ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
١٨ حاجی كورد له سعوديه تاڵان ده‌كرێن، مه‌ککه شوێنی پیرۆز، مه‌ککه شوێنی دزی و تاڵانی.سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ڕووداو هه‌واڵی تاڵان‌کردنی ١٨ حاجی کوردی بڵاوکرده‌وه، ئه‌و حاجیانه که به مه‌به‌ستی حه‌جکردن به جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌کانی خودای ئیسلام الله سه‌ردانی مه‌ککه‌یان کردووه له لایه‌ن تاڵانچیی جه‌رجده‌کانی وڵاتی سحودییه تاڵان ده‌کرێن.
هه‌واڵی له‌و جۆره بۆ هه‌ندێ که‌سی موسوڵمان زۆر جاران ڕه‌نگه جێگای سه‌یر بێ و ببێته جێی پرسیار کردن. بۆچی له مه‌ککه‌ش دزی و تاڵانی هه‌یه؟ له ڕاستیدا ئه‌و دزی تاڵانییه‌یی له مه‌ککه‌دا ده‌کرێ ساڵانه له هیچ شوێنێکی دنیادا ناکرێ.
فه‌رموون ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕووداو نێت.
گيرفانى هه‌زاران حاجی له شوێنه پيرۆزه‌كانى سعوديه تالان ده‌كرێت و له‌نێو ئه‌و حاجيانه‌شدا ١٨ يان خه‌ڵکى باشوورى كوردستانن.
له مه‌راسيمى حه‌جى ئه‌مساڵدا ٢٠٠٨ / ١٤٢٩ ك، باند و گيرفانبڕه‌كان دزييان له هه‌زاران حاجى جيهان كردووه كه ده‌سه‌لاتدارانى سعوديه ژماره‌يان به زياتر له ٧ هه‌زار حاجى ده‌خه‌مڵێنێت. له نێو ئه‌م ژماره‌يه‌دا تا ئێستا ١٨ حاجى كه خه‌ڵكى باشووری كوردستانن، لاى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى حه‌ج و عه‌مره‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له سعوديه، حاڵه‌ته‌كانيان تۆماركردوه. به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى ناوبراويش نووسراوى كردووه بۆ ده‌سته‌ى بالاى حه‌جى عێراقى و داواى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و حاجيانه ده‌كات.
ئه‌و حاجيانه‌ى دزيان لێكراوه، هێمايان بۆ ئه‌وه كرد، به‌شى زۆريان له‌نێو كه‌عبه‌ى پيرۆزدا و له‌ميانه‌ى نوێژكردن و ته‌وافكردندا گيرفانيان برِاوه و به چه‌قۆ و كه‌ته‌ر و ئامێرى تيژبڕ گيرفان و پشتێنه‌كانيان دڕێنراوه و هه‌رچى پاره‌يه‌ك پێيان بووه دزراوه كه بڕى ئه‌و پاره‌ى لێيان دزراوه له نێوان ٦٠٠ ـ ٣٣٠٠ دۆلارى ئه‌مه‌ريكيدايه.
جێگاى ئاماژه‌يه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سزاى دزيكردن له عه‌ره‌بستانى سعودى ده‌ستبڕینه، به‌لام له‌م ساڵدا به‌شێوه‌ى به‌رچاو ديارده‌كه له نێو كه‌عبه‌ى پيرۆز و له وه‌رزى حه‌جدا په‌ره‌ى سه‌ندوه و به‌پێى ڕونكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودى باندى رێكخراو و پيشه‌كار له پشت ديارده‌كه‌ن و وه‌رزى حه‌ج ده‌قۆزنه‌وه و هه‌ندێكيان له ده‌ره‌وه‌ى سعوديه‌وه ته‌نها به مه‌به‌ستى دزيكردن دێنه شوێنه پيرۆزه‌كان.
مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندی / رووداونێت ـ سعوديه
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|