ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ئیسلام ترسنۆکه و ترسێنه‌ره.وه‌رن به‌بێ ترس قورئان بخوێننه‌وه بالێی تێبگه‌ن, بچنه ناو ته‌فسیری موفه‌سیره‌کانه‌وه و بزانن ئایه‌ته‌کان که‌ی و بۆ چیی مه‌به‌ستێك هاتون، ئه‌و کات له‌رزتان لێنایه‌ت که گوێ بیستی قورئان ئه‌بن به‌ڵکو پێکه‌نینتان پێی دێت و هیچی تر خه‌ڵکیش ناتۆقێنن.
هه‌ر که ئه‌بیت به ئیسلام ترسێك ده‌ست و ده‌م و چاو، قاچ، هه‌موو ده‌ماره‌کانت ئه‌گرێته‌وه ئه‌وترسه له ناو ناختا ئه‌ڕوێت ئیتر سه‌رتاپای ژیانت ئه‌گرێته‌وه، هه‌ر وه‌کو چۆن دانیشیت فلیمێکی ترسناک پیشانی مناڵێکی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان بده‌ی که جاری وا هه‌یه مناڵه‌که له ترسان ناوێرێت له‌جێگاکه‌ی خۆیشی هه‌ستێت وا ئه‌زانێت که خۆی له ناو فلیمه‌که‌دایه و ئه‌و هه‌موو جانه‌وه‌رانه هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر ئه‌م و ده‌ست ئه‌که‌ن به ناو سینه‌ی ئه‌ودا و جه‌رگ و ڕیخۆله‌ی ئه‌هێننه ده‌ره‌وه، هیچی تر له‌و جێگه پڕ خه‌ته‌ره نه‌جاتی نابێت، بۆیه له‌پر ده‌ست ئه‌کات به گریان و خۆی فرێ ئه‌داته باوه‌شی نزیك ترین که‌س لێیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی چه‌ند جارێك ئه‌و ترسه خه‌به‌ری بکاته‌وه و نه‌هێڵێت وه‌کو پێشتر بنوێت، ئه‌و منداڵه ڕه‌نگی تێك ئه‌چێت بۆ ڕه‌نگێکی زۆر سپی یان زه‌رد باو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه‌دا ئه‌مێنێته‌وه له دوای چه‌ند ڕۆژێک دێته‌وه سه‌ر خۆی و باری ده‌رونی هێور ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که به ته‌واوی ئه‌و ترسه له ناخی ئه‌م منداڵه‌یا نه‌ماوه، به‌ڵکو هه‌ر کاتێك شتێکی تۆقێنه‌ری بینیه‌وه، هه‌م دیسان ئه‌چێته‌وه بارودۆخی پێشوو هه‌تا ته‌مه‌نی ئه‌گاته سه‌رو چوارده ساڵ ئه‌و کات ورده ورده باری ده‌رونی له‌و ترسه هێور ده‌بێته‌وه. ئه‌مه پیشان دانی پرۆگرامێکی ته‌له‌فیزیۆنی بوو بۆ ئه‌و دایک و باوکانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره فلیمانه پیشانی منداڵه‌کانیان نه‌ده‌ن وه هه‌موو فلیمێکیش ته‌مه‌نی له‌سه‌ر دیاری بکه‌ن ئه‌گینا کۆمپانیاکانی فلیم ده‌رهێنان به‌رپرسیارن له دیاری نه‌کردنی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر (DVD) دی ڤی دیه‌کان و به سزای یاسایش ئه‌گه‌یه‌نرێن.
با بێینه‌وه سه‌ر قورئانه هۆره‌ر (Horror), ترسناکه‌که‌ی ئیسلام وه‌کو هه‌مومان ئاگادارین هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیمانه‌وه دایک و باوکمان نه‌وه‌ك دانیشن به شێوه‌ی زانستیانه‌ی ته‌مه‌نه‌که‌مان قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن به‌ڵکو به شێوه‌یه‌ك ئه‌مان ترسێنن که له فلیمه هۆره‌ره‌کان ترسناك تره، چۆن؟ ئه‌م دایک و باوکه دائه‌نیشن خوایه‌کی زل و زه‌به‌لاح به مناڵه‌که‌یان ئه‌ناسێنن که ئه‌و خوایه ئه‌وی دروست کردوه هه‌رچی شتێك ئه‌یکات و ئه‌یخات هه‌ر هی ئه‌وه ئه‌گه‌ر شتێکی کرد خوا پێی ناخۆش بوو ئه‌وه توشی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئه‌کات، پاشان فێری ئه‌که‌ن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك کفر نه‌کات ئیتر لێره‌وه ڕه‌سمی خوایه‌کی گه‌وره له ناخی ئه‌م منداڵه‌یا دروست بوو دوای منداڵه‌که ئه‌که‌وێته پرسیار کردن چونکه ئه‌م منداڵه ئه‌چێته ده‌ره‌وه هه‌ر باسی ئه‌ڵایه چوارده‌وری باسی ئه‌ڵایه قوتابخانه‌ی باسی ئه‌ڵایه قسه‌کردنی ڕۆژانه‌ی باسی ئه‌ڵایه, که‌واته (الله) له ناخیا ڕوا. کاتێك مناڵێك شتێکی ئه‌وێت له دایک و باوك وه ئه‌وان بۆی جێبه‌جێ ناکه‌ن هه‌ڵ ئه‌ستێت به شتێك که دایک و باوکی توڕه بکات ئه‌وێش کفره که جنێو به خوا ئه‌دات، لێره‌وه فلیمه ترسناکه‌که دروست ئه‌بێت ئه‌وانێش بۆ ڕه‌دی ئه‌و کفره هه‌ڵ ئه‌ستن به ترساندنی منداڵه‌که، خوا ئه‌ت کوژێت ئه‌تخاته جه‌هه‌نم, ئه‌تخاته ناو ئاگر قرچه قرچ ئه‌سوتێیت دوای نه‌جاتت نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کفر نه‌که‌یت ئه‌وا شته‌که‌ت بۆ ئه‌کڕین. لێره دوو شتمان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه یه‌که‌م منداڵه‌که ترسێکی گه‌وره‌ی جه‌هه‌نمی لێ ئه‌نیشێت ئه‌و عه‌زابانه‌ی که دایک و باوکی پێیان وت که منداڵه‌که زۆر به جدی وه‌ری ئه‌گرێت و له ناخیا ئه‌مێنێته‌وه تا ته‌مه‌نی باڵق بونی. دووه‌م منداڵه‌که (بۆشی) دایک و باوکی وه‌ر ئه‌گرێت به کفر کردن هه‌ر کاتێك بیه‌وێت شتێک له دایک و باوک داوا بکات ئینزاریان ئه‌کات به کفر، ئه‌زانێت کفره‌که جاری یه‌که‌م ئیشی کرد‌و دوو باره‌ی ئه‌کاته‌وه به‌ڵام دایک و باوکه‌که هه‌ست وه‌ر ئه‌گرن که فێر ئه‌بێت هه‌ر کاتێك داوه‌ی هه‌ر شتێك بکات به کفر دێته گۆ ئه‌م جاره‌یان به لێدان، ئێسته دوو شتی که له ناخی منداله‌که‌یا درووست بوو گه‌وره‌ی خوا ئه‌چه‌سپێت له ناخی منداڵه‌که‌یاو هه‌ست ئه‌کات ئه‌گه‌ر خوا ئه‌وه‌نه گه‌وره نه‌بێت ئه‌م لێدانه‌ی له‌سه‌ری نه‌ده‌خوارد، منداڵه‌که ئه‌م گریمانه دا ئه‌نێت که به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بکات که خوا حه‌زی لێی نه‌بێت ئه‌وا توشی لێدان و جه‌هه‌نمه‌که‌ی خوا ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که واز له شته مناڵانه‌که‌ی خۆی بێنێت بۆ خوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاریه مناڵانه‌که‌ی خۆی ناگۆڕێته‌وه به هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کانی خوا به‌ڵام گریمانه‌ی کفره‌که‌ی هه‌ر له‌لا ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌مێنێته‌وه تا ته‌مه‌نی باڵق بوون ئه‌وسا کاریگه‌ری چوارده‌ور به‌ته‌واوی کار ئه‌کاته سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شی. خوو ڕه‌وشتی ئه‌و که‌سانه ئه‌گرێت که به زۆری تێکه‌ڵیان ئه‌بێت، کاریگه‌ری مزگه‌وت یه‌کێکه له هه‌ره فاکته‌ره ترسێنه‌ره‌کانی ده‌رونی مرۆڤه‌کان له خوا و پێغه‌مبه‌ر و ناساندنی قورئان و ناشتنی تۆوی ڕق و کینه‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که لادانیان هه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌م دینه، وه کۆنترۆڵ کردنی دایک و خوشک و کچه‌کانیان، وه وایان پێ ئه‌ڵێن که ته‌نها ئه‌م دینه‌یه که ئه‌توانیت هه‌موو خێر‌و و خۆشی مرۆڤه‌کانی تێدا بدۆزیته‌وه. لێره‌وه باسی خوێندنه‌وه‌ی قورئان دێته پێش که چه‌نده خێری هه‌یه که بیخوێنیته‌وه و له‌به‌ری بکه‌ی ڕۆژانه ده‌مت به زیکری خواوه بێت تا خواش به‌هه‌شتت به‌نسیب بکات، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکت ویست ته‌نها داوا له خوا بکه بۆت دابین بکات هه‌ر شتێك خوا مه‌یلی له‌سه‌ر نه‌بێت نابێت، هه‌میشه با ده‌ستت به ده‌ستنوێژ بێت که قورئان ئه‌خوێنیت هه‌میشه با ده‌ستت به ده‌ست نوێژ بێت که گوێ له قورئان ئه‌گریت، دایمه حه‌مدو سه‌نای خوا بکه با خوا لێمان توڕه نه‌بێت ڕسق و ڕۆزوی خۆیمان لێ بگرێته‌وه و عه‌زابه تونده‌کانی خۆیمان پیشان بدات، هه‌رچی ئه‌یکه‌یت و ئه‌ی ڵێیت با له پێناوی خوایا بێت. له دوای ئه‌م قسانه ئه‌مانه هه‌مووی له ناخی ئه‌م که‌سه‌یا ڕوا به ماوه‌یه‌کی که‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌بووبێت ئه‌مانه وه‌کوو ناوه‌که‌ی دراوه به گوێیدا وه‌کو ناوه‌که‌ی پێشیه‌وه نوساوه، هه‌ر چۆن خۆی نه‌یتوانیوه به‌شداری له پرۆسه‌ی ناو نانی خۆیدا بکات ئاوهاش نه‌یتوانیوه پرۆسه‌ی چاندنی ئه‌و دینه له ناخیا خۆی به فیکریه‌تی تێڕوانین‌و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بوبێت. وه ئه‌وه‌شیان له ناخیا ڕواندوه که بێده‌نگ نه‌بێت له هێچ سوکایه‌تی کردنێک به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که ئه‌م هه‌ڵگری په‌یامه‌که‌یه‌تی و ڕه‌خنه هه‌ڵ ناگرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له هیچ که‌س قبووڵ نه‌کات که ڕه‌خنه له خواکه‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و دینه‌که‌ی بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ریشی له‌پێناویا دانابێت نابێت ڕه‌خنه له هیچ که‌سێك قبوڵ بکات له دینه‌که‌ی، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م گوێی له ڕه‌خنه بوو وه بێده‌نگ بوو ئه‌وا مه‌گه‌ر خوا ڕه‌حمی پێ بکات ئه‌گینا ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی به فیڕۆ رۆیشتوه و ئه‌و به‌هه‌شته‌ی نابێت به نسیب که چه‌ند ساڵه هه‌وڵی بۆ ئه‌دات. وه شاره‌زایی له دینه‌که‌شی نییه تا بتوانێت جوابی ڕه‌خنه بداته‌وه هه‌ر بۆیه به پاداشتێك بۆ خوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیخاته به‌هه‌شت ڕه‌خنه‌گر هه‌واڵه‌ی جه‌هه‌نم ئه‌که‌ن به کوشتن یان ئه‌گه‌ر پێیان نه‌کرا بیکوژن ئه‌وا به جنێ و قسه‌ی ناشیرین ئه‌بێت به‌رپه‌رچی ره‌خنه‌گر بده‌نه‌وه. هه‌ر وه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌ر ڕه‌دی ڕه‌خنه‌گری ئه‌دایه‌وه ئه‌مانیش ئه‌بێت ئاوها بن وه‌کو وه‌فایه‌ك بۆ خوا، ئه‌وکه‌سه‌ی له خوا ترسا که‌سێکی زۆر ترسنۆکه و خۆشی خۆی نه‌بێت خۆشی که‌سی تری لا نییه هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش وای لێ کردوه که که‌سێکی ڕاست گۆ نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م خۆی دووه‌م خوا وه زۆر جار یاری به ئه‌قڵی خۆی ئه‌کات شتێکی پێ خۆشه ئه‌یکات سوور ئه‌زانێت که خوا پێی ناخۆشه زۆر جار ئه‌مانه ئه‌بێته هۆی جیا بوونه‌وه‌ی له خوا بیر ئه‌کاته‌وه بۆ خوا ئه‌مه‌ی پێ ناخۆشه وه یان ئه‌گه‌ر پێی ناخۆش بوو بۆ هیدایه‌تی نه‌دام و هه‌ندێك له‌م پرسیارانه وای لێ ئه‌کات که خوێندنه‌وه بۆ خوا بکات و بزانێت ئه‌وه‌ی که ئه‌م چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵیا خه‌ریکه ئاخۆ وایه؟ به‌ڵام ئه‌و ترسه‌ی له ناخیا ڕواوه هه‌ر وا ئاسان نییه به چه‌قه‌نه‌یه‌ك له مێشکی خۆی ده‌رکات، هه‌ر کاتێك شتێکی وا به مێشکیا هاتبێت که خوێندنه‌وه بۆ خوا بکات وتویه‌تی ئه‌ی باشه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بۆ ئیسلامن خۆ تیایاندایه له من زیره‌ك تره، نا وازی لێ بێنم باشتره! زۆرینه‌ی موسوڵمانه‌کان به‌م شێوه‌یه بیر ئه‌که‌نه‌وه.به‌ڵام لێره‌وه توند و تیژی که‌م ئه‌بێته‌وه و زۆر گوێ ناداته ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رونییه‌ی پێش تر تیایدا بوو، وه له‌وانه‌یه ئه‌م جاره‌یان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکات، که خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرد ئه‌گاته چه‌ند ڕاستیه‌ك که ئه‌و خوایه ئه‌وه‌نه گه‌وره نییه که له‌لای ئه‌م گه‌وره کرابوو، وه له زۆر که‌سا ئه‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی له دینێکه‌وه بۆ دینێکی تر دوایش دابڕانی یه‌کجاری له‌گه‌ڵ خوا و دین کاتێك چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی دۆزییه‌وه. به‌ڵام من لێره‌وه پێتان ئه‌ڵێم که زۆر بوێرانه قورئان و حه‌دیسه‌کان بخوێننه‌وه و به‌باشی لێی تێبگه‌ن با وه‌چه‌کانتان به‌و هه‌ده‌ره‌یا نه‌به‌ن که خۆتان قۆناغه‌کانی ژیانتانی پیا ڕۆیشتوه. با نه‌ڵێین شمشێری ئیسلام بۆ له‌ناو دانی مرۆڤ، وه‌رن بڵێین خۆشی مرۆڤ بۆ مرۆڤ، با له پێناوی یه‌کتریا بژین، له بری گوله و شمشێر، گوڵ بگرینه یه‌کتری، له‌بری قیژاندن و توڕه بوون به‌سه‌ر یه‌کتریا، با یه‌کتری بخه‌ینه پێکه‌نین، له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌کتری بروتێنینه‌وه با ده‌ستی هه‌ژاران بگرین، له‌بری ئه‌وه‌ی وڵات له‌یه‌ك جیا بکه‌ینه‌وه با دونیا بکه‌ین به یه‌ك وڵات، له‌بری ئه‌وه‌ی ژن بچه‌وسێنینه‌وه با یه‌کسان په‌رست بین له چوارچێوه‌ی دونیایه‌کی ئازاد، له بری ئه‌وه‌ی خۆمان دانێین بۆ به‌هه‌شتێکی خه‌یاڵی، با ئه‌م سه‌رزه‌مینه بکه‌ین به به‌هه‌شت. ئه‌مه‌یه په‌یامی که‌سه ئه‌تێئیسته‌کان.
فاتیح مه‌حمود
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|