ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
مشک، خوای گه‌وره‌ی ملیۆنان که‌س، مشک خوای گه‌وره‌ی هه‌زاران دکتۆر و زانا.
گرنگ نییه دوای بینینی ئه‌و فیلمه چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر لای مشک په‌رسته‌کان خودایه‌کی ئه‌وان، مشکێکی خاوه‌ن شکۆی به‌ڕێز، مشک خودای گه‌وره‌ی ئه‌وان بکوژی ئه‌وه به ساغی قورتارت نابێ. قوڕ به‌سه‌ری ئه‌وه‌ی مشکێ بکه‌وێته به‌ر لاقی و بی فلیقێنێته‌وه.
چاره نییه، مشک خودای گه‌وره‌یه و ته‌نها ده‌بێ په‌نا بۆ خودای گه‌وره به‌رین. یا مشکی گه‌وره په‌نامان بده‌ی، یا مشکی گه‌وره ده‌غڵی ئه‌مساڵمان ئاو بده‌ی، یا مشکی خاوه‌نی ڕۆژی قیامه‌ت و سوڕی له دایکبوونه‌وه، بارانمان بۆ ببارێنی. یا مشک، خاوه‌نی نیرڤانا، خودای ڕاسته‌قینه، بمانخه‌یته نیرڤانا، به‌هه‌شتی خۆت. ئه‌ی مشک، خاوه‌نی زه‌وی و ئاسمانه‌کان تۆ ڕێگه نیشانده‌ری موکشها و نیرڤانه‌ی.
نیرڤانا و موکشا، به‌هه‌شتن، کۆتایی هاتنه به سوڕی له دایکبوونه‌وه له‌م دنیایه، گه‌یشتنه‌وه و تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ڕوحه له گه‌ڵ براهمان.
ئایه پێت وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مشک ده‌په‌رستن گێل و نه‌زانن ته‌نها تۆ نه‌بێ؟ خۆت پێ زانا تره له مشک خودای گه‌وره و خاوه‌نی موکشها؟ ئه‌ی کێ تۆی دروست کردوه؟ ئه‌ی کێ ئه‌و گه‌ردونه جوانه‌ی دروست کردوه؟ تۆ ئه‌م گه‌ردونه‌ت بینیوه، بڕۆ ته‌ماشاکه ملیارده‌ها ئه‌ستێره ده‌بینی، که خودای گه‌وره مشک خاڵقی نه‌بێ کێ خالقیه‌تی؟! خوای گه‌وره مشک خۆی دانایه و خاڵق و ئاگاداری هه‌موو شتێکه.
خودا هه‌ر خودایه، جیاوازی خودای تۆ و خودای هه‌زاران دکتۆر و زانا چییه؟
هه‌نگوین - دواڕۆژ
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|