ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
وه‌فا سوڵتان وای وت!موسڵمان وه‌ک تێڕۆریستێک (إرهابی) له‌دایک نه‌بوه‌و له نێوان شه‌و ڕۆژێکدا نه‌بوه‌ته تێرۆریست، به‌لکو ئه‌وه فێرگه ئیسلامیه‌کانه که به‌شدارن له چنینی بییری تێڕۆریستی له‌مێشکی ئه‌و مرۆڤه‌دا و ڕێیان نه‌داوه به سه‌رچاوه زانستیه‌کان که ڕۆڵیکی هه‌بێت له درووست بوونی دا.
بۆئه‌وه‌ی له هه‌ر ڕووداوێکی ئینسانی تێبگه‌ین له پێشدا ده‌بێت شێوازی بییرکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌و ڕووداوه بناسین، ئه‌بێت تێبگه‌ین که تاک چۆن ده‌زگای بییرکردنه‌وه‌ی که به‌رپرسیاره له ڕه‌وشتی, بنیاد ده‌نێت دوای ئه‌وه‌ش له جێگه و بواری خودی تاکه‌که. ڕه‌وشت و بییری تاکێکی کۆمه‌لگا، به‌رهه‌می ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی که لهپڕۆسهیهک پێکدێت که له نێوانیدا ته‌کامولی که‌سایه‌تی و بییری ئه‌و تاکه پێکدێنێت. ئینسان به چاکی و درووستی له‌داییک نابێت، ئه‌وه په‌روه‌رده‌یه که چاکی و درووستی ئه‌و ئینسانه پێکدێنێت، په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه تا کۆمه‌لگا ئینسانیه‌کان له زیادبووندابن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردنیش ئاڵۆزتر ده‌بێت، زۆرجار پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌ڕیی ئیلهامێکی نه‌دیار و سه‌رنج ڕانهکێشهوه ته‌واو ده‌بێت، ئایه که‌س له ئێمه له توانایدا هه‌یه ببینیت کاتێک پشیله‌یه‌ک له ده‌ریادا چۆن ئیسفه‌نجێکی ته‌ڕ هه‌ڵده‌لووشێت؟ ئایه که‌س له توانایدا هه‌یه گۆڕانی ره‌نگی په‌رداخێک ئاو بۆ شین بوون ببینێت کاتێک دڵۆپێک مره‌که‌بی تێ ده‌که‌وێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت ناسیی ئه‌وسا ده‌زانی بؤچی لاویکی موسڵمان له به‌هاری ژیانیدا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌وسا که خاوندی ژیانه به پانیی وبهرینیهوه، بۆچی و له‌به‌ر چی خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه له‌ناو باسێکی پڕ خه‌ڵکدا. باسێک که خه‌ڵکێکی بێ تاوانی تێدایه؟
له وڵاتی ئێمه‌دا ئایین ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه که تێرۆریستێک ئاوی لێده‌خواته‌وه تا تینوویه‌تی ده‌شکێت، ئه‌و به تیرۆریستی له دایک نه‌بوه وه له نێوان شه‌و و ڕۆژێکیشدا نه‌بوه‌ته تێرۆریست، ئه‌وه فێرگه ئیسلامیه‌کانه به‌شدارن له چنینی مێشک و بییری ئه‌و ئینسانه ده‌زوو به ده‌زوو، ڕییان نه‌داوه به سهرچاوهکهنی دیکه، مه‌به‌ستم (سه‌رچاوه زانیستیهکانه) که ڕۆڵیکی هه‌بێت له درووست کردنیدا، ئه‌و زانسته ئایینیه‌ی که ئه‌م تێرۆریسته‌ی شێوان و ئینسانیه‌تی تێدا کوشت، ئه‌وه خۆی نییه که به شێواوی و تێنه‌گه‌یشتن هاتبێته دونیاوه وه‌کوو نه‌زانه ئایینیه‌کان ده‌یلێن!. کاتێک که بۆ مندالێک که هێشتا له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ژیانیدایه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوینیته‌وه:
{أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ} واته:ده‌بێت بکوژرێن یان له‌خاچ بدرێن یان ده‌ست وقاچیان راسته‌و چه‌پ ببڕدرێته‌وه! هه‌رچۆنێک بێت ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته یان هۆی دابه‌زیینی، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌نگاوی یه‌که‌م نراوه بۆ دروست کردنی تێرۆریستێک، کام ڕه‌وایی ئاسمان بڕیاری ئه‌م ئه‌نجامه ده‌دات؟ کام ڕه‌وایی ئاسمان بڕیاری ئه‌م کرده‌وه تێرۆریستیه ده‌دات؟ به‌ڵێ من ده‌ڵێم که ئه‌م زمانه تێرۆریستیه له ئیسلامدا هه‌یه و ئه‌مه‌ش زمانێکی سه‌لبیه چونکه زمان گرنگترین شێوازی په‌روه‌رده‌یه و ده‌بێت زمانی په‌روه‌رده ئیجابی بێت. بێگومان ئێمه لێره‌دا باسیی زانیاریه ئاینیه‌کان ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی که مرۆڤ هانی تێرۆر ده‌دات، باسی ئه‌وانه ناکه‌ین که به به‌جێ هێنانی تێرۆر هه‌ڵده‌سوڕێن، کوشتن و تێرۆر له هه‌موو کات وشوێنێکدا هه‌ر هه‌بوه به‌ڵام که به فه‌رمانی (الله) بێت ئه‌وسا جیاوازه. جۆرج بووش ئه‌وانی وه‌ک ئه‌و، ناتوانن پشت به ده‌قی ئاینیه‌وه ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی کرده‌وه تێرۆریستیهکاانی خۆیانی پێ تێپه‌ڕکه‌ن... تا ئه‌وانه‌شی که باسی شه‌ڕی خاچهه‌لگران ده‌که‌ن ناتوانن به پشت به‌ستن به ده‌قه ئاینیه‌کانه‌وه پاساوی که‌ن. من مێژوو پشت گوێ ناخه‌م، شه‌ڕی خاچهه‌ڵگران ئه‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ن، ئه‌م شه‌ڕانه، ئه‌و کاتانه هاتنه دی که فێرکردنه ئیسلامیه‌کان په‌یدا بوون وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و فێرکردنانه. ئه‌مه یاسای کار و کاردانه‌وه‌یه، فێرکردنه ئیسلامیه‌کان هانی ره‌فزکردنی ئه‌وانی دیکه ده‌کات، هانی له‌ناودانی ئه‌وانی دیکه ده‌کات، هانی کوشتنی ئه‌وانی دیکه ده‌کات، مه‌گه‌ر هانی کوشتنی جووه‌کان و گاوران ناکات؟ ئه‌گه‌ر هاتوو ببیستین که خێڵێک هه‌یه له‌وپه‌ڕی چین وکتێبیکی پێرۆزیان هه‌بێت که خه‌لکی فێری کوشتنی موسڵمانان بکات ئایه موسڵمانان به به‌ده‌ست به‌ستراوه‌یی ڕاده‌وه‌ستن له ڕوی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه؟
شه‌ڕی خاچهه‌ڵگران دوای ئه‌م فێرکردنه ئیسلامیانه هاته دی کاتیک ئه‌و ئایه‌ته ئیسلامیانه (دابه‌زیین) نه ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بوونی هه‌بوو، نه ئیسرائیل له فه‌له‌ستین، به‌لکوو ئه‌و شه‌ڕانه کاردانه‌وه‌ی ئه‌و فێرکردنه ئیسلامیانه‌ن، ئه‌وه‌ش یاسای کار و کاردانه‌ویه. بۆچی باسی شه‌ڕی داگییرکهرانهی ئیسلامیه‌کان ناکه‌ن(الفتوحات) ئه‌وانه‌ی که پێش شه‌ڕه‌کانی دیکه سه‌ریان هه‌ڵدا؟بۆچی باسی تارقی کوری زیاد ناکه‌ن که به سهربازوکانی وت: ده‌ریا له پێشتانه و دوژمنیش له‌دواوه، کاتێک که به هێزێکی گه‌وره‌وه دای به‌سه‌ر (ئه‌نده‌لوس) دا، چۆن ده‌کرێت به‌وشێوه‌یه هێرش بکه‌یته سه‌ر ولاتێک ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که‌ی خۆتی تێدا بڵاو که‌یته‌وه به زه‌بری شمشێر؟ ئایه ئاین به کوشتار و شمشێر بڵاو ده‌کرێته‌وه؟ ئه‌ی بۆ موسڵمانه‌کان باسی ئا ئه‌مانه‌مان بۆ ناکه‌ن؟ئێوه ده‌ڵین که عه‌ره‌ب شارستانیه‌تیان برد بۆ ئه‌نده‌لوس؟ چۆن ئه‌وه ڕوو ده‌دات کاتێک عه‌ره‌ب له شاره‌کانی خۆیان شارستانیه‌تیان نه‌بووبێت، من له‌م هاوکێشانه سه‌ر ده‌ر ناکه‌م!
من دژایه‌تی ئیسلام ناکه‌م ، من دژایه‌تی تێرۆر ده‌که‌م. که باسی هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوای دژ به ئیسلام ده‌کرێت، باسی هه‌ڵوێستی ئیسلامی دژ به ڕۆژئاوا ناکرێت، که له بنه‌مادا هۆی هه‌ڵوێستی دژایه‌تی کردنی ئیسلامه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه، ئایه ده‌توانن کوشتنی سه‌د هه‌زار مندال وپێاو و ژنی جهزایریمان بۆ ڕۆن که‌نه‌وه؟ بۆ کوژران؟ ئایه ده‌توانن کوشتنی پانزه هه‌زار مه‌ده‌نی خه‌لکی سوریامان بۆ ڕوون که‌نه‌وه، ئایه ده‌توانن باسی ئه‌و تاوانه قیزهوهنهمان بۆ ڕوون که‌نه‌وه که له مه‌دره‌سه‌ی (مهدفهعیهی حه‌له‌ب) ڕوووویدا؟ ئایه ده‌توانن ئه‌و تاوانه‌مان بۆ ڕوون که‌نه‌وه که له ئاوایی(الازبهکیه)ی دیمه‌شق ڕویدا؟ ئایه دتوانن ڕووداوی دێی (کهشهحی سه‌عیدی میسری)مان بۆ ڕوون که‌نه‌وه که 21 هه‌ژاری بێتاوانی تێدا سه‌ربڕدرا؟ ئایه ده‌توانن پێمان بڵێن چی ڕووده‌دا له ئه‌نده‌نوسیا، تورکیا ومیسر، که هه‌مووش ده‌زانین ئه‌م ولاتانه موسلمانن و دژایه‌تی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکا بوون له عێراق؟ هیچکام له وڵاتانه سه‌ربازیان نیه له عێراق و له تێرۆری موسلمانان بێ به‌ش نین. ئایه ده‌توانن ئه‌م ڕووداوانه‌مان بۆ ڕوون که‌نه‌وه که له ولاتی عه‌ره‌ب وموسڵمان ڕوو ده‌ده‌ن؟ ئایه کوشتنی خه‌لکی بێ‌تاوان له لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه له ئه‌مریکا؟ ئایه تۆلهسهندنهوهیه له ئیسرائیل یان بۆ تێرکردنی ئاره‌زوه ئاژه‌ڵیه دڕندهیهکانی خۆیانه که له‌لایه‌ن ئه‌و فێربوونه ئاینیانه‌وه ده‌وروژێندرێت که ره‌فزی ئه‌وانی تری پی ڕه‌وایه و کوشتن وله‌ناو بردنی ئه‌وانیتری پی هان ده‌دا؟ کاتیک سه‌دام سێ سه‌د هه‌زار شیعی و کوردی زینده بهچال کرد گوێمان له ده‌نگێ موسڵمانێک نه‌بوو که ناره‌زایی ده‌ربڕێت به‌رانبه‌ر ئه‌م کرداره، ئایه ئه‌م بێ ده‌نگیه داننانێک نیه به شه‌رعیه‌ت دان به‌و کوشتاره؟ وه‌لامم ده‌وێت!. ده‌ڵێن ئه‌مریکا سه‌دامی دروست کرد، نه‌خێر! پێنج ساڵی یه‌که‌می ژیانی ئه‌و به‌و شێویه دروستی کرد، باوانی وا په‌روه‌رده‌یان کرد، خێله‌که‌ی و فێرکردنه ئاینیه‌کان و پیاوه ئاینیه‌کان سه‌دامیان دروست کرد. ئه‌مریکا ناتوانێت پیاوێکی 30-40 ساله دروستکات، به‌لکو په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تاکانی ژیانی وای لێده‌کات به‌و شێوه‌یه دروست بێت.
من نه گاورم نه جووله‌که، من پسپۆڕیکی ئاینی ئیسلامم، پسپۆری ئاینه‌کانی دیکه نیم، من وتم زمان گرنگترین شێوازه بۆ بۆ په‌روه‌رده‌کردن، وتم زمانی ئیجابی هه‌یه و زمانی سلبی، ئینسان به‌رهه‌می ئه‌نجامی ئه‌و شیوه زمانه‌یه که به‌کار دهینریت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، گه‌ر به‌کارهێنانی زمانی سلبی زاڵ بێت وا ئینسان دێته ژیانه‌وه وه‌ک تێرۆریستێکی که‌له پوچ فاشل له ژیاندا، که‌ر زمانی ئیجابی زاڵبیت، وائینسانێکی هێمن و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئاقڵ پێکدێت، هیچ په‌رستگایه‌ک نه‌ماوه له ئه‌مریکا که سه‌ری پیا نه‌که‌م، خۆم ته‌رکیز کرده سه‌ر شێوازی ئه‌و زمانه‌ی پیاوانی ئاینی به‌کاری دێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه و فێرکردنی دواکه‌وتوه‌کانیان، نهم بیبنی هیچ کامێک له‌م ئاینانه، زمانی سلبی به‌کار بێنێت جگه له پیاوانی ئاینی ئیسلام که بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و فێرکردنی ئاینه‌که‌یان ده‌ی که‌ن، هه‌ر ته‌نیا فێرکردنی سوره‌تی (بقرة) پڕی هاندانی کوشتاره.
ئه‌و سه‌دان هه‌زاره‌ی له عیراق کوژراون، کێ کوشتویانیهتی؟ ئه‌و به‌رگریکه‌رانه که زانیاریه‌کانیان له فێرگه ئیسلامیه‌کانه‌وه دێنن، ئه‌وانن کوژهرهکهن، یان سوپای ئه‌مریکی وه‌لامێکم به‌نه‌وه؟ دراسه‌ت کردن، پررکردنی مێشک نیه له زانیاری، به‌لکو دراسه‌ت کردن کردنه‌وه‌ی مێشکه، چیت ده‌وێت له‌من که بڵیم ؟ ده‌ته‌ویت کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی بریندارکهم؟ نا من ڕۆژێک نه‌موتوه ئه‌مریکا شاره زیندوه‌که‌ی (پلاتۆن)ه به‌لکو وتم ئه‌مریکا شاره زیندوه‌که‌ی(وه‌فا سولتان)ه، نمونه‌یی کۆمه‌لگای ئه‌مریکی بۆ من به‌سه که تێدا ده‌توانم ئینسانی بوونی خۆمی تێدا به‌کار بێنم، له ترسا په‌نام بۆ ئه‌م وڵاته هێنا!. ده‌ڵێن که ئه‌مریکا (هیندیه سووره‌کان)ی کوشتوه(خه‌ڵکی ره‌سه‌نی وڵاته‌که‌ن)، کریستوفر کۆلۆمبس له ساڵی 1492 دا ئه‌مریکای دۆزیه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکی له ساڵی 1776 دامه‌زرا، دوای 300 ساڵ، ناتونین ئه‌مریکا وه‌ک ده‌ستور وه‌ک سیسته‌م وه‌ک ده‌وڵه‌ت تاوان بار بکه‌ین به کۆشتنی خه‌لکی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌که. ئه‌وانه‌ی کوشتیانیان ئه‌وانه بۆن که کۆچیان کرد بۆ ئه‌مریکا، ئه‌وانه‌ی به‌دوای نانی ژیاندا ده‌گه‌ران. ده‌ڵیی که له 36% خه‌ڵکی عه‌رب ده‌ڵێن: ئیسلامیه‌کان تاوانبارن له‌م کاره تیرۆریستیانه‌ی که ڕووده‌دات، له ڕاستیدا ئه‌م ڕاده‌یه ئه‌جامێکی گه‌شبینیه بۆ من، چونکه چاوڕوانی ئه‌وه‌ش نه‌بووم که10% وا بڵێن، که‌واته ئێمه به ڕێگاوه‌ین به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان!.
ته‌رجومه‌ی قسه‌کانی وه‌فا سولتان ، له‌که‌نالی الجزیرة وه وه‌رگیراوه.
نووسینی: گه‌رمیانی (چه‌پی سه‌ربه‌خۆ)
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|