ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
هه‌واڵێکی ناخۆش، له پێنجوێن كچێك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى له‌لایه‌ن باوک و براکه‌ی به خاکه‌ناز كوژرا.ئه‌و کاره‌ساته ناخۆشانه‌ی له کوردستان ڕۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن ته‌نها له وڵاتانی ئیسلامی نه‌بێ له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتو ڕووناده‌ن. له گوندێکی کوردستان کچێک له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی به خاکه‌ناز ده‌کوژرێ. ئه‌وه‌ش درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی "ڕووداوه".
به‌روارى ١٨-١١-٢٠٠٨ و له سه‌روه‌ختى هه‌ڵمه‌تى نه‌هێشتنى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژنان، كه سه‌رۆكى حكومه‌وت راسته‌وخۆ پشتگیرى ده‌كات، كچێك له ناحیه‌ى گه‌رمگى سه‌ر به‌قه‌زاى پێنجوێن له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به خاكه‌ناز و دار زۆرى لێده‌درێت، دواتر به‌فیشه‌ك ده‌كوژرێت و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامێك له باره‌ى چۆنێتى كوشتنى ئه‌و كچه‌وه. شادان عه‌لى ئه‌حمه‌دى ته‌مه‌ن ١٨ساڵ، له گوندى باده‌ڵانى سه‌ربه‌ناحیه‌ى گه‌رمك، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوڕێكى خۆش ویستووه و ویستویه‌تى شوى پێ بكات، ڕوبه‌ڕوى قورسترین سزا بویه‌وه له‌لایه‌ن برا و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه، كه ئه‌ویش داركارى كردنى بووه تاراده‌ى له‌هۆش خۆچون و دواتریش به‌چوارفیشه‌ك كۆتایبى به‌ژیانى هێنراوه. یه‌كێك له دراوسێكانى ماڵى ئه‌وكچه به(رووداو)ى راگه‌یاند "پێش ئه‌وه‌ى شادان گیان له ده‌ست بدات، ئێمه ده‌مان زانى كه‌لێى ده‌ده‌ن، چونكه هـاوار و قیژه له ماڵیان به‌رزبوه‌وه و هه‌ندێك له خه‌ڵكى ئاواییه‌كه چون به‌ده‌میه‌وه، به‌ڵام براكانى به هه‌ڕه‌شه خه‌ڵكه‌كه‌یان دوورخسته‌وه‌و دواتر كاتێك خه‌ڵك چونه‌وه ئه‌و ماڵه، شادان جه‌نازه‌یه‌ك بوو.
ئه‌و ژنه‌دراوسێیه‌یان كه به‌شێوه‌یه‌كى خه‌مبارانه مه‌رگى شادانى ده‌گێڕایه‌وه وتیشى "ئه‌و به‌سته زمانه هیچ گوناهێكى نه‌بوو". یه‌كێكى تر له كه‌سه نزیكه‌كانى شادان، كه له‌ترسى براكانى رازى نه‌بوو ناوى خۆى بهێنێ وتى "شادان په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بوو ، كوڕ‌كه چه‌ند جارێك هاتبووه داواى شادان ،به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان به‌وه‌رازى نه‌بون و له دواجاریش كه ئه‌و كوڕه هاتبووه داواى ، ماڵى شادانا به‌شادانیان وتبوو كه‌ده‌بێت به‌و كوڕه بڵێى من ش‌وت پێناكه‌م، به‌ڵام شادان ئاماده نه‌بو ئه‌و قسه‌یه بكات". ئه‌و خزمه نزیكه‌ى شادان وتیشى "كاتێك باوك و براكانى شادان زانیان كچه‌كه‌یان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شوى پێبكات، به هه‌مویان كوشتیان".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلبسى ناحیه‌ى گه‌رمك وێڕاى ته‌ئكید كردنه‌وه له‌وه‌ى كه‌هه‌موو بكوژه‌كانى شادان ده‌ستگیركراون ، راشیگه‌یاند " شادان به شێوه‌یه‌كى دڕندانه كوژراوه". سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس وتیشى " باوكى و برایه‌كى و دوو ئامۆزاى به‌تۆمه‌تى كوشتنى شادان ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ى دادگا كراون".
هه‌رسه‌باره‌ت به كوشتنى شادان. خالد عبدااله فرج سه‌رپه‌رشتیارى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هیدانى پێنجوێن ده‌ڵێ، ئه‌م كچه هێنده سیناریۆیه‌كى به‌هێزیان بۆدروست كردوه، كه تائێسته‌ش توب عه‌دلى سلێمانى و پێنجوێنیش نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ئه‌وه‌ى به‌ڕونى بزانن به‌چى كوژراوه. د.خالید وتیشى "به‌ڵام ئه‌وه دیاره كه پێشتر زۆرى لێ درراوه و هه‌ندیك له جه‌سته‌ى شین بوبویه‌وه، له ئه‌نجامى لێدانه‌وه". سه‌رپه‌رشتیارى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هیدانى پێنجوێن كه به‌خۆى ته‌رمى شادانى بینیوه، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند كه به‌ده‌ستى باوك و براكانى كوژراوه و شوێنى فیشه‌ك له سه‌ریدا دیاره بووه.
سۆیبه خان ، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى ژنانى پێنجوێن به(رووداو)ى وت "ئه‌م كێشه‌یه، كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه و به‌پێى ئه‌وزانیاریانه‌ى كه لاى ئێمه‌یه، ئه‌م كچه پێشتر به شتى وه‌ك دار و پاچ و ئه‌وشتانه لێى دراوه، چونكه ده‌ست و مه‌چه‌كى ئه‌وكچه شین بوبویه‌وه".به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى پێنجوێن وتیشى "دواجاریش له كوشتنه‌كه‌دا فیشه‌كیان به‌كارهێناوه و هه‌ر وه‌ك له راپۆرتى پۆلیسدا هاتوه، كه جێى چوارفیشه‌كى پێوه‌یه".
شادان عه‌لى ئه‌حمه‌د ، یه‌كێك بووه له كچه هه‌ره بێده‌نگ و دیاره‌كانى گوندى باده‌ڵان و له سه‌روه‌ختێكدا ده‌بێته دوعایه‌كى تر‌ى ئه‌م وڵاته، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى دژنانه. به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى هاوڕێ كچێكى شادان، كه له توڕه‌یى برا و كه‌سوكارى شادان تۆقیوه و له هه‌مانكاتیشدا، جارجار فرمێسكه‌كان له چاویه‌وه ده‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ى، دایكى شادانیش به هه‌مان شێوه‌ى كچه‌كه‌ى ئاسه‌وارى لێدان به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه و ئه‌و ڕۆژه‌ى كه براكانى و باوكى ده‌رفه‌تى كوشتن‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌و به‌كارێك له سلێمانى بووه و له‌ماڵه‌وه نه‌بوه. رووداو په‌یوه‌ندى به‌دایكی شادانه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌ى هیچ جۆره لێدوانێك نه‌بوو. گوندى باده‌ڵان ، سه‌ر به‌ناحیه‌ى گه‌رمكه‌ونزیكه‌ى ٢٣ كیلۆمه‌تر له قه‌زاى پێنجوێنه‌وه دوره و زیاتر له ٤٠ ماڵى تێدایه‌و دانیشتوانى گونده‌كه‌ش، به‌كارى ئاژه‌ڵدارى و كارى قاچاخچێتییه‌وه سه‌رقاڵن.
هه‌واڵ و وێنه‌ی ڕووداو نێت: http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=komalayeti&id=3957
رووداونێت – پێنجوێن / راویار هه‌ورامى
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|