ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
حه‌ج ده‌یتوانی کونگره‌ی په‌یامی یه‌کیه‌تی موسڵمانه‌کانی جیهان بێبێ شک له‌به‌ر ئه‌وه په‌یامبه‌ری ئیسلام له زانستێکی تایبه‌تی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت و زۆربه‌ی یاسا‌و رێساکان و به‌رنامه‌کانی دامه‌زراند، به‌م کاره‌ش ئامانجی رێکخراوه‌یی، رامیاری و ته‌شکیلاتی هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له درێژایی مێژوودا به لاڕێدا کێشرا.
دوور نه‌ڕۆین و ته‌نیا رێوڕه‌سمی ئێستای حه‌ج، باس بکه‌ین که ده‌یتوانی ببێت به کونگره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ساڵانه بۆ هه‌موو موسڵمانانی جیهان و به‌م شێوه ده‌یانتوانی یه‌کگرتووی جیهانی ئیسلامی پێک بێنن و ببن به حاکمی دونیا. به‌ڵام هه‌یهات که حه‌جی ئێستا، شتێک له سه‌فه‌رێکی بێ سوود به‌ولاوه هیچی دیکه نه‌بووه و نییه و ته‌نانه‌ت نوێژی رۆژانی هه‌ینی ده‌یتوانی ببێته باشترین تریبوونی ته‌شکیلاتی حیزبی موسڵمانه‌کان. هه‌روه‌ها هه‌موو رێکخراوه‌کانیان ده‌یانتوانی چه‌ند رۆژ جارێک کۆبوونه‌وه‌ی نێوخۆیی بگرن و له ساڵدا جارێک له پێکهێنانی کونگره‌یه‌کدا (که ئامانجی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دیش له حه‌ج، گرتنی کونگره‌یه‌کی جیانی بووه) هێزه‌کانی خۆیان رێکبخه‌نه‌وه.
هێندێک یاساوڕێسای ده‌ورانی جاهیلیه‌تی تازییه‌کان که په‌یامبه‌ری ئیسلام قه‌بووڵیانی کرد و تاکوو ئیمڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت، له جێگای خۆیاندا ماونه‌ته‌وه. ده‌ردێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان ئه‌وه‌یه که هێشتا ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتوون که حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د له کاتی شۆڕشه‌که‌یدا مه‌جبوور بووه هێندیک له عاده‌ت و ته‌قالیدی ئه‌و ده‌ورانه قوبوڵ بکا تاکوو ریش سپییه‌کان بۆ لای خۆی راکێشێ و ئه‌وانیش ئایینه تازه‌که په‌سند بکه‌ن و له ناکاو سه‌ریان له کۆمه‌ڵێک یاسا‌و رێسای نوێوه که له کۆمه‌ڵگای ئه‌وکاته بێگانه بوون هه‌ڵنه‌ته‌قێ و لێی نه‌سڵه‌مێنه‌وه.
ئێستاش بێینه سه‌ر ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی که له ده‌ورانی جاهیلیه‌تی تازییه‌کانه‌وه له لایه‌ن په‌یامبه‌ری ئیسلامه‌وه په‌سند کراون:
1- ته‌واف به ده‌وری بۆتخانه‌ی که‌عبه‌دا، هه‌رچه‌نده دوای هاتنی ئیسلام هه‌موو بۆته‌کانیشیان فڕێدایه ده‌ره‌وه! به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و جێگایه، شوێنی بۆته‌کان بوو! له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامیشدا محه‌ممه‌د (بیت المقد‌س)ی وه‌ک قیبله‌ی مسڵمانه‌کان دیاری کردبوو، به‌ڵام دوای شه‌ڕ و پێکدادانێکی زۆر له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کان و نزیکایه‌تی زۆرتر له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆی، که‌عبه‌ی به (بیت المقد‌س) گۆڕییه‌وه.
2- رێوڕه‌سمی حه‌ج، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا هه‌مووی له ده‌ورانی جاهیلیه‌تی عه‌ره‌به‌وه وه‌رگیراوه، له سه‌ره‌تاشدا که‌عبه بۆتخانه بووه، تازییه‌کان له هه‌موو شوێنێکه‌وه بۆ رێوڕه‌سمی ته‌وافی حه‌ج روویان له مه‌که ده‌کرد. هه‌روه‌ها حه‌جی (عمره)ش له‌و ده‌ورانه‌وه ماوه‌ته‌وه.
3- رێوڕه‌سمی سێ ته‌ڵاقه خستنی ژنانیش له‌و نرێته دواکه‌وتووانه‌ی جاهیلیه‌تی تازییه‌کانه.
4- مانگه‌کانی (محرم) و (صفر) له مانگه پیرۆز و حه‌رامه‌کان بوون که له‌و مانگانه‌دا شه‌ڕوشۆڕ ڕاده‌گیرا.
5- نوێژ بۆ مردوو خوێندن.
6- کفن کردنی مردووه‌کان.
7- غوسڵ کردنی مردوو.
8- غوسڵ ده‌رکردنی گڵاوی.
9- بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی دزان و رێگره‌کان (دست دزدان و راهزنان را نیز ملوک حیره و ی‌من می بریدند...!)
10- له داردانیش یه‌کێک له‌و نرێته کۆنانه‌ی جاهیلیه‌تی تازییه‌کانه. (توضیح الملل) لاپه‌ڕه‌ی 207 تا 216)
ئه‌و وتانه‌ی یارانی په‌یامبه‌ری ئیسلام که بوون به ئایه‌ته‌ی قورئان هه‌رچه‌نده سه‌لمان پارسی، هه‌وه‌ڵین که‌س بووه که شێوه‌ی هۆنینه‌وه‌ی نوێی به په‌یامبه‌ری ئیسلام بۆ دانانی کتێبێک که بیست ساڵ دوای خۆی، ناو نرا قورئان، فێر کرد! به‌ڵام ئایه‌تێکی زۆر له نێو قورئاندا هه‌ن که وتار و قسه‌ی یارانی په‌یامبه‌ری ئیسلامن که وه‌ک ئایه‌تی قورئانی ده‌ژمێردرێن، وه‌ک عومه‌ر، ئیمام عه‌لی و حه‌مزه که هه‌موویان له که‌سایه‌تییه شه‌ڕکه‌ر، هۆشمه‌ند و هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی ئه‌و کاته‌ی تازییه‌کان بوون.
جلال ا‌لدین عبدالرحمن سیوطی له کتێبی (الاتقان فی علوم القرآ‌ن)دا ده‌نووسێ: ره‌سولی خودا وتی: خودا حه‌قی له نێو دڵ و له سه‌ر زمانی عومه‌ر دانا. عومه‌ریش بیرێکی به مێشک‌دا ده‌هات و پاشانیش قورئان هه‌ر به‌و شێوه نازڵ ده‌بوو. عومه‌ر وتی: له سێ شت‌دا له‌گه‌ڵ خودای خۆم رێککه‌وتووم: هه‌وه‌ڵ - وتم: ئه‌ی ره‌سوڵی خودا باشتر وایه له‌به‌ر پله‌وپایه‌ی ئیبراهیم، بۆ نوێژ کردن روو له (که‌عبه) بکه‌ین. پاشان ئه‌م ئایه‌ته نازڵ بوو: (واتخذوا من مقام ابراهیم مصلی). دووهه‌م: وتم ئه‌ی ره‌سوڵی خودا، به‌دکار و باش کرداره‌کان هه‌موویان ژنه‌کانی تۆ ده‌بینن. بڕیار بده که ئه‌وان حه‌جاب به‌کار بێنن. پاشان ئایه‌تی حجاب دابه‌زی: (یا ایهاالنبی قل لازواجک و بناتک و نساءالمؤمنین یدنین علیهن من جلا بیتهن). (احزاب آیه 59) سێهه‌م: ژنانی په‌یامبه‌ر دڵپیسی ده‌که‌ن له یه‌کتری، پێیانم وت: خۆزگه خودا ئێوه‌ی ته‌ڵاق بدابایه و هاوسه‌ری له ئێوه‌ی باشتری به نسیب بکردایه، که ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق بوو به ئایه‌تی: (عسی ربه ان طلاقکن ان یبدله ازواجا جیرا منکن) (لاپه‌ڕه‌ی 131) هه‌روه‌ها ئایه‌تی: (فتبارک الله احسن الخالقین) ش وته‌ی (عومه‌ر)ه که دواتر بووه به ئایه‌تی قورئان. (لاپه‌ڕه‌ی 131) هه‌روه‌ها ئایه‌تی 18 له سوره‌ی به‌قه‌ره قسه‌ی عومه‌ره و له باسێکدا که له‌گه‌ڵ جوله‌که‌یک هه‌یبووه پێی وتووه: ئایه‌ت: (سبحانک هذا بهتان عظیم) (نور ئایه‌تی 16) هه‌روه‌ها وتوویانه که ئه‌م ئایه‌ته بۆ یه‌که‌م جار له زوانی (سعد بن معاذ)ه‌وه له‌و کاته‌دا که تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت له (ئایشێ)دا بیسراوه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئایه‌ته به هی (زید) و (ابو ایوب)یش زانراوه. هه‌روه‌ها ئایه‌تی: (و یتخذ منکم شهداء ) (آل عمران آیه 140) یه‌که‌م جار له زمانی ژنێکی موسڵمانه‌وه بیسراوه، دوای ئه‌وه‌ی که هه‌واڵی شه‌ڕی (احد) ی بیستووه و ئاگادار بووه‌ته‌وه که په‌یامبه‌ری ئیسلام زیندوویه، ئه‌م ئایه‌ته‌ی وتووه. هه‌روه‌ها (سیوطی) له سه‌ر ئایه‌تی به‌ناوبانگی: (ما محمد الا رسول) (آل عمران آیه 144) ده‌نووسێ که: (مصعب) له شه‌ڕی (احد)دا ئاڵای ئیسلامی به ده‌ستی راستیه‌وه گرتبوو، ده‌ستی راستیان بڕیه‌وه، ئاڵاکه‌ی به ده‌ستی چه‌پی به‌رز کرده‌وه له کاتێدا ده‌یوت (ما محمد ال رسول...)، پاشان ده‌ستی چه‌پیشیان بڕییه‌وه، به زمان ئاڵاکه‌ی به سینگیه‌وه گرت و تاکوو کوشتیان، به‌رده‌وام وته‌کانی ده‌وته‌وه. تاکوو ئه‌و کاته ئه‌م ئایه‌ته نازڵ نه‌بووبوو، به‌ڵام پاش ئه‌و رووداوه ئه‌و وتانه بوونه به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی قورئان.
لێدانی ژنان له ئیسلامدا.
سه‌رچاوه: قرآن سروده‌ای به سپک پارسی. نووسینی حسن عباسی (سیاوش اوستا) - وه‌رگێڕان: حامید
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|