diwaroj
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوخه‌می له پرسه‌ی دایکی ئازیزم فاتمه میرزا فه‌رج

چه‌ند هوشیاریش بین که هه‌موو به‌روه‌و کۆتایی ده‌چین، خاوه‌نی هه‌ر باوه‌ڕو بۆچونێکیش بین، بیستنی هه‌واڵی مه‌رگ و کۆتابوونی که‌سی هه‌ره نزیک و ئازیز له دووره وڵات ، کاره‌ساتێکی گه‌وره و دڵته‌زێنه، هه‌ست و هۆش بریندار ده‌کات و ده‌رون ده‌شێوێنیت. بێ ده‌سه‌لاتی مرۆڤیش له‌م غوربه‌ته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌م و په‌ژاره‌که گه‌وره‌تر ده‌کات.
به ته‌نگه‌وه‌هاتن له‌م ساته سه‌خته‌دا و به‌شداری و ئاماده‌بوونی هاوڕێ و دۆست و ئاشنا له پرسه‌که‌دا که‌مێک له و خه‌م و ئازارانه که‌م ده‌کاته‌وه. لێره‌وه ده‌مه‌وێ هاوڕێێان، دۆستان یه‌که یه‌که سوپاستان بکه‌م، که له سه‌ره‌تاوه هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی ، به دڵنیاییه‌وه وشه‌کانتان چ به ته‌له‌فۆن، ئیمل و نامه هێزێک بوو ، وزه‌و ئارامی پێ به‌خشیم.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوڕێ و دۆستانه‌ی کوردستان و وڵاته‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا که به نامه و ئیمێل یان به ته‌له‌فۆن به سه‌ریان کردمه‌وه و هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی.
دووباره له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی هاوهه‌ستیتان ده‌که‌م.
سوپاس بۆ وه‌فاداریتان, ڕێزی زۆرم
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید/ ئه‌مسته‌ردام
باب و باپیرانی په‌یامبه‌ری ئیسلام کلیلداری بوتخانه بوون پشتی پێنجه‌می په‌یمابه‌ری ئیسلام (قصی) کوڕی (کلاب) که‌سایه‌تییه‌کی زیره‌ک و به‌هۆش بووه که گوایه په‌یامبه‌ری ئیسلامیش، له زیره‌کیدا ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و. (قصی کوڕی کلاب) به شێوه‌یه‌کی ئازایانه و به کۆدتایه‌ک که زۆر به هه‌رزان بۆی ته‌واو بوو، رێبه‌رایه‌تی قوره‌یش و به‌رپرسایه‌تی که‌عبه به ده‌سته‌وه ده‌گرێ.
عه‌داڵه‌تی خودای قورئان له قیامه‌تدا له قورئاندا به‌رده‌وام واده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و عه‌زابی ئاخره‌ت ده‌درێ به گوناهباران و ته‌نانه‌ت له هێندێک جێگایشدا باس له عه‌زابی هه‌تاهه‌تایی له دۆزخدا ده‌کرێ. پرسیار لێره‌دایه که بۆچی و بۆ چ گوناهێک ده‌کرێ له ئاخره‌تدا ئه‌و تۆڵه قورس و گرانانه‌یان هه‌بن؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئه‌شکه‌نجه و تۆڵه‌سه‌نده‌وانه له‌گه‌ڵ عه‌داڵه‌تی خوادا سازگاره؟
چێرۆکه درۆینه‌کانی نێو قورئان لـــه قــــورئاندا هێندیک چیرۆک هــه‌ن، جۆرێک ساز کـــراون کـــه خــۆیان پـــه‌رده لــه‌سه‌ر ســـاخته‌یی و درۆبـــوویی خــۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
لێره‌دا چه‌ند نموونه له‌وانه دێنینه‌وه:
سوریه‌ک وه‌ک قورئان بێننه‌وه!یه‌كێک له گه‌وره‌ترین هۆ‌کان که موسڵمانان به‌رده‌وام به‌کاری دێنن و سه‌رچاوه‌که‌شی قورئانه و له‌وێوه وه‌رگیراوه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه قورئان کتێبێکی ئاسمانی نییه، سوره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وانه‌ی قورئان بنووسنه‌وه! ئه‌م بۆچوونه جۆرێک پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ئیسلامیانه‌ی که له باسه‌کاندا گیر ده‌که‌ن و هیچیان پێ نامێنێ و کاتێک ده‌زانن درۆکانیان په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، دواین به‌ڵگه‌ی خۆیان به‌کار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له باسه‌کان رزگار بکه‌ن، نکا بنه‌ڕه‌تی ئیمانی خۆیان له‌گه‌ڵ زانست بگۆڕنه‌وه. یه‌که‌م جبره‌یل کێ بوو؟ بێ شک و به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وانه‌ی مێژوو و به پێی قسه‌ی خودی قورئان (سوره‌ی ١٦ ئایه‌ی١٠٣) که له لاپه‌ڕه‌کانی به‌شی پێشوودا باسمان کرد، یه‌که‌م که‌س که هۆنینه‌وه له سه‌ر کێشی فارسی به‌ڵام به زمانی عه‌ره‌بی فێری ئه‌و کرد و بوو به معجزه‌ی ئه‌و (روزبه‌هان پارسی) بوو که پاشتر ناوی (سه‌لمان) یان به‌سه‌ردا بڕێ.
به سکس کردن خودا ببینه له کات و ساتێکدا که نووسه‌رانی وڵاتی ئێمه نا‌وێرن به دڵی خۆیان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن و به هۆی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌توو و مه‌لای نه‌زان و ده‌سه‌ڵاتێکی بێ باوه‌ڕ به ئازادییه‌کانی مرۆڤ، رۆژ نییه به‌هۆی تاوانی ناڕه‌وا نووسه‌ر و ئه‌دیبی کورد وڵات به جێ نه‌هێڵن و روو له هه‌نده‌ران نه‌که‌ن! هۆیه‌که‌شی زۆر جار ئه‌وه بووه که ویستوویانه هاووڵاتییانی خۆیان له راستییه تاڵه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه، زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی یان له‌به‌ر ئه‌م تاوانه هیچ و پووچانه، سوتێندرا و کوژراون و یان له لایه‌ن کۆلکه مه‌لاکانی سه‌ر به عه‌ره‌بستان و ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه سزای مه‌رگیان بۆ دیاری کراوه!
قورئان هۆنراوه‌یه‌ک به کێشی پارسی. ئه‌وه‌ی به ناوی موعجزه‌ی پیامبه‌ری ئیسلام ناوی ده‌رکرد، کتێب و که‌لامی ئه‌و بوو! واته که‌لامێک که بیست ساڵ پاش مردنی، کۆ کرایه‌وه و ناوی قورئان(کتێب، شتێک بخوێندرێته‌و)ی لێ نرا! ده‌زانین که ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری فێربوونن، بۆ قه‌بووڵ کردنی زانست و علم، پێویستیان به ده‌لیل و بورهان هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵکی ئاسایی، لێکۆڵینه‌وه و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژ به شوێن که‌سپ و کاری خۆیانه‌وه‌ن و له ئاکامدا ده‌رفه‌تێکیان بۆ نامێنێته‌وه که له نێو خه‌رواران کتێب‌دا به دوای لێ کۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌دا بگه‌ڕێن!
ئه‌نفال و هۆلۆکۆست و دوو کولتوری جیاواز کۆمه‌ڵکوژی یه‌هوده‌کان له هۆلۆکۆستدا، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌ی نازییه‌کان "ئه‌دۆلف هیتله‌ر" به ئایین مه‌سیحی به‌رێوه چوو، کۆمه‌ڵکوژی کوردیش له پرۆسه‌ی شوێنبزرکردنی به‌رزانییه‌کان و شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام حوسێن به‌ئایین ئیسلام و ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌ڕێوه چوو.
ئایین له‌نیوان موسڵمانان‌و ئیسلامی سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی عه‌وام به رواڵه‌ت موسڵمانن و کۆمه‌ڵێک نه‌ریت و رێوڕه‌سمی ئایینی په‌یڕه‌و ئه‌که‌ن که له باووباپیره‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که‌سانی تر هه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی توندڕه‌وانه په‌یڕه‌وی بنه‌ماکانی ئیسلام ئه‌که‌ن که له ژێر کاردانه‌وه‌ی ره‌وته ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانن و ئاینی ئیسلام وه‌ک ئامرازێک به‌کاردێنن بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌کفیری هه‌موو نه‌یارانی ئیسلام و ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌که‌ن که رێگرن له به‌رده‌میاندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی. بێجگه له‌وه‌ش لایه‌نی سێیه‌م له ئارادایه که تا راده‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان میانه‌ڕه‌ون و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له رێگای ده‌نگدانه‌وه
الله ئه‌ڵێت من هه‌م ! تۆش ئه‌توانیت پێی بڵێی ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بویتایه درۆزن نه‌ده‌بووی. الله ئه‌ڵێت من هه‌م ! تۆش ئه‌توانیت پێی بڵێی ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بویتایه درۆزن نه‌ده‌بووی. ئه‌گه‌ر چه‌ند ئایه‌تێکی قورئان ڕاڤه بکه‌ین بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت الله ڕاست گۆ نییه.
دوو که‌سایه‌تی کورد له هه‌وڵی تیرۆرکردنێکی نێو ده‌وڵه‌تی ڕزگاریان بوو. سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له‌ئه‌ڵمانیاوه ڕایگه‌یاند: ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، هه‌وڵێكی تێرۆركردنی مه‌لابه‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسه‌ر و لێکۆڵیار له‌بواری ئیسلامناسیدا، دوو که‌سایه‌تی دیکه پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن گروپێكی ئیسلامیی توندڕه‌وه‌وه، هه‌وڵدراوه ئه‌و که‌سایه‌تیانه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێبدا له ئه‌ڵمانیا، كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، تێرۆریان بكه‌ن.
1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14
|