ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com
چێرۆکه درۆینه‌کانی نێو قورئان لـــه قــــورئاندا هێندیک چیرۆک هــه‌ن، جۆرێک ساز کـــراون کـــه خــۆیان پـــه‌رده لــه‌سه‌ر ســـاخته‌یی و درۆبـــوویی خــۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. لێره‌دا چه‌ند نموونه له‌وانه دێنینه‌وه: ١- چیرۆکی به بوزینه (جۆرێک مه‌یمون) بوونی ده‌سته‌یه‌ک له جوله‌که‌کان. له هێندێک له ئایه‌ته‌کانی قورئاندا هاتووه که ده‌سته‌یه‌ک له جوله‌که‌کان (اصحاب السبت) له رۆژی شه‌ممه‌دا نافه‌رمانیان کردووه و هه‌ر بۆیه خودا ئه‌وانی کرد به بوزینه، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به په‌ند بۆ خه‌ڵکیتر. ئایتی ٦٥ و ٦٦ سوره‌ی بقره باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌کا: "که‌سانێک له ئێوه‌ی (جوله‌که‌کان) که له رۆژی شه‌ممه‌دا (بڕیاری خودا)یان به جێ نه‌گه‌یاند، ئێوه‌ش ئه‌وانتان پێ باش بوو، ئێمه‌ش پێمان وتن: بوزینه‌گه‌ڵکی ... کراو. و ئێمه ئه‌م په‌نده‌مان بۆیه به‌سه‌ر هێنان تاکوو بۆ ئاماده‌بوان و بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووش ببن به عیبره‌ت، و کردنمانه په‌ندێک بۆ له‌وانی له خودا ده‌ترسن." هه‌روه‌ها له ئایه‌تی ١٦٣- ١٦٦ی سوره‌ی "اعراب" دا دیسان ئیشاره به‌م باسه کراوه. له‌م ئایه‌ته‌دا روون نه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌و جوله‌که به‌خت ره‌شانه له رۆژی شه‌ممه‌دا چ گوناهێکیان کردووه، به‌ڵام نزیک به هه‌مووی ئه‌وانی رافه‌ی قورئانیان کردووه هه‌ر له شیعه و سونییه‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌وایه‌تێگه‌لێک له په‌یامبه‌ر و ئیمامه‌کان، گوناهی ئه‌و جوله‌کانه له رۆژی شه‌ممه‌دا به راوه ماسی داده‌نێن و وتوویانه ئه‌وانه له شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ماسی گرتنه‌که‌یان که‌ڵیان وه‌رگرتووه و گاڵته‌یان به حوکمی ئیلاهی کردووه (به پێی ره‌وایه‌تێک، ماسیگرتنی رۆژانی شه‌ممه بۆ جوله‌که‌کان حه‌رام بووه). لێره‌دا دوو پرسیار دێته گۆڕێ: ١-١. ئه‌گه‌ر وا بێ، بۆ تاکوو ئێستا خودا به درێژایی مێژوو ئه‌م هه‌موو جه‌نایه‌تکار و ستمگه‌ر و ته‌جاوزکارانه که ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ماڵ و حاڵ و نامووسی خه‌ڵکی بێ تاوان، نه‌یانکا به مه‌یموون (و ناشیانکا) تاکوو ببنه په‌ند بۆ زاڵم و جه‌نایه‌تکاره‌کان؟ ئایا ده‌سته‌یه‌ک یه‌هودی (ته‌نانه‌ت واشی دابنێین که ده‌ڵێن) که به مه‌به‌ستیشه‌وه گاڵته‌یان به حوکمی ئیلاهی کردبێ و له رۆژی شه‌ممه‌دا ماسیان گرتووه و خواردوویانه، ده‌بێ بکرێن به بوزینه، ته‌ینا له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكیتر بزانن که نابێ له رۆژانی شه‌ممه‌دا ماسی بخۆن و گاڵته‌یان به حوکمی خودا کردووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پادشاکان، فه‌رمانڕه‌وا، دیکتاتۆر، ده‌وڵه‌مه‌نده، جه‌لاد، جه‌نایتکاران و ده‌ستدرێژکه‌ران به مافی خه‌ڵک که کردوه‌کانیان رووی مێژووی مرۆڤایه‌تی ره‌ش کردووه، دوور بن له‌و عیبره‌ت و په‌نده؟ ٢-١. ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆکانه درۆ نین، بۆ خودا له‌م رۆژگاره‌ی ئێمه‌دا، هیچ گوناهکارێک ناکات به بوزینه بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به په‌ند بۆ که‌سانیتر؟ شایانی باسه که له‌م ئایه‌تانه‌دا باس له "مسح باطنی" گوناهکاران ناکرێ، واته ناتوانین بڵێین که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئایه‌ته‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه له دیوی نێو و ده‌روونیانه‌وه ببونه‌ته بوزینه، چونکه ئه‌و کاته ئه‌و گۆڕانکاریانه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه نابینرێن و هه‌ربۆیه‌ش ناتوانن ببن به عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکیتر. ٢- چیرۆکی ئه‌سحابی فیل ئه‌م چیرۆکه به شێوه‌یه‌کی ناته‌واو له سوره‌ی فیل دا هاتووه: "مه‌گه‌ر نه‌تبینی که خوداوه‌ندت چی به سه‌ر (له‌شکه‌ر) فیل سواران هێنا؟ ئایا مه‌گه‌ر فێڵه‌که‌یانی لێ نه‌کرد به بڵقی سه‌رئاو؟ و پۆل پۆل باڵنده‌ی ننارد که ئه‌و به‌ردانه‌ی له قوڕی وشک دروست کرابوون به سه‌ریاندا به‌ر بده‌نه‌وه؟ و (له کۆتایدا، خودا) ئه‌وانی وه‌ک کای جویاگ لێ کرد (سوره‌ی فیل: ئایه‌تی ٥ - ١)." له هه‌موو ته‌فسیره‌کانی قورئاندا ئه‌م چیرۆکه به‌و جۆره هاتووه که نزیک چل ساڵ پێش ئه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ببێ به په‌یامبه‌ر، پاشای حه‌به‌شه له‌شکه‌رێکی زۆر گه‌وره‌ی ته‌یار کراو به فیلی شه‌ڕ که‌ر (به فه‌رمانده‌ری ابرهه) بۆ له نێو بردنی که‌عبه (ماڵی خوا) ناردووه‌ته سه‌ر مه‌که. کاتێک له‌شکه‌ره‌که‌ی "ابرهه" گه‌یشته نزیک مه‌که، خوداوه‌ند ده‌ستووری به باڵنده‌کان دا تا هه‌ر یه‌ک به‌ردێک به ده‌ندوکیان هه‌ڵگرن و بیڕژێنن به سه‌ر له‌شکه‌ره‌که‌ی "ابرهه"دا. هێنده‌ت زانی به جارێک میلیۆنها باڵنده له‌سه‌ر سه‌ربازه‌کانی "ابرهه"وه په‌یدا بوون و به‌رده‌کانیان به‌سه‌ریاندا به‌رداوه‌ته‌وه و به‌م جۆره هه‌موویان له ژێر به‌ردبارانی باڵنده‌کاندا له نێوچوون. به‌م جۆره خودا ماڵه‌که‌ی خۆی له وێران کردن پاراست. لێره‌شدا دیسان دوو پرسیار دێنه گۆڕێ: ١-٢. ماڵی که‌عبه ئه‌و کات (پێش له په‌یامبه‌ری محه‌ممه‌د) بوختانه‌ی ناوه‌ندی بوتپه‌رستاه‌کانی عه‌ره‌ب بوو و بوته گه‌وره‌کانی عه‌شیره‌کانی عه‌ره‌بی تێدا ده‌پارێزرا. به واتایه‌کیتر، له راستیدا که‌عبه ناوندی بێ خودایی و بوتخانه بوو، نه ماڵی خودا. چۆنه که خودا کاتێک ماڵه‌که‌ی کراوه به بۆتخانه هیچ کرده‌وه‌یه‌ک له خۆی پیشان نه‌داوه، به‌ڵام کاتێک ده‌یانهه‌وێ وێرانی بکه‌ن، به‌و جۆره تووڕه ده‌بێ؟ ئایا خودای محه‌ممه‌د ته‌نیا به دیوار و به‌رد و دار و په‌ردووی ماڵی که‌عبه هه‌ستیار بوو و ته‌ینا ئه‌و شتانه‌ی به‌لاوه به‌بایه‌خ و گرینگ بووه؟! ده‌نا بۆی گرینگ نه‌بوو که ئه‌و ماڵه بووه‌ته ناوه‌ندی خراپه‌کاری و کوفر و فه‌ساد، هه‌ربۆیه چه‌ند سه‌ده به‌سه‌ر به‌بۆتخانه بوونی ماڵه‌که‌یدا تێده‌په‌ڕی و خۆی بێ ده‌نگ کردبوو. به‌ڵام کاتێک ویستیان وێرانی بکه‌ن ئیدی خۆی بۆ رانه‌گیرا؟ ٢-٢. له درێژایی مێژوودا هه‌بوون پادشا و سوڵتان و دیکتاتۆرگه‌لێکی داگیرکه‌ر که هه‌زاران جار چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بڵاوتر کردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێرشیان ده‌کرده سه‌ر شار و وڵاته‌کانیتر و شه‌ڕی خوێناوی و دڕندانه‌یان به‌ڕێده‌خست و سه‌دان میلیۆن مرۆڤی بێ گوناحیان له‌ت و په‌ت کرد و ده‌ستدرێژیان کرده سه‌ر ژن و کچه‌کانیان و شوێنه‌واره‌کانیشیان ئاور تێبه‌ردا و ئه‌وه‌ی بشێ و نه‌شێ به‌سه‌ری ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان هێناوه. ئایا رشتنی خوێنی میلیونها مرۆڤی پیر، لاو و ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ژن و کچانی پاک و بێ گوناهی به‌لاوه گرینگ نه‌بوو؟ له‌مانه‌ش بگوزه‌رێین به پێی سه‌رچاوه مێژوویه‌کانی خودی موسڵمانان، دوای مردنی په‌یامبه‌ر و له ده‌ورانی خه‌لیفه‌کانی بنی ئومه‌یه و بنی عه‌بباس دا ماڵی که‌عبه چه‌ندین جار به ده‌ستی حاکمان و یان شۆڕشوانان وێران کراوه و تاکوو ئێستاش چه‌ندین جار به هۆی سێڵاو و زه‌وی له‌رزه و کاره‌ساتی سروشتی تره‌وه رۆخاوه و دیسانه‌وه له هه‌وه‌ڵه‌وه ساز کراوه‌ته‌وه. ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مانه چ ده‌ڵێن؟ ئه‌دی بۆ خودا ئه‌وکاره که به‌سه‌ر له‌شکه‌ره‌که‌ی "ابرهه"دا هێنای بۆ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یدا نه‌ده‌هێنان که به مه‌نجه‌نیق ماڵی که‌عبه‌یان کردبووه ئامانج و وێرانیان ده‌کرد. تازه پرسیار له‌سه‌ر کاره‌ساته سروشتییه‌کان که ده‌بوونه هۆی وێران کردنی که‌عبه زۆر جددی و توندترن: ئایا خودا به ده‌ستی خۆی ده‌یهه‌ویست ماڵی خۆی وێران بکا؟ ٣- چیرۆکی تۆفانی نۆح چیرۆکی نۆح له ئایه‌ته‌کانی ٤٠ - ٢٥ ی سوری "هود" و هێندیك ئایه‌تی دیکه‌دا لێره و له‌وێ له سوره‌کانیتری قورئاندا باس کراوه. ئه‌م په‌یامبه‌ره‌ی ئیلاهی که له گۆشه‌یه‌ک له‌م سه‌رزه‌وییه پان و به‌رینه‌ی خودادا بۆ راکێشانی خه‌ڵک بۆ لای خواناسی بۆ ماوه‌ی نۆسه‌د و په‌نجا سال له تێکۆشان‌دا بوو (ئایه‌ی ١٤ سوره‌ی عنکبوت). به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌مووه ساڵه ته‌نیا خه‌ڵکێکی که‌م ئیمانیان پێ هێنا. (ئایه‌ی ٤٠ سوره‌ی هود). ئه‌و کات خودا خه‌به‌ری پێ ده‌دا که ئیتر زیاتر له‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وه پێش به ده‌ورییه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه، که‌سی دیکه ئیمانی پێ ناهێنێ، که‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه موئمنه پێکه‌وه که‌شتییه‌کی گه‌وره دروست بکه‌ن و هه‌موو سواری ببن و له هه‌ر ئاژه‌ڵێکیش جوتێک له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رنه نێو که‌شتیه‌که‌وه. (سوره‌ی هود. ئایه‌ی ٤٠ - ٣٦). ئه‌و کاته تۆفان و سێڵاوێکی زۆر هه‌ستا، نۆح و هاوڕێکانی ده‌رباز بوون، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌یتر هه‌موو له ئاودا خنکان. چه‌ند پرسیار: ١-٣. بۆ ده‌بوو نۆح له هه‌ر ئاژه‌لێک جووتێک، واته نێر و مێیه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی بباته نێو که‌شتییه‌که‌وه؟ ته‌نیا پاساوێک بۆ ئه‌م پرسیاره گونجاوه، ئه‌وه‌یه که سێڵاو و تۆفانه‌که ئه‌ونه گه‌وره و به‌ربڵاو بووه، هه‌موو جیهانی داگرتووه و هه‌موو شتێکی له نێو بردووه و بۆ ئه‌وه‌ی دوای نیشنه‌وه‌ی تۆفانه‌که، دیسانه‌وه زاوزێ ده‌ست پێ بکاته‌وه، ده‌بوو جوتێکی نێرومێ له هه‌موو ئاژه‌ڵێک رزگار بکه‌ن ( و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه ته‌فسیری قورئانیان کردوه‌ته‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دان که وا بووه) به‌ڵام بۆ ئه‌و غه‌زه‌به‌ی ئیلاهی به‌و جۆره سامناک نازڵ بووه که به‌ری هه‌موو جیهان که‌وتووه و ئه‌و ئاژه‌ڵه بێ کوناهانه‌شه‌ی گرێتوه‌ته‌وه که سواری که‌شتیه‌که‌ی نۆح نه‌بوون و هه‌ر وه‌ها هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌ردیشی له نێو بردووه؟ ئاژه‌ڵ و مرۆفه‌کانیتر چ گوناهێکیان هه‌بوو؟ ٢-٣. نۆح چۆن توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه که سه‌دها هه‌زار جۆر ئاژه‌ڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کۆ بکاته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ئاژه‌ڵه چۆن له نێو که‌شتییه‌کدا جێگایان بووه‌وه و پێکه‌وه حه‌سانه‌وه تاکوو تۆفانه‌که نیشته‌وه؟ ٣-٣ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م عه‌زابه چ بووه و نه‌تیجه و ئامانجه‌که‌ی چ بوو؟ کوفر و فه‌ساد دووباره (له جارایش زیاتر) له نێو خه‌ڵکدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه! بارینی عه‌زبی ئیلاهی به‌سه‌ر خه‌ڵکێکدا که به په‌یامبه‌ره‌کان ئیمانیان نه‌هێناوه، چیرۆکێکه که چه‌ندین جار له قورئاندا دووپاته و چه‌ند پاته کراوه‌ته‌وه (هۆزی لۆت، عاد، ثمود، نۆح، صالح و...) به‌ڵام روون نییه که چۆن ده‌گونجێ له نێوان ئه‌م رووداوانه له لایه‌ک و علم و حکمه‌ت و ره‌حمه‌تی خودا له لایه‌کیتره‌وه سازگارییه‌ک هه‌بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌م چێرۆکانه له راستیدا روویان داوه، بۆ له دونیای ئێستا دا جارێکی‌تر رووناده‌نه‌وه؟ ٤- چیرۆکی یوسف ئایه‌تی ٣٢ - ٣٠. سوره‌ی یوسف، یه‌كێک له به‌شه سه‌رنج راکێشه‌کانی چیرۆکی ئه‌م په‌یامبه‌ره باس ده‌کا: " و (ده‌سته‌یه‌ک له) ژنان له نێو شاردا وتیان: ژنی عه‌زیز له غوڵامه‌که‌ی خۆی داوای خۆشی کردووه و زۆر خراپیش دڵی لێ چووه. به‌راستی ئێمه واده‌زانین که ئه‌و له رێگای راست لای دابێ. پاش ئه‌وه (هاوسه‌ره‌که‌ی) به که‌ین و به‌ین و مه‌کری ژنه‌که‌ی زانی، ناردی به شوێنی‌دا و کۆڕێکی بۆ پێکهێنا و (میوه)یه‌ک و چه‌قۆیه‌کی به ده‌ستی هه‌ریه‌ک له‌وان دا. و به (یۆسف)ی وت: ئێستا خۆت پیشانیان بده. که ژنه‌کان ئه‌ویان دیت، له به‌ر جوانییه‌که‌ی تووشی سه‌رسام بوون و (له په‌له‌په‌لی و سه‌رسوڕمان)دا ده‌ستی خۆیان بڕی و وتیان: چه‌نده پاک و جوانه، ئه‌مه به‌شه‌ر نیه ئه‌مه له فریشته گه‌وره‌کانه، (زوڵێخا) وتی: ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌یه که تۆ منت له‌سه‌ری سه‌رکۆنه ده‌کرد، من داوای خۆشیم لێ کردبووه..." له‌م ئایه‌ته (و له به‌سه‌رهاته‌کانی ته‌فسیره‌کانیدا) جوانی یوسف سه‌رنج راکێش بووه که کاتێک ژنان بۆ یه‌که‌م جار دیویانه (له‌م کۆڕه‌دا) مه‌ست و سه‌رخۆش بوون، به جۆرێک که به خۆیان نه‌ده‌زانی کاتێک له جێگای میوه‌که به چه‌قۆ ده‌ستی خۆیان ده‌بڕی!؟ زۆر روونه که ئه‌م ئیدعایه موبالغه و له‌راده زیاتری پێوه‌نراوه و تایبه‌ته به چیرۆک و ئه‌فسانه باوه‌کانی نێو خه‌ڵکی عه‌وام. یوسف (وای دابنێین) چه‌ندین ساڵ له ده‌رباری پادشادا وه‌ک غوڵام و یان ته‌نانه‌ت کوڕی پاشا (عه‌زیزی میسر) ژیانی کردووه و هه‌ر بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان جار له کوچه و کۆڵان و شه‌قام و بازاڕه‌کان و هه‌روه‌ها له ده‌رباری پادشادا هاتووچۆ کراوه و هه‌زاران که‌س له پیا و ژن و پیر و لاو (به‌تایبه‌تی ژنانی ده‌ربار و نزیکه‌کانی زوڵێخا) چه‌ندین جار ئه‌ویان دیوه. لێره دوو خاڵی پرسیار هه‌ڵخڕێن دێنه ئاراوه: ١-٤. ئه‌گه‌ر یوسف هێنده جوان بوایه و به‌و جۆره سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشاوه (که پێیان وابوو فریشته‌ی ئاسمانییه) ده‌بوا زۆر پێشتر له‌م رووداوه، ده‌نگوباسی جوانییه بێ وێنه و سه‌حراوییه‌که‌ی له نێو شاردا بڵاو ببایه‌ته‌وه و هه‌موو (به‌تایبه‌تی ژنان!) ئه‌ویان ده‌ناسی. له کاتێکدا به پێی نێوه‌ڕۆکی ئه‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ژنانی میسر تاکوو ئه‌و کاته یوسفیان نه‌دیبوو. ئایا هه‌ر ئه‌مه نابێته هۆی دووشکی و دوو دڵی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م چێرۆکه؟ ٣ - ٤ . ئه‌گه‌ر جوانی یوسف ئه‌ونه سحراوی بووه و خه‌ڵکی مه‌ست کردووه، که وا بێ بوونی ئه‌و له نێو شاردا، ده‌بێته به‌ڵای گیانی ژنه‌کان! بۆ خۆتان بێهێنن پیش چاوتان، ئه‌گه‌ر یوسف به‌و جوانییه‌وه له نێو بازاڕدا هاتووچۆ بکا، چ کاردانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌بێ که ده‌یبینن! به بێ شک مه‌ترسی مه‌رگ به‌رۆکیان پێده‌گرێ! ١- له یه‌که‌م چیرۆکدا ناوی "بوزینه" هاتووه که لێره‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی نازانن بوزینه چ ئاژه‌ڵێکه به کورتی باسی ئه‌و ئاژه‌ڵه بده‌که‌م. له هێندیک زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک فه‌رانسه‌ویشدا هه‌مان ناوی هه‌یه و له فارسیشدا هه‌ر ئه‌و ناوه‌یان بۆ داناوه. ئاژه‌ڵێکه له بنه‌ماڵه‌ی مه‌یمون و شامپانزه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان کلکی نیه، له رووخساردا زۆر وه‌ک مرۆڤ ده‌چێ و زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانیشی وه‌ک نه‌خۆشی مرۆڤه. بوزینه چوار جۆری هه‌یه که به پێی ناوچه‌ی جوگرافیایی ژیانیان لێک جیا ده‌کرێنه‌وه. ـ ورگێڕـ. نووسین: حجت الله نیکویی - وه‌رگێڕان: حه‌ممه بێ خوا
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی