ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ئایا لای ئیسلام (الله) خۆشه‌ویست و گه‌وره‌یه یان (موحه‌مه‌د)؟ مو‌سه‌ڵمانه‌کان ئه‌وه‌نه‌ی مه‌حه‌مه‌د په‌رستن، ئه‌وه‌نه خوا په‌رست نین وه ئه‌وه‌نه‌ی ڕێز له مه‌حه‌مه‌د ئه‌گرن و دیفاعی لێ ئه‌که‌ن ئه‌و ڕێـز و دیــفــاعه‌یان بۆ خوا نییه.
تۆ بۆت نییه ناوی مه‌حه‌مه‌د بێنیت و سه‌ڵاواتی بۆ لێ نه‌ده‌ی له هه‌ر جێگایه‌ک ناوی مه‌حه‌مه‌دت هێنا و نه‌ت وت (صلى الله عليه وسلم) واته تۆ خۆشه‌ویستیت بۆ موحه‌مه‌د نییه .دوور نییه، پێشت بڵێن کافری، چونکه ئه‌وه‌ی موسوڵمان بوو، ئه‌بێت موحه‌مه‌دی له هه‌رچی شت هه‌یه خۆشتر بوێت و ته‌نانه‌ت له خودی خۆیشی، بۆیه نابێت ناوی بهێنیت و سه‌ڵاوات له گیانی پیرۆزی نه‌ده‌ی. به هه‌مان شێوه کاتێک ناوی خوا(الله)ت هێنا ئه‌بێت بڵێی جه‌لی جه‌لاله‌هوو، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌م ناوه‌مان به‌ر گوێ ئه‌که‌وێت. بیڵێی یان نا، هیچ له گۆڕێ نییه و زۆر ئاساییه و پێیشی کافر نابیت. ئه‌گه‌ر (الله) گه‌رره بوایه لای موسوڵمانه‌کان ئه‌وا ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ مه‌حه‌مه‌د ئه‌یکه‌ن بۆ خواش ئه‌یان کرد. له‌سه‌ر به‌درۆ خستنه‌وه‌ی (الله) موسوڵمانه‌کان سور نابنه‌وه و پێشیان ئاساییه گوێت لێ بگرن، به‌شه‌رتێک حدودی موحه‌مه‌د نه‌به‌زێنیت و به خراپه ناوی به‌ریت. ئه‌وه‌تا چه‌ند کتێبێک ده‌رچوه که خوا به‌درۆ ئه‌خه‌نه‌وه و ئه‌ڵێن خوا گه‌وره نییه و درۆزنه‌و له ڕاستیدا هه‌ر بوونی نییه دروست کراوی ده‌ستی پێغه‌مبه‌ره‌کانه، به هه‌زاره‌ها کاریکارتێر و قسه‌ی ناشیرین و گاڵته پێکردن و ...هتد له‌سه‌ر خوا ئه‌کرێت، که‌چی یه‌ک موسوڵمان له‌سه‌ری نایه‌ته جواب‌و بڵێت (الله) گه‌وره‌یه و ئێمه گه‌وره‌ییه‌که‌ی ئه‌سه‌لمێنین، وه‌ك مریشکی کڕڕڕڕڕ که‌وتوو بێده‌نگن. که‌چی هه‌ر له‌گه‌ڵ ناوی موحه‌مه‌د ئه‌هێنیت به هه‌زاره‌ها موسوڵمانت لێ ڕاست ئه‌بێته‌وه و خوێنیشت حه‌ڵاڵ ئه‌کرێت. ئایا موسوڵمانان ئه‌م کتێبانه‌یان دیووه؟ (Richard Dawkins -- The God Delusion ) یــــــــــــــان (God is Not Great: The Case Against Religion: Christopher Hitchens) ئه‌م دووانه وه‌ك نموونه هێنامه‌وه له‌م شێوه کتێبانه‌مان زۆره که (الله) به‌درۆ ئه‌خه‌نه‌وه و ته‌نها به‌ڵگه‌ی دینه‌کان خۆیان ئه‌هێننه‌وه. هه‌تا ئێسته‌ش خوا په‌رسته‌کان نه‌یان توانی جوابێکی مه‌نتیقی ئه‌م دوو که‌ڵه نوسه‌ره و ملیۆنه‌های وه‌کو ئێمه‌مانان بده‌نه‌وه و خوامان به‌شێوه‌یه‌کی جوان پێ بناسێنن، چونکه دینه‌کان کاریان به خواوه نه‌ماوه ته‌نها دیفاع له پێغه‌مه‌ره‌کانیان ئه‌که‌ن و خوێنی هه‌زاران مرۆڤی ئازادی خواز ئه‌ڕێژن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی به الله و به‌م پێغه‌مبه‌ره بێئه‌ده‌بانه‌ی ئه‌وان نییه. وه‌کو ئاگادارین له‌سه‌ر فلیمی (فیتنه) چی ئاشوبێکی لێ که‌وته‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که موحه‌مه‌دی ئیسلام به کارتۆنی پیشاندراوه و هه‌ندێکی که‌م له کرده‌وه‌کانی موحه‌مه‌د پیشاندرا، به سه‌ده‌ها موسوڵمانی ناحاڵی، بون به ژێر پێوه و گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره زۆڵ و مناڵبازو خوێنرێژه پیشان بدات. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیش له سیاسه‌تمه‌دارو ڕه‌خنه گری هۆڵه‌ندی به کارتۆن کردنی موحه‌مه‌د دانه‌ری فلیمی (فیتنه) (Geert Wilders) کراو، ته‌رکی عه‌لاقه‌تی ئابوری هه‌ندێك له وڵاته رۆژئاواییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاته ئیسلامییه‌کان بچڕا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه. له‌کاتێکدا (Geert Wilders) قسه‌یه‌کی له گیرفانی خۆی ده‌رنه‌هێناوه بۆ سوکایه‌تی کردن به مه‌حه‌مه‌د. (Wilders) هه‌مو زانیاریه‌کانی له قورئان و کتێبه التراثه ئیسلامیه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه. ئایه‌ته‌کانی قورئان به تایبه‌تی. وه‌رن با بزانین ئه‌م موحه‌مه‌ده ئه‌وه ئه‌هێنێت بۆی بکه‌ن. ئایا موسوڵمانه‌کان ئه‌زانن باوکی موحه‌مه‌د کێیه؟ ئایا مناڵ ئه‌توانێت له سکی دایکا بۆ ماوه‌ی ٤ چوار ساڵ بمێنێته‌وه؟ ئایا موحه‌مه‌د ده‌ستی به خوێنی مرۆڤ سور نه‌بوو؟ ئایا موحه‌مه‌د مناڵ باز نه‌بوو؟ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسیارن، ئاڕاسته‌ی موسوڵمانه‌کانی ئه‌که‌ین، بزانین تا چه‌ند پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ئه‌ناسن؟! ئایا ئه‌وه ئه‌هێنێت بۆی بکه‌ن؟ بۆ ئه‌م پرسیاره چاوه‌ڕێی جوابین موسوڵمانه‌کان جوابمان بده‌نه‌وه.
یه‌که‌م: ئایا موحه‌مه‌د عایشه‌ی له (٦) شه‌ش ساڵیدا ماره نه‌کرد؟ له شه‌ش ساڵی تا نۆ ساڵی چوکی نه‌ده‌هێنا به به‌ینی ڕانی عایشه‌دا؟ ئایا له ته‌مه‌نی (٩) نۆ ساڵی نه‌یکرد به ژن؟ ئێوه ئه‌م مناڵ بازییه ناو ئه‌نێن چی؟ تکایه وه‌ڵام...
دووه‌م: ئایا موحه‌مه‌د خوێنی قه‌بیله جوله‌که و مه‌سیحیه‌کانی نه‌ڕشت؟ ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د دز نه‌بوو به ماڵ و سامانی ئه‌و تایه‌فانه، خۆ ئه‌وان ئه‌هلی کتێب بوون، ئایا سه‌روه‌ت و ژن و مناڵه‌کانیان چی‌یان به‌سه‌ر هات؟ به‌نی قوره‌یضه پیاوه‌کانیان چیان به‌سه‌ر هات؟ ئایا هه‌وڵی به موسوڵمانکردنیان درا یان به شمشێر ملیان له لاشه کردنه‌وه؟ ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌که، ئه‌گه‌ر داوامان لێ بکه‌ن به سه‌ده‌ها نموونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌تان بۆ ئه‌هێنینه‌وه که له کرده‌وه خوێناوی و ترساندن و تۆقاندنه‌کانی موحه‌مه‌ده. تکایه وه‌ڵام...
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر زۆڵتان پێ ناشیرینه ئایا مه‌حه‌مه‌د کوڕی کێیه؟ ئایا مه‌حه‌مه‌د کوڕی عه‌بدوڵایه؟ تکایه ئه‌م لینکه بکه‌نه‌وه و بۆمان بسه‌لمێنن که موحه‌مه‌د زۆڵ نییه؟ یان به موعجیزه له‌دایک بووه؟ http://www.answersaboutfaith.com/arabic/derasat/fel_sameem/fel_sameem_3.htm به کورتی واته: عه‌بدول موته‌لیب چوه‌لای وه‌هیب و داوه‌ی ئامینه‌ی کرد بۆ عه‌بدولای کوری وه ئامینه‌ی ماره‌کرد له عه‌بدوڵا، عه‌بدول موته‌لیبیش هاله‌ی کچی وه‌هیبی ماره‌کرد له خۆی, شایی عه‌بدوڵا و عه‌بدول موته‌لیب له یه‌ک ڕۆژدابوو، عه‌بدوڵا له ته‌مه‌نی ٢٥ بیستوو پێنج ساڵیدا ئامینه‌ی هێنا چه‌ند مانگێک دوای ژن هێنانانه‌که‌ی، عه‌بدوڵا مرد، واته ئه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا مردبێت ئامینه حامیله بوبێت به موحه‌مه‌ده‌وه، وه‌هه‌روه‌ها هاله‌ی ژنی عه‌بدول موته‌لیب حامیله بوو به حه‌مزه‌وه، وه له هه‌موو جێگاکانیش بۆمان ئه‌گێڕنه‌وه که حه‌مزه‌ی کوڕی حه‌بدول موته‌لیب واته مامی موحه‌مه‌د ٤ ساڵ له موحه‌مه‌د گه‌وره‌تره، باشه عه‌بدوڵای باوکی موحه‌مه‌د هه‌ر له ساڵی یه‌که‌می ژن هێنانه‌که‌یدا مردوه چۆن ئه‌بێت حه‌مزه له موحه‌مه‌د گه‌وره‌تر بێت؟ به شێوه‌یه‌کی که بۆمان باس ئه‌که‌ن که مناڵ ئه‌توانێت له سکی دایك دا ٤ چوار ساڵ بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بێت که‌واته موحه‌مه‌د ٤ ساڵ له سکی دایکیدا بووه، له‌دوای ٤ چوار ساڵ موحه‌مه‌د له دایك بووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که موحه‌مه‌د به موعجیزه له دایك بوبێت! ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ جێگایه‌ک باس له موعجیزه‌ی له دایك بوونی موحه‌مه‌د نه‌کراوه؟ زانست ئه‌مڕۆ، ئه‌و گریمانه‌ی چوار ساڵه به‌درۆ ئه‌خاته‌وه. که‌واته موحه‌مه‌د کوڕی عبدالله نییه. به‌شێوه‌یه‌کی که خۆ ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د زۆڵیش بێت زۆر ئاساییه، چونکه پێش ئیسلام پرۆسه‌ی زه‌واجی ئیسلامی نه‌بووه، هه‌ر وه‌کو نێره‌که‌ر پیاوه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ژنه‌کان، ئایا ئه‌بێت موحه‌مه‌د کوڕی کێ بێت؟.وه دایکی موحه‌مه‌د ئه‌ڵێت هیچ سکێکم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سکه‌ی موحه‌مه‌د ئاسان نه‌بوو، ئایا موحه‌مه‌د خوشک‌و برای تری هه‌یه؟ یان دایکی موحه‌مه‌د مناڵی له‌بار چووه؟ یان پێش عبدالله شوی تری کردبوو؟ هه‌تا ئێستا ئه‌مانه شاراوه‌ن لێمان، بۆچی؟ ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌کتان بۆ باس بکه‌ین پێش ئیسلام له‌سه‌ر یه‌کێك له پیاوه ناوداره گه‌وره‌کانی ئیسلام که چۆن له دایك بووه، ئه‌وا ئه‌گه‌ینه چه‌ند ڕاستیه‌ك. ((مثال ذلك نسب عمرو ابن العاص ففي (السيرة الحلبية باب تزويج عبد الله من آمنة أمه) " لقد وطئها أربعة وهم العاص، وأبو لهب، وأمية بن خلف، وأبو سفيان بن حرب، وادعى كلهم عمرا. فألحقته أمه بالعاص وقيل لها لم اخترت العاص قالت لأنه كان ينفق على بناتي، وقيل إنه ألحق بالعاص لغلبة شبهه عليه وكان عمرو يُعَيَّر بذلك. عيره بذلك علي وعثمان والحسن وعمار بن يسار وغيرهم من الصحابة رضي تعالى عنهم)) ئه‌وه‌تا دایکی عمرو له‌گه‌ڵ ئه‌م چوار پیاوه‌یا (سێکسی) کردوه، حامیله بووه به عمرووه‌وه، دوای بۆ هه‌ڵبژاردنی باوکی عمرو بانگی ئه‌و چوار پیاوه‌ی کرد که له‌گه‌ڵیاندا سێکسی کردبوو که ئه‌مانه‌ن: (١-عاص، ٢- آبو لهب ،٣-أمية بن خلف،٤- أبو سفيان بن حرب) له‌ناو ئه‌م چوار پیاوه عاصی هه‌ڵبژارد بۆ باوکی عومر‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی مناڵه‌که ئه‌چووه سه‌ر عاص ئه‌وه‌تا یه‌کێکیشه له (عشره المبشره) واته شتێکی ئاسای بووه له سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت دا،به‌ڵام عمرو توانجی لێ دراوه له‌لایه‌ن گه‌وره پیاوانی ئیسلامه‌وه له سه‌ر پرۆسه‌ی باوك هه‌ڵبژاردنی ،ئیتر موسوڵمانه‌کان بۆ سوور ئه‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێی موحه‌مه‌د کوڕی عبدلله نییه؟ چیرۆکێکی دوروو درێژه من لینکه‌که‌م بۆ داناون خۆشتان بچنه‌وه سه‌رچاوه‌کان دووای، ناوێك بۆ باوکی موحه‌مه‌د دانێن، ئه‌ی موسوڵمانان پێمان ناڵین به کوێی ئه‌م موحه‌مه‌دیا ئه‌نازن؟ ئایا ئه‌م موحه‌مه‌ده ئه‌و که‌سه‌یه ئه‌وه‌ی ئێوه بۆی ئه‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر توانای جواب دانه‌وه‌تان هه‌یه، پرسیارمان زۆره له‌سه‌ر خوا‌و موحه‌مه‌د، کێشه‌که‌مان ئه‌وه‌یه نه‌ک موسوڵمانه‌کان ناتوانن، مه‌حه‌مه‌د واته خواکه‌ی ئیسلامیش زینو بێته‌وه ناتوانێت جوابی ئه‌و هه‌موو کرده‌وه ناشیرینانه‌ی بداته‌وه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی کردویه‌تی. ئه‌گه‌ر جوابی ئه‌م پرسیارانه نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا ناچارمان ئه‌که‌ن باسی هه‌تیو بازییه‌که‌ی موحه‌مه‌دیش بکه‌ین له‌گه‌ڵ (ده‌حییه‌ی که‌لبی)ئه‌و گه‌نجه جوانه‌ی موحه‌مه‌د واته‌نی که جوبره‌ئیل له شێوه‌یدا خۆی پیشانی ئه‌دا.
فاتیح مه‌حمود
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|