ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
عه‌داڵه‌تی خودای قورئان له قیامه‌تدا له قورئاندا به‌رده‌وام واده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و عه‌زابی ئاخره‌ت ده‌درێ به گوناهباران و ته‌نانه‌ت له هێندێک جێگایشدا باس له عه‌زابی هه‌تاهه‌تایی له دۆزخدا ده‌کرێ. پرسیار لێره‌دایه که بۆچی و بۆ چ گوناهێک ده‌کرێ له ئاخره‌تدا ئه‌و تۆڵه قورس و گرانانه‌یان هه‌بن؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئه‌شکه‌نجه و تۆڵه‌سه‌نده‌وانه له‌گه‌ڵ عه‌داڵه‌تی خوادا سازگاره؟
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کۆسپه، زانایان و راڤه‌که‌رانی ئیسلامی وتوویانه که پێوه‌ندی نێوان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئاخره‌ت له‌گه‌ڵ تۆڵه‌سه‌نده‌وه و موجازاتی گوناهه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر عه‌رز، پێوه‌ندی قه‌راردادی ـ وه‌ک ئه‌و یاسایانه‌ی به‌شه‌ر بۆ مه‌جازاتی موجرمه‌کان ـ نییه. به‌ڵکوو رابته‌یه‌کی زاتی. "علی" و مه‌علولی یه. ده‌توانین به جۆرێکی دیکه بڵێین که عه‌زابی ئاخره‌ت نه‌تیجه‌ی سروشتی و زاتی گوناهه‌کانی ئێمه‌یه له دونیادا. دوایه‌ش نموونه‌یه‌ک دێننه‌وه و ده‌ڵێن له‌م دونیایه‌دا ره‌نگه که‌سێک یه‌ک یان دوو جار خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکولی بوخاته‌وه و ئه‌مه‌ش ببێته هۆی نه‌خۆشینگه‌لێک له‌و که‌سه‌دا که تاکوو ساڵانێکی دوور و درێژ پێوه بناڵێ. مرۆڤێکی ئه‌وتۆ مافی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م عه‌زابه ئامانجی ئه‌و خه‌تایه یه که ئه‌و کردوویه. عه‌زابه‌کانی ئاخره‌تیش هه‌ر وه‌ک ئه‌مه‌یه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا هیچ په‌یره‌ونامه‌یه‌ک نه‌نووسراوه که له‌ودا ئیشاره به‌وه کرابێ که بۆ وێنه بۆ هه‌ر دۆریه‌ک، راده‌یه‌ی ئه‌ونده عه‌زاب له دۆزخدا دیاری کراوه. به‌ڵکوو دیوی ده‌روونی و نێوه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی گوناهکاری مرۆڤ له‌وێدا به شێوه‌ی عه‌زابی به ئێش و ئازاری ئاخره‌تیی ده‌رده‌که‌ون و به شێوه‌یه‌ک که ببینرێن، خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. به‌ڵام لێره‌دا دوو کۆسپی زۆر گه‌وره دێنه ئاراوه:
١- دونیا و ئاخره‌ت و یاسا و سونه‌ته‌کانی حاکم له سه‌ر ئه‌وان، مه‌خلوقی خودان، که‌وابوو پاساوهێنانه‌وه‌کانی پێشوو هیچ کۆسپێک چاره‌سه‌ر ناکه‌ن. پرسیار لێره‌دایه که بۆچی خودا جیهان و یاساکانی سه‌ر جیهانی به جۆرێک نه‌خوڵقاند که گوناهه‌کانی مرۆڤ له دونیادا به شێوه‌یه‌کی سروشتی له عه‌زابه‌کانی ئاخره‌ت هاسانتر، کورتخایه‌نتر و هێنده تاقه‌تپڕوکێن نه‌بن که له قورئاندا باسیان لێ ده‌کرێ؟
٢- ئێستاش که خودا مرۆڤ و جیهانی به‌و جۆره دروست کردووه، ئایا ناتوانێ ده‌ست له یاسا و رێساکانی وه‌ردا و مرۆڤه‌کان له عه‌زابی تاقه‌تپڕوکێنی دۆزه‌خ رزگار بکا؟ ئایا ده‌ست و پێی خودا له به‌رامبه‌ر نیزامی هه‌ستی و یاساکانییه‌وه به‌ستراوه؟ له پاساوه‌کانی پێشوودا وا ده‌رده‌که‌وێ که زۆر دوورن له راستی و ئیعتابره‌وه. چونکه راده و جۆره‌کانی ئه‌و عه‌زابانه، پێوه‌ندییه‌کی زاتی و راستیی و گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ جورم و گوناهه‌کان نییه. ئه‌گه‌ر به‌راستی خودا (به‌و جۆره‌ی که له ئایه‌تی ٣ ی سوره‌ی حه‌مد دا هاتووه) خاوه‌نی زۆر جه‌زا بێ. پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه، له کۆتاییدا ئیعتباری و قه‌راردادی و هه‌روه‌ها گۆڕانکاری و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شیانه. به‌ڵام باشتره بزانین که قورئان بۆ دڵنیایی مرۆڤه‌کان (له‌وه‌ی که له ئاخره‌تدا زڵم که که‌س ناچێ) چ ده‌ڵێ: ئایه‌ی ٤٠ سوره‌ی غافر ده‌ڵێ: "هه‌ر که‌س (له جیهاندا) گوناهێک بکا، (له ئاخره‌تدا) "وه‌ک" ئه‌و عه‌زاب ده‌درێ..."
ئه‌م واتایه‌ش له ئایه‌تی ٢٧ ی سوره‌ی یونس و ئایه‌تی ١٦٠ ی سوره‌ی انعام دا هاتووه‌ته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که چۆن و به چ پێوانه‌یه‌ک ده‌کرێ و ماناداره که له "وه‌ک" بوون و یا "پێوه‌ندی" عه‌زابی ئاخره‌ت ـ به‌و جۆره‌ی قورئان باسی ده‌کا ـ له خه‌تا و گوناهه‌کانی دیایی مرۆڤه‌کان باس بکرێ؟ پێوه‌ره و ئه‌ندازه‌ی "وه‌ک" یان "پێوه‌ندی" نێوان ئه‌و جۆره کوناهانه له دۆزه‌خ یان گوناهی سه‌ر زه‌وی مرۆڤه‌کان چییه؟ چه‌نکه ده‌کرێ هه‌زاران ساڵ (هێندیك جاریش: له راده‌به‌ده‌ر) سووتان له ئاوری دۆزه‌خ ـ که بێ گونان له‌گه‌ڵ سه‌دان جۆره ئه‌شکه‌نجه‌ی تاقه‌تپڕوکێنیتردایه ـ "وه‌ک" یان "پێوه‌ندی" یان زه‌نا و خه‌رام خواردن و یان دزی و .. دابنێین؟
نووسینی حجت الله نیکویی - وه‌رگێڕ حه‌ممه بێ خوا
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|