ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ئایین له‌نیوان موسڵمانان‌و ئیسلامی سیاسیله کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی عه‌وام به رواڵه‌ت موسڵمانن و کۆمه‌ڵێک نه‌ریت و رێوڕه‌سمی ئایینی په‌یڕه‌و ئه‌که‌ن که له باووباپیره‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که‌سانی تر هه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی توندڕه‌وانه په‌یڕه‌وی بنه‌ماکانی ئیسلام ئه‌که‌ن که له ژێر کاردانه‌وه‌ی ره‌وته ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانن و ئاینی ئیسلام وه‌ک ئامرازێک به‌کاردێنن بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌کفیری هه‌موو نه‌یارانی ئیسلام و ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌که‌ن که رێگرن له به‌رده‌میاندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی. بێجگه له‌وه‌ش لایه‌نی سێیه‌م له ئارادایه که تا راده‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان میانه‌ڕه‌ون و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له رێگای ده‌نگدانه‌وه
موسڵمانی ئاسایی به هۆی ئه‌و ترسه‌ی که چێنراوه له ناخیدا، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کی رۆحی له نێوان خودی خۆیی و خوادا دروست بکات. ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئارامییه‌ک به ده‌روونی ده‌به‌خشێ کاتێک هه‌ست ئه‌کات ره‌زامه‌ندی خۆا به‌ده‌ستدێنێت. ئه‌م جۆره که‌سانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیاندا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خوا له هه‌موو شتێکدا په‌یوه‌ندی به ژیانه‌وه هه‌بێت و هیچ ئیراده‌یه‌ک له خۆیاندا ناهێڵنه‌وه. له هه‌موو مه‌ترسییه‌کی چاوه‌ڕێکراوی ژیاندا، وه‌کو نه‌خۆشی، هه‌ژاریی و نه‌بوونیی، بێ‌بارانی، شه‌ڕ‌و کوشتن، له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و گرفتی جوراوجۆری ژیاندا په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خوا و لێی ده‌پاڕێنه‌وه تا به‌هانایانه‌وه بێت. له هه‌مانکاتدا بۆ ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش که له ئه‌نجامی کۆشش و ماندووبوونی خۆیاند به‌ده‌ستی دێنن، سوپاسی خوا ئه‌که‌ن و به‌خێر و مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌وی ئه‌زانن، وه‌کو ده‌ستکه‌وتی ره‌نج و ماندووبوونیان، سه‌رکه‌وتن له کار و به‌ده‌ستهێنانی شتی نوێ، ئه‌م جۆره موسڵمانانه توانا و وزه‌ی خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن، به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ کار له‌سه‌ر ده‌وروپشت و نه‌وه‌کانی دوای خۆی ده‌که‌ن، وایان لێئه‌که‌ن بڕوایان به داهێنانی مرۆڤ و وزه و توانای خۆیان نه‌مێنێت.
له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکی موسڵمانی عه‌وامدا زۆرجار هه‌ندێک که‌سی هه‌لپه‌رست ده‌ر‌ئه‌که‌ون و له‌هه‌وڵداندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وت و پته‌وکردنی پێگه و سه‌پاندنی راوبۆچوونی خۆیان له‌ڕێی به‌سیاسیکردنی ئیسلام و به زۆرسه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. ئه‌م جۆره که‌سانه، به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تا‌که‌که‌سی، به‌رده‌وام سه‌نگه‌ر ئه‌گۆڕنه‌وه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌په‌رستی و توندڕه‌ویی ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.
به پێی پێشکه‌وتنی باری ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وکردنی ده‌ستوور له وڵاتدا‌و دابینکردنی خۆاسته‌کانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، گۆڕان به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیاندا دێت. له که‌سانێکی بێ ئیراده‌وه بۆ که‌سانێکی خاوه‌ن ئیراده. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تا چ راده‌یه‌ک سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته‌دا سیکۆلاره، به‌و پێیه‌ش ئه‌و جۆره که‌سانه پاشه‌کشێ ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵ و به‌شداری له به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن. وه‌ک له سه‌ره‌تا ئاما‌ژه‌ی بۆ کرا، له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا، ره‌وتی توندڕه‌و سه‌ر‌هه‌ڵئه‌دات و په‌یڕه‌وی ئه‌و بیروڕایانه ئه‌که‌ن که کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ی ئیسلامی ئه‌که‌ن و هه‌موو جۆره کارێکی توندڕه‌وانه ئه‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و فه‌رزکردنی شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.
توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا بگونجێنن له گه‌ڵ ده‌قه‌کانی قورئاندا. به‌ڵام تووشی سه‌ر‌لێشێوایی ده‌بن له نێوان په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و ده‌قانه و واقیعی ژیاندا، چونکه له لایه‌ک ده‌قه‌کانی قورئان به وته‌ی خوا ده‌زانن که کۆمه‌ڵگا ده‌بێت پیاده‌ی بکات، له‌لایه‌کی تره‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و راستییه ده‌بنه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی قبووڵی ئه‌و ده‌قانه ناکات، چونکه قابیلی په‌یڕه‌وکردن نین و خه‌ڵکی به قسه‌کانیان باوه‌ڕ ناهێنن. بۆیه موسڵمانی توندڕه و ئه‌گاته ئه‌و راده‌یه بڕیار به کۆتایی ژیانی خۆی بدات به خۆته‌قاندنه‌وه (وه‌کو نموونه). به‌وه‌ش کاتێک هه‌ندێک که‌سی بێ‌بڕوا له‌ناو ده‌بات، پێیوایه ده‌یکاته دیاری ده‌ستی بۆ خوا‌و ئه‌و که‌سانه‌ی بێگوناهن، وه‌کو ژن و پیاوی ئیماندار‌و مناڵ‌و که‌سی بێ تاوان، له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات بۆ به‌هه‌شت! به‌م کاره‌شی به‌لای ئه‌وه‌وه ده‌بێت ئه‌و قوربانییانه سوپاسی بکه‌ن، چونکه له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه به به‌هه‌شت شاد ده‌بن!
خۆشبه‌ختانه، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ئیسلامی سیاسی میانڕه‌و له گۆڕه‌پاندایه و په‌نا بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌به‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات. هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژاردن له مێژووی ئیسلامدا پیاده نه‌کراوه و ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه راشیدینه‌کان و ئه‌مه‌وی و عه‌باسی و عوسمانییه‌کانه‌وه، یان له رێگه‌ی میراته‌وه بووه یان به رێی پیلانی سیاسی و زه‌بروزه‌نگه‌وه زه‌وتکراوه.
ئه‌م جۆره ره‌وته ئیسلامیدانه سوود له پرۆسه‌ی دیموکراتی ده‌بیینن و په‌یڕه‌وی دیموکراتیش ناکه‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا جێگای ترس و نیگه‌رانین، چونکه تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژووی ئیسلام سه‌ڵماندوویه‌تی، هه‌رکات ده‌سه‌ڵاتیان گرتبێته‌ده‌ست، زۆر خوێناوی بوون. نموونه زۆرن بۆ ئه‌مه، وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عه‌ربستانی سعودی، ئێران، سودان، سۆماڵ، ئه‌فگانستان، ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌کان له هه‌ڵه‌بجه، له کۆنترۆڵکردنی شاری فه‌لوجه و رومادی و شیعه‌کان له خوارووی ئێراق ئه‌وانه نایشارنه‌وه و ده‌ڵێن: که ئیسلام ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو، ناچاره رێز له بیر و باوه‌ڕه‌کانی تر بگرێت. هه‌روه‌کو چۆن محه‌مه‌د له مه‌ککه‌دا باسی (لا إكراه فی ا‌لدین ) ١ ی ده‌کرد. واتا به‌زۆر داسه‌پاندن له ئاییندا نییه. کاتێک ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ببوون به ئیسلام له سه‌د که‌س زیاتر نه‌بوون. به‌ڵام کاتێکیش له شاری مه‌دینه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، که‌وته قه‌تڵوعامی یه‌هوده‌کان. به‌وه‌ش ئه‌م جۆره ئیسلامییانه دووفاقی ئه‌نوێنن. له لایه‌ک بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن باسی سیسته‌می دیموکراسی ده‌که‌ن‌و به ناو له گه‌ڵ پار‌ته عه‌لمانییه‌کان هاوپه‌یمان ئه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان بداتێ. به‌وه‌ش درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌که‌ن، یان درۆ له گه‌ڵ خوای خۆیان ده‌که‌ن. له سووره‌تی مائیده ئایه‌تی ٤٤ (ومن لم یحكم بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون) ئه‌وانه‌ی به پێی یاسای خوا حوکمڕانی ناکه‌ن کافرن. یاساکانی خواش که له قورئاندا هاتووه ئاشکران، چوار ژنه، ده‌ستبڕین له‌سه‌ر دزیکردن، خاوه‌ندارێتی کۆیله‌و که‌نیزه‌ک، نا دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکردنی میرات له نیوان نێر‌و مێدا (دوو به‌ش بۆ نێرینه‌و یه‌ک به‌ش بۆ مێینه)، رازینه‌بوون به ده‌سه‌ڵاتی غه‌یری ئیسلام. ئه‌مانه‌و زۆری تریش که هه‌موو دژ به سیسته‌می دیموکراسین. که هه‌موو ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن که دیموکراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئایین پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن. ئه‌م ره‌وته ئیسلامییانه (له هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراو سه‌ر‌هه‌ڵدێنن، پاشان که ئه‌و هه‌لومه‌رجه گۆڕا، ئه‌وانیش ده‌مرن، هه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌رکه‌وتنیان نیشانه‌یه‌که له ره‌شبینی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بێده‌ره‌تانه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سروشتی له راده‌به‌ده‌ر)٢. له کوردستاندا له هه‌لومه‌رجی هه‌ژاریی‌و قاتوقڕیی سه‌ریانهه‌ڵدا‌و له‌ناو سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ئابووریی کوردستان گه‌شه‌یان کرد. هه‌ر وه‌کو چۆن له تورکیا‌و فه‌له‌ستیندا ئیسلامییه‌کان له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سیسته‌می گه‌نده‌ڵی‌و مافیایی له‌و وڵاتانه‌دا سه‌ریانهه‌ڵدا.
له ساڵی ١٩٩٠ به‌ره‌ی رزگاریی ئیسلام له وڵاتی جه‌زائیردا هه‌ڵبژاردنی برده‌وه، چونکه (ده‌وڵه‌تی فه‌رمانڕه‌وا له جه‌زائیر جگه له حیزبێکی ستالینی هیچی تر نه‌بوو. له رێگه‌ی به‌رنامه به‌به‌ردبووه‌که‌یه‌وه، هه‌موو سامانی وڵاته‌که‌ی له‌قڕ خست)٣. به‌ره‌ی رزگاریی ئیسلام هێشتا چه‌ند مانگی مابوو ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، ده‌ستیان کرد به سووتانی ساڵۆنه‌کانی جوانکاریی‌و راونانی هونه‌رمه‌ندان‌و گۆرانیبێژان‌و وه‌رزشوانان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له سودان بێجگه له بێمافی‌و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سودان‌و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ژنان، زیاتر له نیوملێون خه‌ڵکی دارفۆری له‌ناوبرد. ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامیش له ئێران به هه‌مانشێوه.
مافی خۆمانه له‌و ره‌وته ئیسلامییانه بترسین. رۆژگارێکی دوور نییه که به شمشێره‌وه هاتنه سه‌رجاده‌و فتوای کوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییان ده‌رکرد‌و داوای دادگایی نووسه‌ر ئارام ره‌شیدیان کرد. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نووسین ره‌خنه‌یان له ئیسلام گرتبوو. هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئه‌وان بوو به فه‌رمانی مام جه‌لال درامای ئاریا له ته‌له‌ڤزیۆنی کوردساته‌وه قه‌ده‌غه‌کرا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جه‌ختی ئیسلامییه‌کان بوو پارتی‌و یه‌کێتی له په‌رله‌مان یاسای فره‌ژنییان قه‌بووڵ کرد. محه‌مه‌د ئا‌رگۆن ده‌ڵێ له وڵاتی سکۆلاریزمدا هیج شتێک نابێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا. به‌ڵام ئه‌مانه له‌مپه‌رن له به‌رده‌م بیری ئازاد. سه‌رده‌می رێنێسانس به ره‌خنه‌گرتن له ئایین ده‌ستی پێکرد‌و به جیابوونه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات کۆتایی هات. تا رێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له ئایین بگیرێت، نابێت باس له سکۆلاریزم‌و دیموکراسی بکرێت، چونکه سکۆلاریزم واتا به‌دنیاییکردن. گرنگیدان به مرۆڤ‌و ژیانی دنیا، رێک به پێچه‌وانه‌ی ئایینه‌وه‌یه، که خۆێندنه‌وه‌یان بۆ مێژوو و مرۆڤ له فه‌نتازیای ئایینه‌وه‌یه‌و دووره له ئیراده‌ی مرۆڤ. سکۆلاریزم واتا به‌کارهێنانی توانا‌و وزه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر سرووشتدا. هیچ خه‌تێکی سوور نییه بۆ گه‌ڕان به‌دوای نهێنییه‌کان. یه‌قین‌و حه‌رام‌و ده‌قی پیرۆز له‌ناو وڵاتی سکۆلاریزم جێگای نابێته‌وه. ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات‌و ئایین‌و کۆمه‌ڵ بنه‌مای سکۆلاریزمه. گۆڕانیش له کوردستان ته‌نها جیاکردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵکو جیاکردنه‌وه‌ی ئایینه له ده‌سه‌ڵات، کاتێکیش گۆڕان رووئه‌دات که به ئاشکرا ئایین له ده‌وڵه‌ت جیابکرێته‌وه. په‌ڕاوێز: ١/سووره‌تی مانگا، ئایه‌تی ٢٥٦ ٢/ /کتێبی (کچانی خوا) له نووسینی جێراڵدین بروکس، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه / نوری که‌ریم ٣/به‌ختیار عه‌لی، گۆڤاری یه‌کگرتن، ژماره ١٧، ساڵی ١٩٩٥
تاهیر ره‌حیم، ئه‌ڵمانیا / سه‌رچاوه: ئاوێنه
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|