ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
دوو که‌سایه‌تی کورد له هه‌وڵی تیرۆرکردنێکی نێو ده‌وڵه‌تی ڕزگاریان بوو.سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له‌ئه‌ڵمانیاوه ڕایگه‌یاند: ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، هه‌وڵێكی تێرۆركردنی مه‌لابه‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسه‌ر و لێکۆڵیار له‌بواری ئیسلامناسیدا، دوو که‌سایه‌تی دیکه پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن گروپێكی ئیسلامیی توندڕه‌وه‌وه، هه‌وڵدراوه ئه‌و که‌سایه‌تیانه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێبدا له ئه‌ڵمانیا، كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، تێرۆریان بكه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاگاداری لێكۆڵینه‌وه‌که بووه، له ئه‌ڵمانیاوه ڕوونیكرده‌وه: ئه‌و گروپه تێرۆریستییه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، ده‌ستگیركراون و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌داناوه که‌پێشتر پیلانێكی وردیان بۆ تێرۆركردنی چه‌ند شه‌خسیه‌تێكی سیاسی داڕشتووه، دوو که‌س له‌وانه مه‌لابه‌ختیار و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بووه. له‌مباره‌یه‌وه، مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسه‌ری كتێبی "سێكس و شه‌رع و ژن"، كه ئه‌و گروپه به‌نیازبون له‌ئه‌ڵمانیا و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌دا تێرۆری بكه‌ن، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌ك به‌ر له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمیم به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌ڵام سێ ڕۆژ به‌ر له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، ئاگاداریان كردمه‌وه كێشه‌یه‌ك له سه‌فه‌ركردنمدا هه‌یه و ڕێگایان نه‌دام به‌شداری پێشانگه‌كه بكه‌م". وتیشی "دوو هه‌فته دوای پێشانگه‌كه، ئاگاداریان كردمه‌وه كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گروپێكی تێرۆریستی ده‌ستگیركردوه كه پیلانیان بۆ تێرۆركردنی من و كاك مه‌لابه‌ختیار و ژنه نوسه‌رێكی سۆماڵی و رۆژنامه‌نوسێكی نه‌رویجی داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له پێشانگه‌كه‌دا ئه‌نجامی بده‌ن.
هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد: ئه‌و گروپه‌ی ده‌ستگیركراوه، له‌نێویاندا عه‌ره‌بێك و كوردێك هه‌ن و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان پێگیراوه كه به‌نیازبون تێرۆریان بكه‌ن. به‌دووریشی نه‌زانی "مه‌لایه‌كی ئێرانی له‌پشتی پیلانه‌كه‌وه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شریتێكی ڤیدیۆیی به‌گروپه‌كه گیراوه تێیدا مه‌لایه‌كی ئێرانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌عاتێك هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی و پارتی و به‌ناشیرینیش قسه له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌م به‌ناوی "سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووی ئیسلامدا" ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵی چاودێره، نووسه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ چاو‌دێر قسه‌ی کردووه. ئه‌و مه‌لایه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌سه‌لاتی کوردی باشور ده‌کات، هه‌ڕه‌شه له ئازادی نووسین ده‌کات، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی نووسینی نووسه‌ران، هه‌ڕه‌شه له یاساکانی مافی مرۆڤ ده‌کات، هه‌ڕه‌شه له نووسه‌ری لێهاتووی کورد مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌کات. هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌لایه‌ن مه‌لایه‌کی کورد و سوکایه‌تی کردن به یاساکانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌لایه‌وه.
هه‌واڵی چاو‌دێر، ئاماده‌کردنه‌وه‌ی بۆ دواڕۆژ: هه‌نگوین
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|