ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com
به سکس کردن خودا ببینه له کات و ساتێکدا که نووسه‌رانی وڵاتی ئێمه نا‌وێرن به دڵی خۆیان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن و به هۆی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌توو و مه‌لای نه‌زان و ده‌سه‌ڵاتێکی بێ باوه‌ڕ به ئازادییه‌کانی مرۆڤ، رۆژ نییه به‌هۆی تاوانی ناڕه‌وا نووسه‌ر و ئه‌دیبی کورد وڵات به جێ نه‌هێڵن و روو له هه‌نده‌ران نه‌که‌ن! هۆیه‌که‌شی زۆر جار ئه‌وه بووه که ویستوویانه هاووڵاتییانی خۆیان له راستییه تاڵه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه، زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی یان له‌به‌ر ئه‌م تاوانه هیچ و پووچانه، سوتێندرا و کوژراون و یان له لایه‌ن کۆلکه مه‌لاکانی سه‌ر به عه‌ره‌بستان و ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه سزای مه‌رگیان بۆ دیاری کراوه! به‌داخه‌وه له کورده‌واری ئێمه‌دا هه‌رچه‌نده له کتێبه ئایینیه‌کاندا به‌شێکی زۆر بۆ سکس ته‌رخان کراوه و رێبه‌ره مه‌زهه‌بییه‌کان و مه‌لاکان و ته‌نانه‌ت حکومه‌تدارانیش چه‌ندین ژنیان هه‌بووه، به‌ڵام باس کردن له سکس و پێوه‌ندیدانی به ئایینه‌وه به تابۆیه‌ک ده‌ژمێردرێ و که‌س بۆی نییه باسی لێوه بکا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که له جلوبه‌رگی مه‌لایه‌تیدا ئه‌رکی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به لای راستدا رێنوێنی بکه‌ن، که‌چی به شێوازێکی زۆر دواکه‌وتووانه خه‌ڵک له ئاگر و ئه‌شکه‌نجه‌کانی دۆزه‌خ و قیامه‌ت ده‌ترسێنن، له جێگای ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی روون بکه‌نه‌وه که له کتێبه ئایینیه‌که‌یاندا چ نووسراوه و چۆن و به چ هۆیه‌که‌وه ئه‌و نووسراوانه سه‌ریان هه‌ڵداوه! له وڵاته دیمۆکراته‌کاندا و له ئایینه‌کانی یه‌هودی و مه‌سیحی دا زۆر زوو هه‌ست به‌م پرسه گرنگه کراوه و رێبه‌رانیان زۆر زانایانه له ئایینی خۆیاندا که‌و و بێژنگیان کردووه و به شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سیستمه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا گونجدوویانه که ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی له‌و ئایینانه ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی کۆسپ بۆ که‌سانی دیکه پێک بێنن، راز‌و نیازی خۆیان له کلیسه و شوێنه پیرۆزه‌کاندا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن. به کورتی ئایین و دینیان له سیاسه‌تدارییه‌تی جیا کردووه‌ته‌وه و هه‌رکه‌سه کاری خۆی ده‌کا و وه‌ک لای ئێمه که‌س کاری به سه‌ر جلوبه‌رگ و خورد و خوه‌راک و هه‌ڵسوکه‌وتی که‌سی دیکه‌وه نییه، ژن و پیاو یه‌کسانن و که‌س له که‌س زیاتر نییه. ئه‌م پێشه‌کییه‌م بۆیه هێنایه‌وه که ئه‌وه وه‌بیر خوێنه‌رانی به‌ڕێز بێنمه‌وه که کاتێک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی کتێبی (کتێبی سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا) نووسی و هه‌موو سه‌رچاوه‌کانیشی بۆ ئه‌م نووسینینه کتێبه گرینگه‌کان و جێباوه‌ڕه‌کانی ئایینی ئیسلام بوو، به‌و حاڵه‌شه‌وه کۆلکه مه‌لاکان فتوای کوشتنیان ده‌رکرد، به‌داخه‌وه له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی زۆری ئه‌و نه‌زانپه‌رستانه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تیش پێیان نه‌وێرا و نه‌یتوانی سزای ئه‌وانه بدا که له گۆتره بڕیاری کوشتنی که‌سێکیتر ده‌رده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای یاسا و ده‌سه‌ڵات مه‌لاکان ده‌توانانن بۆ خۆیان حوکمی کوشتنی که‌سێکی دیکه بده‌ن! له‌م سه‌روبه‌نده‌دایه که قه‌شه‌یه‌کی له‌هستانی به ناوی ( Ksawery Knotzs) کتێبێکی گیرفانی به ناوی (Sex, as you don't know it) ده‌نووسێ بۆ ئه‌و هاولف و چووتانه که پێکه‌وه له نێو جێگایه‌کی ره‌سه‌ندا ده‌یانهه‌وێ تاوێک به خۆشی له‌زه‌ت له یه‌کتری به‌رن، ده‌نووسێ. له‌م کتێبه‌دا (Ksawery Knotzs) به شێوه‌ی تئۆری و کرده‌وه چه‌ندین نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه. له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌که‌دا که ئیمڕۆ (٢١ی ٦ی ٢٠٠٩) له رۆژنامه‌ی (ئافتۆنبلادیت aftonbladet)ی سویددا بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌م جۆره هاتووه: (له سکس کردندا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خودا بکه)، (به سکس ـ رۆحی خۆت به‌ربڵاوتر بکه‌وه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای خۆت بگره..) یان (له‌م کتێبه ئایینیه سکسییه (sexbibeln) دا که بۆ کاتولیکه‌کانه هیچ شتێک شاردراوه و تابۆ نییه.) ئه‌م قه‌شه‌یه له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: (به بڕاوی ئێمه، هیچ کێشه و گرفتێک له سکسی زۆر گه‌رم و گوڕ (hett sex) نییه.) ده‌بێ تابۆکان کفن بکرێن، ئه‌و قه‌شه‌یه ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش زیاتر و به‌ربڵاوتر بیر ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: (زۆر که‌س پێی وایه که به زه‌واج کردن و هاوسه‌رایه‌تی ئیدی سکس وه‌ک سرووده کۆنه‌کانی مه‌زهه‌بی مه‌سیحی (gammal psalm) وان و هیچ له‌زه‌ت، خۆشی، حه‌ز و فاتازیایان تێدا نییه.) قه‌شه‌ی ناوبراو ئه‌و بۆچوونه ره‌د ده‌کاته‌وه و له کتێبه گیرفانییه‌که‌دا په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو تابۆکان هه‌ڵده‌داته‌وه و به یه‌کجاره‌کی له کفنیان ده‌گرێ و به‌مه‌ش واز ناهێنێ و ته‌نانه‌ت باسی جۆری راوه‌ستان و خه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌ک و له‌مانه‌ش گرینگتر، باسی سکس له رێگای ده‌مه‌وه ده‌کا. ئه‌و ده‌ڵێ: (ئازاد بیرکردنه‌وه و بێ ته‌عه‌سوبی له سکسدا به پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی خودا نییه، به پێچه‌وانه مرۆڤ ده‌توانێ له سکسێکی به‌له‌زه‌تدا دنیای رۆحانی و مه‌عنه‌وه‌ی و خودا‌ش ببینێ) دوای هاتنه ده‌ر له چاپ ته‌واو بوو، ئه‌م کتێبه که باسی زانیاری سکسی ده‌کا له وڵاتی نووسه‌ردا دوای ئه‌وه له چاپ هاته‌ده‌ر هه‌موویان کڕدرا و ته‌واویش بوو و وه‌ک کتێبێکی سه‌رکه‌وتوو سه‌یری ده‌کرێ. ئه‌م کتێبه مانگی پێش له ٥٠٠٠ دانه‌دا له‌چاپ درا و دوای ئه‌وه له چاپ هاته‌ده‌ر یه‌ک دانه‌شی نه‌ما. ئێستا کاتولیکه‌کانی له‌هستان (Polen) چاوه‌ڕوانی چاپی داهاتووی ئه‌م کتێبه‌ن که به‌شی ئه‌وه‌نده بکا که بگاته نێو کتێب فرۆشییه‌کان. ئه‌وه‌ی که ڤاتیکان چۆن سه‌یری ئه‌م کتێبه ده‌کا تاکوو ئێستا روون نییه. که مرۆڤ ئه‌م هه‌واڵه ده‌خوێنێته‌وه دڵی به حاڵی گه‌مژه‌بوونی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان و ئه‌وانه‌ی که به خۆڕایی خوێنی خه‌ڵکی دیکه حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن ده‌سووتێ. ئه‌و ویژدان مردووانه که نووسه‌رێکی به‌توانای وه‌ک عه‌بدولخالق مه‌عرووف و که‌سانیتر به دڕندانه‌ترین شێوه له نێو ده‌به‌ن، به بێ بیر کردنه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه به جه‌سته له نێو ده‌چن به‌ڵام له بیروباوه‌ڕدا بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێننه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌بنه ئڵگۆ و سیبمۆڵ بۆ که‌سانی دوای خۆیان. ئه‌گه‌ر دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستێکی وه‌ک خومه‌ینی بڕیاری کوشتنی سه‌لمان روشدی نه‌دابایه نه کتێبه‌که‌ی ئه‌ونده جاران له چاپ ده‌درایه‌وه و نه‌ک ئه‌وه‌نده‌ش له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ناسرا و نه‌ک ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ش که به به‌هۆی پێنووسه‌که‌یه‌وه پێی دراوه هه‌رگیز به چاو دیبینین! به‌م رسته‌یه کۆتایی به نووسینه‌که‌م دێنم و ده‌ڵێم: به راستی شمشێری کول و دووسه‌ری جاهیله دواکه‌وتووه‌کان زۆر ده‌بڕێ یان خامه و پێنووسی تیژی نووسه‌رانی ئازا و به‌جه‌رگ؟ نووسینی: (Erik Wiman) سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که: رۆژنامه‌ی (http://www.aftonbladet.se) وه‌رگێڕانی هه‌واڵه‌که: حامید Möt Gud genom sex Utvidga din andlighet och kom i kontakt med Gud – genom sex. I nya för katoliker finns inga tabun. – Det är inget fel med, säger prästen Ksawery Knotzs. ”Sex, as you don't know it” är den polske prästen Ksawery Knotzs handbok för troende par som söker inspiration i den äkta sängen. I boken ger Knotz såväl teologiska som praktiska sextips. Svepa bort tabun – Många människor tror att sex inom äktenskapet är som en gammal psalm och inte innehåller någon glädje, lust eller fantasi, skriver Kotz. Den bilden vill han radera för gott. Med sin handbok lovar Kotz att svepa bort alla tabun och skriver om såväl samlagsställningar som oralsex. Frigjord sexualitet går inte alls stick i stäv med Guds ord, anser han. – Man kan tvärtom uppleva andlighet och Gud genom bra sex. Tog slut direkt Bland läsarna i författarens hemland är sexhandboken något av en succé. Boken släpptes förra månaden och de första 5000 exemplaren tog slut direkt. Nu väntar katoliker i Polen på att en ny upplaga ska nå butikerna. Vad Vatikanen anser om sexbibeln är ännu inte känt. Erik Wiman
نووسینی: (Erik Wiman) - وه‌رگێڕانی هه‌واڵه‌که: حامید
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی