ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ماڵی دوارۆژ ماڵی کورده ئهتێستهکانماڵی دوارۆژ ماڵی کورده ئه‌تێسته‌کان ده‌رباره‌ی ماڵی دواڕژ و پڕۆگرامه‌که‌ی. ماڵی دوارۆژ، بۆ خزمه‌تی بیری ئه‌تێستی، بۆ پێگه‌یاندنی بیری نوێ، دواڕۆژێکی گه‌ش خه‌باتی خۆی ده‌کات.
ساڵانێکی زۆره مرۆڤ له ژێر ناوی خوداپه‌رستی، خوا، دین ده‌کرێنه کۆیله و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه هه‌تا ده‌گاته ڕاده‌یه‌ک مرۆڤه‌کان زۆر دڕندانه بۆ داکۆکی کردن له بیر و باوه‌ری خۆیان که‌سانی ده‌وروبه‌ریان له ناوده‌به‌ن، ده‌کوژن. ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه قوربانی ئه‌و باوه‌ڕه کۆنه‌په‌رسته‌ی ئیسلام، دینه‌کان به گشتی که‌سانی بێخودان، مرۆڤه ئه‌تێئیسته‌کانن.
ماڵی دواڕۆژ بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگی که‌سانی شاره‌ره‌زا له بواری دین به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه بگه‌یه‌نێته ئاستێکی به‌رزتر و کۆکردنه‌وه‌ی ڕۆشنفکران بۆ ئه‌وه‌ی مێشک، بیر و کلتوری نوێ له‌دایک بێت و ئیدی دوارۆژێکی ڕووناک ئه‌گه‌ر بۆخۆشمان نه‌بێ ئه‌وه با بۆ نه‌وه‌کانمان ڕێگه خۆشکه‌ر بین.
ماڵی دواڕۆژ سه‌ر به هیچ ڕێکخرا و لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌ڵام ماڵی دواڕۆژ پشتگیری له هه‌موو ڕێکخراو لایه‌نێکی سیاسی، هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و یاسای به‌ڕێوبه‌بردنی ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه.
ئێمه پێمان وایه دین ده‌بێت سنووری ده‌سه‌ڵاتی دیاری کراو بێت و دین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌لات نه‌گونجاوه. دینه‌کانی وه‌ک ئیسلام و مه‌سیع و جوله‌که، به تایبه‌ت دینی ئسیلام له کوردستان ده‌بێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت و مرۆڤه‌کان ئازاد بن.
له ماڵی دوارۆژدا هه‌موو تاکێک بۆیان هه‌یه ببنه ئه‌ندام، ته‌نانه‌ت که‌سانی باوه‌ردار به خوداکانیش. ماڵی دوارۆژ سه‌کۆیه‌کی ئازاده بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیر و ڕا، له یه‌کتر گه‌یشتن.
ماڵی دوارۆژ جێگه‌ی دوژمنایه‌تی کردن و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی نییـه. له ماڵی دوارۆژ په‌یڕه‌وه‌ی له یاساکانی تاکه فکری، هه‌موو که‌سێک ئازاده چۆن بیر ده‌کاته و چی ده‌ڵێت.
وه‌ک ئه‌ندام یاسای ماڵی دوارۆژه هه‌ر خواپه‌رستێک، مه‌سیحی، ئیسلام، جوله‌که هه‌وڵی هاژاوه نانه‌وه بنێ ئه‌ندامه‌تی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. دواڕۆژ ماڵێکه بۆ کورده ئه‌تێئیسته‌کان، ماڵێک بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌قڵی نوێ.
ماڵی دواڕۆژ
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|