ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com
هه‌واڵێکی دڵته‌زێن، (ڕووداو)، فێنك لەسەر پیتێك به‌زیندویی زیندە بەچاڵ كرا بەگومانی ئەوەی كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ، كە ناوی فێنك بوو، دانیشتووی قەڵادزێ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك هەبووە، بەزۆر دەدرێتە ئامۆزاكەی، بەڵام دوای ئەوەی پیتی ناوی كوڕەكەی لە مل دا دەبینرێت، لەلایەن مامەكانییەوە بە فیشەك لێی دەدرێ و پێش ئەوەی گیانی دەربچێت دەخرێتە ژێر گڵ و زینده‌به‌چال ده‌کرێ. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەگومانی ئەوەی كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ، كە ناوی فێنك بوو، دانیشتووی قەڵادزێ بوو، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك هەبووە " بەزۆر دەدرێتە ئامۆزاكەی، بەڵام دوای ئەوەی پیتی ناوی كوڕەكەی لە مل دا دەبینرێت، لەلایەن مامەكانییەوە بە فیشەك لێی دەدرێ و پێش ئەوەی گیانی دەربچێت دەخرێتە ژێر گڵ، ئێستاش هەڕەشەی كوشتن لە دایكی دەكرێت". سەرچاوەیەك لە یەكێتی ژنانی كوردستان، زانیاری لەسەر ئەو كچە بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد وگوتی "فێنك كچە ئاغایە، بەڵام باوكی نەماوە، كەسیش ناتوانێ لێكۆڵینەوە لەگەڵ مامەكانیدا بكات، چونكە پلەی بەرزی حیزبی‌یان هەیە ". سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە " دەنگۆی ئەوە هەیە بەڕێوبەرایەتی تووندوتیژی دژ بە ژنان لەسلێمانی لەبوونی كوشتنەكەی فێنك ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام بێدەنگیان لێكردووە". سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لەو بارەوە بە(رووداو)ی راگەیاند "نووسینگەی رانیەی ئێمە ئاگادار كراوەتەوە لە بوونی ئەو كێشەیە، بەڵام بنەماڵەكەی گوتوویانە كچەكەمان دیار نەماوەو نازانین رایكردووە یان كوژراوە". سەرچاوەكەی بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی گوتیشی " دەنگۆی ئەوە هەیە كە كوژراوە، بەڵام دڵنیا نین وایە، چونكە كەس سكاڵای لەسەری نییە، كێشەكەش ئێستا لای داواكاری گشتییە". رائید حەسەن رەشید، لێپرسراوی نووسینگەی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژی ژنان لە رانیە وقەڵادزێ، بە(رووداو)ی راگەیاند " ماڵی كچەكە سكاڵایان تۆمار نەكردووەو دەڵێن كچەكەیان ونبووە، بەڵام ئێمە گومانمان لەو قسەیە هەیە، بۆیە لە داواكاری گشتی سكاڵامان لەسەر كەسوكارەكەی تۆمار كردووە، داواكاری گشتیش كەیسەكەی بۆ دادگای قەڵادزێ رەوانە كردووە". http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=komalayeti&id=6181 بۆ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان له پێناو هه‌وڵوێست وه‌رگرتن دژ به ژن کوشتن، له پێناو ڕیسواکردنی توندوتیژی دژ به ژنان له کوردستان، داوا له هه‌موو کوردێکی به ویژدا ده‌که‌ین ئه‌و هه‌واڵه وه‌رگێرنه سه‌ر زمانه جیاوازه‌کان و بۆ مێدیاکانی جیهانی بنێرن. بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان پێویسته گۆڕانکاری بکرێ. گۆڕانکاریش به تۆ به ده‌کرێ. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و نووسین و وێنه، ڕووداو نێت
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی