ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com
سوریه‌ک وه‌ک قورئان بێننه‌وه! یه‌كێک له گه‌وره‌ترین هۆ‌کان که موسڵمانان به‌رده‌وام به‌کاری دێنن و سه‌رچاوه‌که‌شی قورئانه و له‌وێوه وه‌رگیراوه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه قورئان کتێبێکی ئاسمانی نییه، سوره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان بنووسنه‌وه! ئه‌م بۆچوونه جۆرێک پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ئیسلامیانه‌ی که له باسه‌کاندا گیر ده‌که‌ن و هیچیان پێ نامێنێ و کاتێک ده‌زانن درۆکانیان په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، دواین به‌ڵگه‌ی خۆیان به‌کار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له باسه‌کان رزگار بکه‌ن، نکا بنه‌ڕه‌تی ئیمانی خۆیان له‌گه‌ڵ زانست بگۆڕنه‌وه. سوره‌ی گوێلکی مێ، ئایه‌ی ٢٣، ٢٤ وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُواْ شُهَدَاءكُم مِّن دُونِ اللّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ؛ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ وَلَن تَفْعَلُواْ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ. ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی که بۆ به‌نده‌کانمان ناردووه شکتان هه‌یه، سوره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وانه بێنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌تان کرد بێجگه له خوادا هه‌موو ئاماده‌بوانتان بانگ بکه‌ن و پێیان بڵێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌تان نه‌کرد که هه‌رگیز ناتوانن بیکه‌ن، له ئاوری دۆزه‌خ بترسن که به‌رده‌وام بۆ کافره‌کان بڵێسه‌ی دێت و سووته‌مه‌نیه‌که‌شی خه‌ڵک و به‌رده‌کانن. ئه‌م ئیدعایه‌ی محه‌ممه‌د له چه‌ند جێگای دیکه‌ی قورئاندا له‌وانه سوره‌ی یونس ئایه‌ی ٣٨، سوره‌ی هود ئایه‌ی ١٣، سوره‌ی الاسرا‌ء ئایه‌ی ٨٨ و سوره‌ی الطور ئایه‌ی ٣٣ و ٣٤ هاتوون هه‌رچه‌نده وه‌ک یه‌ک به‌لام به گۆڕانکاری زۆر چووکه نه‌بێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له جێگای ئه‌وه بڵێ "سوره‌یه‌ک بێننه‌وه" ده‌ڵێ "کتابێک بێننه‌وه". له‌راستیدا روون نیه که قورئان دژه‌کانی خۆی بۆ هێنانه‌وه‌ی ئایه‌ت، سوره و یان کتێب بانگ ده‌کا؟ ئه‌مه‌ش له خۆیدا دژبه‌رییه‌کی روونه که له قورئاندا ده‌بینرێ. له‌و ئایه‌ته‌دا الله به شێوه‌ی دژه مرۆڤانه و سادیستی خۆی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه قورئان کتێبێکی ئاسمانی نییه، سوره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌ونه‌ی قورئان بێننه‌وه و هه‌ڵبه‌ته الله له پێش داوه‌ره‌ی خۆیدا ده‌ڵێ که کاتی خۆتان به فیڕۆ نه‌ده‌ن چونکه هه‌رگیز ناتوانن کاری بوا بکه‌ن و کافره‌کان وه‌ک منداڵانی نێو لانکه که له دێ‌و و درنج ده‌یان ترسێنن، له شوێنێکی گاڵته‌جار و کرده‌وه‌یه‌کی دژ به مافی مرۆڤ و دوور له کرده‌وه‌ی ئینسانی وه‌ک ئاوری دۆزه‌خ که له‌وێدا خه‌ڵک و به‌رده‌کان سووته‌مه‌نین ئه‌و ئاگره به بڵێسه‌یه‌ن، ده‌ترسێنێت. ئه‌ڵای بێ هه‌ژار نه‌یزانیوه که ئه‌و دۆزه‌گه گاڵته‌جاڕه‌ی ئیلاهی دوای چه‌ند سه‌ده و ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌شدا له لایه‌ن خاوه‌ن بیر و باوه‌ڕه زانانکانه‌وه ده‌کرێ به گاڵته‌جاڕ و زانایان له ئاوری دۆزه‌خ ناترسن. نووسینی کتێبێکی وه‌ک قورئان کارێکی زۆر دژواره، راده‌ی جیاوازی و لێک بڵاوبوونی ئه‌و بابه‌تانه که له قورئاندا هاتوون و ئه‌و چیرۆکه که‌م بایه‌خانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی پێشتری دینه‌کانی تره‌وه دزینی ئه‌ده‌بی کراون کۆی نووسینێکی بێ بایه‌خ و بێ نێوه‌ڕۆک پێک دێنن که نووسینی شتێکی وه‌ک ئه‌و کارێکی هاسان نییه و زۆر زه‌حمه‌ته. به دڵنیایه‌وه ده‌توانین بڵێن که ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیدعای ئه‌وه‌ی نه‌کردبایه که کتێبی قورئان له ئاسمانه‌وه هاتووه و نووسه‌رێک له سه‌ده‌ی ٢١دا ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه، که‌س گوێی لێ نه‌ده‌دا و بێجگه له یه‌ک دوو جلد نه‌بێ هیچی دیکه‌ی لێ نه‌ده‌فرۆشرا و کتێبفرۆشه‌کان له لای کتێبه منداڵانه‌کانی دیکه‌یان وه‌ک "شنگول و منگول"دا هه‌ڵیانده‌سپارد. خۆزگه هه‌موو موسڵمانێک جارێک قورئانی به زوانی دایکی خۆی بخوێندایه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له لای که‌سێک که ئاگای له قورئان نه‌بێ، جلدێک قورئان و جلدێک له هۆنراوه‌کانی خیام له ته‌نیشت یه‌که‌وه دابنێین و لێی بپرسی یه‌کێک له‌م دوو کتێبه له ئاسمانه‌وه هاتووه و داوای لێ بکه‌ی که کتێبه ئاسمانییه‌که له کتێبه عه‌رزییه‌که جیا بکاته‌وه، دڵنیا بن که کتێبه‌که‌ی خه‌یام هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆ خۆتان تاقی بکه‌نه‌وه. له‌مانه‌ش گه‌ڕێن، ده‌بێ بزانین به‌راستی "وه‌ک قورئان" مه‌به‌ستی چییه؟ ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سوره‌یه‌ک بێنینه‌وه که له‌ودا وه‌ک چیرۆکه‌کانی وه‌ک یوسف، مو‌سا و ئه‌وانیتری تێدا باس کرابێ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌مه بێ ئه‌وا کتێبی چیرۆکی عه‌ره‌بی زۆرن، چیرۆکگه‌لێک له له‌واندا ناوی الله هاتووه و له وجوودی خودا له نێویاندا باس کراوه. ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سوره‌گه‌لێکی وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان بێنینه‌وه که هاوئاهه‌نگ و هاوشێوازی سووره‌کانی قورئان بن؟ که وابوو ده‌توانین زۆر له‌و ئایه‌تانه‌ی که له شێوازی هه‌ڕه‌شه و ناشیرین دا له قورئاندا هاتوون بگۆڕینه‌وه به شێوازێکی جوانتر و له‌به‌ر دڵانتر. بۆ وێنه: ئایه‌تی ئیلاهی: سوره‌ی تۆبه ئایه‌ی ١٢٣ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ قَاتِلُواْ الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلِيَجِدُواْ فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ. ئه‌ی که‌سانیک ئیمانتان هێناوه، ئه‌و کافرانه‌ی که له لاتانن بیانکوژن! تاکوو دروشتی وهێزی توند له ئێوه‌دا ببین و بزانن که خوا له‌گه‌ڵ پاریزکارانه! ئایه‌تی زه‌منین: يا ايها العاقلون لا تقتلوا الذین یلونکم من المخالفين وليجدوا فيكم رحمة و الانسانیه واعلموا ان الله مع العادلين. ئه‌ی تێگه‌یشتوان، ئه‌و که‌سانه‌ی که دژتانن و له لای ئێوه‌ن نه‌یانکوژن! تاکوو هه‌ست به‌و ره‌حم و مرۆڤایه‌تییه‌ی که له ئێوه‌دایه، بکه‌ن. ئایه‌تی ئیلاهی: سوری مائده ٣٨ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ. و پیاو و ژن به سزای ئه‌وی که کردوویانه ده‌سته‌کانیان وه‌ک تۆڵه‌یه‌کی خودایی ببڕنه‌وه و خوا توانا و حه‌کیمه. ئایه‌تی زه‌مینی: به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستی که‌س نه‌بڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌داری به‌ربه‌ره‌کانه بکه‌ن و کۆمار و حکومه‌تگه‌لێک دروست بکه‌ن که له سه‌ر بنه‌مای فیکری مرۆڤ و ئینسان پێک هاتبێ تاکوو که‌س دزی نه‌کا. وه‌ک بینیتان ده‌تانین هه‌موو ئه‌مانه وه‌ک ئایه‌تی قورئان بژمێرین، یان ته‌نانه‌ت سوورگه‌ڵێکی ته‌واو "وه‌ک" ئه‌وانه‌ی قورئان بێنینه‌وه، بۆ وێنه: سوره العصر(زمان) وَالْعَصْرِ؛ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ؛إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ. سوێند به‌م زه‌مانه، که مرۆڤه‌کان له زه‌ره‌ر و زیان کردندان، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه و کاری چاکیان کردووه و یه‌کتری به حه‌ق ده‌ناسن و یه‌کتری بۆ سه‌بر رێنوێنی ده‌که‌ن. سوره‌ی زانست: سوێند به زانستی به‌شه‌ر، که مرۆڤ له پێشکه‌وتن دایه، مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌زهه‌بین و باوه‌ڕیان به خودایه، یه‌کتری بۆلای کاری بێ سوودی وه‌ک حه‌ج و نوێژ و لاساکردنه‌وه رێنوێنی بکه‌ن. هه‌روه‌ک ده‌بینن ده‌کرێ به‌و شێوازه هه‌زاران سوره و ئایه نه ته‌نیا وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان به‌ڵکوو له‌وانه‌ش باشتر و رازوه‌تر بنووسرێته‌وه. کاتێک من له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بۆچوونانه رووبه‌روو ده‌بمه‌وه، ده‌ڵێم من ئایه‌تێکی وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان ده‌زانم و له‌و کاته‌دا یه‌ک له ئایه‌ته‌کانی قورئان که له بیرمه بۆی ده‌خوێنم. پاشان ئه‌و که‌سه له رووی نه‌زانی جه‌هاله‌ت و سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ست ده‌کا به ره‌خنه گرتن له‌سه‌ر ئایه‌ته‌که و ده‌ڵێ ده‌ی ئه‌مه ئایه‌ته هیچوپووچه که‌ی بوو به ئایه‌ت و لێره و له‌وێ هه‌ڵه‌ی سه‌رف و نه‌حوی هه‌یه. منیش دوای تاوێک پێی ده‌ڵێم که من ئه‌و ئایه‌ته‌م که خوێندمه‌وه له خودی قورئان ده‌رم هێنابوو و ئه‌و که‌سه له هیچ و پووچی ئیدعا مه‌سخره‌کانی ئیلاهی ئاگا ده‌که‌مه‌وه و ئه‌م شێوه کاره زۆربه‌ی جاره‌کان کارکردی هه‌یه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلامییه‌کان له شوێن ده‌لیل و بورهانی راسته‌وه نین، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌عه‌سوبی مه‌زهه‌بی خۆیان سوورن. کاتێک که محه‌ممه‌دییه‌کان ئه‌م ئیدعایه وه‌ک به‌ڵگه به‌کار دێنن، عه‌ره‌بێکی زۆر له‌و زه‌مانه‌د که ده‌ورانی په‌ره‌سه‌ندنی هۆنیه‌وه‌ی هۆنراوه بووه، هه‌ڵبه‌ستێکی زۆر له ره‌دی قسه‌کانی محه‌ممه‌دا ده‌ڵێنه‌وه و له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئایه‌ت و سووره‌کانی ئه‌وان له‌وانه‌ی محه‌ممه‌د زۆر جوانتریشه، هه‌ر بۆیه محه‌ممه‌د ده‌که‌وێته دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵیان و ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سێکیشیان زۆر ناپیاوانه تێرۆر کردووه. بۆ وێنه له مێژوودا ناوی "اسما بنت مروان" ژنه شاعیر هاتووه که هۆنراوه‌کانی محه‌ممه‌دی به شێوه‌ی هجوو ده‌هۆنیه‌وه و محه‌ممه‌دیش ده‌دا به‌سه‌ر خۆیدا و ده‌ڵێ کام له ئێوه ده‌توانێ من له ده‌ستی ئه‌م ژنه رزگار بکا؟ تاکوو له کۆتاییدا زۆر نامرۆڤانه کوشتیان. هه‌روه‌ها "کعب بن اشرف" که مرۆڤێکی زۆر زانا بوو ئه‌ویش به ده‌ستی محه‌ممه‌د تێرور کرا. ده‌توانن به‌سه‌رهاتی تێرۆری که‌عب له ژێر ناوی "محه‌ممه‌د هه‌وه‌ڵین تێروریشتی ئیسلامی، تێروری که‌عب بن الاشرف له زانایانی یه‌هود به هۆی محه‌ممه‌ده‌وه له مێژووی ته‌به‌ری (تاریخ طبری)" له‌سه‌ر ئینترنێت بخوێنه‌وه. به‌سه‌رهاتێکی دیکه‌ش ده‌گێڕنه‌وه که گوایه ئه‌و کۆڵه‌که به‌ردینه که حاجییه‌کان له کاتی ته‌وافدا ره‌جمی ده‌که‌ن، گۆڕی شاعیرێکه که به ده‌ستووری محه‌ممه‌د کوژراوه. محه‌ممه‌د دوژمنایه‌تی زۆری له‌گه شاعیران و ئه‌دیبانی عه‌ره‌بدا ده‌کرد و ده‌وروبه‌ری خۆی پر کردبوو له که‌سانی خوێن‌ڕێژ و له‌خۆبایی وه‌ک عه‌لی و عومه‌ر و ... و هه‌موویانی به ژن و ژنخواست به ده‌وری خۆیه‌وه کۆ کردبووه‌وه. دوکتور شجاع ا‌لدین شفا له کتێبی ١٤٠٠ ساڵدا له لاپه‌ڕه‌ی ١٠٤ دا له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له قورئاندا پشت راست کراوه‌ته‌وه" ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان و جنه‌کان کۆببنه‌وه تاکوو وه‌ک ئه‌م قورئانه بنووسنه‌وه، ناتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که هێندێکیان له‌وانیتریش که‌ڵک وه‌ربگرن."(اسراء، ١٧)، هه‌ر له سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچییه‌وه که‌سانی وه‌ک ابراهیم نطام، و عباد بن سلیمان و معتز لیابی رایانگه‌یاند که خۆیان و که‌سانیتریش هه‌ن که وه‌ک قورئان و ته‌نانه‌ت باشتریش له قورئان بنووسنه‌وه و هه‌روه‌ها که‌سانێک په‌یدا بوون که نموونه‌ی نه‌سره‌کانیان به بڕوای خۆیان له نه‌سره‌کانی قورئان پاڕاوتر بوو که له گرنگترینی ئه‌وانه ده‌توانی وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بی ابن مقفع ناوبه‌رین. هه‌روه‌ها وتوویانه که ابوالعلاء معری فه‌یله‌سۆف و شاعیری نابینای عه‌ره‌ب کتێبی "الفصول و الغایا" ی به‌و نیازه نووسیه‌وه که ره‌قابه‌تێکی ئه‌ده‌بی بێت له‌گه‌ڵ قورئان. ته‌نانه‌ت له زه‌مانی په‌یامبه‌ریش دا کعب بن اشرف شاعیری یه‌هودی خه‌ڵکی مه‌دینه له حزووری محه‌ممه‌دا ئیدیعای ئه‌وه‌ی کرد که ده‌توانێ ئایه‌تی وه‌ک ئایه‌ته‌کانی قورئان بگره له‌وانیش جوانتر بهۆنێته‌وه. به‌ڵام محه‌ممه‌د له‌به‌ر ئه‌وه نێوانناخۆشی نه‌که‌وێته نێوان ئه‌و و یه‌هودییه‌کانی مه‌دینه‌وه، بێ ده‌نگ بوو، که‌عبیش له‌م بێ ده‌نگی بوونه که‌ڵکی وه‌رگرت و په‌ره‌ی به هاندانی ئه‌و شیوه بۆچوونه دا و دوای شه‌ڕی به‌در چوو بۆ مه‌که و له‌وێدا به هۆنراوه‌کانی خۆی قوره‌یشیه‌کانی هان دا بۆ شه‌ڕێکی تازه له‌گه‌ڵ مسڵمانه‌کانی مه‌دینه، به‌ڵام ئه‌م جاره محه‌ممه‌د بڕیاری کوشتنی ده‌رکرد. بێزاری محه‌ممه‌د له شاعیران گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ک که له قورئاندا سووره‌یک به ناوی شاعیره‌کانه‌وه هه‌یه که له هه‌موو ئه‌و سوره‌دا باس له په‌یامبه‌رانێک ده‌کرێ که عه‌شیره‌ته‌کانیان گوێیان لێ ده‌گرن و ئه‌و به‌ڵاویانه که خودا به سه‌ریانی هێناوه وه‌ک باران، شێڵاو ... ده‌دوێ. تاکوو به‌م شێوه‌یه بتوانێ ئه‌و موئمنانه‌ی که به بیستنی هۆنراوه‌ی شاعیران که‌وتبوونه نێو دوودڵی و شک و گومانه‌وه بترسێنێ که نه‌کا واز له محه‌ممه‌د بێنن و بکه‌وه‌نه شوێن شاعیره‌کانی دیکه. ئه‌م بێزاری و هه‌راسه تاکوو راده‌یه‌که که له کۆتایی سوره‌که‌وه له ئایه‌تی ٢٢٤ تا ٢٢٧ محه‌ممه‌د له زاری ئه‌ڵاوه ده‌ڵێ: وَالشُّعَرَاء يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ؛ أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ؛وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ و رێ ونکره‌ان له شوێن شاعیرانه‌وه‌ن ئایا نابیننه له هه‌ر وادییه‌کدا بڵاون؟ و شتانێک ده‌ڵێن که خۆشیان به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن؟ هه‌ر چۆنێک بێ هێنانه‌وه و هۆنیه‌وه‌ی سوره‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان هه‌ر له رۆژه‌کانی سه‌رتای هاتنی ئیسلامه‌وه کارێکی زۆر هاسان و ساکار بووه و زۆر که‌س ئه‌م کاره‌یان کردووه به‌ڵام موسڵمانه‌کان به توندترین شێوه ئه‌وانیان له نێو بردووه و ناپیاوانه کوشتونیان. له ئێرانیشدا ابن مقطع که شاعیر و زانایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی ئێرانی بووه کتێبێکی له ره‌دی قورئان دا نووسیوه و یان رازی ئیمکانی وجوودی وه‌حی ره‌د کرده‌وه و موسڵمانه‌کان به شێوه‌یه‌کی توون و جنێودان (وه‌ک هه‌موو کاتێک) له‌گه‌ڵیان رووبه‌روو بوونه‌وه. زۆر که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان که کتێبی "الفصول و الغایات"ی ابولعلاء معری به مه‌به‌ستی ره‌قابه‌ت و هجووی قورئان نووسراوه و به‌راستیش ئه‌م کاره‌ی زۆر جوان ئانجام داوه. قورئان کتێبێکه پڕ له بابه‌تی دژ به یه‌ک، ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری ئایه‌ته‌کانی خواره‌وه بکه‌ین به جوانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که قورئان له جێگای دیکه‌دا ئه‌م ئیدعایه‌ی خۆی ره‌د ده‌کاته‌وه. سوره‌ی القصص ئایه‌ی ٤٩: قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّهِ هُوَ أَهْدَى مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ. بڵێ: ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن، له لایه‌ن خوداوه کتێبێک بێنن که له‌م دووانه (مه‌به‌ست ته‌ورات و قورئانه) باشتر پیشانده‌ری رێگا بێ، تاکوو منیش په‌یره‌وی لێ بکه‌م. و هه‌روه‌ها: سوره‌ی الاحقاف ئایه‌ی ١٠: قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِين. بڵێ: چ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر قورئان له لایه‌ن خوداوه بێت و ئێوه ئیمانتان پێ نه‌هێناوه؟ یه‌کێک له بنی ئیسرایل بزانه که "وه‌ک" ئه‌و بوو و شه‌هاده‌ت درا، که‌وابوو ئیمانی هێنا له کاتێکدا که ئێوه سه‌رکێشی ده‌که‌ن. خوا خه‌ڵكی سته‌مکار رێنوێنی ناکا. محه‌ممه‌د له ئایه‌تی یه‌که‌م دا له مشره‌کین داوا ده‌کا کتیبێکی وه‌ک قورئان و ته‌ورات بێنن، ئه‌مه‌ش به‌و مانه‌یه‌یه که ئه‌م دووانه وه‌ک یه‌ک داده‌نێ، و له ئایه‌تی دواییدا له وشه‌ی "وه‌ک" که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. که زۆر له وه‌رگێڕه‌کانی قورئان ئه‌مه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه تاکوو ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی ئیلاهی روون بێته‌وه به‌ڵام له نووسینی عره‌بیه‌که‌یدا وشه‌ی "مثل" (وه‌ک) وجوودی هه‌یه و خودا ده‌ڵێ قورئان "وه‌ک" ته‌وراته! و به پێی یاساگه‌لی مه‌نتقی سفه‌تی "مثل" بوون و وه‌ک یه‌ک بوون هاومانان واته ئه‌گه‌ر قورئان وه‌ک ته‌وراته ده‌توانین به‌و ئاکامه بگه‌ین که ته‌وراتیش وه‌ک قورئانه، به‌م دژایه‌تییانه له وته‌کانی قورئاندا خودی قوئان کارێکی کردووه که قسه‌کانی خۆی ره‌د بکاته‌وه و به‌م جۆره ئیدعاکه‌ی خۆی باتڵ ده‌کاته‌وه. به‌راستی تبارک الله احسن القالقین! له‌مه سرنج راکێشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و ته‌وراته که به ده‌ست محه‌ممه‌ده‌وه بووه هه‌مان ته‌ورات بووه که ئێستاش هه‌یه و ئه‌و کتێبه نووسراوی ده‌ستی مرۆڤه! هه‌روه‌ها ده‌توانین ئیشاره به‌وه‌ش بکه‌ین که زۆربه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئان به "یقولون" و "قال" ده‌ست پێ ده‌که‌ن، ئه‌م ئایه‌تانه‌ش له زاری که‌س یان که‌سانێکه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، واته قسه‌ی یه‌ک ده‌سته مرۆڤ و یان فریشته له قورئاندا به بێ واسته به زوانی که‌سێکیتره‌وه گێڕاونه‌ته‌وه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئایه‌تانه کێ وتوونی؟ به دڵنیایه‌وه نه محه‌ممه‌د ئه‌م ئایه‌تانه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه و نه الله (هاوڕێی خه‌یاڵی محه‌ممه‌د)، به‌ڵکوو ئه‌مانه ر‌سته‌گه‌ڵێکن که که‌سانێک بێجگه له محه‌ممه‌د و ئه‌ڵا دروستیان کردووه و رسته‌کانیان نه‌ک وه‌ک قورئان به‌ڵکوو خودی قۆرئانن و به‌ده‌ستی که‌وتوون! لێره‌شدا دیسان قورئان خۆی نه‌قس ده‌کاته‌وه و نیشان ده‌دا که ئه‌م ئیدعایه‌ی قورئان له چ بنچینه‌یه‌کی لاوازه‌وه بنیات نراوه. واته قورئان ئایاتگه‌لێکی تێدایه که هی محه‌ممه‌د نین، ته‌نانه‌ت هێندیکیشیان هی کوفارن و له لایه‌ن باشیی و نرخه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌بێ هاوتای هۆنراوه‌کانی محه‌ممه‌د بن که له قورئاندا هاتوون! ئه‌وه‌ش ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ئیتر پێویست ناکا کوفار سوره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان بێننه‌وه، قورئان خۆی ئه‌م کاره‌ی بۆ کردوون. موسڵمانان شانازی به‌وه ده‌کن که قورئان له ئه‌ده‌بیاتێکی زۆر جوان و دروشاوه که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش شتێکه که هه‌موو دینداران له‌سه‌ر دینه‌که‌ی خۆیان و به‌رهه‌می په‌یامبه‌ره‌کانیان که له لایه‌ن ئیلاهیه‌وه بۆیان هاتووه ده‌یڵێن وه‌ک کتێبی ئه‌قده‌سی به‌هاییه‌کان و ئه‌نجیل و ته‌ورات و ... به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که ئه‌م کتێبانه هیچیان به جوانی یه‌ک فه‌سڵ له کتێبگه‌لی باشی وه‌ک "چنین گفت زردشت نیچه" (ئاوه‌های وت زه‌رده‌شت. له نووسینی نیچه) یان "کمدی الهی"ی دانته وا یان "رباعیات خه‌یام" (چواریینه‌کانی خه‌یام) بژین. و یان نێوه‌رۆکی به‌که‌ڵک (!) و کلیدی (!)ی وه‌ک "رساله"که‌ی حه‌زره‌تی ئیمام یان هه‌بێ! ئایا به راستی چیرۆکه بێ که‌ڵکه‌کانی قورئان که له باقی کتیبه‌کانی سامی به‌تایبه‌تی ته‌ورات دزینی ئه‌ده‌بی کراون ده‌توانن وه‌ک چیرۆکی پڕ نێوه‌ڕۆک و قوڵی وه‌ک مه‌وله‌وی یان له بواری سه‌بکی هۆنیه‌وه‌وه و جوانییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی نه‌مر سادق هدیایه‌تدا هه‌ڵسه‌نگاندینان له‌گه‌ڵ بکرێ؟ ئێستا ئیتر هه‌زاران هه‌زار کتیبی جوان و زیندووتر له قورئان له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا چاپ ده‌بێ! له راستیدا خودی چیرۆکه‌کانی قورئانیش له داستانه‌کانی دروست کراوی ده‌ستی مرۆڤ کوپی کراوه‌نه‌ته‌وه، وه‌ک چیرۆکی حه‌زره‌تی نۆح و حماسه‌ی گیلگامش دزی ئه‌ده‌بی کراون. وای دابنێین که قورئان زۆر زۆر جوان نووسراوه، خۆ ئه‌مه نابێته ده‌لیل بۆ ئه‌وه‌ی که قورئان "دروست" بێ و یان له لایه‌ن خوداوه هاتبێ! ئه‌م ئیدعایه‌ش چێگای باوه‌ڕ نییه و به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، ئه‌م پاساو هێنانه‌وه‌ی قورئانیش وه‌ک ئه‌م ئیدعایه‌یه. مه‌له‌که ئلیزابت جوانترین ژنی جیهانه! ئه‌گه‌ر پێتان وا نییه، ده‌ی ژنێکی وه‌ک مه‌له‌که ئلیزابت به ئێمه بناسێنن! ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن، هه‌رشێک مه‌له‌که ئیلیزابت دیڵێ دروسته! که وابوو ئه‌و جوانیانه‌ی که (دیاره ئه‌گه‌ر وای دابنێن که جوانن) له قورئان دا هاتوون به هیچ جۆرێک به‌و مانایه نیه که بابه‌ته‌کان "دروست"ن، بابه‌تێ زۆر هه‌ن که زۆر به جوانی ده‌توانین ده‌ریانبڕین. ئه‌م ئیدعایه‌ی موسڵمانه‌کان وه‌ک ئیدعاکانی دیکه‌یان له‌سه‌ر باوه‌ڕه ئایینیه‌که‌یان به‌ته‌واوی بێ نێوه‌ڕۆکه. شایانی باسه که ئه‌و ئیدعایه‌ی موسڵمانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه که گوایه قورئان ئه‌ونه خۆش و به ئاهه‌نگه‌وه وتراوه‌ته‌وه، له زه‌مانی محه‌ممه‌د دا تاسیری له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵک داناوه، بێجگه له ئیدعایه‌کی هیچ و پووچ شتێکی دیکه نییه و زۆر له راستییه‌وه دووره. له راستیدا خودی قورئان ئه‌م ئیدعایه ره‌د ده‌کاته‌وه (تاکوو ئێستا چه‌ندین جار وتوومانه که باشترین کتێب که تاکوو ئێستا له دژی قورئان نووسرابێ خودی قورئانه)، له سوره‌ی ئینفال دا ئایه‌تێک هاتووه: الانفال آیه ٣١ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُواْ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاء لَقُلْنَا مِثْلَ هَـذَا إِنْ هَـذَا إِلاَّ أَسَاطِيرُ الأوَّلِينَ. کاتێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه بۆ ئه‌وان خوێندرانه‌وه، وتیان: گوێمان لێ بوو و ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ک ئه‌وانه ده‌ڵێینه‌وه، ئه‌مانه بێجگه له چیرۆکه کۆنه‌کانی پێشینیان شتێکی دیکه نین. عه‌لی ده‌شتی له کتێبی بیس و سێ ساڵ دا له په‌راوێزی لاپه‌ڕه‌ی ٨٣دا ده‌نووسی، ئه‌م رسته‌یه قسه‌ی "نضر بن حارث" بووه که له شه‌ڕی به‌دردا به دیل گیراوه به په‌یامبه‌ری وتووه و په‌یامبه‌ری ئیسلامیش فه‌رمانی دا که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالب سه‌ری ببڕێ. ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ده‌ورانه‌ش هه‌ر ئه‌وه قسانه‌ی ئیمڕۆی ئێمه‌یان به په‌یامبه‌ری ئیسلام ده‌وته‌وه و په‌یامبه‌ریش کرده‌وه‌ی هاوتای وه‌ک ئیسلامییه‌کانی بیابانه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون. ئه‌گه‌ر قورئان له نێو ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بدا ئه‌وه‌نده‌ش روون و دره‌وشاوه بووایه که مسڵمانه‌کان ئیدعای ده‌که‌ن ئیدی، هه‌رگیز عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و زه‌مانه هێنده شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ داهێنه‌ره‌که‌ی نه‌ده‌کرد. ئه‌مه له کاتێکدایه که که‌سانی وه‌ک نضر بن حارث نه‌ک ته‌نیا قورئانیان له لایه‌نی ئه‌ده‌بی و مه‌عنه‌وییه‌وه به لاواز زانیه‌وه به‌ڵکوو ده‌شیانزانی که ئه‌مانه تاینیا چیرۆکه‌کانی پێشینیانی سامیه‌کانن و له دژایه‌تی ئه‌واندا چیرۆکی کۆنی ئێرانییه‌کانی ده‌هێنایه‌وه و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرتن. ئه‌م راستییه‌ش له کتێبه مێژوویه‌کاندا له‌وانه "سیره ابن هشام" که به‌م جۆره باس ده‌کا: سیرت رسول الله جلد دوم صفحه ٥٨٣ له‌و دیلانه‌ی (له شه‌ڕی به‌در) دا گیرابوون، دووانیان له نێو رێگادا به ده‌ستی سه‌حابه‌کان کوژران و ئه‌وانیتریان هێنا بۆ مه‌دینه. و دووان له‌وان که یه‌کیان نضر بن الحارث بوو و هه‌میشه ببووه هۆی ئازاری سه‌ید (په‌یامبه‌ر)، درودی خوای لێ بێ و له‌گه‌ڵ قورئاندا دژایه‌تی ده‌کرد و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چیرۆکی ئه‌نبیاکاندا درودی خوایان لێ بێ، چیرۆکی وه‌ک رۆسته‌م و ئسفه‌ندیار و مه‌لوک عه‌جه‌می بۆ قوره‌یش باس ده‌کرد و حه‌کایه‌تی بۆ ده‌گێڕانه‌وه. که گه‌یشتنه بیاوانه‌کانی صفراء سه‌ید درودی خوای لێ بێ فه‌رمانی دا تاکوو بیکوژن. و هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که مورتزا علی، که‌ره‌می خوای لێ بێ دیله‌که‌ی کوشتووه. ئه‌مه‌ش کارێک بوو که ئاژاوه‌گێڕه‌کانی کافر هه‌موو کاتێک له مه‌که‌دا دژی سه‌ید درودی خۆای لێ بێ ئه‌نجامێان ده‌دا و کاتێک سه‌ید درودی خوادای لێ بێ فه‌رمانی کوشتنی نه‌زری کوڕی حارسی دا، وتی: ئه‌ی محه‌ممه‌د من ده‌کوژی ئه‌ی ژن و منداڵه‌که‌م به کێ ده‌ده‌ی؟ سه‌ید درودی خوای لێ بێ له وه‌ڵامدا وتی، به ئاوری دۆزه‌خ. ئه‌گه‌ر له‌م به‌سه‌رهاته تاڵه مێژوویه‌ش بگه‌ڕێین، له چه‌ندین جێگا له قورئاندا باسی ئه‌م دژایه‌تییه‌ی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر قورئاندا کراوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له‌و ده‌وارانه‌شدا عه‌ره‌به‌کان به باشی ده‌یانزانی که قورئان بێجگه له چیرۆک شتێکی تر نیه، به‌ڵام موسلمانه‌کانی ئێستا هێشتا ئه‌مه‌یان نه‌زانیوه. سوره الا‌نعام آیه ٢٥ وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آيَةٍ لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا حَتَّى إِذَا جَآؤُوكَ يُجَادِلُونَكَ يَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَآ إِلاَّ أَسَاطِيرُ الأَوَّلِينَ. هێندیک له‌وان گوێ له قسه‌کانی تۆ ده‌گرن، به‌ڵام ئێمه په‌رده‌یه‌کمان به سه‌ر دڵه‌کانیاندا کیشاوه تاکوو ئه‌و شتانه نه‌چێته دڵنیانه‌وه و گوێکانیانمان گران کردووه و هه‌موو موعجزه‌یه‌ک ببینن ئیمانی پێ ناهێنن و که هاتن بۆ لای تۆ، له‌گه‌ڵ تۆ دا ده‌که‌وتنه باسه‌وه و کافره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م شتانه بێجگه له چیرۆکی پێشینیان شتێکی‌تر نین. سوره النحل آیه ٢٤ وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَا أَنزَلَ رَبُّكُمْ قَالُواْ أَسَاطِيرُ الأَوَّلِينَ که به‌وان بوترا: په‌روه‌رده‌گاره‌که‌تان چی بۆ ئێوه نازڵ کردووه؟ پێان بڵێن: چیرۆکی پێشینیانمان. سوره المؤمنون آیه ٨٣ لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ. پێشتریش واده‌ی ئه‌وتۆیان به ئێمه‌و و باوکانیشمان داوه، به‌ڵام ئه‌م شتانه بێجگه له چیرۆکی پێشینیان شتێکی دیکه نین. به‌ڵام له ته‌واوی ئه‌مانه بگوزه‌رین، واش دایبنێن که هیچ که‌س ناتوانێ کتێبێک و یان سوره و ئایه‌تێکی وه‌ک ئه‌وانه قورئانی نییه. ئایا ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که قورئان دروست کراوی به‌شه‌ر و نووسراوی ده‌سستی مرۆڤ نیه و له عیلم و زانستی ئه‌وان بێ به‌رییه و ده‌بێ به بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا له ئاسمانه‌وه هاتبێ بۆ زه‌وی؟ هه‌رگیز! زۆرن ئه‌و کارانه‌ی که مرۆڤ ته‌نیا یه‌ک جار ده‌توانێ ئه‌نجامیان بدا. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کانی رووی زه‌وی و جندۆکه و فریشته‌کان و خودی ئه‌ڵاش تێ‌بکۆشن و مێشکیان له‌سه‌ر یه‌ک کۆ بکه‌نه‌وه ناتوانن کێش (جاذبه)ی زه‌وی " بۆ یه‌که‌م جار" بدۆزنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشتر نیوتۆن ئه‌مه کاره‌ی کردووه، که وابوو به پێێ ئه‌و به‌ڵگه‌یه که قورئان هێناویه‌تییه‌وه، که وایه ده‌بێ وای دابنێن که چونکه دۆزینه‌وه‌ی هێزی کێشی زه‌وری "بۆ هه‌وه‌ڵین جار" له‌وه کاته‌وه نیوتۆن بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک بیردۆزێک ئه‌م هێزه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ئیتر که‌سێکیتر دوای ئه‌و، جن و په‌ری و ته‌نانه‌ت خودا‌ش له ده‌ستیان نایه ئه‌و کاره بکه‌ن، که وابوو ئئیتر ئه‌مه کاری ئیلاهی یه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هه‌موو موسڵمان و مه‌سیحی و یه‌هوودی و به‌هائئ و جنۆکه و په‌ریه‌کانیش و هه‌موو گیانداره‌کانیش کۆ ببنه‌وه ناتوانن ئادره‌سی ئینته‌رنێتی ماڵپه‌ڕی "زندیق" بکه‌ن به ناوه‌ی خۆیانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره له توانای هیچ مرۆڤێکدا نییه. هه‌روه‌ها ئایا ده‌توانین ئیدعای ئه‌وه بکه‌ین که خودا "تخت جمشید" ی دروست کردووه؟ چونکه هیچ که‌س ناوانێ جێگایه‌که‌ی وه‌ک ته‌خت جه‌مشید دروست بکات، یان ته‌نانه‌ت کۆڵه‌که‌یه‌کی وه‌ک کۆڵه‌که‌کانی ته‌خت جه‌مشید دروست بکا. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌خت جه‌مشید هه‌یه و جێگایه‌ک که ته‌خت جه‌مشیدی لێ هه‌ڵکه‌وتووه، تایبه‌ته به ته‌ختی جه‌مشید و ئه‌گه‌ر که‌سێک بینایه‌کی راست وه‌ک ئه‌و دروست بکا ده‌بێ به بێ ئه‌ملاو ئه‌لا راست له جێگای ته‌ختی جه‌مشید دا دایبنێ بۆ ئه‌وه بکرێ بنایه‌که‌ی وه‌ک ئه‌و دروست بکرێ. له‌به‌ر ئه‌وه تایبه‌تمندییه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا هه‌ڵکه‌وته‌ی جیوگرافیایی ئه‌وه. بێ جگه له‌مه‌ش دروست کردنی بنایه‌کی وه‌ک ته‌ختی جه‌مشید مه‌حاڵه. ده‌توانی به‌و ئامانجه بگه‌ین که زۆربه‌ی کاره‌کان مرۆڤ ته‌نیا یه‌ک جار ده‌توانێ ئه‌نجامیان بدا و گریمان که‌سێک بتوانێ ئه‌و کاره دووجار ئه‌نجام بدا و یان بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا وه‌ک جاری پێشوو ئه‌نجامی بداته‌وه، هه‌رگیز ناتوانین به‌و ئامانجه بگه‌ین که ئه‌و کاره ناکرێ و له ده‌ستی مرۆڤ نایه هه‌ر بۆیه وابزانین حه‌تمه‌ن ده‌بێ سه‌رچاوه‌یه‌کی بێجگه له مرۆڤ ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام دابێ و خودا بکه‌ر (فاعل)ی ئه‌و کاره‌یه. به‌ڕاستی له رووی ئه‌م جۆره ده‌لیل و بورهانه هه‌ڵه و زۆر زۆر سه‌ره‌تایی و منداڵانانه‌ی نێو قورئانه‌وه ده‌توانین به‌و ئامانجه بگه‌ین که نووسه‌ر و یان نووسه‌ره‌کانی ئه‌و کتێبه پێوه‌ندی و سه‌روکاری باشیان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و ده‌لیل و بورهان هێنانه‌وه نه‌بووه، به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خودایه‌ک وجوودی بووایه و کتێبێکی بنووسیایه، هێنده ده‌لیل و بورهانی هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌ده‌بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م وتنانه و روونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه که ئه‌و ئیدعایانه نرخی مه‌نتقیان نییه و دژایه‌تی ئاشکرای خودی خۆیه‌یانن. ئێمه هێندێک سوره‌ی تازه‌مان به زمانی عه‌ره‌بی و ئیشاره کردن به سه‌رچاوه‌کانیان لێره‌دا ده‌یانخه‌ینه پێش چاوتان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌مان زیاتر پشت ئه‌ستوور کردبێ. هێندێک له سوره‌کان، سوره‌گه‌لێکن که هێندی له (فرقه ئیسلامییه‌کان) له‌و باوه‌ڕه‌دان که پێشتر له نێو قورئاندا بوون و دواتر لێیان ده‌رهێناوه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی باسێک له‌سه‌ر ئه‌و سورانه‌ی که له قورئاندا ده‌رهێنراون ده‌توانن باسێک له ژێر سه‌ردێڕی "قرآن تحریف نمیشورد" (قورئان ده‌ستکاری ناکرێ) له ئینترنێت بخوێنه‌وه) و هێندێکیتریان به هۆی که‌سانێک که موسڵمان نین به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بیان زۆر باشه هۆنراونه‌ته‌وه. سوره الحفد: سوره الخلع: ئه‌م دوو سوره له کتێبی "المصحف" له نووسینی سجستانی وه‌رگیراون، سه‌رچاوه. نووسینی غیث ابن سعید العیادی (پێش له محه‌ممه‌د ژیاوه) سه‌رچاوه. ئه‌م سوره‌یه نووسراوه‌ی مسیلمه یه که‌سایه‌تییه‌ک که له ده‌وارانی محه‌ممه‌د دا ئیدعای به‌شداری له وه‌حیه‌کانی په‌یامبه‌ردا ده‌کرد و په‌یامبه‌ری ئیسلام کوشتی. سه‌رچاوه. سوره‌ی النورین، له کتێبی محمد احد مع الله: "الشیعه و تحریف القرآ‌ن" وه‌رگیراوه. سه‌رچاوه. سوره‌ی الولایه، له کتێبی "انقلاب ایران و تعادل اسلام چاپ مصر" وه‌رگیراوه. سه‌رچاوه. سوره های جدید ساخته شده توسط مسیحیان. سوره المقاطعه از سوره های جدید منبع سوره الکتاب از سوره های جدید منبع سوره الایمان از سوره های جدید ممنبع سوره النبی از سوره های جدید منبع سوره الدعا از سوره های جدید ممنبع سوره العصفور از سوره های جدید منبع سوره الوصایا از سوره های جدید ممنبع سوره المسلمون از سوره های جدید منبع سوره التجسد از سوره های جدید ممنبع سوره رج از سوره های جدید منبع و در نهایت یک کتاب با زبان عربی کلاسیک و ترجمه انگلیسی که در رد این ا دعای قرآن در ٧٨ سوره نوشته شده به نام "الفرقان الحق" را می‌توانید از تارنمای اصلی این کتاب مطالعه فرمایید منبع شایان ذکر است عده ای از اسلامگرایان وقتی با این سوره ها روبرو می‌شوند شروع به اشکال تراشی می‌کنند و حتی ایراد می‌گیرند که برخی از این سوره ها اشکالات د‌ستور زبانی دارند (!) و به همین دلیل در حد قرآن نیستند، جای تعجب است که این اسلامگرایان چرا به اینکه این اشکالات با فرض اینکه وجود داشته باشند، حتماً قابل رفع هستند فکر نمی‌کنند، آیا اسلامگرایان اگر اشکالات صرف و نحوی موجود در این سوره ها رفع شوند آنها را قبول خواهند کرد؟ هرگز، اسلامگرایان هرگز آن‌قدر آزاد اندیش و حقیقت جو نبوده و نیستند نوشتارهای بیش‌تر از آرش بیخدا... سوره‌ی النورین، له کتێبی محمد احد مع الله: "الشیعه و تحریف القرآ‌ن" وه‌رگیراوه. سه‌رچاوه. سوره‌ی الولایه، له کتێبی "انقلاب ایران و تعادل اسلام چاپ مصر" وه‌رگیراوه. سه‌رچاوه. هێندیک سوره‌ی تازه که له لایه‌ن مه‌سیحیه‌کانه‌وه هۆنراونه‌ته‌وه. سوره‌ی المقاطعه له سوره نوێکان. سه‌رچاوه سوره‌ی الکتاب از سوره تازه‌کان. سه‌رچاوه سوره‌ی الایمان له سوره تازه‌کانه. سه‌رچاوه سوره‌ی النبی له سوره تازه‌کانه. سه‌رچاوه سوره‌ی الدعا له سوره تازه‌کانه. سه‌رچاوه سوره‌ی العصفور له سوره نوێکانه. سه‌رچاوه سوره‌ی الوصایا له سوره نوێکان. سه‌رچاوه سوره‌ی المسلمون له سووره تازه‌کانه. سه‌رچاوه سوره‌ی التجسد له سووره نوێکانه. سه‌رچاوه سوره‌ی عرج له سوره تازه‌کانه. سه‌رچاوه له کۆتاییدا کتێبێک هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی کلاسیک و وه‌رگێڕانی ئینگلیزییه‌که‌ی که له ره‌دی ئه‌و ئیدعایه‌ی که گوایه قورئان ٧٨ سوره‌یه نووسراوه، که ناوی "الفرقان الحق" ده‌توانن له‌م ناونیشانه‌دا بیخوێننه‌وه. سه‌رچاوه شایانی باسه که هێندێک له ئیسلامگه‌راکان کاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌م سورانه رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، ده‌ست ده‌که‌م به ره‌خنه گرتن و ته‌نانه‌ت ئیراد ده‌گرن که هێندێک له‌م ئایه‌تانه گرفتی رێزمانیان هه‌یه (!) و هه‌ر بۆیه وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان نین. جێگای سه‌رسوڕمانه که ئه‌م ئیسلامگه‌رایانه بۆ بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌تانه گرفتیشیان هه‌بێ ده‌توانرێ چاکتر بکرێن. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته رێزمانینانه‌ی که له‌و ئایه‌تانه‌دا هه‌ن، چاره‌سه‌ر بکرێن، ئه‌و سورانه په‌سند ده‌که‌ن؟ هه‌رگیز، چونکه ئیسلامگه‌راکان قه‌ت هێنده له بیروڕادا ئازاد نه‌بوون و نابن و له راستییه‌کان ناگه‌ڕێن. نووسراوه‌ی ئارش بێ خوا - ته‌رجمه‌ی حه‌ممه بێ خوا
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی