ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو شه‌وێ
سه‌عات (٨) به‌کاتی ئه‌وروپا.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کاسانی شاره‌زا له بواری دین و زانست به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو ئازادن بۆ قسه کردن.
مـــزگه‌وتی گه‌وره
ته‌مه‌ڵخانه‌ی گــــه‌وره
ماڵپه‌ڕی خوداکان
Kurdistaniatheists.com

|
|
Untitled Document
ئه‌تایسم چیه و ئه‌تایست کێه؟
ئه‌تایسم وه‌ک دین، دین نیه.
وشه‌ی ئه‌تایسم ئه‌و مانایانه‌ی هه‌یه. بێ خودایی، باوه‌ڕ نه‌کردن به خودا، عاشاکردن له هه‌بوونی خودا. وشه‌ی ئه‌تایسم له زمانی یۆنانی هاتووه. ئه‌و مانایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌تایسم دین نیه، یاسا و ڕێسایه‌ک نیه وه‌ک دینه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له ژێر ناوی خواپه‌رستی کۆیله بکرێن و گه‌شه‌ی مرۆڤه‌کان سنووردار بکرێت.
له دوو ڕوانگه‌وه باسی ئه‌تایسم ده‌که‌ین.
ڕوانگه‌ی یه‌که‌م، باوه‌ڕنه‌بوون به خودا‌و خوداکان، بێ دینی.
ڕوانگه‌ی دووه‌م، باوه‌ڕ نه‌کردن به هه‌بوونی خودا‌و خوداکان.
له ڕوانگه‌ی یه‌که‌م، که‌سێ که باوه‌ڕی به خودایه‌ک، خوداکان نه‌بێ ئه‌وه که‌سێکی ئه‌تایسته. له ڕوانگه‌ی یه‌که‌مدا که‌سێکی ئه‌تایست باوه‌ڕی به خودا ناکات، به‌ڵام ده‌شێ ئه‌و که‌سه عاشا له هه‌بوونی خوا نه‌کات.
ڕوانگه‌ی دووه‌م، که‌سێ که به هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕی به هه‌بوونی خودا، خوداکان ناکات، ئه‌وه که‌سێکی ئه‌تایسته و ئه‌وه باوه‌ڕی به هیچ خوایه‌ک ناکات. لێره‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئه‌تایست شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی وه‌ک ڕوانگه‌ی یه‌که‌م بێت، ئه‌وه که‌سێکه بێگومان به ڕوانگه‌ی یه‌که‌میش هه‌ر که‌سێکی ئه‌تایسته.
له ڕوانگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که دوو به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌تایسم هه‌یه. ئه‌تایسمی به‌هێز و ئه‌تایسمی لاواز. له ڕوانگه‌ی یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی به‌خودا نه‌بێ، به‌لام عاشا له بوونی خودا نه‌کات، پێی وابێ ده‌شێ خودا یان کۆمه‌ڵه خودایه‌ک هه‌بن، ئه‌وه که‌سه که‌سێکی ئه‌تایسته به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته فکرێکی ڕوونتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کجاری عاشا له بوونی خودا بکات، له ڕووی فکره‌وه بهێزه. به‌ڵام که‌سێکی ئه‌تایسم به ڕوانگه‌ی دووه‌م، که ڕاستیه‌کان ده‌بینێ و عاشا له هه‌بوونی خودایه‌ک یان خواکان ده‌کات، ئه‌و که‌سه که‌سێکی ئه‌تایسته، له ئاستێکی به‌رزدا باوه‌ڕی بۆ نه‌بوونی خودا هه‌یه.
بێباوه‌ڕی به‌رامبه‌ر به‌خواکان و باوه‌ڕنه‌کردن به هه‌بوونی خواکان دوو شتی لێک جیاوازن.
|
|
ئامانجی ئێمه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورده له جه‌هاله‌ت.
زه‌نگی ئێمه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه له‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دنیایی داپۆشیوه، ئه‌ویش بیری خواپه‌رستیه و باوه‌ڕکردنه به خوڕافات.
diwaroj
ئه‌ندامه‌تی
|