ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
الله دیکتاتورێکی سه‌ر زه‌وییه! نه‌ک ره‌حمان و ره‌حیم‌ی ئاسمان!ئیدیعای موسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که الله به‌ره‌حم و به‌خشنده‌یه، پوچ و بێ ئه‌ساسه. موسوڵمانان ته‌نانه‌ت له کاتی سه‌ربرینی حه‌یوانه‌کانیشدا هه‌ر ئه‌ڵێن به ناوی خودای مێهره‌بان. له کاتی خه‌ته‌نه‌ی کچۆڵه‌کانیشدا هه‌ر ده‌ڵێن به ناوی خودای ره‌حمان و ره‌حیم.
خودی خودا‌ش له قورئاندا به خۆی ده‌ڵێ ره‌حمان و ره‌حیم. به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ئه‌م الله‌یه دیکتاتورێکی خوێن ڕیژ و سته‌مگه‌ره. ره‌حمان و ره‌حیم، یان به‌خشنده‌گی الله له‌گه‌ڵ ئایه‌ته خوێناویه‌کانی قورئاندا ناته‌با و ناسازگاره. به‌خشنده‌یی الله له‌گه‌ڵ کوشتاری ناموسوڵمانان و به بونی ١ میلیارد به‌شه‌ری برسی برسی و بێ ده‌ره‌تاندا، که زۆربه‌شیان موسوڵمانن، ناته‌با و درۆیه‌کی گه‌وره‌یه.
به‌رده‌وام وتویانه و ده‌ڵێن که خودا گه‌وره‌یه و به ته‌مای خوداین. ئایا بومه‌له‌رزه‌کان، لافاوه‌کان، هه‌لچونی گرکانه‌کان و له‌ناوچونی میلیونان ئینسان له‌م ڕوداوانه‌دا نیشانه‌ی ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خودایه یان پوچ بونی قسه‌کانی الله و موسوڵمانان؟
کاتێک ئایه‌ته هه‌ره‌شه ئامێز و خوێناویه‌کانی قورئان ده‌خوێنینه‌وه، به‌ره‌و روی الله‌یه‌ک ده‌بینه‌وه که رقه‌ون، قین له دڵ و تۆڵه ئه‌ستێنێکی غه‌داره. له قورئاندا الله رق و توندوتیژی و غه‌زه‌بی لێ ده‌بارێت. له قورئاندا خودا هه‌م حاکمه و هه‌م حه‌که‌م، هه‌م قازییه و هه‌م جه‌لاد، هه‌م لێپرسه‌ره‌وه‌یه و هه‌م شکه‌نجه‌گه‌ر. ئایا به‌راستی له زات و سروشتی ئاوا الله‌ێه‌کدا به‌خشه‌نده‌یی و ره‌حم هه‌یه؟ له به‌رنامه و دۆزه‌خی ئاگرینی ئاوا الله‌ایه‌کدا ره‌حم و لێبوردن هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ کێیه؟ الله ته‌نیا له سزادان و ئازاردان و تۆڵه و رق و شکه‌نجه‌دا به‌خشنده‌یه. دیاره کاتێک الله له زاتی خۆیدا توره و تۆقێنه‌ر و بکۆژ و داپلۆسێنه‌ره، ده‌بێ هه‌ر ئه‌مه‌ش له په‌یره‌وانی چاوه‌روان بکرێت. له سه‌رده‌می ئێستادا که مه‌زهه‌ب به‌گشتی و دینی ئیسلام به‌تایبه‌تی که‌وتوه‌ته به‌ر لێکدانه‌وه و لێکوڵینه‌وه‌ی زانستی، وه پوچ بون و بێ بنه‌ما بونی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم و قیامه‌ت ده‌رکه‌وتوه، وه یاسا و پرۆگرامه‌کانی الله له‌گه‌ڵ ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگۆنجێ، ته‌نانه‌ت بۆ خودی موسوڵمانانیش به‌ریوه ناچێ، ئیسلامیه دورو و هه‌لپه‌ره‌سته‌کان، به ده‌وڵه‌ته‌کان و حیزبه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان و په‌یره‌وه گێل و گه‌مژه‌کانیه‌وه که‌وتونه‌ته هه‌ولدان و پاساوکردنی دینه‌که‌یان. ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه لایک و زانستیه‌دا بیگونجێنن. دیاره ئه‌مه سیاسه‌تی ئیسلام بوه له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه هه‌تا ئێستا. ئیسلام هه‌رکاتێک لاواز بووه سازشی کردوه و هه‌ر کاتێک به‌هێز بوه، ده‌ستیان داوه‌ته کوشتار و تاڵان و کاولکاری. ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێ به ته‌فسیر کردنی درۆیینه‌ی قورئان و حه‌دیسه خوێناوی و جاهێلانه‌کان روخسارێکی ره‌حیم و ئینسانی له الله‌ی جه‌لاد و دیکتاتۆر نمایش بکه‌ن. ده‌یانه‌وێ ئایه‌ته وه‌حشیانه‌کان و سه‌یفواڵڵه (شمشێری خودا) که له قورئاندا سه‌بت کراوه و به زمانی ساده‌ی عه‌ره‌بی نوسراوه، به‌درۆ بخنه‌وه و بڵێن که ئێوه له خودا تێنه‌گه‌یشتون. یانی ئه‌گه‌ر خودا له قورئاندا وتویه‌تی ته‌ماته، مه‌به‌ستی هه‌ناره. ئه‌م ئیسلامیانه کاتێک ده‌توانن له‌گه‌ڵ به‌شه‌ری ئه‌مرۆ خۆیان بگونجێنن که به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئایه‌ته‌کانی جیهاد و قاتلوفیسه‌بیلیلا و حه‌دیسه خورافیه‌کان ماڵاوایی بکه‌ن و چاویان له دیکتاورێکی وه‌ک الله ببه‌ستن و باسی لێوه نه‌که‌ن.
ناسینی الله‌ی ئیسلام کارێکی زۆر ئاسان و ساده‌یه. ته‌نیا برێک زه‌حمه‌تی ده‌وێ که بۆ تێگه‌یشتن له‌م الله‌یه، قورئان وه‌ک خۆی بخوێنینه‌وه. الله له سه‌ر زه‌ویه و هه‌موو کاتێک قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کا. الله له قورئان دایه و زیندوه. الله هه‌مو رۆژێک له زمانی هه‌زاران مه‌لا و قه‌شه و خه‌لیفه و مورید و مورشێده‌وه خۆی ده‌ناسێنی و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کا. الله به‌رده‌وام پێمان ده‌ڵی که ئه‌و کێیه، چی ده‌ڵێ، چی ده‌وێ، چۆن بیر ده‌کاته‌وه و چلۆن که‌سایه‌تیه‌کی هه‌یه. له قورئاندا پێمان ده‌ڵی که له‌سه‌ر کام بنه‌ما بریاری داوه و ئه‌مره‌کان و یاساکانی خۆی بۆ چی مه‌به‌ستیک ده‌ر کردوه. الله‌ی ئیسلام عه‌ره‌به و له قورئاندا به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌کا. الله گه‌شه کردن مه‌حکوم ده‌کا و کاتی راگرتوه تا حاکمیه‌تی پارێزراو بێت. الله گۆران هه‌ڵنه‌گره و له گه‌ڵ زمان و مه‌کاندا نییه. سه‌ربه‌خۆ له کات و مه‌کان و گۆرانه. الله تا ئێستا خۆی به خاله‌قی دو دنیا ده‌ناسێنێ. دنێایه‌کیان ئه‌مه‌یه که ئیمـه‌ی تێدا ده‌ژین، وه دنیاکه‌یتری که‌س نازانێ له کوه‌ێیه.
موسوڵمانان به بێ هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک ته‌سلیمی الله بون. هۆی به‌رده‌وام بونی حاکمیه‌تی سته‌مگه‌رانه‌ی الله، هه‌مان ته‌سلیم بونی کوێرانه و راوه‌ستان یان داخستنی مێشکی په‌یره‌وه‌کانیه‌تی که توانای لێکدانه‌وه‌یان نییه. هه‌مو شتێکی الله لای په‌یره‌وانی به به‌خشش و ره‌حم ناو ده‌برێت. ئیمان و باوه‌ر به ره‌حم و به‌خشنده‌یی الله له ناخی په‌یره‌وه‌کانیدا نیهادینه کراوه و کراوه‌ته شعورێکی درۆینه. ئه‌م شعوره درۆینه که هه‌ر له منداڵیه‌وه سه‌پێندراوه، رێگای هه‌ر جۆره شک و گومانێکی به‌ستوه. ئه‌م شعوره درۆینه‌یه ترسێکی بێ بنه‌ما و ده‌ستکرده که ده‌سه‌ڵاتخوازان به ناوی پێغه‌مبه‌ر و رێبه‌ر و سه‌رۆک و شێخ و مه‌لا و هه‌تا دوایی، هه‌لپه‌ره‌ستانه خستویانه‌ته مێشکی خه‌ڵکانی هه‌ژار و نه‌خوێنه‌واره‌وه. دینداره‌کان هیچ کاتێک له خۆیان نه‌پرسیوه که چلۆن له‌م الله‌یه تێگه‌یشتون، وه چلۆن کوێر، کوێرانه قه‌بولیان کردوه که الله به‌خشنده‌یه. قه‌ت ئه‌م پرسیارانه‌یان له خۆیان نه‌کردوه که الله به‌خشنده‌ی چ شتێکه، چ که‌سانێک یان کێ ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌م به‌خشش و ره‌حمه‌تانه‌ی الله؟ ئایا که‌سانێک که گوناه یان هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن، ده‌که‌ونه به‌ر لێبوردنی الله؟ ئایا الله له‌به‌ر که‌سێک، که‌سێکیتر عه‌فو ده‌کا؟ ئایا ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له ئه‌مره‌کانی الله ده‌که‌ن، الله لێیان ده‌بورێ؟ ئایا لێبوردن و ره‌حم و ره‌حمه‌تی الله بۆ هه‌مووانه، وه به بێ له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی کردار و ره‌فتار و کرده‌وه‌کان، خاس و عام ده‌گرێته‌وه؟ یان ته‌نیا که‌سانێکی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه که موسوڵمانن، ئه‌ویش موسوڵمانی جیهادکه‌ر؟ ئایا بۆ جارێکیش قورئانمان خوێندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین پێناسه‌کانی الله له‌سه‌ر خۆی راستن یان درۆ؟ ئه‌گه‌ر قورئان به هه‌مان ده‌ق بخوێنینه‌وه که مانا ده‌دا، نه‌ک به‌و مانایه‌ی که مه‌لا و موفتیه‌کان دیسه‌پێنین به‌سه‌ریدا، تێده‌گه‌ین که لێبوردن، یان الرحمن و الرحیم، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن که له سه‌ره‌تای قورئاندا، الله بۆ وه‌سف و پێناسه‌ی خۆی به‌کاری هێناوه، نه‌ک بۆ باس و شه‌رحدانی کرده‌وه‌کانی خۆی. الله باسی چلۆن بونی خۆی ده‌کا، نه‌ک چلۆن ده‌بێت. کاتێک ده‌چینه ناو بابه‌تی لێبوردن و ره‌حمی الله، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که الله له گوناه و گوناهکار نابورێت. عه‌فوکه‌ری هه‌ڵه‌کان و که‌مته‌رخه‌مان نییه. الله ره‌حم که‌ره، به‌رانبه‌ر به ته‌سلیم بوان سه‌رپێچیکه‌ران. لێبوردن و عه‌فو یانی چاوپۆشی کردن له هه‌له‌کان و گوناهه‌کان، و سزا نه‌دانی گوناهکاران. الله ناتوانێ له گوناهه‌کان و هه‌ڵه‌کان ببورێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه الله هیچ چه‌شنه حاڵاتێکی نه‌فسی و هه‌ست و عاتیفه‌ی ئینسانیی تێدا نییه. له هیچ جێگایه‌کی قورئاندا باس له لێبوردن و چاوپۆشی له گوناه و هه‌ڵه‌ی گوناهکاران و سه‌رپێچیکه‌ران نه‌کراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گوناهێک که له کوفر و گومان له بونی الله بێت. ته‌نانه‌ت کاتێک باسی ره‌حمان ده‌کرێ، ئاوه‌ڵناو و تایبه‌تمه‌ندیی الله‌یه که وه‌ک عه‌فوی گشتی ده‌بێ هه‌مووان بگرێته‌به‌ر. به‌ڵام الله به هیچ شێوه‌یه‌ک له کافران و موشریکان و تاوانکاران خۆش نابێ و به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌یان لێ ده‌کات. له ته‌واوی ئایه‌ته‌کانی قورئاندا به رونی ئاماژه‌ی پێ کراوه که ئه‌مه سوڵته‌ی الله‌یه که هه‌مووانه ده‌گرێته‌به‌ر نه‌ک لێبوردنی ئه‌و. ئایه‌ته‌کانی (٥) و (٧٥)ی سوره‌تی مریه‌م هیچ گومانێکی له لێبوردو نه‌بونی الله نه‌هێشتوه‌ته‌وه. له برێک ئایه‌تدا الله مه‌جال به گومراکان ده‌دا که ته‌سلیم بن. به‌ڵام مه‌لاکان ئه‌مه به لێبوردن ناو ده‌به‌ن. مه‌جالدان له‌گه‌ڵ لێبوردن فه‌رقی ته‌واوی هه‌یه. ئاوه‌ڵناوی عادل که دراوه‌ته پاڵ الله و گۆیا له سروشتی ئه‌ودایه، له‌گه‌ڵ لێبوردنی تاوانبار و گوناهکار و سه‌رپێچیکه‌ردا، ناگونجێ. عه‌داله‌تی الله (٢) لایه‌نی هه‌یه که هه‌ردوکیان یه‌ک شتن. یه‌که‌میان سزای ئه‌وانه‌یه که له ئه‌مری الله سه‌رپێچی ده‌که‌ن. دووهه‌میان پاداشدان به‌وانه‌یه که به ئه‌مری الله، سه‌رپێچی که‌رانیان له‌ناو بردوه و ئه‌مره‌کانی الله‌یان به جێ هێناوه. الله له قورئاندا به‌رده‌وام و به رونی رایگه‌یاندوه که به هیچ قیمه‌تێک ئه‌هلی وتووێژه و ئاشتی و لێبوردن نییه. ته‌نانه‌ت به‌رتیل و هه‌دیه‌ش ده‌ور نابینێ بۆ خۆش بون له گوناهه‌کان و تاوانه‌کان. بۆ نمونه، له چه‌ند ئاێه‌تێکی سوره‌ی به‌قه‌ره‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ی راشکاوانه و شه‌فاف باس کردوه. له ئایه‌تی (٤٨)دا ده‌ڵێ: له‌و ڕۆژه بترسن که هیچ که‌سێک له جێگای که‌سیتر سزا نادرێ، وه واسته‌گه‌ری و شه‌فاعه‌تی هیچ که‌سێک وه‌ر ناگیرێت، جه‌ریمه و به‌رتیل یارمه‌تی به که‌س ناکا. له ئایه‌تی (٢٨١) ی هه‌مان سوره‌دا ده‌ڵێ: له‌و ڕۆژه بترسن که هه‌مووان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ لای الله، هه‌ر که‌سێک به بێ که‌م و زیاد ئاکامی کرده‌وه‌کانی خۆی وه‌ر ده‌گرێت. زوڵم له که‌س ناکرێ و هیچ هه‌لاواردنێک له کاردا نییه. الله به یه‌کسان چاو له هه‌مووان ده‌کا. چاکه و خراپه‌کان به بێ پاداشت و سزا نابن. هه‌رکه‌سێک له هه‌ر پله و مقامێکدا بێ، ئه‌گه‌ر چاکه‌ی کردبێ، یانی ده‌ستی له ژیان هه‌ڵگرتبێ و خۆی فیدای الله کردبێ، وه قه‌ت گومانی له گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تی الله له لایه‌ک، وه له لایه‌کیتره‌وه له هیچ بونی خۆی نه‌بوبێ پاداشتی ئه‌م که‌سانه به‌هه‌شته. به‌ڵام جێگای ته‌واوی ناموسوڵمانان و گوناهکاران دۆزه‌خ و ئاگری سوتێنه‌ره بۆ هه‌میشه. سزاکانی الله هه‌زارانجار له سزاکانی دیکتاتۆره‌کانی سه‌ر زه‌وی قورس‌تر و سه‌ختتره. الله باسی شێوازی سزاکانی خۆی به ئاشکرا کردوه. رق و توره‌یی الله کوتایی پێ نایه‌ت و تؤله ئه‌ستێنێکی بێ به‌زه‌ییه. رۆژی قیامه‌ت کاتێک که ده‌فته‌ری لێپرسینه‌وه ده‌کاته‌وه، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچیکه‌ر بوو بێ یه‌کسه‌ر بۆ دۆزه‌خ به‌رێ ده‌کرێ، له ئاگردا به‌رده‌وام ده‌یسوتێنێ و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام عه‌زاب بکێشێ، نایمرێنێ. له به‌رانبه‌ردا ئه‌و موسوڵمانانه‌ی که ئه‌مره‌کانی الله‌یان به‌جێ هێناوه، یانی بێدینه‌کان و کافره‌کانیان کۆشتوه و جیهادیان بۆ الله کردوه، به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌رێ ده‌کا. له به‌هه‌شت ژیانی هه‌تاهه‌تایی بۆ دابین کردون. له به‌هه‌شتدا الله شه‌رابی ناب و (٧٢) حۆری جوان و (٢٨) غه‌لمان (کوری ٥-٦ ساڵانی لوس و بێ توک) ده‌خاته به‌رده‌ستی موسوڵمانان بۆ سه‌کس کردن و رابواردن. له ئایه‌تی (٥٦) و (٥٧) ی سوره‌تی نیسا‌ء دا الله تۆڵه‌ی خۆی به‌م جۆره به‌یان ده‌کا: ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان به ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێنا و کوفریان هه‌ڵبژارد، به‌زویی ده‌یانخه‌ینه ناو ئاگری دۆزهه‌خه‌وه تا هه‌مو پێست و له‌شیان بسوتێ، دیسان پێست ده‌که‌ینه‌وه به به‌ریاندا و ده‌یانسوتێنینه‌وه تا عزابی ته‌واو بچیژن. الله قادر و به‌خشنده‌یه و ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێنا به‌هه‌شت جێگایانه که پره له شیر و شه‌راب و هه‌نگوین و حۆری و هه‌تادوایی.
به پێی خودی ئایه‌ته‌کانی قورئان، الله له پێشدا مالکی دۆزه‌خ و جه‌هه‌ننه‌مه نه‌ک به‌خشنده و به‌ره‌حم. الله شکه‌نجه‌گه‌ر و رقه‌ون و ئازار ده‌ره نه‌ک ره‌حیم و دڵفراوان. الله که له قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه و سزا و پاداشتی هه‌یه، چلۆن ده‌توانێ له گوناه و خه‌تای که‌سێک چاو پۆشی بکا؟ ئه‌گه‌ر قه‌راره واێه که الله له گوناهان و تاوانی مه‌خلوقاتی خۆی ببورێ، ئیتر چی پێویستێه‌کی به نوسین و راگرتی نامه‌ی ره‌فتار و کرداری به‌نده‌کانی خۆی هه‌یه؟ به هه‌مان شیوه ئیتر چی نیازێکی به رۆژی لێپرسینه‌وه و قیامه‌ت هه‌یه. خودی وشه‌ی لێبوردویی الله، رۆژی میعاد و لێپرسینه‌وه پوچه‌ڵ و باتڵ ده‌کاته‌وه. الله‌یه‌ک که له قورئاندا ده‌ژیت و هه‌میشه له زمانی مه‌لاکانی مزگه‌وته‌کان و ناوه‌نده دینیه‌کانه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کا، ده‌توانێ به‌خشنده‌ی هه‌مو شتێک بێ، بێجگه له گوناه و سه‌رپیچی کردن له ئه‌مره‌کانی. شتیک که مالکیه‌تی الله به‌سه‌ر به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا پاساو ده‌کا، قین له دڵی و تۆڵه ئه‌ستێنیی بێ به‌زه‌ییانه‌یه که له زاتی الله دایه، نه‌ک حه‌فو و لێبوردن. قورئان پره له‌و ئایه‌تانه‌ی که به‌رده‌وام کافران و موشریکه‌کان و منافقه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌یان له ده‌کا. هه‌روه‌ها جنێویان پێ ده‌دا و به پیسترین و خراپترین گیانله‌به‌رانی سه‌ر زوی ناویان ده‌با. پێان ده‌ڵێ سته‌مکار، درۆزن، بوختانچی و ساخته‌چی. عه‌زابی سه‌خت و ئاگری بۆ ئاماده کردون. ئاوا الله‌یه‌ک ناتوانێ لێبوردو و به‌خشنده بێت. له سوره‌تی نیسا‌ء له ئایه‌ته‌کانی (١٦٧) و (١٦٩)دا ده‌ڵێ که هیچکاتێک کافره‌کان و گوناهکاران نابه‌خشێت و هیدایه‌تیشیان ناکا. هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر شه‌ریک قایل بون بۆ الله، الله توره ناکا. له ئایه‌تی (٢٢) و (٢٣) ی سوره‌تی اسراء دا فه‌رمان ده‌رده‌کا که بۆتان نییه شه‌ریک بۆ الله دابنێن، ئه‌گینا توشی عه‌زابی هه‌تاهه‌تایی ده‌بن، وه خودای ئێوه حوکمی داوه که بێجگه له ئه‌و هیچ شتێکی‌تر نه‌په‌رستن. به پێی فه‌رمانه‌کانی الله که له قورئاندا نوسراوه، به پێوه‌ر و ده‌لیلی عه‌قڵی و مه‌نتقی، به هیچ شیوه‌یه‌ک ناتوانرێ الله به ره‌حه‌مان و ره‌حیم، به‌خشنده و مێهره‌بان دابنرێ. الله‌یه‌ک که گومان و کوفر به گه‌وره‌تری گوناه و تاوان داده‌نێ و موشرێکان و کافره‌کان به گه‌وره‌ترین دۆژمنی خۆی ده‌زانێ، الله‌یه‌ک که خوێنی کافران و گوناهکاران به حه‌ڵال دادنێ و فه‌رمان به موسوڵمانان ده‌دا بیناکۆژن و له‌ناویان به‌رن، ناتوانێ خاوه‌نی لێبوردن و به‌خشنده بێ. الله حه‌زی له ئیتاعه‌ت و ته‌سلیم بونی ئینسانه‌کانه و رقی له ئازادییه. ئه‌گه‌ر الله به‌خشنده‌ێه، هۆی ئه‌وه‌ێه که موسوڵمانه‌کان رێگای ئه‌ویان گرتوه‌ته‌به‌ر و به پێی ئه‌مره‌کان و حه‌ز و مه‌یلی ئوه ره‌فتاریان کردوه. ئه‌مه‌ش ناتوانێ ده‌لیلی ره‌حمی الله بێ، چونکه هیچ هه‌ڵه‌ێه‌کیان به‌رانبه‌ر به ئه‌مره‌کانی الله نه‌کردوه تا لێیان خۆش بێت.
الله‌ی ئیسلام هیچ ره‌حم و لێبوردنێکی به‌رانبه‌ر به ئینسانه‌کان نییه. که‌لامی الله که قورئانه، هیچ شک و شبهه‌ێه‌کی نه‌هێشتوه‌ته‌وه. الله نه‌ک هه‌ر له‌و دنیا، له‌م دنیاێه‌شدا له که‌س خۆش نابێ. له‌و دنیا ئینسانه‌کان مه‌حکوم به سوتان له دۆزه‌خ و عه‌زابی ئه‌لیم ده‌کا. له‌م دنیاێه‌ش هیچ جۆره نیشانه‌ێه‌ک له لێبوردن و عه‌فو له که‌لامی الله‌دا به‌دی ناکرێ. له‌م دنیاێه‌ش سزای سه‌رپێچیکه‌ران قه‌ساس، سێداره، شه‌لاق و به‌رده‌باران، له ملدان به شمشێر و کۆشتاری به کۆمه‌ڵی کافران، سزای ئه‌نفال و جیهاده له دژی نه‌ێاران. فه‌رمانره‌وایی الله ته‌نیا له رێگای به‌کار هێنانی رق و توندوتیژی و بێ ره‌حمی و دڵره‌قیه‌وه‌ێه نه‌ک لێبوردن و عه‌فو کردن. الله بۆ سزادانی کافر و نه‌یارانی خۆی نه‌ک هه‌ر په‌نا بۆ ئه‌و ئامرازانه ده‌با که به‌ژانترین ئازار و زیان به له‌شی سه‌رپێچیکه‌ر ده‌گه‌ێه‌نێ، به‌لکه زیان به رۆح و ده‌رونیشی ده‌گه‌یه‌نێ و که‌سایه‌تیی ده‌روخێنێت. حوکمی قرتاندنی ده‌ست و پێی که‌سێک که له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌ست بۆ دزی ده‌با، به‌رده‌بارانی ژن و پیاو و کچ و کور له‌به‌ر خوشه‌ویستی، سه‌لمێنه‌ری بێزاریی الله و موسوڵمانانه له ئازادی و ئینسانیه‌ت. نیازی الله به سزادان و تۆڵه کردنه‌وه، راست هه‌مان نیازی دیکتاتۆرێکی هار و دڵره‌قه که نه‌ک له ئاسمانه‌کان، به‌ڵکه له زه‌ویدا ده‌ژی. الله‌ێه‌ک که شه‌ر و تونه‌دوتیژی له سروشتیدایه، ناتوانێ لێبوردو و به‌ره‌حم بێ.
به بونی ئاوا الله‌یه‌ک که له قورئاندا ده‌ژی و به‌م په‌یره و پروگرامه خوێناویه‌وه، ئایا ده‌کرێ له په‌یره‌وه‌کانی چاوه‌روانیی ره‌حم و لێبوردن و عه‌داله‌ت بکه‌ین؟ مه‌لاکان، سه‌رانی حیزب و حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان، ئه‌ندامانی ئه‌لقائێده‌کان، ئه‌نساره‌کان، ئه‌خوانه‌کان و فیرقه و گروپه ئیسلامیه‌کان پیاوانی راستگۆ و راسته‌قینه‌ی ئه‌م الله سته‌مگه‌ر و تۆله ئه‌ستێنه‌ن. به کوردی کوری باوکی خۆیانن.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به (پ.د.ف)یش بڵاو ده‌کرێته له دواڕۆژ.
نووسینی: عوسمان - م
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|