ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
کاک موحمه‌مه‌د حه‌کیم، جیاوازی نێوان فره ژنــــــــی و زیـــــــــنا چیه؟خه‌ڵکی کوردستان، وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان بۆ یاساکه داوه به کۆنه‌په‌رست و کۆنه پارێز له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، باشه ئـــــه‌گه‌ر به‌ڵێ کردن بۆ یاسایه‌کی هه‌زار ساڵه‌ی دورگـــــــه‌ی عه‌ره‌بی کــــۆنه‌په‌رستی نه‌بێت، ئـــه‌ی چیه؟
له سایتی ئاوێنه هه‌ره‌وه‌ها له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌شدا چاوپێکه‌وتنێکی کاک موحه‌مه‌د حه‌کيم سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان هاتوه که ناوبراو پێی وایه فره‌ژنی له زینا باشتره، ڕاستیه‌که‌ی به‌لای منه‌وه فره‌ژنی و زینا هه‌ر یه‌کن، جیاوازیه‌که‌یان ئه‌وه‌یه فره‌ژنی به ئاماده‌بونی مه‌لا‌یه‌ک ده‌بێت و زینا به بێ ئاماده بوونی ئه‌و، ئه گینا چ که‌سێک هه‌یه له دونیادا پێی خۆش بێت تاکه‌که‌ی چ ژن بن یان پیاو له گه‌ڵ که‌سێکی تردا به ئاشکرا سێکس بکات و هه‌موو خه‌ڵکیش ئه‌و بێ ڕێزیه قه‌بوڵ بکات، به‌ڵام کاک موحه‌مه‌د حه‌کيم هاوبیرانی ئه‌و پێیان وایه ژن ئینسانێکی ته‌واو نیه، وه هه‌ست و سۆز و که‌رامه‌تی ئه‌وه قبوڵ ده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ که‌سێکی تردا سێکس بکات و بخه‌وێ چونکه ئه‌وان له ڕوانگه‌ی (انهن ناقصات عقلا و دينا) وه ته‌ماشه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌که‌ن.
هه‌موو بڕ و بیانوی کاک موحه‌مه‌د و لایه‌نگرانی فره ژنی زۆربوونی بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچه له کوردستاندا، به‌ڵام هیچ که‌سێکمان نه‌بینی ژنی دووه‌می بێوه‌ژن یان قه‌یره‌کچ بێت به‌ڵکو ژنی دووه‌م هه‌میشه له ١٨ وه بۆ ٢٢ ساڵن و مه‌لاکان و کاک موحه‌مه‌د حه‌کیم باش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌زانن و ده‌زانن ژنی دووه‌م یان سێیه‌م بۆ تێرکردنی ئاره‌زوی پیاوه ده‌رون نه‌خۆشه‌کانه‌وه هیچی تر.
ناوبراو زۆری پێ ناخۆشه که خه‌ڵکی کوردستان، وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان بۆ یاساکه داوه به کۆنه‌په‌رست و کۆنه پارێز له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، باشه ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کردن بۆ یاسایه‌کی هه‌زار ساڵه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بی کۆنه‌په‌رستی نه‌بێت، ئه‌ی چیه؟ باشه ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کردن بۆ فره‌ژنی له سه‌ده‌ی ٢١دا کۆنه‌په‌رستی نه‌بێت ئیتر کۆنه‌په‌رستی ده‌بێ چی بێت؟ ماڵی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیم ڕوخان بۆ خۆیان و په‌رله‌مانیان ئه‌گینا که‌سێکی وه‌ک موحه‌مه‌د حه‌کیم که ده‌ستکاری کردنی یاسایه‌کی هه‌زار و پێنجه‌سه‌د ساڵه‌ی پێ حه‌رام بێت کوا شوێنی په‌رله‌مان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نیه.
خۆش ئه‌وه‌یه ناوبراو پێی وایه فره ژنی یان تاکه ژنی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به بناماکانی ئازادی و دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤه‌وه نییه، ڕاست ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنان به (ناقص العقل) چاو لێبکات ئه‌وکات ژن هیج په‌یوه‌ندی به ئازادی و دیموکراتی وه نییه چونکه مافی مرۆڤ بۆ ئینسانی کامڵه و ئینسانی کامڵیش لای به‌ڕێزیان ته‌نها پیاوه.
شتێکی سرنج ڕاکێش له قسه‌کانی ئه‌م براده‌ره‌دا ئه‌وه‌یه که له‌وه‌ته‌ی ئیسلام ئیسلامه دژایه‌تی جوله‌که ده‌که‌ن و پێیان بکرێ منداڵی سه‌ر بێشکه‌شیان سه‌ر ده‌بڕن وه‌ک پێشتریش کردویانه، که‌چی بۆ پشتیوانی قسه‌کانی باس دینی جوله‌که ده‌کا که له دینی ئیسلام زۆر کۆنتره و فره‌ژنیشیان قبوڵه و ئیسرائیلیش وه‌ک پێشکه‌وتو ترین وڵاتــــی دونیا له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
کاک موحه‌مه‌د ده‌ڵێ من ئه‌و پیاوه‌م لا به‌ڕێزه که خیانه‌ت له ژنه‌که‌ی ناکات و له جیاتی ئه‌وه‌ی بچێ زینا بکات ژنی دووه‌م دێنێ، جه‌ناب ئه‌وه به لای تۆوه خیانه‌ت نییه، به‌ڵام که له ژنێکت پرسی که ژنی به‌سه‌ردا هێنرابێ ئه‌وکات وه‌ڵامی خۆت وه‌رده‌گریته‌وه، به‌ڵام تۆ وه‌ک باست کردوه هه‌ر حه‌زی پیاوه‌که‌ت بۆ په‌سنده و هه‌ر ئه‌وت بۆ گرنگه و له چاوی پیاوه‌وه ده‌ڕوانیته مه‌سه‌له‌کـــه. کاک موحه‌مه‌د جارێکی تر ده‌چێته‌وه سه‌ر قه‌وانه کۆنه‌که‌ی جاران که له کوردستان کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه خۆیانی پێوه خه‌ریککه‌ن و ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگ نیه، به‌ڕاستی بۆ ئێوه وایه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه نیه به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ژنانه‌وه و لاچونی سته‌میش ژنانیش زه‌ره‌رتانه.
له وه‌ڵامـــی پرسیارێکی تری ئاوێنه‌دا که ژن ناعه‌داله‌تی به‌رانبه‌ر نـــاکرێ ئه‌گه‌ر پیاو هه‌ر له نێوان ژنه‌کانیدا یه‌ک ژنی به‌لاوه خۆشه‌ویست بوو، وه هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌ودا سێکسی کرد، هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که پیاوه‌که ده‌بێ شه‌وه‌کانی دابه‌ش بکات و مه‌رج نییه له گه‌ڵیان بخه‌وێت مه‌گه‌ر خۆی (پیاوه‌که) حه‌زبکات، یانی جارێ تر به‌د به‌ختی زیاتر بۆ ژنانێک که ده‌بنه قوربانی ئه‌م عاده‌ته دواکه‌وتووه، ئاخر ئه‌مه کوێی یه‌کسانی و عه‌داله‌ته؟ با کاک موحه‌مه‌د حه‌کیم و هه‌موو ئه‌وانی تریش ئه‌وه بزانن یاسای باری که‌سێتی که قبول کرا هه‌ر له ئه‌رشیفی په‌رله‌ماندا ده‌مێنێته‌وه هه‌ر پیاوێکیش په‌یڕه‌وه‌ی لێ بکات ئه‌وه ده‌بێـــته ڕه‌مزی کۆنه‌په‌رستی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگادا و خه‌لک وه‌ک کارێکی قێزه‌ون چاوی لێده‌که‌ن.
نووسینی کاک سیروان ئه‌مین
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|