به‌شی سێ له زنجیره باسه‌کانی، ئاژاوه‌كانی ناو خێزانه‌که‌ی موحه‌مه‌د. ئاژاوه و سه‌رزگوزه‌شته‌ی سه‌وده و بیانوی موحه‌مه‌د بۆ ته‌ڵاقدانی سه‌وده. سه‌وده یه‌کێک له ژنه کانی موحه‌مه‌د، ته‌ڵاقدانی سه‌وده له‌لایه‌ن موحه‌مه‌ده‌وه.
به‌شی سێیه‌م: سه‌رگوزوشته‌ی بیانوی ته‌ڵاقدانی سه‌وده. "إن أبغض الحرام عند الله هو الطلاق." ماره‌بڕينی ز‌ه‌ینه‌ب خێزانی زه‌ید لایه‌ن خوداوه بۆ محمد! مڕۆڤ ئه‌گه‌ر به وردی له‌م حه‌دیسه بکۆڵێته‌وه ده‌گاته ئه‌و ڕاستیه که کرداره‌کانی محمد له زۆر ڕوه‌وه له‌گه‌ل کرده‌وه‌کانی یه‌ک ناگرنه‌وه. محمد له‌لایه‌که‌وه فه‌رمان ده‌دات به موسوڵمانان که ڕێزی دایک بگرن، له‌لایه‌کی دیکه ئافره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌گ و که‌ر به‌راورد ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "من قتل نفسساَ کأنما قتل الناس جميعآ" واتا ئه‌وه‌ی که‌سێک بکوژی وه‌ک ئه‌وه‌یه که هه‌موو مڕۆڤایه‌تی کوشتبێ، له‌کاتێکدا ئایه‌ته‌کانی قورئان (ئایه‌تی ٣٣ سورة المائدة ).
ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌م باسه‌یه کرده‌وه‌یه‌کی محمده وابه‌سته به ته‌ڵاقدانی یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانی به‌ناوی سه‌وده بنت زمعة. بیانوگرتنی محمد به‌م هاوسه‌ره‌ی وه‌ک قورئان، حه‌دیس و سه‌رچاوه‌کانی دیکه ڕوونیان کردوه‌ته‌وه، ته‌نها له‌به‌ر پيربوونی ئه‌م ئافره‌ته‌یه، به واتایه‌کی دیکه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی توانای سێکسی. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته‌ی محمد له‌کاتێکدایه که خودی خۆی له یه‌کێک له حه‌دیسه‌کانیدا ده‌فه‌رموێ :" "إن أبغض الحرام عند الله هو الطلاق." واتا جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد (طلاق) هه‌رچه‌ند حه‌ڵاڵه به‌ڵام خودا نه‌فره‌تی لێده‌کات! سه‌رچاوه‌کانی ئیسلام، به‌تایبه‌تی قورئان و حه‌دیس ئه‌م نیازه‌ی محمد(ص) ده‌گێڕنه‌وه بۆ نه‌فرتکردنی محمد له سه‌وده. کاتێک سه‌وده هه‌ست به م نیازه‌ی مێرده‌که‌ی ده‌کات په‌نا ده‌باته به‌ر عائیشه، زۆری لێده‌پاڕێته‌وه که فریای بکه‌وێ نه‌هێڵێ محمد دووچاری ڕیسوایی و سه‌رگه‌ردانی ببێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساتوسه‌ودایه‌کی له‌گه‌ڵ عائیشه‌دا سازدا، ئه‌م سات و سه‌ودایه‌ی سه‌وده‌ی نه‌فره‌تلێکراو ئیمتیازاتێکی ته‌واوی بۆ عائیشه ڕه‌خساندوه. به‌م گوێره‌یه نۆره‌شه‌وی خۆی وه‌ک به‌رتیڵ پێشکه‌شی عائیشه کردوه. واتا نۆره‌شه‌وی عائیشه (به ئيراده‌ی خودا) بوه‌ته دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ریه‌ک له هه‌وێکانی، بۆیه محمد به خۆشیه‌وه په‌سه‌ندی کرد، (فقبل ذلك). خشيت سودة أن يطلقها رسول الله صلى الله عليه وسلم، فقالت: يارسول الله، لا تطلقني، واجعل يومي لعائشة، ففعل محمد ذلك. إن سودة عرفت ) حب رسول الله صلى الله عليه وسلم لعائشة ومنزلتها منه، فوهبت يومها لها ، فقبل ذلك رسول الله صلى الله عليه وسلم). دوابه‌دوای ئه‌م ساتوسه‌ودایه‌ی نێوان عائیشه و سه‌وده، ئایه‌تێکی قورئان هاته خوار که پڕه له هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ هه‌ڵسووکه‌وتی محمد و عائیه: " ئایه‌تی 128 له‌سورة المساء ده‌فه‌رموێ: " وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً فَلاَ جُنَاْحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحاً وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌ وَأُحْضِرَتِ ٱلأنْفُسُ ٱلشُّحَّ وَإِن تُحْسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيراً ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌بێ مڕۆڤی خاوه‌ن ويژدان ئاراسته‌یی بکات: ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون به ریالیته‌ی فره‌ژنی محمد به حیکمه‌تێکی خودایی بدرێته قه‌ڵه‌م، ئایا ته‌ڵاقدان و به‌رهه‌ڵداکردنی ئافره‌تێکی بێکه‌س و بێده‌ره‌تانی وه‌ک سه‌وده‌ی خێزانی که‌سایه‌تیه‌کی سووپه‌رشه‌ریف (أشرف الانبیا‌ء)، به‌تایبه‌تی به‌و ته‌مه‌نه‌وه که خودی حه‌دیس باسی لێوه‌ده‌کات چه حیکمه‌تێکی تێدا به‌دی ده‌کرێ؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته‌ی محمد و خوداکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌سڵه‌ت حیکمه‌تانه ده‌گونجێن که محمد و خوداکه‌ی به‌خۆیانه‌وه لکاندوه، واتا (أرحم الڕاحمێن، أحکم الحاکمين) لێره‌دا به‌دی ده‌کرێ؟
وادیاره خوداکه‌ی محمد له‌وه‌به‌ده‌ر نیه که ده‌ستکردی خودی محمدبێت! خودایه‌کی خاوه‌ن هه‌ست ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبێ خۆشه‌ویستی ئه‌م ئافره‌ته بخاته دڵی مێرده‌که‌ی، ده‌بێ خه‌سڵه‌تی أرحم الڕاحمین و قودره‌تی له‌بن نه‌هاتووی به چ شاخێکه‌وه گیرسابێته‌وه، له چ ڕوبارێکدا نقوم بووبێ، چ گه‌رمایه‌ک کردبێتی به‌هه‌ڵم، یاخود چ سه‌رمایه‌ک کردبێتیه به‌سته‌ڵۆک و جه‌سته‌یه‌کی بێ‌گیان!
خوێنه‌ری هێژا! تۆ بڵێیت ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی محمد و خوداکه‌ی حێکمه‌تێکی تێدابێت، نه من نه تۆ سه‌ری لێده‌رنه‌که‌ین، بلێیت ئه‌م کاره‌ی خودا یه‌کێک بێت له‌و حیکمه‌تانه‌ی مڕۆڤ سه‌ری لێده‌ر ناکات، یاخود به‌شێکبن له تعجيزیه‌کانی ناو قورئان که ده‌ڵێ: قل لو إجتمع الانس والجن لن ياتوا بمثل هذا القرآ‌ن"
بۆ زانیاری زیاتر و سه‌رچاوه بڕوانه: يعني بذلك جلّ ثناؤه: { وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَـٰفَتْ مِن بَعْلِهَا } يقول: علمت من زوجها { نُشُوزاً } يعني استعلاء بنفسه عنها إلى غيرها، أَثَرَة عليها، وارتفاعاً بها عنها، إما لبغضة، وإما لكراهة منه بعض أشياء بها، إما دمامتها، وإما سنها وكِبَرها، أو غير ذلك من أمورها. { أَوْ إِعْرَاضاً } يعني: انصرافاً عنها بوجهه أو ببعض منافعه، التي كانت لها منه { فَلاَ جُنَاْحَ عَلَيْهِمَا أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحاً } يقول فلا حرج عليهما، يعني: على المرأة الخائفة نشوز بعلها أو إعراضَه عنها، أن يصلحا بينهما صلحاً، وهو أن تترك له يومها، أو تضع عنه بعض الواجب لها من حقّ عليه، تستعطفه بذلك، وتستديم المُقام في حباله، والتمسك بالعقد الذي بينها وبينه من النكاح، يقول: { وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌ } يعني: والصلح بترك بعض الحقّ استدامة للحرمة، وتماسكاً بعقد النكاح، خير من طلب الفرقة والطلاق.