ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
قورئان هۆنراوه‌یه‌ک به کێشی پارسی.ئه‌وه‌ی به ناوی موعجزه‌ی پیامبه‌ری ئیسلام ناوی ده‌رکرد، کتێب و که‌لامی ئه‌و بوو! واته که‌لامێک که بیست ساڵ پاش مردنی، کۆ کرایه‌وه و ناوی قورئان(کتێب، شتێک بخوێندرێته‌و)ی لێ نرا! ده‌زانین که ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری فێربوونن، بۆ قه‌بووڵ کردنی زانست و علم، پێویستیان به ده‌لیل و بورهان هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵکی ئاسایی، لێکۆڵینه‌وه و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژ به شوێن که‌سپ و کاری خۆیانه‌وه‌ن و له ئاکامدا ده‌رفه‌تێکیان بۆ نامێنێته‌وه که له نێو خه‌رواران کتێب‌دا به دوای لێ کۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌دا بگه‌ڕێن!
که وابوو خه‌ڵکی ئاسایی چاوه‌ڕوانی شفای له هه‌موو په‌یامبه‌رێک هه‌یه ته‌نانه‌ت کاتێکیش ئه‌و نه‌ما له به‌ره‌که‌تی گۆڕستانه‌که‌ی که سه‌دان ساڵ پێش ئه‌م مردووه، هیوای شه‌فا بخوازێ و به دوای گۆڕ و ناودا به‌رده‌وام عه‌وداڵ بێ! که‌وابوو په‌یامبه‌رێکی زیره‌ک و زانا، ده‌بێ پێش هه‌موو شتێک موعجزه‌یه‌کی هه‌بێ! هه‌ر وه‌کوو ده‌شزانین موعجزه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام کلامه‌که‌یه‌تی که به ناوی که‌لامی وه‌حی و قورئان ناوبانگی ده‌رکردووه! که‌لامی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د یانێ قورئان، به‌تایبه‌تی ئایه‌ته مه‌کییه‌کانی به شیواز و سه‌بکێک هۆنراوه‌ته‌وه که له مێژووی شعری تازی و بلاغه‌تی تازییه‌کاندا بێ نه‌زیر و بێ هاوتا بووه. ئه‌و ده‌وره و زه‌مانه ئه‌وی تیدا ژیاوه، قه‌سیده، غه‌زه‌ڵ و یان ره‌باعی و هیتر باو بووه که هه‌موویان کێش و سه‌رواویان هه‌یه! به‌ڵام هه‌ڵبه‌ستی پارسی هه‌ر وه‌ک له گاتاکانی زه‌رتش سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بێ قافیه‌ن به‌ڵام زۆر جوان هۆنراوه‌نه‌ته‌وه. بۆ وێنه وه‌ک هه‌ڵبه‌ستی نوێی ئیمڕۆژیی وان!
هه‌ڵبه‌سته پارسیه‌کانی پێش ئیسلام، یا خوسره‌وانی بوون و یان گۆرانی و یان وتارێک له شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستی نوێ دا که نه نه‌زمی نه‌زم بووه و نه نه‌سری نه‌سر. په‌یامبه‌ری ئیسلام بۆ دانانی دینی تازه‌ی خۆی له سه‌بکی هه‌ڵبه‌سته پارسیه‌کان به‌تایبه‌تی هۆنراوه ئایینیه‌کان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت! جیاواز له‌وه‌ی که وشه‌یه‌کی زۆری پارسی په‌هله‌وی له قورئاندا به کار هاتوون، چه‌ندین ئایه‌ی قورئان وه‌رگێڕانی ئه‌وستایه به زوانی تازییه‌کان !!؟
ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که له قوئاندان و وه‌گێڕاوی گاتاکانی ئه‌وستان بێجگه له‌وه‌ی که زۆر سیمبول و کاره‌کته‌ری قورئان، له ئایینه کۆنه‌کانی پارسی وه‌رگیراون، وه‌رگێڕانی چه‌ندین گاتای ئه‌وستایش له قورئاندا به‌رچاو ده‌که‌ون. "ئه‌و جار که تۆ له سه‌ره‌تای جیهاندا رۆحی ئیمه‌ت ئافراند و گه‌وره‌یی خۆت به زانستی ئێمه‌ت به‌خشی، ئه‌و کات که گیانت کرد به چوارچێوه‌ی له‌شی ئێمه‌دا" (ئه‌وستا). "فاذا سویته فتفخت فیه من روحی" (قورئان) "سزای ئه‌و که‌سه‌ی که درۆپه‌رستی ناپاکێک بگه‌یه‌نێته سه‌روه‌ری چێه؟ " (ئه‌وستا)." یاخدون اربابا من دون الله" (قورئان). "گه‌وره‌ترین تاوانی ئه‌و که‌سه که مایه‌ی ژیانی خۆی بێجگه له ئازاری، ورزێرانی دروست کار و ئاژه‌ڵاندا به‌ده‌ست ناهێنێ چیه؟ (ئه‌وستا). "یا کلون اموال الناس بالباطل" (قورئان). مه‌سه‌له‌ی سه‌رنج راکێشتر له‌مانه ئه‌و ره‌سته جوانه‌ی به‌ناوی خوای به‌خشنده و دڵۆڤانه که گوایه ته‌رجمه‌ی "بسم الله الرحمن الرحیم" ی قورئانه که ده‌یان سه‌ده‌یه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ، هه‌مان رسته که له ئایینی زه‌ردشتدا له سه‌ره‌تای هه‌ر نوێژێکه‌وه دێت و تاکوو ئیمڕۆش هه‌یه. که راسته‌که‌شی ده‌قاوده‌ق ده‌بێته به ناوی ئیزه‌دی به‌خشێنه‌ری به‌خشایشی دڵۆڤان که ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ریگێڕینه سه‌ر عه‌ره‌بی، ده‌بێته بسم الله الرحمن الرحیم الطیاف. ئه‌گه‌ر وشه‌ی لطیف به مانای مهر پێکردن بێ، باشتره ئه‌گه‌ر به مانای "مهر" (خوا) ئاگادارت بێ (= مهربان) وه‌ریگرین، مانایه‌کی تری هه‌یه و واژه‌ی عه‌ربیه‌که‌شی شتێک جیاوازتر ده‌بێ. شتێکی‌تر که ره‌نگه ببێته هۆی جیاوازی له ته‌رجمه‌که‌دا وشه‌ی الله و ئیزه‌ده. له‌به‌ر ئه‌وه الله هه‌مان اله به مانای بت دێت که پیتی تاریفی هه‌وه‌ڵی الف و لامی وه‌رگرتووه و کاتێک په‌یامبه‌ری ئیسلام له الله له جێگای اله به‌کار ده‌با، مه‌به‌ستی یه‌کگرتووی نێوان بته‌کانه، واته مه‌به‌ست اله‌کان و الهه‌کانه.
ئه‌م شێوه تێگه‌یشتوویه‌ی نێوان بته‌کانیش هه‌روه‌ها له شێوه‌ی زه‌ردشته‌کان وه‌رگیراوه. چو‌نکه پێش له په‌یدابوونی زه‌ردشت ئایینی یه‌کتاپه‌رستی میترا کرابوو به سه‌رۆکی هه‌موو شته‌کان و هه‌روه‌ها ئاریاییه‌کان چه‌ندین خودایان به ناوی دیۆ ده‌په‌رست. دێ‌و (DIEU) هه‌مان دێوه له زوانی لاتینی و فه‌رانسه‌وی دا که ئیمڕۆش وه‌ک خودا به‌کار ده‌بردری. هیندیه‌کانیش که له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان هاو نژادن، خواکانیان له شیوا که یه‌کتاپه‌رست بوو، گه‌یشت به زیاتر له ده‌یان دانه و تاکوو ئێمڕۆش به ناوی (DEV) هێشتا یادیان ده‌کرێته‌وه. زه‌ردشت، ئه‌هورا که خواوه‌ندی زانایی و فێربوون و عیلم بوو له‌گه‌ڵ میتر که له درێژی مێژوودا ببوو به رووناکی و مه‌زدا و خوای دۆستی، هێز، توانای، خۆشه‌ویستی، یه‌کیه‌تی و په‌یمان بوو پێکه‌وه تێکه‌ڵ کران و یه‌کیه‌تی خواکانیان به هۆی ته‌بلیغی ئه‌هورامه‌زدا، خوای بێ هاوتای ئاریاییه‌کان، کرده دروشمی خۆیان و به هۆی ئه‌و دروشمانه‌وه چوونه شه‌ڕی دێوه‌کان و خواکانی دیکه‌وه.
په‌یامبه‌ری ئیسلامیش یه‌که‌م دروشمی خۆی به‌و یه‌کگرتوویه‌ی نێوان خواکانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب به ناوی "بت" و "الله" ناسرابوو، ده‌ست پێ‌کرد و ته‌نانه‌ت دروشمی سه‌ره‌تاییه‌کانیتری ئه‌و لێکچوونێکی زۆر ته‌واویان له‌گه‌ڵ زه‌ردشت هه‌بوو: اشهد ان لااله الاالله و اشهد ان محمدا رسول الله که ده‌قاوده‌ق وه‌رگێڕانی نزایه‌کی زه‌ردشتییه‌کانه. من دڵنیام و سوورم له‌سه‌ر مه‌زدایێک که دژایه‌تی دێوپه‌رستی ده‌کا و زه‌ردشت هێنه‌ری ئه‌م په‌یامه ئه‌هوراییه یه.
مامۆستای په‌یامبه‌ری ئیسلام؟! یان جبرئیل!؟ هه‌ر وه‌ک ده‌بینین په‌یامبه‌ری ئیسلام جۆره زه‌وقێکی شاعیرانه ئه‌ویش له سه‌پکی هۆنراوه‌ی فارسی، یان هه‌روه‌ک له مێژووی ئیسلامدا هاتووه و هه‌موو زانایانی دین له هه‌ر سێ ده‌سته و فیرقه و ئایین، ددانی پێدا ده‌نێن! له‌و شه‌وانه‌دا که له ئه‌شکه‌وتی حرا دا شه‌ونه‌خونی دیوه ئه‌م هه‌سته شاعیرانه‌ی پێدراوه!
به روونی ده‌زانین که په‌یامبه‌ری ئیسلام شه‌وانێکی زۆر به ته‌نیا ده‌چوو بۆ کێو و تاریک و روونی شه‌فه‌ق و یان رۆژی دواتر ده‌گه‌ڕایه‌وه، و له یه‌کێک له گه‌ڕانه‌وه‌کانی ئه‌و شه‌وانه‌دا ده‌بێ، که یاو و له‌رز دایده‌گرێ و چه‌ند رۆژێک له نێو جێگادا ده‌خه‌وێ و دوای ئه‌وه له جێگا دێته ده‌رێ، یه‌کێک له هه‌ڵبه‌سته‌کانی ده‌هۆنێته‌وه! یا ایهاالعدثر، ق‌م فانذر! به‌ڵام رازی نه‌هێنیه‌کانی مانه‌وه له ته‌نیایی په‌یامبه‌ری ئیسلام له کێوه‌وه له چ دایه؟! پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که من هیچ دژایه‌تیه‌کم له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه و خه‌ڵوه‌تنشینی و ده‌ست راگه‌یشتن به غه‌یری مومکین به هۆی ره‌وانی پاکه‌وه نیه! به‌ڵکوو خودی بنه‌ماڵه‌که‌م له مێژه لایه‌نگری عیرافان بوون و باوه‌ڕی ته‌واومان پێ هه‌یه! به‌ڵام بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک هۆکارێک هه‌یه و هه‌ر فێربوونێک پێویستی به مامۆستایه‌که و "مه‌وله‌وی"ه‌ک پێویستی به "شمس ته‌بریز" یه‌ک هه‌یه و هه‌ر وه‌ک ده‌زانین "مه‌وله‌وی" چه‌ندین ساڵ قازی القضاتی شاری "کۆنیا" (قونیا) بوو و هه‌رگیز هۆنراوه‌یه‌کی نه‌هۆنییه‌وه و هیچ کرده‌وه‌یه‌کی عیرفانی به خۆیه‌وه نگرت، تاکوو له‌گه‌ڵ پیره پیاوه‌ێک به ناوی "شمس ته‌بریزی" ئاشنا ده‌بێ و هه‌ر ئه‌وه که ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری له ده‌روون و بۆچوونه‌کانی مه‌وله‌ویدا! و مه‌له‌وی له ته‌مه‌نی ٣٥ سالانه‌وه ده‌ست ده‌کا به هۆنینه‌وه و ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و ده‌ریا گوهه‌رباره‌ی که ده‌ڵێی هۆنینه‌وه‌کانی ئیتر وه‌ک سه‌چاوه‌ی کانی به بێ "شمس"یش هه‌ڵده‌قوڵێ!؟ به‌ڵام "شمس"ی په‌یامبه‌ر ئیسلام که خۆی ده‌بێته "شمس"ی میلیونها خه‌ڵک، کێ بووه؟ پیاوه‌ێک پارسی که مێژووناسان به زۆر ناوه یادی لێوه ده‌که‌ن و ئێمه "روزبهان" ی پێ ده‌ڵێین. له نێوان رووداوه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا ده‌بێته به‌رده‌ی عه‌ره‌بێک! و له کۆتاییدا سه‌ری له مه‌که‌وه ده‌رده‌چێ و له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ری ئیسلام ئاشنا ده‌بێ!
"روزبهان"ی زانا و تێگه‌یشتوو، عالمێکه که هه‌موو دینه‌کانی ئێرانی به باشی ده‌ناسێ! و خزمه‌تی به هه‌موویان کردووه، کاتێک که زه‌ردشتی و موئبد بووه! له ئاگردکه‌ده هه‌ڵاتووه و بووه به مانۆی و مه‌زده‌کی، دوای کوشتاری به کۆمه‌ڵی مه‌زده‌کییه‌کان هه‌ڵاتووه و په‌نای بۆ کلیسا و مه‌سیحیه‌ت بردووه، و دوای ماوه‌یه‌ک له شام و یان عێراقدا ده‌بێته قوربانی شه‌ڕێک و به ساخته‌ی جووله‌که یان عه‌ره‌بێک وه‌ک دیلی شه‌ڕ ده‌یگرن، دیلی ئه‌و کاته‌ی شه‌ڕه‌کان ته‌نیا وه‌ک به‌رده که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیران! و له بازاڕی کڕین و فرۆشتنی به‌رده‌کاندا ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێ کراوه تاکوو سه‌ری له شاری مه‌که‌وه ده‌رهێناوه.! "روزبه‌هان" له مه‌که‌دا یه‌کێک له کۆنترین به‌رده‌کان بووه و کاره‌که‌شی نه قوڕه‌کاری و نه وشتره‌وان بۆ ئه‌رباب بوو، به‌ڵکوو کاری نووسین و وه‌گێڕان و مامۆستایه‌تی بووه و له یه‌کێک له‌و کلاسانه‌دایه که له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئاشنا ده‌بێ.
"روزبهان" مێژوو و رووداوه سیاسییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی به باشی ده‌زانی و له‌گه‌ڵیان ئاشنا بوو! هاوکاتیش ده‌زانێ که له ئێران‌دا له ئاکامی ئه‌و کوشتاره به کۆمه‌ڵانه‌دا که له نێوخۆدا ده‌کرا، کۆڵه‌که‌کانی هێزی شا شلن! عه‌ره‌به‌کانی بینیبوو که قوره‌یشیه‌کان له شه‌ڕه عه‌شایه‌رییه‌کان و ره‌قابه‌ت و ململانێکانیاندا له‌سه‌ر خاوه‌ندارییه‌تی که‌عبه و دانانی بوتی خۆیان له چه‌پ و راست و سه‌ربانی که‌عبه‌وه، به‌ره‌و له نێوچوون ده‌چن! "روزبهان" به باشی ئه‌وه‌ی هه‌س پێ کردبوو که ئه‌گه‌ر کۆڕێکی زانا و خێرخواز و دارا به پشتیوانی چه‌ند ریش سپی، په‌یامێکی نوێ بکه‌ن به دروشم! به بێ لایه‌نگر نامێننه‌وه! "روزبهان" له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کلیسای شام "بحیرا" و نوێنه‌ره‌که‌ی ئه‌و "نوفل" له مه‌که، پێوه‌ندییه‌کی زۆر باش هه‌بوو و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی پاراستبوو، "بحرا" که به‌رپرسی کلیسای شام بوو پێشتر که له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دا ئاشنا ببوو، هه‌واڵی هاتنی په‌یامبه‌رێکی نوێی پێدابوو. له لایه‌کی تریشه‌وه "نوفل"یش که خزمی خه‌دیجه‌یه. پیروپه‌که‌وه‌ته‌یه و ماوه‌یه‌کیشه له ناوه‌ندی شامه‌وه بڕیار هاتووه که که‌سێکیتر له جێگای خۆی دابنێ! "بحیرا" به‌رپرسی کلیسای به‌سیری له شام، له یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه‌یدا که په‌یامبه‌ر بۆ شام کردبووی و چه‌ندین جار قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و کردبوو و ئه‌وی پێ باشترین جێگیر بۆ "نوفل" ده‌زانی و زاناترین نوێنه‌ری خۆی له مه‌که ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندبوو و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌شی به عه‌شیره‌تی قوره‌یش وتبوو: "په‌یامبه‌ری ئیسلام له‌گه‌ڵ "ئه‌بوتالب" و کاروانێکی قوره‌یشی بۆ کاری بازرگانی ده‌چوو بۆ شام، کاتێک کاروانه‌که گه‌یشته به‌سرای شام، و راهیبێک به ناوی "بحیرا" که پیاوێکی زۆر زانا‌و تێکه‌یشتوو بوو و هه‌روه‌ها له "سومعه" راهیبێک هه‌بوو که زۆر زانا و عالم بوون و هه‌موویان زانستی خۆیان له کتێبێکه‌وه به میراتی پێ ده‌گه‌یشت. بحیرا هێندیك شتی له په‌یامبه‌ری (محه‌ممه‌د)ی پرسی و ئه‌ویش وڵامی دایه‌وه له وڵامدانه‌وه‌دا بۆی ده‌رکه‌وت که هه‌موو ئه‌و سفاتانه‌ی که له‌سه‌ری بیستبوو تێدا ده‌رکه‌وت. بحیرا به ئه‌بووتالبی وت": ئه‌و (حه‌زه‌ری محه‌ممه‌د) ببه‌ره‌وه و له یه‌هودییه‌کان بترسه، چو‌نکه به خودا ئه‌گه‌ر بیبینن و ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌و ده‌یزانم دڵنیام که کارێکی به سه‌ر دێنن، ئه‌و داهاتوویه‌کی گه‌وره‌ی له پێشه. هه‌رچێ خێراتر بیبه‌ره‌وه بۆ ناوچه‌ی خۆتان" (مێژووی ته‌به‌ری لاپه‌ڕه‌ی ٨٣٠). دوای ئه‌م رووداوه "بحیرا" بڕیاری به نوێنه‌ره‌کانی خۆی له مه‌که و مه‌دینه دابوو که رێزی تایبه‌تی له حه‌زره‌ت محه‌ممه‌د بگرن و فێری بکه‌ن و باری بێنن!
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دژایه‌تی زۆر تووند و ره‌قابه‌تی نێوان یه‌هودی و مه‌سیحیه‌کان دا، مه‌سیحیه‌کان زیاتر تێده‌کۆشان تاکوو له‌م مل ملانێیه‌دا خۆیان به‌هێزتر نیشان بده‌ن. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌که‌م سه‌فه‌ری محه‌ممه‌د له شام و سه‌فارش و په‌یامه‌کانی "بحیرا" یه‌کێک له گه‌وره رێبه‌رکانی مه‌سیحی به ناوی "ورقه بن نوفل" که له دووڕگه‌ی عه‌ربدا ده‌ژیا و خه‌دیجه‌ش برازای ئه‌و بوو، تێده‌کۆشا تاکوو کاروانداری خدیجه بدرێ به محه‌ممه‌د و خه‌دیجه‌ش هه‌مان کاری کرد، هه‌ر بۆیه حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د هه‌ڵێکی باشی ده‌ست که‌وت بۆ ئه‌وه ماوه‌یه‌ک جارێک سه‌فه‌رێکی شام بکا و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ بحیرادا پێوه‌ندی هه‌بێ... له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستپێکی حه‌ره‌که‌تی په‌یامبه‌ری ئیسلام به بێ پشتیوانی ماڵی سه‌ری نه‌ده‌گرت و په‌یامبه‌ری ئیسلام ئه‌مانه‌تداری و ده‌ستپاکی خۆی به جه‌دیجه نیشان دابوو، له‌سه‌ر پێشنیاری مامی خه‌دیجه، حه‌زره‌ت محه‌ممه‌د که ئه‌وکات ٢٥ ساڵی بوو له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ی ٤٠ ساڵه زه‌ماوه‌ندی کرد. کاتێک په‌یامبه‌ری ئیسلام یه‌که‌م په‌یامی خۆی به‌سه‌ر خه‌دیجه‌دا خوێند، خه‌دیجه توشی سه‌رسوڕمان بوو. خه‌دیجه به په‌یامبه‌ری ئیسلامی وت: له کوێ بووی؟ پیاوه‌کانم نارد به شوێنتدا بۆ مه‌که به‌ڵام ئه‌وان به ده‌ستی خاڵی گه‌ڕانه‌وه؟ په‌یامبه‌ری ئیسلام وتی: هه‌ستێکی شێتی و یان شاعیری رووی داوه لێم. خه‌دیجه پێی وت: ده‌تسپێرم به خودا، چو‌نکه ده‌زانم خوا ئه‌و کاره‌ت له‌گه‌ڵ ناکا! (مێژووی ته‌به‌ری لاپه‌ڕه‌ی ٨٤٩) هه‌ر له‌و کاته‌دا په‌یامبه‌ری ئیسلام به خه‌دیجه ده‌ڵێ که کراوه به په‌یامبه‌ر و سوره‌ی "یا ایهاالمدژر"ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه. خه‌دیجه که ئه‌و کات زیاتر له ٥٥ ساڵی بووه، زۆری به لاوه سه‌یر ده‌بێ ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌گرێ و ده‌یبا بۆ ماڵ ئامۆزایه‌که‌ی واته "ورق بن نوفل"، هه‌ر له‌وێش "ورقه" په‌یامبه‌ریی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د بۆ خه‌دیجه پشت راست ده‌کاته‌وه. "ورقه": "به‌و خودایه که گیانی من له ده‌ستی دایه، تۆ په‌یامبه‌ری ئه‌م خه‌ڵکه‌ی و ئه‌وان تۆ ئازار و ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و له ناوچه‌ی خۆیان ده‌رت ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵت به شه‌ڕ دێن و ئه‌گه‌ر من زیندوو مامه‌وه ئه‌وا یارمه‌تیت ده‌ده‌م." (مێژووی ته‌به‌ری لاپه‌ڕه‌ی ٨٥٠) دوای ئه‌وه "ورقه" په‌یامبه‌ری ئیسلامی به ره‌سمی ناسی و باسی مه‌ترسیه‌کانی داهاتووی بۆ ده‌کا، خه‌دیجه یه‌که‌م ژنی مه‌که ده‌بێ که پشتیوانی له مێرده‌که‌ی ده‌کا! له‌و رێبه‌ره مه‌سیحیانه‌ش که پشتیوانیان له حه‌زه‌رتی محه‌ممه‌د کردووه و ته‌بلیغیان بۆ ده‌کرد، ده‌توانین "عمرو بن نفیل" ناوبه‌رین. به‌ڵام له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و سه‌رکه‌وتن و تواناییه‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام بۆ په‌یامبه‌ری کرد، ده‌بێ ئه‌وه بزانین که ئه‌و له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه بۆ ئه‌م کاره ته‌یار بوو. ـ له لایه‌نی عه‌شیره‌تییه‌وه، سه‌ر به عه‌شیره‌تی قوره‌یش بوو که گه‌وره‌ترین عه‌شیره‌ی عه‌ره‌ب بوو و به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌عبه‌یان به ده‌سته‌وه بوو. ـ له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، هه‌موو باب و باپیرانی له په‌رده‌داران و کلیددارانی بوتخانه‌ی که‌عبه ببوون. ـ له بواری ماڵییه‌وه، به‌و زه‌ماوه‌نده که له‌گه‌ڵ خه‌دیجه کردی ببوو به یه‌کێک له ساماندارترین که‌سانی ئه‌و کاته. ـ له بیروبۆچوون‌دا، له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌که‌ی جوانانه و شۆڕشگێرانه‌تر بیری ده‌کرده‌وه. ـ له بواری که‌سایه‌تی و تیپه‌وه، پیاوێکی خۆش ئه‌ندام و قسه‌خۆش و مه‌جلس خۆش بوو. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که لاینگری و فێرکردن و بارهێنانی و رۆڵی بنه‌ڕه‌تی و نه‌هێنیه‌کانی له ئه‌ستۆی "سلمان پارسی" بوو. هه‌ر به‌م هه‌ویه‌وه‌یه که هۆنراوه‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام به سه‌بکێکی پارسی ده‌ستی پێ کردووه و هه‌موو ئه‌وه‌ی که له مێژوودا له‌م پێوه‌ندیه‌دا هاتووه و له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام له لایه‌ن عوله‌مای ژماره یه‌که‌وه، کاری په‌یامبه‌ری ئیسلام هۆنینه‌وه نه‌بووه! به‌ڵام پێشتر دیمان که له‌گه‌ڵ په‌یامه تازه‌که‌یدا بۆ سه‌ر خه‌دیجه، بۆ خۆی ده‌ڵێ من یان شاعیرم و یان مه‌جنوون!
خاڵێکی گرینگی دیکه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له جاهیلیه‌تی عه‌ربدا که هه‌مان بووژانه‌وه و گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی و هۆنراوه‌یی عه‌ره‌به، خه‌ڵکی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که هه‌ر هۆنه‌رێک یه‌ک شه‌یتانی هه‌یه که ئه‌و شه‌یتانه هۆنراوه‌کانی پێ ده‌ڵێ! به‌ڵام له هۆنراوه‌کانی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دا، هێنه‌ری هۆنراوه‌کانی ناوی "جبره‌ئیل"ه و ئه‌م واژه‌یه‌ش عیبریی یه و ماناکه‌ی هه‌ناردراو له لای خوداوه‌یه. ئه‌م پرسیاره لێرده دێته گۆڕێ که چۆنه خودا ناردراوێکی بۆ ناردراوه‌که‌ی خۆی داده‌نێ! واته په‌یامبه‌رێک بۆ په‌یامبه‌ره‌که‌ی!؟ بۆ روونکردنه‌وه‌ی هێندیک بیروڕا و له نێوبردنی هێندیك شک و دوودڵی، ئیشاره ده‌که‌ین به یه‌ک ئایه‌ی قورئان که له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێک ده‌نگۆ که له نێو خه‌ڵکدا بڵاو ببووه‌وه و ماناکی به‌م جۆره‌یه: "به ئاشکرا ده‌زانین که ده‌ڵێن، که‌سێک هه‌یه حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د فێر ده‌کا! که زوانه‌که‌ی پارسی (عه‌جه‌می)یه." "ولقد نعلم انهم یقولون انما یعلمه بذر، لسان الذی یلحدون الیه اعجمهی" (سوره‌ی١٦ ئایه‌تی ١٠٣) وته‌یه‌کی په‌یامبه‌ری ئیسلام هه‌یه که چه‌ندین جار به‌ر گوێ و دیدی هه‌مووان که‌وتووه که وتوویه: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سلمان (روزبهان پارسی) ده‌یزانێ، ئه‌بوزه‌ر (ابوذر) بیزانیایه ده‌بووه کافر" ئه‌مه چ نهێنیه‌که که ئه‌گه‌ر ئه‌بوزه‌ر زانیبایه‌تی دژی ئیسلام هه‌ڵده‌گه‌ڕایه‌وه و ده‌بوو به کافر؟ ئه‌م وته‌یه ده‌وانێ پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده هێشتا وه‌ک موعجزه‌یه‌ک بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له رابردوودا و له ئێستاشدا مۆمن و بیرمه‌ندانێکی زۆر هه‌بوون و هه‌ن که له‌به‌ر به‌رته‌سکی بیر و هۆشیان، نه‌یانتوانیوه راز و نه‌هێنییه بڤه‌کان ببیستن و چه‌نێ زۆرن ئه‌به‌زه‌رانێک که ئاماده‌ن گیان و ماڵیان بۆ بیره‌که‌یان ته‌رخان بکه‌ن و به‌م هۆیه‌وه رێبه‌ره‌کانیان که‌ڵکی خۆیان لێ ده‌به‌ن!؟ و ئه‌م وته‌یه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "سه‌لمان" و "ئه‌بوزه‌ر"دا ده‌توانی باشترین به‌ڵگه‌ی هه‌میشه‌یی مێژوو بێ بۆ ئه‌م قسانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که توانایی و بیستنی راستییه‌کانیان نییه. به دروستی دیار نییه که له که‌یه‌وه "روزبهان پارسی"یان به "سه‌لمان" ناوه بردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لم ناوه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌وه‌یه که "سلمان" که له‌گه‌ڵ "مسلمان" جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه! یه‌ک کۆڵ مانای لێ ده‌که‌وێته‌وه! و "اسلام و مسلمان و سلمان" هه‌ر سێکیان له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن! و بێ هۆ نییه که تاکوو شۆڕشه‌که‌ی محه‌ممه‌د ده‌که‌وێته سه‌رپێ و هێز ده‌گرێ، یه‌که‌م کار که ده‌کری، کڕینی سه‌لمان (روزبهان پارسی)یه له خاوه‌نه‌که‌ی! به نرخێکی یه‌کجار زۆر و باوه‌ڕنه‌کراو!؟ "سه‌لمان به نرخێکی به‌رامبه‌ر به سێ سه‌د و شه‌ست دارخورمان و چل ئوقیه زێڕ (اوقیه، بارستاییه‌که بۆ پێواندنی زێڕ که یه‌ک له دوازده‌ی رطل و یه‌ک له دازده‌ی ٢٥٦٤ گره‌مه. ئه‌مه‌ش ئه‌و نرخه‌یه که درا به خاوه‌نی سه‌لمان واته عثمان بن ابی اشهل یهود ـ وه‌رگێڕ) کڕدرایه‌وه. و به‌م هۆیه‌وه‌یه که هۆنراوه‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام به‌و جوانییه نه‌مرانه ده‌ست پی ده‌کا که هیچ وێکچوونێکیان نه له‌گه‌ڵ قه‌سیده و نه غه‌زه‌ل و نه روباعی و نه... هه‌یه!؟ وشه‌کان هێنده جوان و سه‌رنج راکێشن و به دێڕی کورت و مانای گه‌وره‌یان هه‌بوو که زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی عه‌شیره‌تی قوره‌یش ته‌نیا به بیستنی که‌لامی په‌یامبه‌ری ئیسلام، باوه‌ڕیان به ئیسلام هێنا و وته‌کانی بوو به موعجزه‌ی په‌یامبه‌ریی ئه‌و!! و هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م رۆژانه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی له هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه‌کانی پارسی پێش ئیسلام له هیچ کوێ ده‌ست ناکه‌وێ، ئه‌وه‌یه که کاتێک عه‌ره‌به‌کان هێرشیان کرده سه‌ر ئێران بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یان تووشی کوشت و بڕ ده‌کرد، ژن و منداڵه‌کانیان به دیل و ده‌ستکه‌وت ده‌بردن هه‌موو کتێبخانه‌کانیشیان وێران و له‌کۆتایشدا ئاگر ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی تاکوو که‌س نزیکی و لێکچوونی نێوان هۆنراوه‌کانی عه‌ره‌به‌کان و پارسی نه‌بینێ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که‌لامی په‌یامبه‌ری ئیسلام جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له نێو جاهلیه‌تی عه‌ربه‌دا باوه بوو، هه‌ر بۆیه به موعجزه هاته ژماردن.
"په‌یامبه‌ری ئیسلام ناوی کتێبه‌که‌ی خۆی نا "قورئان" ئه‌مه‌ش ناوێک بوو جیاوازتر له‌و ناوانه‌ی که عه‌ره‌به‌کان ناوی کتێبه‌کانی خۆیان لێ ده‌نا.. هه‌موو کتێبه‌که‌ی "قورئان" بوو به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که ناوی کۆی هۆنراوه‌کانی خۆیان ده‌نا "دیوان" و به‌شه‌کانی ناو نایه "سوره" ئه‌مه‌ش دیسان به پێچه‌وانه‌ی ناونانی عه‌ره‌به‌کان بوو له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانیان که "قصیده" یان پێ ده‌وتن. هه‌روه‌ها به‌شێکیشی ناو نایه "ئایه" له جێگای "بیت" و له کۆتایه‌کانیانه‌وه فاسڵه‌ی پێ ده‌دان واته "قافیه" . (الاتقان راپه‌ڕه‌ی ١٨٠)
وه‌رگێڕانی به‌شێک له کتێبی "قرآن سروده‌ای به سبک پارسی" له نووسینی حسن عباسی "سیاوه‌ش اوستا"
نووسینی حسن عباسی - وه‌رگێڕانی حامید
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|