ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
هه‌واڵێکی سه‌یر، به‌تۆمه‌تی سێكس كردن به‌رپرسیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو دره‌خت سه‌رده‌بڕن.هه‌واڵێکی سه‌یر له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بڵاو بۆته‌وه له ژێر نێونیشانی (به‌تۆمه‌تی سێكس كردن به‌رپرسانی ئێران دوو دره‌خت سه‌رده‌بڕن). له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه به بیانوی ئه‌وه‌ی دیمه‌نی دره‌خته‌کان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلامه بڕیاڕی بڕینه‌وه‌ی دوو داری زه‌یوتون ده‌درێت.
هه‌روه‌ها نووسراوه رۆژنامه‌ی (ئیعتیماد)ی چاپی تاران بڵاوی كرده‌وه که به‌رپرسان بڕیاریاندا دوو دار زیتوون ببڕنه‌وه. ئه‌و دوو داره زه‌یتونه، قه‌ده‌كانیان له یه‌ك ئاڵابوون. ئه‌وه‌ش له دیمه‌نی دوو مرۆڤ ده‌چوون، كه باوه‌شیان به‌یه‌کدا کردبێ.
 هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو داره، ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی ٢٠٠ ساڵ ده‌بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێمی (ره‌زوان شه‌هر) پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ئه‌و دوو دار زه‌یتوونه، دیمه‌نێكی سێكسیان دروست كردووه‌و پێویسته ببردرێنه‌وه.
خه‌لکینه چیی بوترێت باشه بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه؟ من هیچم بۆ هه‌ڵنابه‌سترێت له‌وه‌ی زیاتر که بڵێم: گه‌وجی باوه‌ڕداران به وڕێنی ئیسلام، هه‌موو سنورێکی به‌زاندوه. به باڵی مێشیش تیمار ناکرێت. ئاخر له لایه‌که‌وه ئاینی ئیسلام بۆ مرۆڤه‌کان فره ژنی (حه‌ڵال) کردوه که به بۆچوونی ئێمه که هه‌مان واتای (Group sex) ده‌گه‌یه‌نێت. فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَآءِ مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ. (النساء ٣). له‌ولاشه‌وه دێن لێکئاڵانی دوو دار که کرداری سروشته به هێمایه‌کی سێکسی داده‌نێن و ده‌یانبڕنه‌وه! باشه بۆ ئه‌وه‌نده سێکسیان لا تاوانه که هه‌مومان له ئه‌نجامدانی سێکسه‌وه په‌یدابوین! مه‌گه‌ر به‌شێکی زۆری قۆرئان بۆ (نیک_ئاح) ته‌رخان نه‌کراوه؟ مه‌گه‌ر خودی محه‌مه‌دیش به کۆمه‌ڵ ژنی نه‌هێناوه؟ ده‌ی که سێکس ئه‌وه‌نده بێزه‌وه‌نه، ئیسلام بۆ ئه‌وه‌نده گرنگی داوه‌تێ؟ ده ئاخر ژیان بێ سێکس چ واتایه‌کی هه‌یه؟ مه‌گه‌ر سێکس ڕه‌مه‌کێکی سروشتی نییه؟
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و وێنه. ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه.
گه‌رمیانی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|