ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ئه‌ڵلا جنێو ده‌دات به‌وانه‌ی ده‌ڵێن محه‌ممه‌د شێته!؟ ئه‌ڵلا جنێو ده‌دات به‌وانه‌ی ده‌ڵێن محه‌ممه‌د شێته! ( عتل بعد ذالک زنیم)(القلم.13) واته: ئێسک گران و حه‌رامزاده‌ن! به کوردی خۆمان (کوڕی قه‌حبه‌ن) سوبحانه ئه‌ڵلا!
ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه له سوره‌تی القلم/68 وه‌رگیراون، به وه‌رگێرانێکی کورتی کوردیه‌وه بوتانی ڕون ده‌که‌ینه‌وه، به هێوای ئه‌وه‌ی خۆشتان ته‌واوی سوره‌ته‌که بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی لێی تێبگه‌ن. 1. ن والقلم ومایسطرون: مجاهد ده‌ڵێت: (ن) ئه‌و نه‌هه‌نگه گه‌وره‌یه‌یه(حوت) که له ژێر ته‌به‌قه‌ی حه‌وته‌می زه‌ویدایه. هه‌روه‌ها راڤه‌کاری گه‌وره‌ی موسڵمان (البغوي)و کۆمه‌ڵێک له زانایانی دیکه ده‌ڵێن: له‌سه‌ر پشتی حوته‌که به‌ردێکی گه‌وره که ئه‌ستوریه‌که‌ی یه‌کسانه به ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌روه‌ها گایه‌ک که چل هه‌زار شاخی هه‌یه، هه‌ر حه‌وت ته‌به‌قه‌ی زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان و نێوانیاندایه هه‌لگرتوه!. (ماشا ئه‌ڵلا له گه‌وره‌یی ئه‌ڵلا). (ته‌فسیری إبن کثیر بۆ ئه‌م ئایه‌ته بخوێنه‌وه). والقلم. سوێند به پێنوس و نوسه‌ره‌که‌ی! 2.ما أنت بنعمة ربک بمجنون: (محه‌ممه‌د) تۆ به هۆی ناز و نیعمه‌تی خاوه‌ندته‌وه، شێت نیت!. 3. وإن لک لأجرا غیر ممنون : به‌ڵکو پاداشتێکی بێ منه‌تت بۆ ئاماده‌یه. 4. وإنک لعلی خلق عضیم : تۆ خاوه‌نی ڕه‌وشتێکی به‌رز و گه‌وره‌ی! 5. فستبصر ویبصرون : دوایی بۆت ده‌رده‌که‌وێت، بێباوه‌ڕان چی‌یان به سه‌ر دێت!. 6. بأییکم المفتون : ئه‌وسا ده‌زانین کێ شێته تۆ یان ئه‌وان؟ 7. إن ربک هو أعلم بمن ضل عن سبیله وهو أعلم بالمهتدین : خاوه‌ندت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێ لاداوه و کێش ڕێ راستی گرتوه‌ته به‌ر!. 8. فلا تطع المکذبین : گوێ مه‌ده‌ره ئه‌وانه‌ی به درۆت ده‌خه‌نه‌وه!. 9. ودوا لو تدهن فیدهنون : ئه‌وان، خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌و ڕییه‌ی گرتوته به‌ر، لاده‌ی، تا له‌گه‌لتا ڕێککه‌ون. 10. ولاتطع کل حلاف مه‌ین : باوه‌ڕ به سوێنده‌کانیان مه‌به، چونکه ئه‌وان، زۆر سووک و ڕیسوان!. 11. هماز مشاء بنمیم : ئه‌وان، خه‌ریکی ئاژاوه‌و فیتنه گێڕانن! 12. مناع للخیر معتد أثیم : ڕێ له خێر و چاکه ده‌گرن، گوناه کار وتاوان بارن! تا ئێره شتیکمان بۆ ڕوون بوه‌وه که (الله)ی محه‌ممه‌د، باسی که‌سانێک ده‌کات، که محه‌ممه‌د به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و باوه‌ری پێناهێنن! هه‌روه‌ها به ئاسانی له کۆڵی نابنه‌وه، دوای که‌وتوون، له هه‌موو شوێنێک داوای لێ ده‌که‌ن: که داواکه‌ی ببڕێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێی جارانی، وه‌ک ئه‌وان، چی دی سه‌ر ئێشه‌یانن بۆ درووست نه‌کات. بێ ئومێدی وا له نێراوی (الله) ده‌کات، که ئیتر نه‌توانێت به‌رگری له ئاینه‌که‌ی بکات و نه‌توانێت په‌یامه‌که‌ی به ئاسانی بڵاو کاته‌وه، ئه‌وسا په‌نا ده‌باته به‌ر جنێو دان، به‌ڵام چ جنێوێک! بازاڕیانه! ئه‌ڵلا ده‌فه‌رموێت له ئایه‌تی(13)ه دا: عتل بعد ذلک زنیم. واته: ئه‌وانه‌ی ئاوها به‌ره‌و ڕووت دبنه‌وه، ئه‌ی نێراوی من! ئه‌وان! ئێسک گران و به‌د ڕه‌وشت و حه‌رامزاده‌ن! واته به کوردی خۆمان؛ (کوڕی قه‌حبه‌ن)! ده‌ی ئیتر خۆت تێبگه، ئایه ئه‌م قسانه له خالقی که‌ون و کائینات ده‌وه‌شێته‌وه؟ ئایه له توانایدا نه‌بوو که به شێوازێکی که قه‌ناعه‌ت به‌و خه‌لکه بێنێت که باوه‌ر به محه‌ممه‌د بێنن؟ پاشان له ئایه‌تی 14 و 15 بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وان چی‌یان به نێراوی ئه‌ڵلا وتوه؟ 14. أن کان ذا مال و بنین : ئه‌وان به سه‌روه‌ت مناله‌کانیانه‌وه ده‌نازن! 15. إذ تتلی علیه آیاتنا قال اساطیر الأولین : ئه‌وسا که په‌یامه‌که‌مانی پێ ده‌گه‌یه‌نی، پێت ده‌ڵێن: بڕۆ ئه‌ولاوه، ئه‌مانه‌مان بیستوه! ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێی له ئه‌فسانه کۆنه‌کان زیاتر شتێکی دیکه نییه!؟ ئایه نا هه‌قییان بوه خه‌لکینه؟ نێراوی (الله) چی هێناوه بۆمان که پێش خۆی نه ناسرابێت؟ له (نیکاح) و (جیهاد) به‌و لاوه. وه‌ڵامه‌که‌ی له موسڵمانان داوا ده‌که‌ین به نوسین نه‌ک به شمشێر.
گه‌رمیانی (چه‌پی سه‌ربه‌خۆ)
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|