لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | هه‌واڵ | په‌یوه‌ندی | په‌ڕتووک | دیدار | هۆنراوه | وتوێژ و لێدوان | ڤیدیۆ |

ChepSerbexo

ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا. ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له‌ بواری دین و زانست به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. له‌ ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه‌ کردن.


مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره‌
مزگه‌وت یان ته‌مه‌ڵخانه


ماڵپه‌ڕی خوداکان
182 000 anfal

Xwdakan


Kurdistaniatheists.com
kurdistaniatheists.com

 

خێرخوازێكی سلێمانی دەبێتە رزگاركەری كچانی بەمنداڵی مارەكراو (ڕووداو نێت)

بۆ بێریڤان حەسەن، تەڵاقدانەكەی نەك نەبووە مایەی نیگەرانی، بەڵكو زۆریش پێی خۆشحاڵە، چونكە ئەو بە منداڵی بەبێ خواستی خۆی لە كوڕێك مارە كرابوو، بەهۆی ئەو مارەبڕینەشیەوە، تاوەكو ئێستا ناچاربووە چەندین داواكاری رەتبكاتەوە، بەڵام دوای ئەو تەلاق وەرگرتنەی، لەمەودوا دەتوانێ بە ئارەزووی خۆی كەسێك وەك هاوسەری خۆی هەڵبژێرێت.
بێریڤان، تەمەنی 22 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرە، ماوەیەك بەر لە ئێستا بە هەوڵ و كۆششی لێژنەیەك لە مەلایان و خێرخوازێكی شاری سلێمانی، تەڵاقی لەو كوڕە وەرگرت كە بەبچووكی،بەبێ ئەوەی خۆی هەستی پێ بكات لێی مارە كرابوو. ئەو وێرای سوپاسكردنی ئەو لێژنەیە گوتی "هەست بەخۆشیەكی زۆر دەكەم، ئەو كاتەی تەڵاقدرام خۆم وەك باڵدارێك دەبینی كە لەنێو قەفەزدا دیلەو ئازاد دەكرێت".

لێژنەیەكی پێكهاتوو لە ژمارەیەك مەلای ناوچەكە، توانیان لە ماوەی 3 رۆژدا لە دەڤەری پشدەر 57 كچ تەلاقبدەن، كە لە تەمەنی بچووكدا مارە كراون، كە دەستەواژەی (مارەكراوانی سەر بێشكە)یان بۆ بەكاردەهێنرێ. خێرخوازێكی شاری سلێمانی بە دابینكردنی بودجەیەك بۆ ئەو پرۆژەیە بەشداری لەو پرۆژە و هەڵمەتەدا كرد، ئەو پارەیەش درایە ئەو كەسانەی كە لە بەرامبەر تەڵاقدانی ئەو كچانە داوای پارەیان دەكرد.
دەڤەری پشدەر یەكێكە لەو ناوچانەی زۆرترین دیاردەی كۆمەڵایەتییە كۆنەكانی تێدا هەیە، لەوانەش دیاردەی : گەروە بە بچووك، ماركردنی كچ لەسەر بێشكە، فرەژنی، ژنكوشتن. هەر ئەوەش وایكرد چەند مەلایەكی ناوچەكە و شاری سلێمانی لێژنەیەك پێكبێنن بۆ نەهێشتنی یەكێك لەو دیاردانە كە ئەویش مارەكردنی كچانە لە سەر بێشكە و بەمنداڵی، ئەویش بە تەڵاقدانی ئەو كچانەی كە دوای گەورەبوونیان بەو مارەكردنە رازی نین .
لیژنەكەش پێكهاتبوون لە شێخ ماجید حەفید وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، مامۆستا دڵگەیی، مەلا ئەحمەد شافیعی، مەلا ئیسماعیل دێریی، مەلا عەبدوڵڵای زەنگنان، مەلا عەبدوڵڵای دوو گۆمەن، مەلا عەلائەددین سلێمان و دكتۆر فەرەیدون، لەگەڵ چەند ریش سپییەكی ناوچەكە.
مەلا عەلائەدین سلێمان، وتاربێژی مزگەوتی گەیلانی ناحیەی سەنگەسەر، كە خۆی یەكێكبوو لە ئەندامانی لیژنەكە بە(رووداو)ی راگەیاند لە دوای 2000ەوە، هیچ كچێكی بچووك لەناوچەكەی ئەوان بە شێوەیەكی ئاشكرا مارە نەكراوەو چەند ساڵێكیشە لە هەوڵداندان بۆ ئەوەی ئەو كچانەی بەهۆی دابونەریتی عەشایری مارەكراون رزگار بكەن.
ئەو مەلایە راشیگەیاند كە "لە كاتی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لێژنەیەكمان لەچەند مامۆستایەكی ئاینی شاری سلێمانی و پشدەرو چەند ریشسپییەكی ناوچەكە پێكهێنا بۆ تەڵاقدانی ئەو كچانەی لە تەمەنێكی بچووكدا مارە كراون، لیژنەكە سەردانی گوندەكانی پشدەر و ئە و شوێنانەی كرد، كە ئەو كچانەی لێبوو".
مەلا عەلائەدین گوتی، لیژنەكەی ئەوان چەند رێگایەكی دانا بۆ رزگاركردنی ئەو كچانە، لەوانەش "ئەگەر كچ و كوڕەكە بەیەكتر رازی بن كێشە نییە، ئەگەرنا تەڵاقدانی كچەكان بێ بەرامبەر یا بەبڕێك پارە"، روونیشیكردەوە كە ئەو پارەیەی بۆ هەر كوڕێك، كە ئامادەبوو بە پارە دەستبەرداری دەستگیرانەكەی بێ بریتیبوو لە 500 هەزار دینار.
مەلا عەلائەدین سەبارەت بە سەرچاوەی دابینكردنی ئەو پارەیەش گوتی "پارەكە لەلایەن خێرخوازێكی شاری سلێمانی دابینكراوە". بەڵام ئامادەنەبوو نێوی خێرخوازەكە ئاشكرا بكات .
مەلا عەلائەددین ئاماژەی بەوەدا ریشسپییەكانی ناوچەكە رۆڵێكی بەرچاویان هەبوو لە سەركەوتنی كارەكەیان و گوتی " لەماوەی 3 رۆژدا توانیمان 57 كچ تەڵاق بدەین، لەوانەش 39 كچ بە پارە تەڵاقدران و 18 كچیش بەبێ بەرامبەر، دوو حاڵەتیش كە كچەكان لێرە نین، دەستگیرانەكانیان رازیبوون بەبێ بەرامبەر تەڵاقیان بدەن، جگە لەوانەش سێ حالەتمان هەبوو كە كوڕو كچەكان بەیەكتر رازیبوون". ناوبراو گوتیشی " 11 حاڵەتی دیكەشمان هەبووە كە بچوك بوون و بەپێی مەزهەبی شافعی ناكرێ تەڵاقبدرێن، تا گەورە دەبن، بەڵام بەڵێننامەمان لێوەرگرتوون هەركاتێك ئە و كوڕ و كچە گەورە بوون و بەیەكتر رازی نەبوون تەڵاق بدرێن".
دەربارەی ئەوەی كە ئەوانە بەپێی شەریعەتی ئیسلام مارەییان هاتووە ناوبرا و گوتی "ناكرێت بڵێین مارەییان نەهاتووە، بەڵام كچی بچوك كە مارە دەكرێت دوای خۆناسینی دەبێ باوكی پێی بڵێت كە مارەكراوە، ئەگەر كچەكە بڕوای بە و مارەیە هەبوو و پێی رازیبوو مارەیی هاتووە، بەپێچەوانەشەوە مارەیی نایێت و كچەكە دەتوانێ بچێتە لای دادوەر و مارەكردنەكەی هەڵوەشێنێتەوە".
سەبارەت بە بەردەوامبوون لەسەر ئەو هەڵمەتەیان، مەلا عەلائەددین گوتی " ئە و خێرخوازە تەنیا ئەوەندە پارەیەی دابینكردووە و بڕیاری نەداوە پارەی دیكەمان بۆ دابین بكات، بەڵام ئەگەر كەسێكی دیكە هەبێت ئێمە دەتوانین باشتر كارەكەمان بەرێوەببەین، ئەگەر نا ئێمە وەك خۆبەخشێك بەردەوام دەبین لەسەر كارەكەمان".
ئەو كچانەی تەڵاقیان وەرگرتووە، زۆر خۆشحاڵن بەو كارەو دەستخۆشی لەو لیژنەیە و خێرخوازەكە دەكەن و داوا دەكەن كار بۆ رزگاركردنی كچانی دیكەش بكەن. كچێكی دانیشتووی گوندی دوو گۆمەنی ناحیەی سەنگەسەر كە بە بچووكی مارە كراوەو ئێستا تەڵاقدراوە گوتی "ئێستاش باوەڕ ناكەم تەڵاقدرابم، پێشتر چەندین كوڕ داوایان كردووە شوویان پێ بكەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە منداڵی مارە كرابووم، سەرجەم داواكارییەكانم رەتكردنەوە". ئەو كچە گوتیشی"هیوادارم كار بۆ ئەو كچانەش بكرێ كە هاوشێوەی ئێمە لەپێنا و بەرژەوەندی چەند كەسێك مارەكراون، پێویستیشە گەنجان هۆشیار ببنەوەو خۆیان ئەو كچانە ئازاد بكەن كە بە بچووكی لێیان مارەكراون".

هه‌واڵ و وێنه‌ی ڕووداو نێت!

فەرمان چۆمانی (رووداو-سەنگەسەر)


  
ئامانجی ئێمه‌ وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده‌ له‌ جه‌هاله‌ت. زه‌نگی ئێمه‌ زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ له‌و بیرو باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه‌ به‌ خوڕافات.
Dwaroj Rules atheism


سه‌رچاوه‌ی زانیاری




 diwaroj

ئه‌ندامه‌تی

ناو:

پاسوه‌رد

کۆدی تێپه‌ڕبوون

 
chepy Serbexo
 
 Diwaroj.com © | Design by Kurdish atheists