ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
هه‌فته‌ی فره ژنی، هه‌فته‌ی دژی توندوتیژی!هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا له ته‌له‌فیزۆنه‌کانی زاگرۆس و کوردستان تی ڤیه‌وه دانیشته‌کانی په‌رله‌مانمان بینی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و بینیمان چۆن ئیسلامیه‌کان و عه‌شایه‌ره‌کان جارێکی تر مافی ژنانیان پێ شێل کرد و دژی هه‌موو پرینسیپه ئینسانی و دیموکراتیه‌کان وه‌ستانه‌وه و حوکمیکی زاڵمانه‌ی سه‌ده تاریکه‌کانیان سه‌پاند له مه‌سه‌له‌ی باری که‌سێتیدا.
هه‌ر له ته‌له‌فیزۆنه‌کانی زاگرۆس و کوردستان تی ڤیه‌وه بینیمان چۆن کۆمه‌ڵێک مه‌لا سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیره‌ڤان به‌رزانیان کرد و چۆن نێچیره‌ڤان بارزانیش ده‌ستخۆشی لێکردن و وتی هیچ کارێک ناکه‌ین دژی چه‌مکه ئیسلامیه‌کان بێت و یاسای باری که‌سێتیشی قبوڵکرد. هه‌ر له ته‌له‌فیزۆنی زاگرۆس و کوردستان تی ڤیه‌وه ده‌بینین چۆن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که ته‌پڵی دژایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان ده‌کوتن وه‌ک ئه‌وه‌ی پێش هه‌فته‌یه‌ک ئه‌مان نه‌بوو بن که یاسای فره‌ژنیان داسه‌پاند به سه‌ر ژنانی کوردستاندا. ئایه ده‌بێ خه‌ڵک چه‌ند دڵیان خۆش بێت به‌م شیزۆفیرینایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانه‌که‌ی که له هه‌فته‌یه‌کدا دوو ده‌ور بگێڕێ؟ ئایه خه‌ڵک ده‌بێ چه‌ند بڕوا بکه‌ن به‌م گاڵته جاڕیه که پێیان ده‌کرێ؟ ئایا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده ساویلکه‌یه که به‌م حکومه‌ته و ڕاگه‌یاندنه‌ی فریو بخۆن؟ ئایه چه‌ند ئه‌م هاتوهوریایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له مه‌ڕ هه‌فته‌ی دژی توندوتیژه‌ی دژ به ژنان و منداڵان ده‌توانێ یاسای باری که‌سێتی (یاسای فره‌ژنی) له بیر خه‌ڵک بباته‌وه؟ هه فته‌ی دژی توندوتیژی ده‌بوایه دژی یاسای فره‌ژنی بوایه، چونکه به‌ڕای من فره‌ژنی خۆی گه‌وره‌ترین سته‌مه دژی ژن و هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌یه‌وێ دژی توندوتیژی بێت ده‌بێ دژی یاسای باری که‌سێتی په‌رله‌مانه عه‌نتیکه‌که‌ی کوردستان بێت. خه‌ڵک له‌وه هوشیار تره که به‌و هه‌را و ته‌بلیغاته بخه‌ڵتێن که زۆر بێ تام و که‌م ڕه‌نگه و زۆریش غه‌ریبه به‌و حکومه‌ت و ڕاگه‌یاندنه.
حکومه‌تێک یاسای فره ژنی قبوڵ بکات ناتوانێ دژ به توند و تیژی ژنان و منداڵان بێت، حکومه‌تێک له سایه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا ڕوبه‌ری تاوان دژی ژنان وه‌ک ئۆقیانوس وا بێت ناتوانێ هیچ قسه‌یه‌کی هه‌بێت له مه‌ڕ توند و تیژی و مافه‌کانی ژنان.
نووسینی: کاک سیروان ئه‌مین
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|