه‌وه‌ی بێینه‌ سه‌ر باسی ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی كه‌هف پێم باشه‌ یه‌ك شت بڵێم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بگه‌ین ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی باشمان هه‌بێت له‌ زمانی عه‌ره‌بی چونكه‌ قورئان به‌ زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته‌ خواره‌وه‌ و چه‌ند هه‌وڵ بده‌ین بیگۆڕینه‌ زمانه‌كانی تر ئه‌وا سه‌د ده‌ر سه‌د ناتوانین چونكه‌ هه‌ندێك مانا هه‌یه‌ ته‌نها به‌زمانی عه‌ره‌بی دیار ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌ زمانی ئینگلیزی شتێك شی بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا باشتره‌ متمانه‌ بكه‌یته‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی كه‌ بزمانی ئینگیزی نوسراه‌وه‌ته‌وه‌ (فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی - ئینگلیزی) نه‌ك (فه‌رهه‌نگی ئینكلیزی - عه‌ره‌بی) چونكه‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ چه‌ند باشیش بێت ئه‌وا له‌ هه‌ندێك شوێن مانا ته‌واوه‌كه‌ نابه‌خشێت.

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13

کێوبۆردی کوردی



نازناو یان ناوی خۆت بنووسه

وته‌ی خۆت بنووسه


ئه‌ ژمارانه‌ هه‌ر وه‌ک خۆی ڕاست بنووسه‌وه‌!


ژماره‌کانت وه‌ک خۆی نه‌نووسییوه‌وه‌- بگه‌ڕێوه‌ دووباره‌ هه‌وڵ بده‌وه‌!
  
ئامانجی ئێمه‌ وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده‌ له‌ جه‌هاله‌ت. زه‌نگی ئێمه‌ زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ له‌و بیرو باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه‌ به‌ خوڕافات.
Dwaroj Rules atheism


سه‌رچاوه‌ی زانیاری




 diwaroj

ئه‌ندامه‌تی

ناو:

پاسوه‌رد

کۆدی تێپه‌ڕبوون

 
 
 Diwaroj.com © | Design by Kurdish atheists