ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان، ئاماری ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی.ڕاپۆرتی ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌کردنی ژنانی کورد. به گوێره‌ی دواترین ئامار له ڕێکخراوه‌ی وادی ئه‌ڵمانی، له سێ مانگی له ساڵی (٢٠٠٨)دا ٩٨%ی ژن و کچان له ٥٤ گوندی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی خه‌ته‌نه‌کروان. به پێی ئاماری ئه‌و ڕێکخراوه ئه‌ڵمانیه، ته‌واوی ١١٩٨ ژن و کچ له (٥٤) ی گوندی ناوچه‌کانی ڕانیه و قه‌ڵادزێ خه‌ته‌نه‌کراون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ٩٨%ی ژنان و کچانی ناوچه‌که‌یه. خه‌ته‌نه‌کردن كابووس، خه‌ونی فره ناخۆشی ژنان و کچانه.
 ئه‌وه دینه‌می ئه‌و وێنانه‌ن دلته‌زێنانه‌ن که له کوردستان‌دا ژنان به زۆر خه‌ته‌نه ده‌کرێن و توشی نه‌خۆشیی ئازاری زۆر ده‌بن.

هه‌ندێ بابه‌ت سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان. ئایه خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان که زیانی هه‌یه بۆ تا ئێستاش ده‌کرێ؟ ئایه کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه شۆڕشێک بکرێ دژی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان؟ ئایین هۆکاری سه‌ره‌کی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنانه، خه‌ته‌نه‌کردن په‌یوه‌نی به کلتوره‌وه نییه.

ئه‌و وتارانه له‌لایه‌ن نووسه‌ری جیاواز نووسراون، هه‌موویان ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان نووسراون، هیودارم بیان خوێننه‌وه و هه‌ڵوێستان هه‌بێ دژی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان. بۆ کۆتایی هێنان به خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان پێویسته هه‌موو لایه‌ک، به‌تایبه‌ت ژنان بێده‌نگ نه‌بن.
بابه‌تی یه‌که‌م، نووسینی تاڤگه سابیر - سوید، سه‌رچاوه کڵاوڕۆژنه، ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئه‌له‌کتڕۆنی.
پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که ئایین له خه‌می قوربانیانی کچاندا بێت. سه‌ر‌باری ئه‌وه‌ش نیشاندانی جه‌هل و نه‌زانین و وه‌گه‌ڕخستنی به‌رده‌وامییه‌تی.
له سه‌د ساڵی ڕابردوودا پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان یه‌کێک له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی لێکوڵینه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه و ناوه‌نده‌کانی لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نه پزیشکییه‌کان و ده‌روونناسان. ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌کان له خاڵێکدا به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌ویش قه‌تلوعامکردنی ئه‌ندامی زاوزێی کچانه، ته‌نیا به مه‌به‌ستی پێشگیری له چێژوه‌رگرتنی جینسی و له ئاکامدا به‌نیازی پاراستنی داوێن‌پاکی ئه‌و ڕه‌گه‌زه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه ژن بوونه‌وه‌رێکی ناپاک و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، که به‌چاولێکردنی هه‌ر بێگانه‌یه‌ک، له ڕێگه‌ی ڕاست لایده‌دا و تووشی لارێی ده‌بێ.
ئه‌م نه‌رێت و دیارده‌یه مێژوویه‌کی ڕوونی نییه، به‌ڵام له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن. ئه‌م میراته کلتوری و نامرۆڤانه‌یه، نه‌وه له‌دوای نه‌وه، سینگ به سینگ، به‌بێ هیچ که‌موکووڕی، یا گۆڕانێک، گه‌یاندوه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌روا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. به‌جۆرێک که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ساڵانه سێ ملیۆن کچی بێ تاوان ده‌بنه قوربانیی ئه‌م جینایه‌ته. خه‌ته‌نه‌ی ژنان چوار شێوازی جیاوازی هه‌یه که به‌پێی نه‌ژادو میللیه‌تی که‌سه‌که ده‌گۆڕێ. ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه له خرابترین هه‌لومه‌رجدا به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌ش ڕێوره‌سمێک به‌ڕێوه‌ده‌برێ، که تێیدا ژنێکی به‌ته‌مه‌ن که له قه‌ڵتوبڕکردنی ئه‌ندامی جینسیی کچاندا شاره‌زایه. هه‌ندێک جاریش دایکی منداله‌که به چه‌قۆیه‌ک یا تیغێک (مووس) که زۆر جار به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی کول و ڤایروساوی بووه، به‌دڵره‌قییه‌کی ته‌واوه‌وه له گیانی ئه‌و منداله بێتاوانه به‌رده‌بن.
دوایه‌ش به ده‌رزییه‌کی زۆر چووک، ئه‌ویش بۆ میزکردن ده‌یهێڵنه‌وه. دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌یان که‌مێک خۆڵه‌مێش به برینه‌که‌یدا ده‌که‌ن و پاشان لاقه‌کانی منداڵه‌که، توند به په‌کنده‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڕۆچوونی خوێن نه‌بێت . دوایه‌ش منداله بێچاره‌که له گۆشه‌یه‌ک فڕێده‌درێ تا بۆ خۆی چاک بێته‌وه. جاری وایه ئه‌و منداله تاچل ڕۆژ هێزی ڕێگاڕۆیشتنی نییه. ئه‌وجار دایک و باوک به شانازییه‌وه له‌نێو خزم و تایفه‌دا دێن و ده‌چن و فه‌خر ده‌فرۆشن که به‌م کاره‌یان پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌ی و داوێنپاکیی کچه‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر کردووه‌و له‌پاشه‌رۆژدا ئاماده‌یه بۆ زه‌ماوه‌ندی شه‌ره‌فمه‌ندانه. لێره‌وه دایک و باوک ده‌توانن منداڵه مێینه‌که‌ی خۆیان بنێرنه نێو کۆمه‌ڵگه و به مایه‌ی شانازیی خۆیانی بزانن. بۆیه ئه‌م سه‌رچاوه‌ی عه‌شقه، سه‌ختترین توندوتیژی له‌دژی ئه‌نجامده‌درێ، تا عه‌شقێک که سروشت پێی به‌خشیوه لێی بسێنرێته‌وه. به‌ڵام گیروگرفتی ئه‌و قوربانییانه‌ی جه‌هل و نه‌زانین به‌وه‌نده کار ته‌واو نابێ، ته‌مه‌نی منداڵان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م کاره، چوار تا دوانزه ساڵه. زۆر منداڵ به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه هه‌ر له کاتی جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌دا گیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
ڕۆچوونی خوێنیش، یه‌کێکی تر له هۆیه‌کانی مردنی ئه‌و قوربانییانه. ئه‌وانه‌ی تریش ده‌مێننه‌وه تا کۆتایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ گیروگرفتی زۆری فیزیکی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. دوور نییه و ته‌نانه‌ت ڕێگاڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و ژنانه زه‌حمه‌ت ب‌بێ . ئه‌م کاره هێندێک جار ده‌بێته هۆی هه‌وکردنێکی زۆر (التهاب) له ئه‌ندامی زاوزێ و شوێنی میز و ئه‌و چڵکه له هه‌موو له‌شیدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌شێک له‌و ژنانه‌ش تووشی نه‌زۆکی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی دووگیانیش ده‌بن له کاتی منداڵبووندا، له‌گه‌ڵ زۆر مه‌ترسیی گیانی، به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌لامه‌تیی کۆرپه که‌شیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان هۆیه‌کی گرنگه بۆ چێژوه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی چێژی جنسی له‌دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی. به‌شی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی که خه‌ته‌نه کراون به‌ده‌ست ئازاری زۆری مێزبه‌خۆداکردن، نه‌زۆکی، سه‌رهه‌ڵدانی برینی قۆوڵ له نێوه‌وه، گیروگرفتی ده‌روونی و زۆری دیکه ده‌ناڵێنن. ماوه‌یه‌که خه‌باتی جددی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له کوردستان ده‌ستی پێکردووه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسایه‌کی توندن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که کار‌ی خه‌ته‌نه‌کردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
لایه‌نگرانی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان، سه‌ره‌ڕای قامکدانان له‌سه‌ر لایه‌نی له‌شساغیی کرده‌که، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که نه‌هێشتن یا که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌یلی جینسی شوورا‌یه‌ک به ده‌وری پاکی و پاکداوێنیی ژناندا ده‌کێشێ . ئایا ئه‌و که‌سانه ژن وه‌ک مرۆڤ چاو لێده‌که‌ن یان له نیگابانی هه‌یه؟ خۆزگه ئه‌م کرده‌یه کۆتایی به ناپاکییه‌کان ده‌هێنا. چ زۆرن ئه‌و کچه زۆرلێکراوانه‌وی به‌هۆی توندوتیژیی له‌م جۆره، ماڵ و حاڵ و ته‌نانه‌ت وو‌ڵاتی خۆیان به‌جیه‌ێشتووه.
له زۆر باره‌وه کچان، ئه‌و کاره سه‌خت و پڕ له‌مه‌ترسییه، به به‌شێک له پێویستییه‌کانی ژیانی خۆیانی ده‌زانن، چونکه بڕوای گشتیی خه‌ڵک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و کچانه‌ی خه‌ته‌نه ناکرێن به داوینپاکیان نازانن و که‌س مه‌یلی ئه‌وه‌ی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ژیانی هاوبه‌ش پێکبێنی. بۆیه کچانی مه‌زڵووم له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌کان بۆ ئه‌م پێویستی (که‌مئه‌ندامی) یه مل ڕاده‌کێشن به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له ووڵاتانی ئیسلامی‌دا ڕووده‌ده‌ن و په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. ئاینی ئیسلام و جوله‌که، به‌زۆری په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن و بیانوی پوچ بۆ ئه‌م تاوانه ده‌هێننه‌وه. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌یه که جڵه‌وی ژنان بگرن به‌وه‌ی که چیتر نه‌توانن کار‌ی سێکسی بکه‌ن و هه‌ست و ئاره‌زووی سێکسیان بمرێنن.
ئه‌م کرداره‌ش کاریگه‌رییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له کوڕانه‌وه بۆ کچان ، به هۆی لابردن و بڕینی ئه‌و به‌شه‌ی که‌له کرداری خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان ده‌یبڕن، هه‌ستی سێکسی پیاوان به‌هێزتر ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه که هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوویه‌کی سێکسیان ده‌کوژێت. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له سودان و به‌شێک له ووڵاتانی ئه‌فریقادا ده‌کرێت ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌ی فرعه‌ونی ، که به ته‌واوی قیتکه‌و لێوه‌کانی لێده‌که‌نه‌وه‌و ته‌نها کونێکی چکۆڵه ده‌هێڵنه‌وه، که هیچ جۆره هه‌ستێکی سێکسی لای ژنان ناهێڵێته‌وه.
پیاو به‌خیلایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست هه‌ستی له‌زه‌تی ژنان له کاتی جووتبووندا به تووندترین شێوه ده‌رده‌برێ. ده‌مه‌چه‌قه‌که‌ی نێوان (زه‌یوس و هێرا) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتی جووتنووندا کامیان له کامیان زیاتر له‌زه‌ت ده‌به‌ن، به‌ناوبانگه. ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان به (تیره‌سیاس)، که‌خۆی هه‌م ژن و هه‌م پیاو بوو، ئه‌سپارد وبه‌باشترین بڕیارده‌ریان دانا، (تیره‌سیاس) بۆچوونی (زه‌یوس) و به دروستزانی و گوتی که ژن له جووتبووندا ده به‌رامبه‌ری پیاو له‌زه‌ت ده‌با.
پیاو پێی خۆش نییه ژن له‌زه‌ت له سێکس بچێژێت، چونکو وا ده‌زانێ ئه‌م پێخۆشبوونه ده‌بێته هۆی ئه‌و بیره ناپاکه‌ی که(پیاو بۆ ئه‌مه خوڵقاوه تاکو له‌زه‌ت به ژن بدا، نه‌ک ئه‌وی که ژن بۆ خۆی خۆشی و ڕاحه‌تی وه‌ک پیاو هه‌یه.) ئه‌م (گومان)ه که هه‌راسی به پیاو ناوه، وه‌های لێکرد که تۆڵه‌ی خۆی له ژن بکاته‌وه و بیکاته کۆیله‌ی خۆی. جێبه‌جێ نه‌کردنی کرده‌ی خه‌ته‌نه، بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی و به‌شێکی بنه‌ڕه‌تییه له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی به‌شه‌رییه‌ت. ئه‌م بیرۆکه‌یه، ره‌نگه له‌لای پیاو سه‌خت بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌لای ژن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کانی، ڕاستییه‌کی زانستی حاشاهه‌ڵنه‌گر بێت.
بابه‌تی دووه‌م، نووسینی مه‌رزه جه‌وانمه‌رد، سه‌رچاوه ڕوانگه. پیاو به‌خیلایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست هه‌ستی له‌زه‌تی ژنان له کاتی جووتبووندا به تووندترین شێوه ده‌رده‌برێ. ده‌مه‌چه‌قه‌که‌ی نێوان زه‌یوس[1] و هێرا[2] له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتی.
جووتبووندا کامیان له کامیان زیاتر له‌زت ده‌به‌ن به‌ناوبانگه. ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان به تیره‌سیاس، که خۆی هه‌م ژن و هه‌م پیاو بوو، ئه‌سپارد و به باشترین بڕیارده‌ریان دانا. تیره‌سیاس بۆچوونی زه‌یوس‌ی به دروست زانی و گوتی که ژن له جووتبووندا ده به‌رامبه‌ری پیاو له‌زه‌ت ده‌با.
پیاو پێی خۆش نییه ژن له‌زه‌ت له سێکس ده‌با، چونکو وا ده‌زانێ ئه‌م پێخۆشبوونه ده‌بێته هۆی ئه‌و بیره ناپاکه که پیاو بۆ ئه‌مه خوڵقاوه تاکو له‌زه‌ت به ژن بدا، نه‌ک ئه‌وی که ژن بۆ خۆشی و ڕاحه‌تی پیاو خوڵقابێ، واتا به ئه‌و جۆره‌ی که پیاو پێوایه. ئه‌م گومانه هه‌راسی به پیاو هه‌ڵێنا و وه‌های له پیاو کرد که "تۆڵه‌ی خۆی له ژن بکاته‌وه و چه‌ند سه‌د ساڵه کردوویه‌تی به کوێله‌ی خۆی".
ئه‌م ڕاستییه سانایه هه‌بوو و هه‌یه که پیاوانی ماسکولین پێیان خۆش نییه و په‌کیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌که‌وتووه که ژن له ئه‌زموونی سێکسی خۆیاندا به‌شدار بکه‌ن. ئێمه لێره‌دا ناکۆکییه‌ک ده‌بینین ئه‌ویش ئه‌مه‌یه هه‌رچه‌ند پاتریاکالیستی پیاو ژن ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سه‌ی سێکس چاو لێده‌کا به‌ڵام هه‌ر دیسان له هه‌وڵی له‌مپه‌رسازکردندایه بۆئه‌وه‌ی ژن له‌زه‌تی جنسی نه‌بینێ. دیاره ماتریاکالیست ژنان "ڕازی" ده‌کا و پاتریاکالیست "وه‌سه‌ر" ژن ده‌که‌وێ.
له کۆتایی شۆڕشی پاتریاکالیدا بوو که پاتریارکاتێکی ده‌مارگرژ مێتۆدێکی دیته‌وه که چۆن له‌زه‌تی جنسی ژنان که‌م بکاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زیانی به له‌زه‌تی پیاوان بگه‌یه‌نێ. ئه‌ره‌ستوو گوتی: "میتکه بۆ خۆشیی ژنانه"، که وایه بیبڕن! ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌ی میتکه یان خه‌ته‌نه‌ی ژنان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی لیدێن[3] له ده‌ورانی گیپس[4] دا داکه‌وتووه. به‌ڵام هێرودۆس ده‌ڵێ: "لێدن له زه‌مانی گیپس‌دا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه و گیپس له‌سه‌ر داوای پاشاژن پاشای کوشت و له‌ته‌ک پاشاژندا بوو به هاوسه‌ر و تاج و ته‌ختی وه‌ده‌ستهێنا." هه‌ربۆیه ئه‌م بۆچوونه زۆر دوور له ڕاستی ده‌زانێ. زۆر که‌س باوه‌ڕیان به حه‌کایه‌تی هاجه‌ر، ژنی لاوه‌کی ئیبراهیم و دایکی ئیسماییل هه‌یه و نێزیک‌تر به ڕاستی ده‌زانن و هاجه‌ری به یه‌که‌م قوربانی خه‌ته‌نه‌کردن داده‌نێن.
زۆر که‌س ده‌ڵێ ئه‌م کرده‌وه‌یه له‌نێو سامییه‌کاندا داکه‌تووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بان زۆر پابه‌ند بوون و ئێستاش یه‌کێک له هه‌ره لایه‌نگرانی خه‌ته‌نه‌کردنن. "کوڕی دایکی خه‌ته‌نه‌نه‌کراو" پیسترین جنێوه که که‌سێک ده‌توانێ به که‌سێکی تری بدا. ئه‌و ئه‌نگیزانه‌ی عه‌ره‌بان سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌ی ژنان ده‌یڵێن، هه‌روه‌ک ئه‌نگیزه‌کانی ده‌ورانی هه‌ره کۆن سه‌باره‌ت به خته‌نه‌کردنی پیاوان، جۆراوجۆره. هۆی سه‌ره‌کیی باس له پاکی ژنانه. عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: ژنانی خته‌نه‌نه‌کراو زیاده له پێویست هه‌ستی سێکسوالیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته لاربوونه‌وه‌یان به‌ره‌و خه‌یانه‌ت و بێوه‌فایی. سر ڕیچارد بورتۆن[5]، عه‌ره‌بناسی به‌ناوبانگ، ده‌ڵێ بڕین و وه‌لابردنی میتکه و لیچی زێ پێخۆشبوونی ژنانی زیاتر ده‌کا به‌ڵام که‌متر ڕازییان ده‌کا. بورتۆن ده‌نووسێ: "ته‌ئسیره ئه‌خه‌لاقییه‌که‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان گرینگه." له کاتێکدا ئاگری سۆز که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڕه‌ڵڵایی زیاد ده‌کا و بیری فه‌ساد پێکده‌هێنێ که زۆر خراوتره له ناپاکی له‌ش.
هۆیه‌کی تری خه‌ته‌نه‌کردن که باسی لێده‌کرێ ئه‌وه‌یه که به‌ر به پشکۆی ئه‌وین بگرێ. له چه‌ندێ شوێندا باس له‌مه کراوه که به ئۆرگازمگه‌یشتنی ژن ده‌بێته هۆی به‌رگری پیتێن، ئاگری سۆز ده‌توانێ تۆیه‌که له‌نێوبه‌رێ. داوێنپورت ده‌ڵێ: "ژن که گڕ ده‌گرێ ئه‌و ئاوی تۆیه‌ی که له پیاوی وه‌رگرتووه ویشکی ده‌کا و ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵ بخوڵقێ، ئه‌و منداڵه‌که سه‌قه‌ت ده‌بێ و نۆ مانگ له سکیدا نامێنێته‌وه".
داوێنپورت هێندێک نه‌قڵ له "سه‌فه‌ره بۆ ئابێسین"، ده‌هێنێته‌وه و هۆیه‌ک بۆ خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان ده‌هێنێته ئاراوه که هیچ ئه‌قڵ نایبڕێ، ئه‌و ده‌ڵێ: "ژنان له میسر، ئابێسین[6]، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌کانی هاوسنوور میتکه‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بوو، که به‌ری جووتبوونی ده‌گرت، به هۆی ئاووهه‌وا یان هۆی تر، به‌گشتی زۆر جار نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چوو." ئه‌و له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: "گه‌ر بێت‌و نه‌یبڕن و بهێڵن گه‌وره بێ، ئه‌وه‌نده درێژ ده‌بێ به‌قه‌را ملی قازێکی لێدێ." ئه‌و دیسان ده‌ڵێ: "له‌م سۆنگه‌یه‌دا پیاو هاتووه ئه‌م به‌شه زیادییه‌ی جه‌سته‌ی بڕیوه."
داوێنپورت ده‌گێڕێته‌وه: "کاتێک قه‌شه مه‌سیحییه‌کان له قێپتی‌کانیان[7] قه‌ده‌خه کرد که ئیتر نابێ میتکه‌ی کچه‌کانیان ببڕن، ئه‌وان له دین وه‌ڕگه‌ڕان. به‌م چه‌شنه کاتێک کچه‌کان گه‌وره‌بوون و پیاوه‌کانیان ده‌یانخواستن، پیاوه‌کان له‌وه‌ی که کچه قپتییان خواستووه تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بوون، هه‌ربۆیه ده‌چوون ژنی کافریان ده‌هێنا، چونکو ژنه کافره‌کان خه‌ته‌نه نه‌ده‌کران و به‌هۆی ئه‌م ژنومێردایه‌تییه پیاوه‌کان له دین وه‌ڕده‌گه‌ڕان."
قه‌شه‌کان له هیچ شوێنێک نه‌یانده‌توانی دانیشتنی گه‌وره‌ی به‌کۆ پێک‌بێنن و جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه. قه‌شه‌کان ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌ی خۆیان برده لای شورای کاردیناڵ له ڕۆمێ. ئه‌وانیش زۆر به گرفتێکی گه‌وره‌یان دانا و نوێنه‌رانی خۆیان نارده شوێن و ناوچه‌کان تاکو ڕوونکردنه‌وه‌یان بۆ بهێنه‌وه. نێردراوه‌کان له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ڕۆمێ باسیان کرد که به‌ڕاستی ئه‌و ئاووهه‌وا گه‌رمه‌ی ئه‌وێ و یان شتێکی تری له‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی گه‌وره‌بوونی میتکه و ئه‌و کاره شه‌رعییه‌ی که له مێرد و ژنایه‌تیدا ده‌بێ بکردرێ، پێشی پێده‌گیرێ. شورای مامۆستایان که ئه‌م ڕاپۆڕته‌یان وه‌رگرت، بڕیاریاندا چونکو ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌بێته گرفتێک بۆ ژنومێردایه‌تی، هه‌ربۆیه حه‌تمه‌ن ده‌بێ بڕیاره‌که‌ی پێشوو ڕه‌دکرێته‌وه. کاتۆلیکه‌کانی قێپتی و میسرییه‌کانی تر سه‌رله‌نوێ بڕیاری خه‌ته‌نه‌کردنیان دایه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆڕته‌ی ساڵی 1789ی پاریس، نیشانده‌دا که ته‌نیا ژنان له میسر و عه‌ره‌بستان قوربانی زیاده گه‌وره‌بوونی میتکه (کلیتوریس) نین: "پیاوێک شه‌وی هه‌وه‌ڵی زه‌ماوه‌ندی، کاتێک ده‌بینێ ئه‌ندامی زایه‌نده‌ی ژنه‌که‌ی هه‌روه‌ک ئه‌ندامی زایه‌نده‌ی پیاوانه‌ی خۆی ڕه‌پبووه یه‌کجار قوشقی ده‌بێ. پیاوه زۆر ده‌ترسێ و له ته‌ختی خه‌وه دێته‌خوارێ، وا ده‌زانێ که ئه‌وه سێحر و جادوی لێکراوه و یان ئه‌وه که بووکه‌که‌یان لێگۆڕیوه و پیاوێکیان به جێگای بۆ داناوه. هه‌ربۆیه گورجانێک چرای دێنێ و له‌به‌ر ڕووناکی ته‌ماشای ده‌کا، ژنه‌که‌ی خۆی ده‌ناسێته‌وه. ته‌ماشای نێوگه‌ڵی ژنه‌که‌ی ده‌کا، سیره‌تێکی درێژ و ڕه‌پ هه‌روه‌ک هی خۆی به ژنه‌که‌یه‌وه ده‌بینێ. دوایی له ژنکه‌ی پرسیار ده‌کا، ژنه‌ش ڕوونی ده‌کاته‌وه وده‌ڵێ: هه‌موو ژنێک له‌م به‌شه له جه‌سته‌دا هه‌روه‌ک ئه‌و خوڵقاون. هه‌رچه‌ند ژنه له‌به‌ر مێرده‌که‌ی ده‌پاڕێته‌وه که بێته‌وه نێو ته‌خته‌که‌ی، کابرا مل‌نادا. له کۆتاییدا ژنه سه‌رده‌که‌وێ و ده‌ستدرێژی جنسی به مێرده‌که‌ی ده‌کا، واتا ژنه ڕۆڵی پیاوه‌که داگیرده‌کا." داوێنپورت باسی چۆنێتی کۆتاییه‌که ناکا.
هۆیه‌کی تریش که له ئاست خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان ده‌یهێنه ئاراوه ئه‌وه‌یه که "ژنان که‌ڵکی ئاوه‌ژوو له یه‌کتر وه‌رنه‌گرن". ت. بل ده‌نووسێ: "ئێمه به‌ڵگه‌مان به نووسراوه هه‌یه که جاری وه‌ها هه‌یه میتکه ئه‌وه‌نده نائاسایی گه‌وره ده‌بێ که ژنان به میتکه‌ی ئاوا گه‌وره‌وه ده‌ستدرێژی جنسیان به کچۆڵان کردووه... له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئاسایی به‌تایبه‌ت له‌نێو عه‌ره‌باندا خه‌ته‌نه‌کردن به‌م هۆیه‌وه ئه‌نجامده‌درێ که پێش به‌م چه‌شنه پێوه‌ندییه ناسروشتییانه بگیرێ."
ته‌واوی ئه‌م هۆیانه‌ی که باسیان کران سه‌رنجڕاکێشن، به‌ڵام زۆر زۆر که‌م جێی باوه‌ڕن. ته‌نیا ده‌توانین بڵێین هۆی سه‌ره‌کی و بناخه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان به‌خیلی و سادیسمی پیاوانه که هه‌وڵده‌دا ژنان سزا بدا، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی که ژنن. نه‌شته‌رگه‌رییه‌که له ته‌مه‌نی منداڵێدا له‌سه‌ر کچه عه‌ره‌بان ده‌کرێ، میتکه و لچی زێیان تاکو ئێسقان به‌ته‌واوی به چه‌قۆیه‌کی تیژ ده‌بڕن. ئه‌م کاره زۆر له نه‌شته‌رگه‌ریی خه‌ته‌نه‌ی پیاوان پڕمه‌ترسی تر، به‌ئێشتر و به‌خوێن تره و مه‌به‌ستێکی تری بێجگه له‌وه‌ی که کچان له دواڕۆژدا بێبه‌ش له له‌زه‌تی جنسی بکه‌ن، هیچ مه‌به‌ستێکی تری نییه.
خه‌ته‌نه‌کردن ته‌نیا شێوه‌یه‌که له تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ژنان له‌پێناوی ئه‌وه‌دا که ئه‌وان توانایی سێکسیان له پیاو زۆرتره. ته‌نیا له‌م وڵاتانه‌ی که پیاوسالاری به شێوه‌یه‌کی بێ سنوور پێشکه‌وتووه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ده‌توانین بڵێین له وڵاتانی سامی، واتا نه‌سلی حه‌زره‌تی نه‌وح دا جووله‌کان به‌رله دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسراییل حاشایان له‌وه ده‌کرد که ئه‌وان کرده‌وه‌یه‌کی ئاوایان ده‌رحه‌ق به کچه‌کانیان کردبێ، به‌ڵام به‌ڵگه هه‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نیشانده‌دا. ڕیچارد بورتۆن ده‌ڵێ: "ئه‌م نه‌ریته ئایینییه تاکو زه‌مانی گیرشامووس‌ی مالم، واتا هه‌زار ساڵ دوای مه‌سیح له‌نێو جوله‌کاندا هه‌ر هه‌بووه." گیرشامووس ئه‌مه‌ی وه‌ک قه‌باحه‌تێک ته‌ماشا کردووه. هه‌روه‌ها بورتۆن ده‌ڵێ: "من وا بزانم ئێسته‌ش ئه‌م نه‌ریته ئایینییه له‌نێو تایه‌فه دواکه‌وتووه‌کانی جووله‌که‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه. نه‌ریتێک که ته‌واوکه‌رێکی گونجاوه بۆ خه‌ته‌نه‌ی پیاوان، لای هه‌ردوو جنس هه‌ستی جنسی که‌م ده‌کاته‌وه. ژنێکی خه‌ته‌نه‌نه‌کراو زۆر زووتر و خۆشخۆشتر له پیاوێکی خه‌ته‌نه‌کراو ڕاحه‌ت ده‌بێ و جووتبوونی دوابه‌دوای یه‌کتر زیان به سڵامه‌تی ژن ده‌گه‌ینێ."
ئه‌مانه قسه‌ی پیاوی پیاوان، ڕیچارد، بوون که به‌جێگه‌ی هه‌موو پیاوێکی پیاوسالار فه‌رموویه‌تی. ئه‌و هیچ په‌رۆشی ساخی و سڵامه‌تی ژنانی نییه، به‌ڵکو ته‌نیا له‌به‌ر توانایی و له‌زه‌تبردنی زۆرتری ژنانه له سێکسدا، ئاوا ده‌ڵێ. ڕیچارد خۆی دان به‌مه‌دا ده‌هێنێ که ژنانی خه‌ته‌نه‌کراوی ده‌ورووبه‌ری ته‌قریبه‌ن له ڕاحه‌تبووندا ناته‌وان بوون، واتا ڕاحه‌ت نه‌ده‌بوون، هه‌ربۆیه دووقات سۆیان ده‌چوو به‌ڵام هه‌ر به ڕاحه‌تبوون نه‌ده‌گه‌یشتن. ڕیچارد بورتۆن هه‌روه‌ها شاهیدی له‌سه‌ر ئاکامی خه‌ته‌نه‌ی ژنانی عه‌ره‌ب ده‌دا: "ئه‌وان له شاری عه‌ده‌ن خۆفرۆشییان ده‌کرد، به‌ته‌واوی میتکه و لیچی زێیان بڕابوو و له‌سه‌ر پێستیان جێشوێنی بڕین و ته‌قه‌ڵه زله‌کان مابۆوه."
لێکدروونی شوێنه بڕاوه‌کان شێوه‌یه‌ک له قایمکاری بوو که پاکداوێنی کچانی جحێڵ به‌رله شووکردن بپارێزن. کاتێک نه‌شته‌رگه‌ر میتکه و لیچی زێی بڕی به‌شه‌کانیان به ته‌به‌نه و ده‌زووی چه‌رمی مه‌ڕی لێکده‌درووه و له هه‌مان کاتدا بۆ میزکردن لووله‌یه‌کی ئاسنه‌واڵه‌یانی بۆ داده‌نێن. مانگێک به‌رله شه‌وی زه‌ماوه‌ند، بووک خۆی به گۆشتی گا و هه‌نگوین و شیر به‌هێز ده‌کا. ئه‌گه‌ر زاوا بتوانێ بووکی به چه‌که سرووشتییه‌که‌ی خۆی بکاته‌وه، ئه‌وکات ئه‌وه ئه‌و شه‌ڕکه‌رێکی ئازایه. ئه‌گه‌ریش سه‌رنه‌که‌وت هه‌وڵده‌دا به قامکی بیکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو وه‌ک ئاخرین ڕێگه‌چاره خه‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌رده‌کێشێ و ته‌قه‌ڵه‌کان لێکهه‌ڵده‌دڕێ. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی که بووک ده‌یکێشێ زۆر ناخۆش بێ."
ئینسان ناتوانێ هه‌ر ئاوا به سانایی له‌م به‌شه‌ی دوایی تێپه‌ڕێ و گومان له سه‌رچاوه‌ی ئه‌م کرده‌وه نه‌کا. کرده‌وه‌یه‌ک که سادیسمی پیاوه‌تی له پێوه‌ندی له‌ته‌ک به‌خیلی جنسی نیشانده‌دا. ته‌واو هۆی خه‌ته‌نه‌ی ژنانه چه‌شنێک وه‌حشیگه‌رییه، واتا حه‌یوان سفه‌تی پیاوسالارییه که له هێندێک وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا باوه.
مانتێگازا، ئینسانناسی ئیتالیایی، ساڵی 1885 نووسی: "خه‌ته‌نه‌ی ژنان له میسردا داکه‌وتووه، چونکو پیاوانی میسری پێیان خۆش نه‌بوو له جووتبووندا ژنان به‌شی هه‌وس و ئیشتایان به‌ده‌سته‌وه بێ[8]. له سۆنگه‌ی خه‌ته‌نه‌دا ژنانی خه‌ته‌نه‌کراو به‌مه مه‌حکوم کراون که ئاره‌زومه‌ند بن و بۆ هه‌میشه به‌دوای له‌زه‌تدا بن و ناڕازی بمێنه‌وه... ئینسان ئه‌وین و خۆشه‌ویستی به خۆشیی و شادیی هه‌ردووک لایه‌نان داده‌نێ، هه‌ربۆیه کاتێک لایه‌نێکیان له‌زه‌تی لایه‌نه‌که‌ی تر سه‌رکووت ده‌کا بێجگه له سووکایه‌تیکردن به که‌سه‌که و نیشانه‌ی هه‌رزه‌یی، بێڕه‌حمییه‌کی وه‌حشیانه خۆی هیچی تر ناسه‌لمێنێ."
په‌راوێزه‌کان [1] یه‌کێک له خودا گه‌وره‌کانی یونانی که‌ون، که وه‌ک به‌ده‌سه‌ڵاتدار ترین پیاوی جیهان ته‌ماشای ده‌کرا. [2] خوشک و ژنی زێئوس و شاژنی ئولیمپێن. به‌رله هه‌موو شتێک وه‌ک خودا ژنومێردایه‌تی ته‌مشای ده‌کرا. [3] ناوچه‌یه‌که له ئاسیای بچووکی 700 ساڵ به‌رله مه‌سیح. [4] پاشای لیدێن و یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتدار که پێی گوتراوه تیران، واتا دیکتاتۆر (ده‌وری ساڵانی 657-785). [5] لێکۆلێنه‌ری ئینگلیزی (90-1821)، ساڵی 1853 سه‌ردانی مه‌که‌ی کرد. [6] به‌ری ساڵی 1945 ئه‌فریقا پێی ده‌گوترا ئابێسینێن. [7] له هه‌ره میسری‌یه ڕه‌سه‌نه‌کان و کۆنترین مه‌سیحییه‌کانن. [8] له سه‌ده‌ی 18 و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 ته‌نانه‌ت له وڵاتی ئه‌مریکا به‌خیلایه‌تی سیکسی پیاوان به یارمه‌تی شورای پزیشکی مافی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنانی وه‌دستهێنا. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پیاوێک گوتبای وا وێده‌چێ ژنه‌که‌م خوشخۆش ئیشتیای سێکس ده‌کا، یان ئه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی تێدا زۆره، پزیشکان گورجانێک هێلکه‌دانی ژنه‌یان ده‌رده‌هێنا و یان میتکه‌یان به چه‌قۆ ده‌بڕین.
سه‌رچاوه له کتێبی: I begynnelsen var kvinnan نووسه‌ر: Elizabeth Gould Davis
بابه‌تی سێ، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوداکان. بابه‌تی سێ http://www.diwaroj.com//pdffiles/islam-xetene.pdf

هیودارم ئه‌و ٣ وتاره ببێته هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیاتر بێده‌نگ نه‌بین له به‌رامبه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان.
ئاماده‌کردنی بۆ دواڕۆژ، ئه‌ندامێکی ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|