ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
الله ئه‌ڵێت من هه‌م ! تۆش ئه‌توانیت پێی بڵێی ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بویتایه درۆزن نه‌ده‌بووی.الله ئه‌ڵێت من هه‌م ! تۆش ئه‌توانیت پێی بڵێی ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بویتایه درۆزن نه‌ده‌بووی. ئه‌گه‌ر چه‌ند ئایه‌تێکی قورئان ڕاڤه بکه‌ین بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت الله ڕاست گۆ نییه.
الله ئه‌ڵێت) (إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٣﴾) سورة يونس :٣ واته: خوای ئێوه ئه‌و زاته‌یه که ئه‌رز و ئاسمانه‌کانی له شه‌ش ڕۆژدا دروست کردوه، وه له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمان ڕه‌وای وه‌ستاوه، هه‌ر خۆیشی پیلانی هه‌موو شتێک داده‌نێ و ڕێکی ئه‌خات، هیچ که‌س نییه شه‌فاعه‌ت خواز و تکاکاربێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه؟ با بزانین خوا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکی له شه‌ش ڕۆژدا دروست کردوه؟ ئه‌چینه سه‌ر (سورة: فصلت :ئایه‌ته‌کانی ٩-١٢ ) قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٩﴾ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِّلسَّائِلِينَ ﴿١٠﴾ ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ﴿١١﴾ فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿١٢﴾ واته:پێیان بڵێ ئێوه‌باوه‌ڕتان به‌و زاته نییه که‌ئه‌رزی له‌دوو ڕۆژدا دروست کردوه؟ وه‌هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار ئه‌ده‌ن؟ ئه‌وه‌خوای هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانه. ٩ وه‌شاخه‌کانی تیا داکوتاوه‌تاله‌نگه‌ری زه‌وی بگرێت‌و،وه‌به‌ره‌که‌تی تیا فه‌راهه‌م هێناوه‌و،وه‌ڕسقی تیا بۆ به‌دی هێناوه له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا، بۆ داخوازیه‌کانی مرۆڤ.١٠ ئینجا بۆ ڕێک خستنی ئاسمان که‌دوکه‌ڵ بوو،ئینجا به‌ئاسمانه‌کانوو ئه‌رزی وت فه‌رماندار بن به‌خۆشی خۆتان بێت، یان به‌زۆر بتانخه‌مه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟ ئه‌رزو ئاسمانه‌کان وتیان تۆ چۆن ئه‌مر ئه‌که‌ی ئێمه وا ئه‌که‌ین، ١١ وه‌له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئاسمانه‌کانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد.وه‌ئاسمانمان ڕازانده‌وه‌و کردمان به‌چرا خان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی بۆ پاراستنی خۆمان له‌شه‌یتان، ئا ئه‌وه ویستێکی باڵا ده‌ستو زانایه. ئایا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه هه‌شت ڕۆژه یان شه‌ش؟ تۆ بڵێی یه‌کو دوو سێیشمان له‌بیر چوبێته‌وه ! نا باوڕتان بێت خوا له عه‌ره‌بیدا چه‌ند کڵۆڵه له بیرکاریشا به‌هه‌مان شێوه، با چه‌ند ئایه‌تێک له سوره‌تێکی تر بخوێنینه‌وه... (سورة النازعات:ئایه‌ته‌کانی :٢٧-٣٢ ) أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ ۚ بَنَاهَا ﴿٢٧﴾ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا ﴿٢٨﴾ وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا ﴿٢٩﴾ وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا ﴿٣٠﴾ أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا ﴿٣١﴾ وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا ﴿ ٣٢﴾ واته : زیندوو کردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خت تره یان ئه‌و ئاسمانانه‌ی که دروستی کردوه؟27. به‌و به‌رزیه‌وه به‌ڕێکو پێکی وه‌ستاندویه‌تی ٢٨. شه‌وگاره‌که‌ی تاریک کردوو چێشته‌نگاوی لێ ده‌ر هێناوه ٢٩. دوای ئه‌وه، زه‌ویشی دروست کرد ٣٠. ئاو‌و له‌وه‌ڕگای لێ ده‌رهێنا٣١، کێوه‌کانی پیا داچه‌قاند ٣٢. وابزانم کاتی ئه‌وه هاتوه شیکاریه‌ک بۆ ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته بکه‌ین... الله له (یونسی سێ) پێی وتین که هه‌موو شتێکی له شه‌ش ڕۆژدا دروست کردوه هیچ موسوڵمانێک ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات. به‌ڵام له فوسیله‌ت ئایه‌تی نۆ پێمان یه‌ڵێت ئه‌رزم به دوو ڕۆژ دروست کرد. له‌هه‌مان سوره‌ت ئایه‌تی ده پێمان ئه‌ڵێت داکوتانی شاخه‌کانو دروست کردنی زینده‌وه‌رو خۆراکی زینده‌وه‌ره‌کان ئه‌مانه‌م به چوار ڕۆژ دروست کرد هه‌تائێستا شه‌ش ٦ ڕۆژه‌که‌ی خوامان ته‌واو کرد به‌ڵام له هه‌مان سوره‌تداو له ئایه‌تی دوانزه‌١٢پێمان ئه‌ڵێ له‌دوای ئه‌مانه ئاسمانم به دوو ٢ ڕۆژ کرد به حه‌وت ٧ چین. هه‌ر له‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌توانین چه‌ند درۆیه‌کی تری الله‌ی لێ ده‌ر بێنین.... الله ئه‌ڵێت پێشان ئه‌رزم دروست کرد، دوای شاخه‌کانو زینده‌وه‌رو گژوو گیام دروسوست کرد، دوای ئه‌ڵێت ئاسمان دوکه‌ڵ بوو پێی وت ئه‌بن یان به‌زۆر بتانکه‌م وتیان چۆن ئه‌مر ئه‌که‌ی وا ئه‌که‌ین، ئایه‌تی دوای ئه‌ڵێت ئاسمانم کرد به حه‌وت چین! ئایا ئاسمان بوو به حه‌وت چین یان به کون فه‌یه‌کون بوو؟ به‌ڕاستی خوایه‌کی(درۆزنه) به‌ڵام له سوره‌تی نازیعات ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه (أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ ۚ بَنَاهَا ﴿٢٧﴾ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا ﴿٢٨﴾ وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا ﴿٢٩﴾ وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا ﴿٣٠﴾ أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا ﴿٣١﴾ وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا ﴿٣٢﴾ واته : زیندوو کردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خت تره یان ئه‌و ئاسمانانه‌ی که دروستی کردوه؟ ٢٧ . به‌و به‌رزیه‌وه به‌ڕێکو پێکی وه‌ستاندویه‌تی ٢٨. شه‌وگاره‌که‌ی تاریک کردوو چێشته‌نگاوی لێ ده‌ر هێناوه ٢٩. دوای ئه‌وه، زه‌ویشی دروست کرد ٣٠. ئاو‌و له‌وه‌ڕگای لێ ده‌رهێنا٣١، کێوه‌کانی پیا داچه‌قاند ٣٢. ئه‌وه‌تا الله ئه‌ڵێت ئاسمانم دروست کرد وه به‌رزم کرده‌وه له پاشان شه‌وو چێشته‌نگاوم لێ ده‌ر هێنا له‌دوای ئه‌مانه ئه‌رزم دروست کرد‌و ئاو‌و له‌وه‌ڕگام لێ ده‌رهێناو له‌پاشان شاخه‌کانم تیا دا چه‌قاند. با بێینه سه‌ر درۆیه‌کی تری الله هه‌ر له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا... له سوره‌تی (فوسیله‌ت ئایه‌تی یانزه ١١ ) الله ئه‌ڵێت (ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ) ئینجا بۆ ڕێک خستنی ئاسمان که‌دوکه‌ڵ بوو، به‌ئاسمانه‌کانوو ئه‌رزی وت فه‌رماندار بن به‌خۆشی خۆتان بێت، یان به‌زۆر بتانخه‌مه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟ ئه‌رزو ئاسمانه‌کان وتیان تۆ چۆن ئه‌مر ئه‌که‌ی ئێمه وا ئه‌که‌ین، لێره له‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ئه‌بێته‌وه که الله خۆی دروستی نه‌کردوه به‌لکو ئه‌مری کردوه به ئه‌رزو ئاسمان ببن بووه، ئه‌وه‌تا الله به ئه‌رزوو ئاسمان ئه‌ڵێت ئه‌بن یان به‌زۆر بتانکه‌م؟ ئه‌وانیش ئه‌ڵین ئێمه جێبه‌جێ کاری تۆین واته (کون فه یه‌کون) بووه. به‌ڵام له سوره‌تی نازیعات ئایه‌تی بیستوو حه‌وت ٢٧ الله پێمان ئه‌ڵێت ئاسمانه‌کانم دروست کردوه (أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ ۚ بَنَاهَا) زیندوو کردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خت تره یان ئه‌و ئاسمانانه‌ی که دروستی کردوه. هه‌ر له‌م ئایه‌تانه با بێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌تانه قسه‌ی الله‌یه بۆ خۆی ناکات به خاوه‌ن دارێتی ئه‌ڵێت ئاسمانی دروست کردوه، بۆ ناڵێت ئاسمانم دروست کردوه؟ ئاسمانی به‌و به‌رزیه‌وه وه‌ستاندوه، ئه‌گه‌ر قسه‌ی خوایه بۆ ناڵێت ئاسمانم به‌و به‌رزیه‌وه وه‌ستاندوه؟ خۆ وه‌کو ئایه‌ته‌کانی تر (قُلْ) به‌کار ناهێنێت که به موحه‌مه‌د بڵێت، موحه‌مه‌دیش به ئێمه بڵێته‌وه.دیاره له‌م جۆره ئایه‌تانه له‌نا قورئاندا زۆره، ته‌نانه‌ت الله له ئایه‌ته‌کاندا سوێند ئه‌خواتو ئه‌ڵێت به‌و خوایه! کام خوایه خوا سوێندی پێ ئه‌خوات؟ له‌کۆتایدا ئه‌مه‌وێت بڵێم هه‌رکه‌سێك تۆزێك به‌ویژدانه‌وه یان ڕاستگۆیانه له‌قورئان تێ بگات زۆر به ئاسانی ئه‌زانێت که قورئان لای خواوه نه‌هاتوه، به‌ڵکو قورئان قسه‌ی مرۆڤه‌و یاسا‌و نه‌ریتێکی سیاسی ناو خێڵه جاهیله له‌گه‌ل جێماوه‌کانی عه‌ره‌به.
فاتیح مه‌حمود
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|