ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ئه‌نفال و هۆلۆکۆست و دوو کولتوری جیاوازکۆمهڵکوژی یه‌هوده‌کان له هۆلۆکۆستدا، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌ی نازییه‌کان "ئه‌دۆلف هیتله‌ر" به ئایین مه‌سیحی به‌رێوه چوو، کۆمه‌ڵکوژی کوردیش له پرۆسه‌ی شوێنبزرکردنی به‌رزانییه‌کان و شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام حوسێن به‌ئایین ئیسلام و ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و دوو کۆمه‌ڵکوژییه، جیاوازیان نییه و وه‌ک دوو پرۆسه‌ی سیسته‌ماتیکی جینۆساید هه‌ردووکیان به تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێن. وه‌کتر جیاوازییه‌که زۆر زه‌ق به‌دی ئه‌کرێت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌کانیان پاش له‌ناوچوونی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی تاوا‌نکار. دۆڕانی هیتله‌ر و ڕوخانی ڕژێمی نازی له ئه‌ڵمانیا و دادگایکردنی سه‌رانی له دادگای نۆرینبیرگ و له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراقدا و دادگایکردنی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه. ئه‌و جیاوازیه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت له به‌راوردکردنی نێوان عه‌قلییه‌تی شارستانی ڕۆژئاوا و توندڕه‌وی ئیسلامی که له عه‌قلییه‌تی به‌ده‌وی عه‌ره‌به‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌ڵمانیای دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌کان به‌خویدا چووه‌وه و تاوه‌کو ئێستاش قه‌ره‌بووی زیانی جوله‌که‌کانی قوربانی هۆلۆکۆست ده‌کاته‌ه‌وه، له هه‌موویشی گرنگتر هه‌موو ساڵێک له یادی هۆلۆکوستدا، داوای لێبوردن له یه‌هوده‌کان ده‌کات. له ٢٠٠٨.٣.١٨ له ساڵیادی دامه‌زراندی وڵاتی ئیسرائیل‌دا، راوێژکاری ئه‌ڵمانیا \"ئه‌نجێلا مه‌رکه‌ل\" له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا وتی (ئاسایشی ئیسرائیل سازشی له‌سه‌ر ناکرێ،هه‌روه‌ها وتی ئێمه وه‌کو ئه‌ڵمان به‌رامبه‌ر به هۆلۆکۆست هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین)١ . ترأس یوهانس راو ألمانیا من عام ١٩٩٩ حتى عام ٢٠٠٤، كان تولّى قبلها وعلى مدى عشرین عاما منصب رئیس وزراء ولایه شمال الراین ویستفالیا، وراهن على شعار \"التاخی بدلا من الانقسام\" فی إقناع الألمان بالتعاون مع الأجانب الژین یعیشون فی ألمانیا وعلى التوازن الاجتماعی. وتوجه للإسرائیلیین بكلمه بالألمانیه فی الكنیست یرجوهم فیها \"مسامحه الألمان على ما فعلوه\". ده ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوون، وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌نجێلا مه‌رکه‌ل به زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌ی کرد، چونکه به بۆچوونی ئه‌وان قسه‌کردن به زمانی ئه‌ڵمانی له په‌رلمانی ئیسرائیل‌دا کاره‌ساته‌که‌یان به‌بیر دێنێته‌ووه.
که‌چی له کوردستاندا، پێشوازی له به‌رپرسانی عه‌ره‌ب ده‌کرێت، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی \"عه‌مرو مو‌سا\" و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق \"نوری مالکیی\" و سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی \"مه‌حموود عه‌باس\"، نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکو سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان و به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌ررێمی کوردستانیش به زمانی ئه‌نفالچێکان (زمانی عه‌ربی) له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دینه گفتوگۆ. زۆر له به‌رپرسانی عه‌ره‌ب له ناو په‌رله‌مانی کوردستان وتار ده‌خوێننه‌ووه به بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ناڕه‌زایی خۆی ده‌رنا‌بڕێت و باسی پرسێکی ئاوا هه‌ستیاریان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن. له‌هه‌موویشی سه‌یرتر له ئوکتۆبه‌ری ٢٠٠٥ عه‌مرو مو‌سا، نه‌ک داوای لێبوردنی له گه‌لی کوردستان نه‌کرد، به‌ڵکو له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان وتی (هه‌رێمی کوردستان به‌شێکی گرنگه له نیشتمانی عه‌ره‌بی)٢. پاپای فاتیکان له‌م کاتانه‌دا له ئیسرائیله و له وته‌یه‌کیدا وتی(پێویسته هه‌رگیز کاره‌ساتی هۆلۆکۆست له یاد نه‌کرێت). مه‌زنی هه‌ر گه‌ل و ئاینێک له‌وه‌دایه که له‌پای تاوان، شه‌رمه‌زاری ده‌ر‌ببرێ و داوای لێبوردن بکات.
تۆ بڵێێ له رۆژگارێکی نزیکدا، سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ربی ویژدانی ڕایچڵه‌کێنێت و ئازایه‌تی بنوێنێت، به‌ناوی عه‌ره‌به‌وه داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکات! یان \"یوسف قه‌رزاوی\" سه‌رۆکی یه‌کێتی جیهانی زانایانی ئیسلام، ویژدانی بجووڵێ به‌ناوی ئیسلامه‌وه، داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکات؟ ڕه‌نگه هێشتا کاتێکی زۆری مابێ بۆ ئه‌و عه‌قڵییه‌تانه، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بکه‌ن و بێنه پای ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بکه‌ن. چونکه زیاتر له ١٤٠٠ ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی هۆزی \"به‌نی قوره‌یزه\" که زیاتر له ٧٠٠ پیاوی جوویان له مه‌دینه سه‌ربڕی، نه‌ک ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، داوای لێبوردن له یه‌هوده‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکو شانازیشی پێوه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک له‌م ڕۆژانی ئه‌مڕۆدا تاوانبارانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه شانازی به کۆمه‌ڵکوژی کورده‌وه ده‌که‌ن، ئیسلامییه‌کیش نییه تا ئێستا ئاماده بێت، داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکات. یه‌هوده‌کان تاوانبارانی هۆڵۆکۆستیان به دادگا گه‌یاند و له‌ئاستی به‌دواداچوونی تاوانی هۆلۆکۆست و ڕێزگرتن له قوربانییه‌کانی خۆیاندا بوون. قوربانییه‌کانی هۆلۆکۆست بووه هێما بۆ پێداگرتن له به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌یان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیبری به‌ناوی(ئیسرائیل) و پشتیوانییه‌کی جیهانیشیان به‌ده‌ستهێنا به تایبه‌ت له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌کانه‌وه. به‌ڵام سه‌رباره‌ت به کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال، نه‌ک داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان نه‌کراوه، بگره هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی له ئارادایه. ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌دا کاری نه‌کردوه، نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کانیش به ئه‌رکی پێویست هه‌ڵنه‌ساون و له کاتێکدا دادگای باڵای تاوانه‌کان و په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی دانیان به ئه‌نفال وه‌ک تاوانی جینۆساید ناوه، که‌چی تا ئێستاش له‌و هه‌موو ده‌رامه‌ته‌ی عێراق و کوردستاندا له داهاتی نه‌وه‌ت، ڕێژه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانییانی ئه‌نفال و کیمایاباران ته‌رخان نه‌کراوه.
سه‌رچاوه‌کان 1/http://www.dw-world.de/dw/article/0,,3201549,00.html 2/ رۆژنامه‌ی شه‌رقئه‌وست 9827 رۆژی 25.10.2005 http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&article=329882&issueno=9827
تاهیر ره‌حیم
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|