ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
ده‌ستوری ماڵی دوارۆژ
ده‌ستوری به‌ڕێوه‌بردنی ماڵی دوارۆژ
ده‌قی ده‌ستوری ماڵی دوارۆژ ته‌رجومه ده‌کرێته‌وه بۆ شه‌ش زمان. چاوه‌ڕێ بکه‌ن
ئه‌و ده‌قه‌ی ئێستا ته‌واو نه‌بووه چاوه‌رێی په‌سه‌ندکردنی ده‌کرێ له‌لایه‌ن هاوڕێیانی ئه‌تێیست.
پێشه‌کی
ئێمه له ژێر چه‌تری قانونه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت قانونه‌کانی سوێد که یه‌کێکه له به‌ناوبانگرین وڵات له جیهاندا ناسراوه.
ده‌وڵه‌تێک که هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا تێیدا ئازادن. ئێمه پێمان وایه ئازادی ئینسانه‌کان به واتای ئه‌وه دێت ده‌بێت خۆمان هه‌وڵی خۆشکردنی ژیانی خۆمان بده‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جه‌هاله‌ت له ناو ئێمه‌دا پێویستمان به تێکۆشان هه‌یه.
ماڵی دوارۆژ سه‌رپێچی له هیچ یاسایه‌کی ئه‌وروپای ناکات. جیاواز له کۆیله‌کانی خودا ئێمه ڕێزی یاسایه‌ک ده‌گرین که مرۆڤی دروستی کردوه. ده‌ستورێک نووسراوی مرۆڤ و له جیاتی هاندانی مرۆڤه‌کان بۆ چاندنی تۆوی ڕق و ئاژاوه هانمان ده‌دات تۆوی خۆشه‌ویتی بچێنین. بۆیه ئێمه سه‌رپێچی هیچ قانونێکی ئه‌وروپایی ناکه‌ین. ئێمه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین ببینه نموونه‌یه‌کی ئه‌تێیستی .
بڕگه‌ی 1.
ئه‌ندامانی ماڵی دوارۆژ هه‌موو په‌یڕه‌وی قانون ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ردا هه‌موو ئازادن بۆ ده‌ربڕین و گه‌یاندنی زانیاری بۆ نه‌هێشتنی جه‌هاله‌ت له کوردستان.
بڕگه‌ی 2.
ئه‌ندامانی ماڵی دوارۆژ خۆیان به‌رپرسن له‌و شتانه‌ی له ماڵی دوارۆژدا ده‌ینووسن. ماڵی دوارۆژ هیچ به‌رپرس نیه به‌رامبه‌ر نووسینی هیچ نووسه‌رێک. چوونکه ماڵی دوارۆژ ماڵێکی ئازاده بۆ هه‌مووان.
بڕگه‌ی 3.
له کوردستان و هه‌موو جیهان ڕۆژانه دایکان، کچان، کوڕان، باوکان، که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی، سه‌ردانی ماڵی دواڕۆژ ده‌که‌ن. ئه‌ندامان به‌رپرسیارن خۆیان دوور بگرن له دانانی فیلم و وێنه‌ی کاری وه‌حشیانه‌ی خواناسه‌کان. فیلم و وێنه‌ی کرده‌وه ناشیرینه‌کانی خواناسه‌کان، هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی ناگونجێن بۆ که‌سانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی ڕێگه‌یان پێنادرێ له ماڵی دوارۆژ بڵاو بکرێنه‌وه.
بڕگه‌ی 4.
یاسای سوێد ڕێگه‌مان پێنادات هیچ ده‌نگ، وێنه‌ی که‌سانی شه‌خسی به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌یان و ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بڵاو بکرێنه‌وه. ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌و یاسایانه.
بڕگه‌ی 5.
ماڵی دوارۆژ ماڵی دوژمنایه‌تی کردن نیه و ماڵێکه بۆ په‌روه‌رده کردنی بیری نوێ. ئێمه له ماڵی دوارۆژ جیاواز له خواناسه‌کان پێمان وایه ده‌بێ له جیاتی شمشێر هه‌ڵگری قه‌ڵه‌م بین. له جیاتی هه‌ڕشه‌کردن بناغه‌ی خۆشه‌یه‌تی دروست بکه‌ین ، له جیاتی قسه‌ی ناشیرین وته‌ی شیرین بلێین. به‌ڕاستیش که‌سی ئه‌تێیست ده‌بێ هه‌ر وابێ.
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|