ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
پرسیاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی نێو قورئان لـــــــــــه هێندێک لــه ئایه‌ته‌کانـــــی قــــورئاندا پرسیاری سه‌یروسه‌مه‌ره کـــراون کــــه لێره‌دا ئیشاره بـــه هێندێکیان ده‌کـــه‌یــــن.
١- بێ باوه‌ڕه‌کان پێیان وابوو که فریشته‌کان، ئافره‌تن. هه‌ر بۆیه قورئان له‌م باسه سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ و له ئایه‌تی ١٩ی سوره‌ی زخرف دا ده‌پرسێ: (پێیان وابووه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خودان، ئافره‌تن. ئایا له کاتی خوڵقاندنیاندا له‌وێ بوون). ئه‌م پرسیاره دیسان له ئایه‌تی ١٥٠ سوره‌ی اخزاب دا به‌م شێوه‌یه هاتووه:
(ئایا کاتێک که ئێمه فریشته‌کانمان خوڵقاند، ئه‌وان - بێ باوه‌ڕه‌کان - شاهید نه‌بوون؟
ئه‌م پرسیاره که له ئایه‌تی قورئاندا ئاراسته کراوه، ناماقوڵ، نامه‌نتقی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێش فه‌رزێکی نادروستدا هاتووه‌ته ئاراوه. گوایه شه‌رتی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که فریشته‌کان چ جۆره زینده‌وه‌رێکن، ئه‌وه‌یه که ده‌بوایه له کاتی دروست کردنیاندا له لایه‌ن خوداوه، له‌وێ بوایه‌ن و شاهید و چاوه‌دێری ئه‌و کرداره بووایه‌ن! زۆر به هاسانی بێ دینه‌کانیش ده‌توانن وڵام بده‌نه‌وه و بڵێن خۆ ئێمه ئه‌وکاته وجوودمان نه‌بووه تاکوو شاهیدی خوڵقاندنی فریشته‌کان له لایه‌ن خوداوه بین، به‌ڵام به پێی هێندیك ده‌لیل و بورهانی دیکه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که فریشته‌کان کچن. ئه‌گه‌ر قورئان له جێگای ئاراسته کردنی ئه‌و پرسیارانه، بیری خه‌ڵکی بهێنابایه‌ته‌وه که فریشته‌کان زینده‌وه‌رانێکی ته‌نیا و غه‌یری ماددین و هه‌ر بۆیه دیار‌ی کردنی جنسه‌کانیان (نێر و مێ بوونیان) شتێکی بێ مانایه. ره‌نگه ئه‌و کات ده‌ربڕینه‌که تۆزێک ماقوڵانه‌تر بووایه.
٣- ئایه‌تی ٣ سوره‌ی ملک، پرسیارێکی زۆر گران دێنێته گوڕێ: (له خوڵقانده‌کانی خودای ره‌حمان هیچ خواروخێچی (بێ نه‌زمی)ێک نابینی، دیسانه‌وه‌ش سه‌یر بکه، ئایا (له نه‌زمی خوڵقاندن دا) که‌موکۆڕییه‌ک ده‌بینی؟)
موئمنان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره هیچ کۆسپێکیان نییه، چونکه پێشتر بڕیاری خۆیان داوه. ئه‌وان زۆر هاسانی وڵا‌می نه‌رێنی به‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رچێک چاو ده‌گێڕین هیچ عه‌یب و نوقسانیی و بێ نه‌زمییه‌ک له نیزامی عاله‌مدا نابینین! به‌ڵام ملحه‌ده‌کان ناتوانن وه‌ک ئه‌وان به بێ چاوه‌ڕوانی و به په‌له وڵا‌می ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه، چونکه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بێ له پێشدا هێندیک ناروونی و گرێ کوێره روون ببنه‌وه و بکرێنه‌وه که ئێمه لێره‌دا ئیشاره به چه‌ند دانه‌یان ده‌که‌ین:
ئه‌لف) پێوانه و ئه‌ندازه‌گیری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا و راست، بۆ (که‌موکۆڕی و نوقسانی) چییه؟ که‌سێک ده‌توانێ ئیدعای بێ نه‌زمی و نوقسانی له نه‌زمی خوڵقاندن دا بکا که له پێشدا بۆ پشت ئه‌ستوور بوونی ئیدعاکه‌ی خۆی به روونی باس له نێوه‌ڕۆکی (که‌موکۆڕی و نوقسانی) له (نه‌زم)دا بکا، پاشان له‌وانه‌ی پرسیاره‌که‌یان ئاراسته ده‌کا داوا بکا که چاویان باز بکه‌ین و سه‌یری ده‌وروبه‌ریان و خوڵقاوه‌کان بکه‌ن و ئینجا له‌گه‌ڵ شتێکی دیکه‌دا هه‌ڵیانسه‌نگێنن و وڵا‌می پرسیاره‌که بده‌نه‌وه. قورئان نه‌یوتووه که مه‌به‌ستی له (فطور) (که‌موکۆڕی، نوقسانی و تره‌ک و ...) چییه. هه‌ر بۆیه له‌و پرسیاره‌دا که له ئایه‌تی قورئاندا هاتووه له مه‌فهومێکی ون و نه‌دیار و ناروون که‌ڵک وه‌رگیراوه و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر گه‌وره‌یه.
ب) به کام که‌ره‌سته و پێوانه‌ی گونجا و جێگای باوه‌ڕ ده‌توانین پێکهاته‌کانی جیهانی هه‌ستی و پێوه‌ندی نیوانیان تاوتوێ بکه‌ین و هه‌ڵیانسه‌نگێنین، تاکوو بۆمان روون بێته‌وه که ئایا له نیزامی قوڵقاندندا که‌موکۆڕی هه‌یه یان نه؟ له روانگه‌ی موئمنانه‌وه بۆ ناساندنی راستییه‌کانی جیهان له دوو رێگا زیاتر وجودی نییه: عه‌قڵ و وه‌حی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی پرسیاره‌که‌یان ئاراسته کراوه ملحه‌ده‌کانن، نه‌ک موئمنان، و ملحه‌ده‌کانیش بێجگه له عه‌قڵ و علم و زانستی مرۆڤایه‌تی نه‌بێ که‌ره‌سته‌یه‌کی دیکه‌یان به ده‌سته‌وه نییه تاکوو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بکه‌ن. هه‌روه‌ها موئمنه‌کانیش ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ وڵا‌می پرسیاره‌که بده‌نه‌وه تووشی گێره‌وکێشه ده‌بن! هه‌ر بۆیه ته‌نیا که‌ره‌سته‌یه‌ک که ئێمه بتوانین له‌سه‌ر نیزامی خوڵقاو وڵا‌می ئه‌و پرسیاره‌ی پێ بده‌ینه‌وه، عه‌قل و علم و زانستی مرۆڤانه‌یه. به‌ڵام عه‌قلی مرۆڤ "جایزالخطا" یه و علم و زانستیش ناقس، به‌رته‌ستک و هه‌ڵه هه‌ڵگره و لێره‌دایه که کۆسپێکی گه‌وره تێته ئاراوه. روونکردنه‌وه‌که‌شی له دوو خاڵ تێناپه‌ڕێ: ١- وای دابنێین که دوای لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له نیزامی خوڵقاندن دا به‌و ئاکامه گه‌یشتین که که‌موکۆڕی و تره‌کی زۆر له‌و نیزامه‌دا هه‌یه. ئایا به پیشاندان و روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌موکۆڕیانه لاینگرانی قورئان واز له ئیدعاکه‌ی خۆیان دێنن و ده‌ست به‌رداری ده‌بن؟ هه‌رگیز! ئه‌وان - ئه‌گه‌ر زۆر لیبرالیش بن و بڕیاری کافر بوونی ئێمه ده‌رنه‌که‌ن - سه‌ره‌تا زۆر تێده‌کۆشن تاکوو پیشان بده‌ن که ئه‌و خاڵانه ئێمه ئیشاره‌مان پێ کردووه که‌موکۆڕی و نوقسانی له نیزامی خوڵقاندن دا نین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێهاتووی پاساوهێنانه‌وه‌یان بۆ خاڵه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وا به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێن که عه‌قڵ و زانست و علمی مرۆڤ "جایزالخطا"یه و به خێرایی ئه‌م قه‌زاوه‌ته ده‌که‌ن!
٢) وای دابنێین که له‌و لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وانه‌دا ئێمه به هیچ جۆرێک چووکه‌ترین هه‌ڵه و که‌ومکۆڕیمان له نه‌زمی خوڵقاندن دا نه‌دۆزیه‌وه. ئایا له بارودۆخێکی ئه‌وتۆ دا ئیدعاکه‌ی قورئان - له‌سه‌ر نه‌بوونی که‌موکۆڕی و نوقسانی له نیزمی خوڵقاندن دا - ده‌سه‌لمێ؟ وڵامه‌که‌ی به دوو هۆ نه‌یه: ١-٢. نه‌دۆزینه‌وه‌ی که‌موکۆڕی، ده‌لیلی نه‌بوون که‌موکۆڕی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیچ کات ناتوانین هه‌موو پێکهاته‌کانی عاله‌می هه‌بوون و پێوه‌ندییه سه‌خت و دشواره‌کانی نیوانیان موتالا بکه‌ین و لێیان بکۆڵینه‌وه. یان به لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی دیاریکراویان ناتوانین حوکم و بڕیاری خۆمان له سه‌ر گشت نیزامی هه‌بوون - یان میلیاردها پێکهاته‌ی روون و ئاشکرا- بده‌ین که گوایه هیچکامیان هیچ که‌موکۆڕییه‌یکان تێدا نییه. به کورتی ده‌توانین بڵێین گه‌ڕان و لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له هێز و توانای مرۆڤدا نییه و لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ناقسیش هه‌رگیز ناگاته ئامانجێکی چه‌سپا و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا. ٢-٢. ره‌نگه هه‌ڵه‌ی عه‌قل و نوقسانی عیلم و زانستی ئیمه ببێته هۆی ئه‌وه که نه‌توانین هه‌بوونی هه‌ڵه و که‌موکۆڕی و نوقسانی له پێکهاته‌یکدا - که به بڕوای خۆمان به ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌مان لێ کردووه - نه‌دۆزینه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و پرسیاره که له‌و ئایه‌ته‌ی قورئاندا هاتووه، هه‌وه‌ڵه‌ن ناڕوونه (چونکه له تکسته‌که‌یدا ناروون و تاریفه‌که‌یشی روون نیه که "خلل و نقصان له نیزامی خوڵقاندن، به‌کار هاتووه) و دووهه‌م هه‌ڵوه‌شاوه و بێ ئامانجه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌شه‌ر "جایزالخطا" بوونی زانست و علمی دیاریکراوی خۆی ناتوانێ وڵا‌می بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا به‌و پرسیاره بداته‌وه و وڵا‌می له گۆتره‌ش ده‌ردێکمان بۆ ده‌وا ناکا و ناتوانێ ببێته هۆی مه‌بنای ئیمان. ٣. موشریکان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که خودا کوڕی هه‌یه. هێندیك عیسای مه‌سیحیان به کوڕی خودا ده‌زانی. بڕوایه‌کی دیکه ئه‌وه بوو که فریشته‌کان کچانی خودان و هه‌روه‌ها جوله‌که‌کان - به‌و جۆره که قورئان باسی ده‌کا- عزیزیان به کوڕی خودا داده‌نا و ... له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م ئیدعایانه‌دا قورئان له ئایه‌تی ١٠١ سوره‌ی ئه‌نعام دا به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌پرسێ:
(چۆن گونجاوه خــــودا کوڕی هه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هاوسه‌ری نییه؟
دوو پێش فه‌رز، بوونه‌ته هۆی بنه‌ڕه‌تی بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م پرسیاره: ئه‌لف) ته‌نیا له یه‌ک حاڵه‌تدا ده‌کرێ که ئیکس (x) به کوڕی ئیگریگ (y) بزانین ئه‌ویش کاتێکه که y هاوسه‌رێکی هه‌بێ و x نه‌تیجه و به‌رهه‌می ئه‌و پێوه‌ندییه بێ. به جۆرێکی دیکه ده‌توانین بڵێین که پێوه‌ندی باوک و کوڕایه‌تی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی نیزامی ئینسان و ئاژه‌ڵدا مانای هه‌یه و بێجگه له‌م چوارچێوه‌یه، به هیچ جۆرێک مانا نادا و نابێ شتێک یان که‌سێک به کوڕی شتێک یان که‌سێکیتر بزانین. ب) موشرکانیش پێش فه‌رزی (ئه‌لف)یان قبوڵه. به‌ڵام تاکوو ئێستا بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه که خودا هاوسه‌رێکی نه‌بووه و نییه تاکوو کوڕێکی لێ ببێ. خودای محه‌ممه‌د به پێی ئه‌و دوو پێش فه‌رزه، له مێشکی خۆیدا بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه که ته‌نیا ئه‌وه به‌سه که به بیری موشر‌کان بێنێته‌وه که "هاوسه‌ری نیه" بۆ ئه‌وه ئه‌وانیش واز له‌و بۆچوونه‌ی خۆیان بێنن که خودا کوڕی هه‌یه! له کاتێکدا به روون و ئاشکرا دیاره که هه‌ردوو پێش فه‌رزه‌کان بێ بناغه‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ که کارگێڕی وشه‌کان له‌سه‌ر ماناکان، کارگێرییه‌کی باردۆخی و قه‌راردادییه نه‌ک شتێکی حه‌قێقی. خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی ئیشاره به مانای شتێکی تایبه‌تی بکه‌ن، هێندیک له‌فز و وشه به‌کار دێنن که باشتر بتوانن پێوه‌ندی زوانیی له نێوان خۆیاندا پێک بێنن. هه‌ر بۆیه زۆر به هاسانی ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی مه‌جازی و ئیعتباری، فریشته‌کان به کچانی خودا و عیساش به کوڕی خودا بزانن. کۆسپی مه‌نتقی ئه‌م کاره له کوێدایه؟ مه‌سیحیه‌کان که عیسا به کوڕی خودا ده‌زانن به هیچ جۆرێک له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که خودا هاوسه‌رێکی بووه و له‌گه‌ڵی خه‌وتووه و هاوسه‌ره‌که‌ی عیسای بۆ خودا دروست کردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن به هۆی (روح القدس) له رۆحی خۆیه‌وه فووی به وجوودی مریه‌مدا کردووه و به شێوه‌یه‌کی موعجزه‌یی و دوور له چوارچێوه‌ی یاسای سروشتی سکی ئه‌وی پڕ کردووه. چ کۆسپێکی تێدایه که (لانی که‌م به شێوه‌ی مه‌جازی) عیسا به کوڕی خودا دابنرێ؟ مه‌گه‌ر کاتێک هه‌موو موئمنان به یاوه‌رانی خودا ناوده‌برێن، به‌ڕاستی له‌و به‌و مانایه‌یه که موئمنه‌کان هه‌موو هاوکاری خودان؟ هه‌رگیز! چونکه خودا که عاله‌می متڵه‌ق و توانای متڵه‌ق و خوڵقێنه‌ری هه‌موو عاله‌می هه‌بوونه و فه‌رمانڕه‌وای کائیناته، به هیچ جۆرێک پێویستی به یارمه‌تی که‌س نییه. مه‌گه‌ر کاتێک باس له "تووڕه‌یی خودا" ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان هه‌مان مانای تووڕه بوونه که له مرۆڤه‌کاندا به‌کاری ده‌به‌ین؟ هه‌گیز! له‌به‌ر ئه‌وه وای دابنێین که خودا گیاندارێکی کامیل و متڵه‌ق و ساده و ساکار و ... یه و کرداره مرۆڤانه‌کانی وه‌ک خۆشی و خه‌م و تووڕه‌یی و دڵه‌ڕاوکه و ... له وجوودیدا نییه. که‌وابوو وای داده‌نێین که که‌سێک پرسیار بکا: "مه‌گه‌ر خودا گیاندارێکی ناقسه یان نیازمه‌ند و وه‌ک مرۆڤه که داوا له ئێوه "موئمنه‌کان" ده‌کا که ببن به "یاوه‌ر"ی و "تووڕه‌بوون و خه‌م و شادی و خۆشی" پێوه گرێ ده‌ده‌ن؟ له بارودۆخێکی ئه‌وتۆدا چ وڵامێکی پێ ده‌ده‌نه‌وه؟ ده‌توانین وڵامێکی وه‌ک وڵا‌می ئه‌م پرسیاره به پرسیاره‌که‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که باسمان کرد، بده‌ینه‌وه. قایل بوون به‌وه‌ی که خودا کوڕی هه‌یه، به هیچ جۆرێک به مانای ئه‌وه نییه که ده‌بێ حه‌تمه‌ن خودا هاوسه‌رێکی هه‌بێ. که‌وابوو پرسیاری ئایه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌نتقی نییه.
٤- ئایه‌تی ٣٠ سوره‌ی (انبیاء) به تێڕامانه‌وه ده‌پرسێ:
(ئایا کافره‌کان نه‌یاندیوه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی له سه‌ره‌تاوه به یه‌که‌وه په‌یوه‌ست بوون و ئێمه ئه‌وانمان له یه‌کتری جیا کرده‌وه و هه‌موو زینده‌ورانشمان له ئاو پێک هێنا؟ ئایا (دیسان) ئیمان ناهێنن؟ کافره‌کان ئه‌و کاته که - وای دابنێین - ئاسمانه‌کان و زه‌وی به یه‌که‌وه چه‌سپابوون، هێشتا وجودیان نه‌بوو که ئه‌و جیا کردنه‌وه ببینن!؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته وجودیان هه‌بوایه، ته‌نیا ده‌یانتوانی کرده‌وه‌که ببینن، نه‌ک کار و کرداره‌کانی خودا، چونکه شتێکی ئه‌وتۆ له راده‌ی هۆشی مرۆڤ به‌ده‌ره. به‌ستراوه‌یی ئاویش به ژیانه‌وه ده‌توانرێ ببینرێ و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان نیشانیان داوه که ژیان له ئاوه‌وه ده‌ستی پێ کردووه، به‌ڵام هۆکاری ئه‌و پێکهاتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێز و توانایی خودا یان نه، ئه‌وه‌ش شتێکه ناتواندرێ ببینرێ. کاره‌سات و پێکهاته سروشتییه‌کان به پشتئه‌ستووری به یاسا و هۆ سروشییه‌کان لانی که‌م تاکوو راده‌یه‌ک پاساوهه‌ڵگره و ته‌مومژاوی بوونی هێندێک له پێکهاته سروشتیه‌کان - لانی که‌م تاکوو راده‌یه‌کی هاکه‌زایی ماقوڵ - بده‌ینه پاڵ جه‌هاله‌تی ئینسانه‌کانه‌وه و زۆر له هۆکانی یاسای سروشتی که هێشتا هۆکانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و به ناڕوونی ماونه‌ته‌وه، به‌و هیوایه که پێشکه‌وتنه زانستیه‌کان، به‌ره به‌ره ئه‌و ته‌مومژه و لێڵیه‌ش بڕه‌وێننه‌وه. هه‌ربۆیه وای دابنێین که خودا هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و له یاساکانی سروشتدا روون نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ی ئایه‌ته‌که‌ی قورئانمان بۆ بێ مانا و بێ بنه‌ڕه‌ت ده‌کات. ره‌نگه بپرسن که ده‌ستتێوه‌ردانی خودا له‌و کرده‌وه‌دا (جیا بوونه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی له یه‌کتر) هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌کی زاهیری نابینرێ، به‌ڵام به پاڵپشت به ده‌لیل و بورهان بتوانین ده‌ستتێوه‌ردانی خودا له‌و کاره‌ساته‌دا هه‌ست پێ بکه‌ین. به‌ڵام هه‌وه‌ڵه‌ن روون نییه که ئه‌و بۆچوونه بگاته ئامانج (له‌به‌ر ئه‌وه تاکوو ئێستا ده‌ربڕینی زۆر مه‌حکه‌م له‌سه‌ر هه‌بوونی خودا هاتووه‌ته ئاراوه به‌ڵام هه‌موو کاتێک ئه‌و جۆره بۆچوونانه بردراونه‌ته ژێر نیشانه‌ی پرسیار). دووهه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگایه به بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا بتوانێ هه‌بوونی خودا بسه‌لمێنێ، پیتر چ پێویست ده‌کا کاره‌سات و رووداوه کۆنه‌کانی میلیاردها ساڵ پێش به بیر خه‌ڵک بێنن. ئه‌گه‌ر وابێ به پێی ئه‌و ئیدعایه، هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی بچوک و گه‌وره له هه‌ر کاتێکدا روو بدا، هه‌بوونی خودامان بۆ ده‌سه‌ڵمێنێ. به جۆرێکی دیکه ده‌توانین بڵێین که له جێگای باس کردنی جیا بوونه‌وه‌ی ئاسمانه‌کان له زه‌وی له میلیاردها ساڵ پێش - که له بیروڕای دژبه‌ره‌کان و بیرمه‌نده‌کاندا، روون نییه که ئایا به راستی ئه‌و گۆڕانکارییه رووی داوه یان نه - باشتر بوو ئیشاره به رووداوێکی گونجاوی سروشت بکرێ که هه‌موو رۆژێک له پێش چاوی خه‌ڵکه‌وه رووده‌دا. هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ئایه‌ته که باسمان کرد ئه‌وه‌یه که پێکهاتنی ژیانی پێوه‌ند داوه به ئاوه‌وه، ئه‌مه‌شی به کرده‌وه‌ی خودایی داناوه. به جۆرێکی دیکه ده‌توانین بڵێین که پرسیاری نێو ئایه‌ته‌که به جۆرێک کراوه که گوایه مرۆڤ به دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان ژیان و ئاو و ئه‌وه‌ی که گیانداران له ئاوی پێک هاتوون، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که خودا هه‌یه و ده‌بێ ئیمانی پێ بێنین. له کاتێکدا که ئه‌وه بۆچوونێکی مه‌نتقی و دروست نییه و هیچ کات ناکرێ فڵان و فیساره پێکهاته‌ی تایبه‌ت ببه‌ستینه‌وه به فڵان و فیساره هۆکاری تایبه‌ته‌وه که گوایه ئه‌مه کاری خودا و سه‌لماندنی وجودی خودایه. بۆ وێنه ناتوانین بڵێین که هۆی که‌م و زۆر بوونی ئاوی ده‌ریا، هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشی گۆی مانگ، که‌وابوو خودا هه‌یه!
نووسینی حجت الله بیکویی، وه‌رگێڕانی حه‌ممه بێ خوا
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|