نووسه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی که‌سێکی به توانایه و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می کتێبی به که‌ڵکه، له‌وانه کتێبی ده‌روازه‌یه‌ک له نێوان زه‌ویی و ئاسمان و کتێبی سێکس شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلام‌دا و چه‌ند کتێبێکی دیکه‌ش. کتێبی سێکس و شه‌رع و له ژن له مێژووی ئیسلام‌دا زۆر به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک نووسراوه، به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژوویی سه‌باره‌ت به ژیانی موحه‌مه‌د له‌وێدا کۆکراونه‌ته‌وه به سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی.
هه‌ندێ ڕاستی هه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی مێشکیان به دینی ئیسلام شۆردراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕاستیانه قووت نادرێن، بۆیه‌ش له جیاتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نووسه‌ر، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نووسه‌ر و ناچاریان کرد وڵات به‌جێبێلێ. ڕاستی نووسراوه، له کتێبی سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلام‌دا سوکایه‌تی نه‌کراوه، ئه‌وه‌ی له وێدا نووسراوه ته‌نها ڕاستیه و له سه‌رچاوه‌کانی ئیسلامی خۆیاندا ئه‌و شتانه نووسراون.
ئه‌و خۆپێشاندانه ته‌نها به‌س نه‌بوو بۆ ئیسلامیه‌کان، به‌ڵکو که‌وتنه پلان گێڕان و سوکایه‌تی کردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به نووسه‌ری کتێبه‌که. ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات کردیان، ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناشیرین بوو کردیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نووسه‌ر بوێرانه به‌رده‌وام بوو له نووسین، ئێستا چاپی حه‌وتی کتێبه‌که که‌وتۆته بازاڕه‌کان و خه‌ڵکی کوردستانیش له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ن.
گروپی دینی، تاقمی ئیسلامی لێره و له‌وێ دوای ئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن نه‌یان توانی بگه‌نه ئامانجه‌کانیان هه‌ستان ڕێکخراوه‌یه‌کیان دروستکرد ته‌نها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کتێبه‌که به‌ڵام کتێبه‌که زیاتر له نامیلکه‌یه‌کی سوکایه‌تی کردن ده‌چوو، وه‌ک له وه‌ڵام، له‌وه‌شیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام ده‌ڵێن چیی؟ مرۆڤ ئیسلام دینی بێ، موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری بێ که هه‌رچی کرده‌وه‌ی ناشیرین هه‌یه کردوویه‌تی، ئیدی چاوه‌ڕێی چیی له‌و مرۆڤه ده‌کرێ، له هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن زیاتر.
سه‌رچاوه‌ی ڤیدیۆ ماڵپه‌ڕی خوداکان.
نووسین و ئاماده‌کردنی بۆ دواڕۆژی هاوپشتی چ.س / هه‌نگوین