ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
سه‌نته‌رێكی پزیشگی به‌پێی داواكاری دایكان و باوكان منداڵ دروست ده‌كات. نۆرینگه‌یه‌كی پیتاندنی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرایكردووه، كه بنكه‌كه‌یان ده‌توانێت له‌سه‌ر خواستی دایكان و باوكان ره‌نگ و شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كانیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.
نۆرینگه‌یه‌كی پیتاندنی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرایكردووه، كه بنكه‌كه‌یان ده‌توانێت له‌سه‌ر خواستی دایكان و باوكان ره‌نگ و شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كانیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی (The Daily Telegraph)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، له شاری (لۆس ئه‌نجلۆس)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌و جۆره تیمێكی پزیشكی له نۆرینگه‌یه‌ك، ده‌توانن له‌سه‌ر خواستی هاوسه‌ره‌كان ره‌گه‌ز و شێوه و هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت له منداڵه‌كه دا هه‌بێت، بۆیان دیار بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری نۆرینگه‌ی پیتاندن و چاندنی منداڵ له سكی دایك (جیف شتاینبرگ) بۆ رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه" له‌م نۆرینگه‌یه‌دا خزمه‌تی هاوسه‌ره‌كان ده‌كه‌ین له ئاره‌زوو كردنیان بۆ كام ره‌گه‌زی منداڵیان و چۆنیه‌تی شێوه‌یان به‌بێ كه‌م و كورٍِی له دوا رۆژدا، بۆ نمونه، دیار كردنی منداڵه‌كه‌یان كورِ بێت، چاوه‌كانی هه‌نگوینی، قژی ره‌ش، پێستی ره‌ش ئه‌سمه‌ر بێت، یاخود منداڵێكی سور و سپی و پێستی روون، چاوی سه‌وز بێت، چونكه من له لۆس ئه‌نجلۆس ده‌ژیم هه‌موو مرۆڤه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن لوتێكی رێك و پێك و كوڵمیان گه‌ش و جوان بێت، ئاماده‌ن پاره بده‌ن له‌پێناو جوانیان.
هه‌روه‌ها (جیف شتاینبرگ) ئاماژه‌یداوه، هه‌ر چه‌نده كاری ئه‌م نۆرینگه‌یه بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی له قۆستنه‌وه‌ی بۆ كاری بازرگانی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی پێشكه‌وتنی توانای ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌توانین منداڵێك دروست بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی له دایك بێت، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆمان ئاشكرابێت.
وتیشی: یه‌كه‌م منداڵی خواستراو له‌م نۆرینگه‌یه له ساڵی داهاتوو له‌دایك ده‌بێت، كه نرخی تێچوونی ١٨ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه.
جێی ئاماژه‌یه، نۆرینگه‌ی دكتۆر (جیف شتاینبرگ) به گه‌وره‌ترین نۆرینگه‌ی دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ له جیهاندا داده‌نرێت، هه‌ر له‌م نۆرینگه‌یه یه‌كه‌م منداڵی پیتاندنی بۆری له جیهاندا به هاوبه‌شی تیمێكی ئه‌مه‌ریكایی و به‌ریتانیایی به‌ناوی (لویس براون) هاته دونیا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و وێنه: په‌یامنێر http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=113283
نووسینی ده‌شنێ فوئاد، په‌یامنێر.
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|