ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com
ئامۆژگارییه‌کانی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر وه‌ک دکتۆرێک زۆر که‌سی ئیسلامی دێن و باسی موعجیزه‌کانی خوا ده‌که‌ن و باسی موحه‌مه‌د ده‌که‌ن که زیره‌کترین که‌س بووه. من به‌و ئیسلامیانه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی زیره‌کی بێت له موحه‌مه‌دا نه‌بووه. موحه‌مه‌د له که‌سێکی مێباز زیاتر که هه‌میشه دوای ئاره‌زووه‌کانی خۆی که‌وتووه هیچی دیکه نه‌بووه. نه په‌یامی له خواوه بۆ هاتووه نه خواش ئه‌وی به نێردراوی خۆی ناردووه. چوونکه که‌سێک له‌لایه‌ن خواوه هاتبێ قسه‌ی ڕه‌وا ده‌کات، قسه‌یه‌ک ناکات بێ سه‌روبه‌ر بێت. ئه‌وانه‌ی مێشکیان جام بووه به دینی موحه‌مه‌د و ده‌ڵێن موحه‌مه‌د زیره‌کترین مرۆڤ بووه. ئه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه به‌ڵگه زۆر بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکه‌مه‌وه که موحه‌مه‌د قسه‌کانی بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌نده نابه‌جێن ئینسان بێز ده‌کاته‌وه باسی بکات. ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رکێشیش ده‌که‌ن و ده‌ڵێن موحه‌مه‌د زانا بووه. ئه‌وه باسی زانستێکی موحه‌مه‌د ده‌که‌م. موحه‌مه‌د وه‌ک دکتۆرێک ڕه‌فتاری کردووه، هه‌ندێ له ئامۆژگارییه‌کانی موحه‌مه‌د ئێستا له سه‌رچاوه ئیسلامییه‌کان هه‌ڵگیراون و له کتێبه‌کانی ئیسلام نووسراون. خه‌ڵکینه ته‌ماشای حه‌دسێک ده‌که‌ین، با بزانین سه‌رچاوه‌کانی ئیسلام چیمان پێ ده‌ڵێن و زانسته‌کانی موحه‌مه‌د چین؟ سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی ( صحيح البخاري - الطب - إذا وقع الذباب في الإناء) أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال إذا وقع الذباب في إنا‌ء أحدكم فليغمسه كله ثم ليطرحه فإن في أحد جناحيه شفا‌ء وفي الآخر دا‌ء. ئه‌گه‌ر مێشێک بکه‌وێته ناوی قاپی خواردنه‌که‌ت. ئه‌گه‌ر مێشێک که‌وته ناو قاپی خواردنه‌که‌ت نقومی بکه له ناو خواردنه‌که، واته به په‌نجه‌یه‌ک مێشه‌که نقومی ناو خواردنه‌که بکه، چوونکه باڵێکی مێشه‌که نه‌خۆشییه و باڵێکی دیکه‌ی شیفایه، ده‌رمانه. باڵی ڕاستی شیفایه و باڵی چه‌پی میکرۆبه. باشه خه‌ڵکینه فه‌قیری شوره‌یی نییه، ئه‌گه‌ر که‌سێک برسی بێت و خواردنه‌که که‌م بێت هیچ شه‌رم نییه به په‌نجه‌یه‌ک مێشه‌که فڕێ بداته ده‌ره‌وه به‌ڵام، مێشه‌که به ته‌واوی نقومی ناو خواردنه‌که بکرێ و له ناو خواردنه‌که‌دا بشۆردرێته‌وه. زۆر ناشیرینه و قزێونه، ئینسانی ئه‌قڵ شتی وا ناکات. ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌وه حه‌دیسی (صحيح البخاري). له سه‌رچاوه‌کانی ئیسلام وه‌رگیراوه، با پرسیار بکه‌ین! ئه‌وه‌یه زانست و زیره‌کی و دانایی موحه‌مه‌د؟ ئایه ئه‌مڕۆ که‌سێک شتێکی وا باس بکات به ئینسانی بێ ئه‌قڵی تێ ناگه‌ن؟ ئه‌ی باشه موحه‌مه‌د ئاوای وتوه، مه‌گه‌ر ناڵێن موحه‌مه‌د هیچ شتێکی له خۆیه‌وه نه وتوه، ئه‌وه‌ی وتویه‌تی له لایه‌ن خواوه بۆی هاتووه؟ ئایه خودایه‌ک دروستکه‌ری ئه‌م گه‌ردونه جوانه بێت و ده‌ڵێ بڕۆن مێش بخۆن؟ مێش که ده‌چێته سه‌ر پیسی ده‌نیشێته‌وه و به‌هۆی پێیه‌کانیه‌وه و له‌شیه‌وه میکرۆبه‌کان ده‌گوازێته‌وه. ئه‌و قسانه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، موحه‌مه‌د که‌سێکی نا تێگه‌یشتوو بووه. ئه‌م قسانه بۆ منداڵێکی چوار ساڵان بکرێ بلێ مێشه‌که بخه ناو خواردنه‌که‌ته‌وه، پێت پێده‌که‌نێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ته لێره‌دا ئاقڵ و ناتوانایی موحه‌مه‌د ده‌رده‌که‌وێ. جا خه‌ڵکینه کێ له ئێوه ئاماده‌یه مێشێک بکه‌وێته ناو خواردنه‌که‌ی و نقومی بکات و دوای بیخوات؟ به گوێڕه‌ی ئه‌و حه‌دیسه ئاشکرایه موحه‌مه‌د خۆی مێشه‌که‌ی نقومی ناو خواردنه‌که‌ی کردووه و خواردوویه‌تی. ئه‌وه‌یه زانست و زیره‌کی موحه‌مه‌د. ئاماده‌کردنی : هــــــــــه‌نگوین
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی