ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ده‌سکاری جینێک ته‌مه‌ن درێژ ده‌کاته‌وه!زاناکانی به‌ریتانیا له‌م دوایانه‌دا و له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا توانیان ته‌مه‌نی مشکه مێینه‌کان دریژ بکه‌نه‌وه به ڕێژه‌ی له 20%، ئه‌وه‌ش دوای له کارخستنی یه‌کێک له پرۆتینه‌کان له ڕێگای ده‌ستکاری جێنه‌وه. برۆتینه‌که‌ش ناوی "S6K1"یان بۆ داناوه، به‌ڕای زانیان توێژینه‌وه‌که ده‌بێته ڕێگه خۆشکه‌رێک بۆ به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمانێک که مرۆڤ ده‌پارێزێ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌بنه هۆی پیری.
وه چه‌ند تۆژینه‌وه ڕاستی ئه‌م ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان ده‌ر خستوه که له سه‌ر مشک ئه‌نجام دراون، وه به‌م دوایانه توێژینه‌وه‌که له سه‌ر مه‌یمونیش ئه‌نجام درا و ده‌رکه‌وت که نه‌بونی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م پرۆتینانه ده‌بێته هۆی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ڕێگرتن له ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی پیری. به‌پێێ وته‌ی یه‌که‌م خاوه‌ن بیرۆکه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پرۆفیسۆر دومێنێک ویزویرز له زانکۆی کۆلدج له له‌نده‌ن که له گۆڤاری ساینسی ئه‌مریکی بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ستاندنی کاری پرۆتینی ناوبراو ده‌بێته هۆی ڕاگرتنتی ڕودانی چه‌ند کێشه‌ی ته‌ندروستی که له گه‌ڵ پیریدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له مشکه مێینه‌کاندا، هه‌روه‌ها وتی که ئه‌و مشکانه ته‌مه‌نی زیاتریان کردوه که برۆتینی "S6K1"1کانمان له کار خستون و له‌شیان گه‌وره‌تر بووه و چالاکیان زیاتر و له بارێکی ته‌ندروستی باشتردا ژیاون به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و مشکانه‌ی که توێژینه‌وه‌که نه‌یگرتونه‌ته‌وه. شایه‌نی باسه مشکه نێره‌کان ئه‌م پڕۆتینه‌یان نیه و له شیان به‌رهه‌می ناهێنێ واته توێژینه‌وه‌که هیچ ته‌مه‌ن درێژیه‌کی بۆ تۆمار نه‌کردون به‌ڵام سودی ته‌ندروستی باشی هه‌بووه وه‌کو توانای به‌رانگاری ئه‌نسۆلین و شانه له‌مفاویه‌کانی (تی) به به‌راورد له گه‌ڵ مشکه نێرینه‌کانی تر که توێژینه‌وه‌که نه‌یگرتونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پرۆفیسۆر دۆمینیک هۆکاری ئه‌م جیاوازیه‌ی نیوان مشکه نێر و مێینه‌کان ده‌ستنیشان بکات توێژینه‌وه‌که ده‌ری خست که مشکه ده‌ستکاری کراوه‌کان له ڕێگای جێنه‌وه که پرۆتینی "S6K1" له کارخرابوو 950 ڕۆژ وه‌ک ته‌مه‌نی مام ناوه‌ندی ژیاون، واته زیاتر له 20% له‌و مشکانه‌ی که توێژینه‌وه‌که نه‌یگرتونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ڕاديۆ سه‌وا
ئاماده‌کردنی سیروان ئه‌مین
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|