ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
یه‌که‌م جبره‌یل کێ بوو؟بێ شک و به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وانه‌ی مێژوو و به پێی قسه‌ی خودی قورئان (سوره‌ی ١٦ ئایه‌ی١٠٣) که له لاپه‌ڕه‌کانی به‌شی پێشوودا باسمان کرد، یه‌که‌م که‌س که هۆنینه‌وه له سه‌ر کێشی فارسی به‌ڵام به زمانی عه‌ره‌بی فێری ئه‌و کرد و بوو به معجزه‌ی ئه‌و (روزبه‌هان پارسی) بوو که پاشتر ناوی (سه‌لمان) یان به‌سه‌ردا بڕێ.
له ده‌ورانی جا‌هالیه‌تی عه‌ره‌بدا باو بوو که ئه‌و که‌سانه‌ی موئمن و به باوه‌ڕ و ده‌روونێکی پاکیان بوایه، بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له ساڵدا له ئه‌شکه‌وتی حرا ده‌مانه‌وه! و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر له به‌رده‌کان و ده‌ست نه‌رۆیشتووه‌کان له ته‌نیشت دارا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه له‌و ئه‌شکه‌وته‌دا ده‌بینران، بێ شک له یه‌کێک له‌م کاتانه‌ی یه‌ک مانگ له ساڵدا بووه که (روزبه‌هان) هۆنینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کێشی پارسی فێری په‌یامبه‌ری ئیسلام کردووه: "په‌یامبه‌ر ساڵانه مانگێک له ئه‌شکه‌وتی حرادا به رازونیازه‌وه سه‌رقاڵ بوو و ئه‌مه‌ش به‌شێک بوو له داب و نرێتی ئه‌و کاته‌ی عه‌شیره‌تی قوره‌یش که له‌و کاته جاهیله‌ته‌دا هه‌یانبووه. له‌و مانگه‌دا هه‌ر که‌سێکی ره‌ش و رووت و به‌رده رووی له حرا کردبایه خواردنی پێ ده‌دان و که مانگه‌که‌ش کۆتایی پێ ده‌هات رووی له که‌عبه ده‌کرد و ده‌چوو بۆ ته‌واف (که ئه‌و کاته بوتخانه بوو) و پاشانیش ده‌چووه‌وه بۆ ماڵ. (تاریخ طبری صفحه ٨٣٨) له‌و شه‌ونه‌خونیانه‌ی نێو ئه‌شکه‌وتی حرادا بووه که سه‌لمان زانیاری زۆری به په‌یامبه‌ری ئیسلام داوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که نیشانه و بیروبڕوای پارسی (سه‌لمان) له مێژووی ئیسلام و قورئانیشدا زۆر به‌رچاو ده‌که‌ون. له‌وانه پشت راست کردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌زدایی پارسی له قورئان، هه‌رچه‌نده دینه پارسی و مه‌زداییه‌کان، دینی ئیبراهیمی نه‌بوون و له بیروڕای سامی و تازییه‌کانه‌وه دوور بووه، به‌ڵام پشت راستکردنه‌وه‌ی ئایینی پارسی له قورئاندا، یه‌که‌م بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له کۆشتاری به کۆمه‌ڵی له راده‌به‌ده‌ری پارسیه‌کان به‌رگری کرا. دووهه‌م ئاینی پارسی توانی زیندوو بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها ئایینی ئه‌ستێره په‌رستی له ته‌نیشت دینه‌کانی وه‌ک: (ئیسلام، مه‌سیحی، یه‌هوودی و زه‌ردوشت) له قورئاندا ناوی هاتووه. ( ان الذین آمنوا والذین هادوا و الصابئین و النصاری و المجوس و الذین.) (ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێنا و که‌سانێک که بوون به جوله‌که و سائبین و مه‌سیحییه‌کان و زه‌ردوشتیه‌کان...) و ته‌نانه‌ت په‌یامبه‌ری ئیسلام وتوویه که (سه‌لمان) له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه و له ئێمه‌یه، واته هه‌موو کاتێک حیسابی تایبه‌تی بۆ کردووه و له‌وانیتری جیا کردووه‌ته‌وه و رێز و قه‌دری تایبه‌تی لێ ناوه، به جۆرێک که خه‌لیفه‌کانیش به‌رده‌وام مه‌شۆره‌تیان پێ کردووه، به‌ڵام له هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی تازه‌یه‌کان بۆ سه‌ر ئێران (سه‌لمان) له هێزی سیاسی ئیسلام ره‌وییه‌وه و له تیسفون و مدائن لای دا و رێکخراوی شۆڕشگێری ته‌شه‌یوعی عه‌له‌وی له به‌رامبه‌ر ئیسلامی ئه‌مه‌وی (اسلام اموی)دا رێکخست... پێشتریش له نووسینه‌کانی دیکه‌دا له کارکرد و ته‌ئسیری قوڵی ئایینی پارسی له ئیسلامدا قسه‌م کردووه... و هه‌روه‌ها له جێگاگه‌لێک له قورئاندا به روونی دیبینین که فێرکردن و بارهێنانی په‌یامبه‌ری ئیسلام له لایه‌ن که‌سانیتره‌وه له‌سه‌ر زوانی خه‌ڵک بووه و ته‌نانه‌ت له خودی قورئانیشدا هاتووه: ( وَ لِيَقُولُوا دَرَسْتَ وَ لِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ) (ئایه‌تی ١٠٥ له سوره‌ی انعام) ده‌ڵێ که ئه‌وانه له که‌سێ فێر بوون.
که‌عبه پێش له ئیسلام بۆتخانه‌ی عه‌ره‌به‌کان بوو به باشی ده‌زانین که که‌عبه، جێگای بۆته‌کانی عه‌ره‌ب بوو و کاتێک عه‌ره‌به‌کان ده‌چوون بۆ ته‌وافی که‌عبه بۆ ئه‌وه ده‌چوون که له لایه‌ن بۆته‌کانه‌وه شه‌فا بدرێن. "یه‌که‌م که‌س که بۆته‌کانی له‌و نێو ئه‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) جێگا کرده‌وه، عومه‌رۆی کوڕی له‌حی (عمروبن لحی) بوو. پاش ئه‌وه‌ی بوو به گه‌وره‌ی عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆی چوو بۆ شاری بلقا و خه‌ڵکی دی که بوتی خۆیان ده‌په‌رست، داوای بۆتێکی لێ کرد، ئه‌وانیش (هبل)یان پێدا، هێنایه‌وه بۆ مه‌که و له که‌عبه‌دا جێگای بۆ خۆش کرد و له‌گه‌ڵ (ئسفا) و (نائله)دا به شێوازی ژن و شوو بوون و خه‌ڵکه‌که‌ی بانگ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانپه‌رستن و دۆعایان بۆ بکه‌ن. (توضیح الملل صفحه ٣٧٥) که‌عبه بؤتخانه‌ی زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کانی دووڕکه‌ی عه‌رب بوو که هه‌ر هۆز و عه‌شیره‌تێک بۆتی خۆی دێنا و له نێو و یان ده‌ره‌وه‌یدا دایده‌نا بۆ په‌رستن: (لات) هی عه‌شیره‌تی ثقیف بوو که له طایف ده‌ژیان و ده‌یانپه‌رست و (عزی) هی قوره‌یش و (منات) هی هۆزی اوس و خزرج و غسان و (هبل) که له هه‌موو بوته‌کانیتر گه‌وره‌تر بوو له نێوه‌راستی که‌عبه‌دا جێگای بۆ دیاری کرابوو.) (توضیح العلل صفحه ٣٨٦) لێره‌دا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دوو خاڵ زۆر گرنیگه، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که (هبل) له هه‌موو بؤته‌کانیتر گه‌وره‌تر و مێژووه‌که‌شی له‌وانیتر کۆنتر بوو له هه‌موویان پیرۆزتر بوو، و هه‌روه‌ها به ناوی (الله) ش ده‌یانناسی. و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که باوکی په‌یامبه‌ری ئیسلام که په‌رده‌داری که‌عبه بوو ناوی عبدالله یه واته (عه‌بد‌ی خودا) که الله لێره‌دا یه‌کسانه له‌گه‌ڵ اله (واته خودا) که پیتی تاریفی الف و لامی پێ زیاد کراوه، ده‌بێته (الله). و به شێوازێکی دیکه ده‌توانین بڵێین که (عبدالله)ی باوکی په‌یامبه‌ری ئیسلام گیانی قه‌رزار و مه‌دیۆنی (هبل) بۆته گه‌وره‌که بووه که له کاتێکدا جه‌هاله‌تی تازیه‌کاندا که له وه‌حشیگه‌ری دا نووقوب ببوون، ماوه‌یه‌ک جارێک ئاژه‌ڵێکیان له پای بؤته‌کانیاندا ده‌کۆشته‌وه و ده‌یانکردن به قوربانی و جاروباریش له جێگای ئاژه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆیان ده‌رکرده قوربانی خواکانیان!؟ عبدالمطلب (باپیره‌ی حه‌زره‌تی محه‌ممه) نه‌زری کردبوو که ئه‌گه‌ر خودا ده کوڕی پێ بدا یه‌کێکیان سه‌رببڕێ بۆ ئه‌و (!!) و له‌به‌ر ئه‌وه ده کوڕی بوو له نێوانیاندا یانه‌سیبی کرد که کام له کوڕه‌کانی سه‌رببڕێ و یانه‌سیب به ناوی (عبدالله) (باوکی حه‌زره‌ت محه‌ممه‌د)ه‌وه ده‌رچوو. ئه‌ویش ده‌ستی عه‌بدوڵای گرت و بۆ سه‌ربڕین بردی بۆ لای (اساف) و (نائله)، ئه‌مانه‌ش دوو بؤتی قوره‌یشه‌کان بوون که خه‌ڵکی قوربانییه‌کانی خۆیان له لای ئه‌وان سه‌رده‌بڕی، چه‌ند قوره‌یشی له جێگای خۆیان هه‌ستان و وتیان: ئه‌ی (عبدالمطلب) ئه‌وه‌ی چی ده‌که‌ی؟ وتی: ئه‌مه سه‌ر ده‌بڕم! قوره‌یشییه‌کان و کوڕه‌کانی (عبدالمطلب) وتیان: به خوا نابێ سه‌ری ببڕی و ده حوشتریان پێدا تاکوو له جیگای "عبدالله" سه‌ریان ببڕێ. (تاریخ طبری صفحه ٧٩٦) به‌راستی ده‌چێته مێشکه‌وه!!؟ که ته‌نانه‌ت باوکی په‌یامبه‌ری ئیسلامیش له قوربانییه‌کانی بۆته‌کانی قوره‌یش بوه و رزگای هاتووه؟! (دیاره له نووسراوه‌ی دیکه‌دا ئه‌م به‌سه‌رهاته به جۆرێکی دیکه‌ش نووسراوه‌ته‌وه و له‌وێدا ده‌ڵێ: به عبدالمطلبیان وت تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی له جێگای کوڕه‌که‌ت ١٠ حوشتر قوربانی به‌ک. ئینجا له نێوان عه‌بدوڵا و ده حوشتره‌که‌دا یانسیبیان کرد و له به‌ختی ره‌شی عه‌بدوڵا هه‌موو جارێک به ناوی ئه‌وه ده‌رده‌چوو، تاکوو ده جار و هه‌ر جارێک ده حوشتریان داوه، واته له کۆتاییدا به نرخی ١٠٠ حوشتر عه‌بدوڵا رزگاری بووه! ـ وه‌رگێڕ ـ )
سه‌رچاوه: قرآن سروده‌ای به سپک پارسی.
نووسینی حسن عباسی (سیاوش اوستا)، وه‌رگێڕانی: حامید
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|